ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نابەجێی بووە بە جنێو، ئه و کەسانەی خاسیەتی گەڕۆکی ماڵانیان هەیە بەماڵانگەڕ ناو دەبرێن، له و ئیدیۆمەی سەرەوە خاسیەتی ماڵانگەڕی خراوەتە پاڵ ژن، ئەگەر ژنێکیش ماڵانگەڕ بێت یان بەرامپیلەکەی و چارشێوەکەی پڕدەکرد لە کەل وپەلی دەرۆزە و سواڵکەری و پاشۆڵی پڕ دەکرد، یانیش دەکەوتە بەر دەسترێژی سێکسی و لەلایەن ئارەزوو بازانی پیاوانەوە لاقە دەکرا و سکی پڕ دەکرا بەبیژی و زۆڵ، بۆیە کورد بە ئیدیۆمەوە به و جۆرە ژنانە دەڵێت(ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ)ئەمەش بۆ سوک سەیرکردن و ئەنجام ناسی خاسیەتەکە لەلاین مرۆڤی کوردەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 974 جار هاتیە دیتن