پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 519,740
وێنە 105,215
پەرتوک PDF 19,552
فایلێن پەیوەندیدار 97,889
ڤیدیۆ 1,414
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
ب خەمین ژبەر قەدەخەکرنا کوردیپێدیایێ ل باکوور و ڕوژهەڵاتا وڵات ژئالێ داگیرکەرێن تورک و فارسڤە
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە

ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ

مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە

(ڕاگەیاندنی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتی- ساڵی 1789، مادەکانی 10، 11. 1739، مادە 7، 1948، مادەکانی 18 و 19)

و. ڕێبین هەردی

لە نیسانی 1793دا بەڕێز ڕۆم هەواڵدەری کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی (ئەنجومەن) خاڵە ڕەخنەهەڵگرەکانی ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتی دەژمێرێت و دەڵێت: “زۆرتر ناوی ئازادی مەزهەب وەک نەهێشتنی سەرکوتکردن دەهێنرێت، نەک وەک ماف”. ئەو ڕستەیەی لە مادەی 10 ڕاگەیاندنی ساڵی 1789دا بەکارهاتووە، لەڕاستیدا جۆرێک سوکایەتی تیا بوو: “هیچ کەس نابێت لەبەر بیروڕاکانی نێگەران هەبێت، تەنانەت بیروڕا مەزهەبی و دینیەکانی، بەو مەرجەی ئاشکراکردنی زیانێک بە ئاسایشی گشتی جێگیر بەهۆی یاساوە نەگەیەنێت. لەو مادەیەدا کە تایبەتە بە دیاریکردنی سنووری ئازادی، نەک هەر باسی ئازادی ڕێباز و مەزهەب نەکراوە، بەڵکو تەنانەت ئازادی مەزهەب وەک جۆرێکی سنوورداری ئازادی ناسراوە. لەلایەکی دیەوە مادەی 10 تەنیا مادەیەکی ڕاگەیاندنی 1798ە کە ئاماژە بۆ “ئاسایشی گشتی” دەکات. دواجار جیاوازی نێوان مادەی 10و 11 سەرسوڕهێنەرە: لەکاتێکدا مادەی 10 دوو ڕەهەندی نێگەتیڤی هەیە و ئاماژەیەک بۆ ئازادی دین و مەزهەب ناکات، مادەی 11 دوبارە باسی دەکاتەوە.

بۆ تێگەیشتن لە مادەکانی 10و11 دەبێت بگەڕێینەوە بۆ پرۆژەی ڕاگەیاندنی بازنەی شەشەمی ئەنجومەن کە بناغەیەک بوو بۆ وتووێژ لەبارەی ناوەڕۆکی ڕاگەیاندنەکەوە. بەڵام لەمادەی 16ی ئەم پرۆژەیەدا باسی مەزهەب وەک هۆکاری ئەخلاقی هاوڵاتیان کراوە، کە بۆ بەرژەوەندی وڵات بە پێویست زانراوە: “لەبەرئەوەی یاسا ناتوانێت پەی بە تاوانە شاراوەکان ببات، مەزهەب یان ئەخلاق دەبێتە جێگرەوەی. لەبەرئەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگا، زۆر گرنگە یەکێک لەم دووانە ڕەچاو بکرێت”. کەوابوو جێگەی سەرسوڕمان نیە لە مادەی دوای ئەمەدا، بابەتی ڕێباز و مەزهەبی هەمووان بە ناچاری دەهێنرێتە پێشێ: “پاراستنی مەزهەب و دین پێداویستی بوونی ڕێبازێکی گشتیە. لێرەوە ڕەچاوکردنی ڕێبازی گشتی ناچاریە”. لە مادەی 18 دا ئازادی مەزهەب

بەشێوەیەکی نێگەتیڤ دەردەبڕێت: “هەر هاوڵاتیەک خراپەکاری لە مەزهەبی فەرمیدا نەکات، نابێت هیچ نیگەرانیەکی هەبێت. کەوابوو مادەکانی 10و11ی ڕاگەیاندنەکە لەسەر ئەو مەسەلەیە دامەزراوە کە ببینین ئایا بەرپاکردنی مەزهەبێکی مەدەنی پێویستە یان نا؟.

مەسەلەکە تازە نیە نوێنەران پێشتریش ئەم پرسیارەیان هێنابۆوە پێشەوە کە ئایا لە پێشەکی ڕاگەیاندکەدا دەبێت ناوی خودا بێنین یان نا. ئابێ گرگوار لە ڕۆژی هەژدەی نیساندا ڕایگەیاند: “ڕێکەوت مرۆڤی بۆ ئەم کونجەی زەوی هەڵنەداوە. ئەگەر مرۆڤ مافگەلێکی هەیە، دەبێت باسی کەسێک بکرێت کە ئەم مافانەی هەیە، و ئەگەر مرۆڤ ئەرکگەلێکی هەیە، دەبێت باسی کەسێک بکرێت کە ئەم ئەرکانەی داڕشتووە. چ ناوێک مەزنتر و پڕ شکۆتر لەناوی خودا هەیە تا لەسەرەتای ڕاگەیاندنەکە دابنرێت، هەمان ئەو ناوەی لەسەرجەم سروشت و لەسەرجەم دڵەکاندا درەوشاوەتەوە، هەمان ئەو ناوەی لەسەر زەوی نوسراوە و دیدی ئێمەش بۆ ئاسمان چاوی بڕیوەتە ئەو؟”. ڤیکۆنی دۆ میرابۆ (برای مێرابۆی بەناوبانگ) دەیوسیت دە فەرمانی حەزرەتی موسا لە سەرەتای دەستوردا دابنرێت. زۆرێک لە نوێنەران پێداگریان لەوە دەکرد کە ئەم ڕستەیە لەسەرەتای دەستوردا بێت: “لەبەردەم و لەژێر بەزەیی خودای مەزندا”، لەکاتێکدا گروپێکی تر دەیانگووت خودای مەزن لەهەموو شوێنێکدا ئامادەیە و پێویست ناکات ئاماژەی بۆ بکرێت. بەڵام ئەمکارە، پراکتیک کرا، ئەوەش بڵێین ئەو دەستەواژاەیەی بەکار هات هەم کاسۆلیکەکانی خۆشحاڵ کرد، هەم خواپەرستانی نادینی، و لەوڕووەشەوە کە ئالۆز بوو، هیچکەس دژی نەوەستا.

لەلایەکی دیەوە نوێنەران ئەو پرسیارەیان هێنایە پێشە ئایا دەبێت لە ڕاگەیاندنەکەدا ئاماژە بە مەسەلەی جیاوازی ڕێباز و مەزهەبەکان بکرێت یان لە دەستوردا. لایەنگرانی کەنیسەی سەربەخۆ (سەربەخۆ لە ڤاتیکان) فەڕەنسی کە دەیانویست بونیادی کەنیسە گشتی بکەن، کە دەسەڵاتی سیاسی مافی دەستوەردانی تیایدا هەبێت، خوازیاری ئەوە بوون ڕێساکانی پەیوەندی بەم بابەتەوە هەیە لە دەستوردا جێگیر بکرێت. مەسەلەی جیاوازی ڕێباز و مەزهەبەکان بەو شێوەیەی لە 1789دا پێشکەش کرا، لە قوڵایدا دەبێتە هۆی دیاریکردنی سنووری بواری گشتی و تایبەتی، و هەروەها پەیوەندی تاکەکەکان لە جێبەجێکردنی ڕێوڕەسمە دینیەکان. ئایا دەبێت ئازادی بڕواهێنانی مرۆڤ بە مەزهەبی هەڵبژێراوی خۆی قەبوڵ بکرێت، یان دەبێت ئازادی گشتی جێبەجێکردنی ئاشکرای ڕێوڕەسمەکانی مەزهەبی هەڵبژێراو قەبوڵ بکرێت؟ ڕابۆ سن ئاتین وەک بینیمان ڕێگەی دوهەمی پێ باشە. لەگەڵ ئەوەشدا کە لە ڕێکخستنی کۆتای ڕاگەیاندەکەدا ئاماژە بۆ مەزهەبی مەدەنی (نەک بوونێکی باڵا) سڕایەوە، بەڵام لە مادەی 10دا فەرامۆشیان نەکرد. مەبەست لە “ئاسایشی گشتی” لەڕاستیدا چیە؟ ئاسایشی گشتی هەمان بیری مەزهەبی مەدەنی و ڕێبازی گشتی سەرلە نوێ دەهێنێتە پێشێ. مەبەست هەمان مەزهەبی مەدەنی نەبوو کە ڕۆسۆ مەبەستی بوو، بەڵکو مەزهەبی کاسۆلیکی بوو کە کەنیسەییەکان وەک مەزهەبی فەرمی، مەزهەبی پارێزەری (ئاسایشی گشتی) بەرگریان لێدەکرد. نوێنەری کەنیسەییەکان بۆ ئەم ڕێگەیە تێکۆشان. فرانسا دبۆڤالی ئەسقەفی شاری کلرمۆن کە هەڵبژێراوی کەنیساییەکان بوو، دەیویست مەزهەب وەک ڕێبازێکی گشتی زامنی ئەخلاق بێت، ئابێ دیماریش دەیویست بەرگری (لە مەزهەب) بکات. بەگشتی لایەنگرانی کەنیسەییەکان لەبەر سودەکانی مەزهەب، بەرگریان لێدەکرد. لە بەرامبەر ئەماندا کاستلانی ئازادیخواز پێشنیاری پرۆژەیەکی کرد کە وتوێژی خستەوە: “هیچکەس نابێت لەبەر بیروڕای مەزهەبی توشی نیگەرانی بێت یان بەهۆیەوە ئازارێکی توش بێت” ئەوەش بڵێین کە هەندێک لە نوێنەران نە پشتبەستن بە ڕێباز و مەزهەبی گشتی و نە سنووردارکردنی ئازادیان بۆ کرداری دینی قەبوڵدەکرد. لەوانە ڕابۆ سن ئاتین جیاکاری نێوان مەزهەب و بڕوای ڕەد دەکردەوە و دەیگوت ئەگەر وا بێت ئەو مەترسیەی هەیە بە ناوی ئاسایشی گشتیەوە لەبنەرەتدا ڕێبازەکە بخرێتە ژێر پرسیار.

لایەنگران “لێکبوردن” بەپێچەوانەی کەنیسەیەکانەوە دەیانویستی مەزهەبو مەدەنی تەنیا لە دەستوردا جێگیر بکرێت، نەک لە ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤدا کە خۆبەخۆ سەرتاپاگیر و گەردوونیە. وتوێژ لەبارەی مەسەلەی لێکبوردنی مەزهەبیەوە، سەریکێشا بۆ جێگەی هەستیار. میرابۆ و ڕابۆ سن ئاتین دژی بەکارهێنانی ئەم ووشەیە بوون، چونکە وەک لوتفێک بەرامبەر ئازادی بیرکردنەوە و ئازادی دەربڕین تەماشایان دەکرد کە میر لەبەرامبەر هاوڵاتیاندا دەیکات. میرابۆ دەگەڕایەوە بۆ شێوەی یاسایی ڕاگەیاندنەکە و دەیگووت: ڕێزگرتن لە مەزهەب و دین ئەرکێکە کە نابێت بەمشێوەیە لە ڕاگەیاندنەکاندا بێت کە سەبارەت بە مافی مرۆڤە(هەق ئەوەیە کە هیچ کەس بە هۆدی مەزهەب و دینی خۆیەوە توشی نیگەرانی نەبێت). ئەرگۆمێنتێکی دیش کاریگەری هەبوو لە وازهێنان لە مادەکانی 16 و17: لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەم دوو مادەیە باسی ڕێباز و مەزهەبی گشتی دەکەن، مادەی 18 ئازادی بیروڕا دەهێنێتە پێشێ. ئەمانە دوو مەسەلەی جیاوازن: یەکێکیان دەرئەنجامی (ئازادی بیروڕایە) و ئەوی دی سەبارەت بە مافی مەدەنیە، چونکە کارکردن بە ڕێباز و مەزهەب و ڕێکخستنیەکانی دیاری دەکات. ئەم جیاوازیە، گرنگیەکی بڕاوەی هەیە: لەرۆژی 23 ئۆگستۆسدا مادەی 16 و 17 لە، مادەی 18 جیاکرایەوە و تەنیا ئەم مادەیە مایەوە و خرایە ناو وتووێژەوە.

پێشنیاری کاستلان کە دواتر وتوێژەکان لە دەوروبەری ئەو پێشنیارەدا دەسوڕێنەوە، ڕێبازی کارپێکراو دەهێنێتە پێشێ (مادەی 18ی دەورەی شەشەمی ئەنجومەن باسی ڕێبازی جێگیر دەکات). میرابۆ بەشی کۆتای پێشنیارەکەی قەبوڵ نەدەکرد:”نابێت لەبەر پراکتیک کردنی ڕێباز و مەزهەبەکەی خۆی ئازار ببینێت”، چونکە بە بڕوای میرابۆ مەترسی ئەوەی هەبوو ببێتە هۆی چاودێری دەوڵەت بەسەر کردارە مەزهەبیەکانەوە. میرابۆ دەیویست مەزهەب بە بەشێک لە بواری مافە تایبەتیەکان بناسرێت، نەک وەک مافێکی گشتی یان لەو سەروتر وەک مەزهەبی فەرمانڕەوا. قسەکانی میرابۆ توند بوو: “بەردەوام باسی ڕێبازی فەرمانڕەوا دەکرێت! بەڕێزان من لەم دەستەواژەیە ناگەم (…) ئایا مەبەست لەم دەستەواژەیە ڕێبازی سەرکوتکەرانەیە؟ ئاخر ئێوە ئەم دەستەواژەیەتان فڕێدابوو. و کەسانێک کە مافی ئازادیان دەستەبەر و زامن کردووە، ئازادی سەرکوتکەرانەیان ناوێت(…) بیروڕایەک کە هی زۆرینەیە، مافی حوکمرانی نیە. ئەمە دەسەتەواژەیەکی ستەمکارانەیە و دەبێت لە یاساکانی ئێمە بکرێتە دەرەوە. پێشنیاری ڕابۆ سن ئاتینیش هەر بەم ئاراستەیە بوو: “هەموو کەس ئازادە چ بیروڕایەکی دەبێت. هەموو هاوڵاتیەک لەسەرشانێتی ئازادانە ڕێبازی خۆی ئاشکرا بکات، و هیچ کەس نابێت لەبەر مەزهەبەکەی خۆی توشی هیج نیگەرانیەک بێت، و بەمشێوەیە ئازادی یاسایی ڕێباز و بیروڕا کە پەیوەستە بە ئەرکی هەر مرۆڤێکەوە بۆ پەیڕەوی کردن لە ویژدانی، لە پێش هەموو شتێکی دیەوەیە. نوێنەرانی ئەنجومەن دابەش بوون بۆ دوو گروپ: گروپێک کە بەرگریان لە مەزهەبی کاسۆلیکی وەک (مەزهەبی فەرمانڕەوا) و لە لێکبوردن دەکرد، ئەوانەش کە وەک ڕابۆ سن ئاتین و میرابۆ تەنانەت ووشەی لێکبوردنیان بەناوی شایستەیی یەکسانی پەیڕەوانی مەزهەبە جیاوازەکانی کاسۆلیکی، پرۆتستانی و یان یەهودی ڕەد دەکردەوە.

پێشنیاری دەورەی شەشەم کە مەزهەبی وەک ڕێبازێکی گشتی بە زامنی ئەخلاق دەزانی، ڕەد کرایەوە. بەڵام پێشنیارەکەی ڕابۆ سن ئاتینیش قەبوڵ نەکرا. ئازادی بیروڕا و بڕوا لە دەقی مادەکاندا نوسرا، بەڵام ڕانەگەیەنرا کە ئایا ئەم ئازادیە مافی مرۆڤە بەگشتی یان مافی هاوڵاتیانە. پاشان لەو دەقانەدا ئاماژە بۆ ئاسایشی گشتی کرا کە زۆر مانای ئاڵۆزی هەبوو. لایەنگرانی ئازادی مەزهەب دانانی مادەی 10یان بە شکستێک بۆ بینینی خۆیان دانا: لەگەڵ ئەوەشدا کە ئازادی ڕێباز و مەزهەب قەبوڵکرا، ڕستەی کۆتای ئەم مادەیە وەک ڕابۆ سن ئاتین گوتبووی، ئەو مەترسیەی هەبوو کە ئازادی بڕاوەی مەزهەب بەبەهانەی تێکدانی ئاسایشی گشتی بخاتە ژێر پرسیارەوە. لەڕاستیدا ئەشێت ئەو وێنایە بێتە پێشێ کە دەستور پایەیەکی بەرزتر بۆ مەزهەبی کاسۆلیکی لەبەرامبەر مەزهەبەکانی تردا دادەنێت. ئەو بیرۆکەیەی کە ئاشکراکردنی بیروڕای مەزهەبی و دینی ناتوانێت ئاسایشی گشتی تێکبدات، وەک سەرکەوتنێک بۆ کەنیسەیەکان ناسرا، چونکە ئەمە پێویستی بەوەیە وەک میرابۆ دەڵێت مەزهەبی فەرمی، مەزهەبی فەرمانڕەوا یان هەمان مەزهبی کاسۆلیک بێت.

لەگەڵ ئەمەشدا نابێت مادەی 10 لە مادەی دوای جیابکرێتەوە کە وەک سازشکردنی دوولایەنەکە، ئازادی مافەکانی قەبوڵ دەکرد. پێشنیاری خوولی شەشەم بەمشێوەیە بوو: “هەموو مرۆڤێک مافی ئەوەی هەیە بیری خۆی بەکاربهێنێت و بیروڕاکانی خۆی بە ئاشکرا دەرببڕێت، تەنیا بەو مەرجەی زیان بەوانی دی نەگەیەنێت”. ئەم مادەیە وتووێژی لەبارەی لێکبووردنەوە هێنایە پێشێ دۆک دۆرۆشفۆکۆ ئازادی چاپەمەنی بەمشێوەیە هەڵسەنگاند: “هەر ئەم ئازادی چاپەمەنیە بوو کە ستەمکاری لەناو برد، هەر ئەم ئازادیەش بوو کە پێشتر دەمارگیری لەناوبرد بوو”. بەڵام پرۆژەکەی ئەو لەگەڵ پرۆژەکەی خوولی شەشەمدا جیاواز بوو: ئازادی ئاڵوگۆڕی بیروڕا و بۆچونەکان یەکێک لە بەنرخترین مافەکانی مرۆڤ بوو. لەبەرئەوە هەموو هاوڵاتیەک دەتوانێت (بیروڕای خۆی) بە ئازادانە بڵێت، بنووسێت و بڵاوبکاتەوە، تەنیا دەبێت وەڵامدەرەوەی دەستدرێژی لەم ئازادیەوە بۆ چوارچێوەی دیاریکراو بە هۆی یاساوە بێت. ئەم دوو گروپە لەبارەی ناوەڕۆکی مادەی 11وە ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە: هەندێک پێویستی سنووردارکردنی ئازادی چاپەمەنیان داواکرد(ڕۆشفۆکو و میرابۆ) و هەندێکی دی بێ سنووری ئازادیان دەویست (ڕابۆ سن ئاتین و ڕۆبسپێر) و دەیانگووت ڕێک بەهۆی ئەم سنووردارکردنەی ئازادیە کە دەستدرێژی بۆ ئازادی ڕوودەدات. ئەم گروپە جگە لە ڕەچاوکردنی مافەکانی ئەوانی دی، هیچ سنوورێکیان بۆ ئازادی قەبوڵ نەدەکرد. دواجار دیدی یەکەم قەبوڵکرا و وەک مادەی 11ی ڕاگەیاندنەکە، دەنگی بۆدرا.

کەوابوو جێگەی سەرسوڕمان نیە کە سنوورداری ناوبراو لە مادەی 11دا وەک کەموکوڕیەک بۆ ئازادی بیروڕا و تەنانەت بیروڕای مەزهەبی و دینی تەفسیر نەکراوە. بۆچی سنورداری ئازادی بیروڕا کە لەمادەی 1دا قەبوڵ نەکرا، لەمادەی 11 دا قەبوڵکرا؟ ئەم مادەیە لەبارەی دەربڕینی هەر بیروڕایەکەوەیە، لەبەرئەوە ناکرێ ئازادی ڕاستەقینە بە بێ سنوور قەبڵ بکرێت. مادەی 4 بەمشێوەیە پێناسی ئازادی دەکات: “ئەگەری ئەنجامدانی هەر کارێک کە زیان بە کەسانی دی نەگەیەنێت، لەبەرئەوە مافە سروشتیەکانی مرۆڤ هیچ سنوورێکی نیە جگە لەو شوێنانەی کە ناکۆک دەبێت بە مافەکانی کەسانی دی. ئەم سنووورەش تەنیا یاسا دەتوانێت دیاری بکات”. هەموو نوێنەران جگە لە ڕابۆ سن ئاتین و ڕۆبسپێر دەیانویست ئازادی سنووردار بێت، بۆ ئەوەی کاریگەر و پراکتیکی بێت، و بڕوایان وابوو ئازادی ڕەها لەگەڵ ئەگەری پراکتیک بوونیدا ناگونجێت. لەبەرئەوە بۆ ئەوەی ئازادی مافێکی گشتی و سەرتاپایی بێت، دەبێت کارەکە بە سنووردارێتی دەست پێبکات. ئەم سنووردارێتیە ڕەوا دەبێت کاتێک یاسا دیاری دەکات، کە ئامانجی بەرژەوەندی گشتی و یەکسانی ئازادیەکانە بۆ هەموو هاوڵاتیان. لەگەڵ ئەوەشدا کە هەردوو مادەی 10 و 11 ڕاگەیاندنەکە لەبارەی ئازادی بیروڕا و دەربڕینەوەیە، لە دیدی نوێنەرانی ئەنجومەنەوە بابەتەکانیان بەتەواوی جیاوازە لە یەکدی: لەکاتێکدا دەشێت مادەی 10 ئەم ئازادیە بە بەرپاکردنی ڕێبازی ناچاریانە و بەدەزگایبووی مەدەنی سنووردار بکات، مادەی 11 بەپێچەوانەوە ئازادی بیروڕا وەک مافێک دەناسێنێت کە دەبێتە شتێکی واقعی، چونکە سەرەتا یاسای مەدەنی سنوورەکەی دیاریکردووە.

ئەو مادەیەی سەبارەت بە ئازادی بیروڕا وبڕوا و ئازادی دەربڕینە، لە ڕاگەیاندنی ساڵی 1739دا چیدی مەسەلەی ڕێبازی گشتی ناچاریانە ناهێنێتە پێشێ. ئەگەرچی سەردەمی (تیرۆر) ڕێبازی بوونێکی باڵا ووروژاندبووی، بەڵام ئامانجەکان جیاواز بوو: چیدی مەسەلەکە ئەوە نەبوو کە “مەزهەبێکی فەرمانڕەوا” واتە مەزهەبی کاسۆلیکی، بسەپێنرێت. ئازای بیروڕا یان بڕوای دینی بۆ یەکجار بە ماف بناسرێت، کە لە مافی دەربڕینی جیا نەدەبۆوە. جگەلەمەش ڕاگەیاندنی 1793 ئەو خەسڵەتەی هەبوو مافی کۆمەڵایەتی و لەوانە مافی هاوکاری کۆمەڵایەتی و مافی خوێندن و فێربوونی دەهێنایە پێشێ. ڕاگەیاندنی 1848 بە ڕاشکاوی باسی مافی درووستکردنی کۆمەڵە و مافی کارکردن دەکات. و ڕاگەیاندنی 1966 بنەما سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی و هەروەها یەکسانی ژن و پیاو دەسەلمێنێت. مافەکانی وەک یەکێتیەکانی کرێکاران، مافی مانگرتن لە دیاریکردنی هەلومەرجی کار، مافی هەبوونی کار و مافی دابینکردنی تەندروستی و هاوکاری کۆمەڵایەتیش لەو ڕاگەیاندنەدا دەربڕا. ئاراستەی گشتی ئەم بزووتنەوەیە ئەوەیە وێنای مرۆڤی کەمتازۆر تەنیا و ئەبستراکت، جێگەی خۆی دەدا بە مرۆڤێکی بابەتی و کۆمەڵایەتی. مافی گروپەکان هەنگاو بەهەنگاو لەگەڵ مافە فەردەیکاندا لەدایک دەبێت.

ڕاگەیاندنی ساڵی 1948 ئازادی بیرکردنەوە و باوەڕ و مەزهەب و دینیشی بۆ ئەو مافانە زیاد کرد. قەبوڵکردنی مافی باڵاتربوونی ویژدانی تاکەکەکسی و هەروەها ناوەڕوکی بەیانەکە کە ڕووی لە کەسە، شایانی سەرنجدانە. پاشان مادەکانی 18 و 19ی ڕاگەیاندنەکە ووشەی “بیروڕا”ی بۆ ووشەی “بیرکردنەوە” زیاد کردووە و بەمشێوەیە ناسینی خوداناسینیشی هێناوەتە پێشێ. لە پێناسکردنی ئازادیدا ڕێگەکانی پراکتیک کردنیشی لەبەرچاو گیراوە: مافی ئاشکرا کردن و فێربوونی بیرکردنەوەکان، لەوانە بۆ ئەو کەسانەی پەیڕەوی لێناکەن، بە ڕاشکاوی ڕادەگەیەنێت. بەمشێوەیە مافی جێبەجێکردنی ئاشکرای ڕێباز و مەزهەب بە تایبەتی گۆڕینی قەبوڵ دەکرێت: نکولێکردن لە دین یان ئیلحاد بە تەفسیرێک ڕەوایەتی پەیدا دەکات. مادەی 19 ڕاگەیاندنەکە مافی ئاگاداربوون، مافی لێکۆڵینەوە، مافی قەبوڵکردن و بڵاوکردنەوەی بیرەکان داوا دەکات، نەک تەنیا ئازادی دەربڕین، بەڵکو پێشنیاری ئاشکراکردن لەبەردەم هەموو جۆرە شاردنەوەیەکدا دەکات. خەسڵەتی گشتی و گەردوونی ئەم مافانە (کە سنوورەکان نابێت ڕێگر بن لێی)، هاوکاتە لەگەڵ لابردنی ئەو سنووردارێتیانەی کە لەبەرامبەری ئازادی بیروڕادا لە ڕاگەیاندنی پێشوودا دانراوە. ڕاگەیاندنی 1948 تەنیا لە مادەی 29دا بەمەرجی سنووردارێتی ئازادی دەربڕین ڕاشکاوە. (بەندی 2: “هەموو کەس لە بەکارهێنانی مافەکانی خۆیدا و بۆ سوودوەرگرتن لە ئازادیەکانی خۆی، تەنیا ملکەچی ئەو سنووردارێتیانەیە کە یاسا بەمەبەستی دابینکردن ئەگەری قەبوڵکردن و ڕەچاوی مافەکان و ئازادیەکانی کەسانی دی، بەمەبەستی بەکارهێنانی زەرورەتە ئەخلاقیە پەسەندکراوەکان، ئاسایشی گشتی و خۆشگوزەرانی هەمووان لە کۆمەڵگایەکی دیموکراتدا دایناوە”). ئازادی بیروڕا و دەربڕین تەنیا بۆ جۆرێکی تایبەتی حکومەت، واتە حکومەتێکی دیموکراسی پێناس کراوە و چەمکی لێکبوردن بە ڕاشکاوی لەمادەی 26دا بەکار هاتووە: ” فێرکاری و پەروەردە دەبێت (..) لێکتێگەیشتن، لێکبوردن و هاوڕێیەتی نێوان هەموو گەلەکان، و هەموو گروپە نەژادی و مەزهەبیەکان ڕەواج پێبدات”. دەبێت لێکبوردن فێری هەموو مرۆڤەکان بکرێت، چونکە ئەرکی یەک بەیەکی تاکەکانە، و پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بە ئازادی هەمووانەوە هەیە.

لە کۆتایدا ئاماژە بۆ ژمارەیەک پەیمان و ڕاگەیاندن دەکەم کە لەساڵی 1966وە تا ساڵی 1981 چەمکی یاسایی ئازادی بیروڕاکان و هەروەها ئازادی دەربڕینیان ڕێفۆرم و کامڵ کردووە. پەیمانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە مافە مەدەنی و سیاسیەکان کە لەساڵی 1966دا پێشنیار کرا و لە ساڵی 1976دا دەنگی بۆدرا، ئازادی هەڵبژاردنی مەزهەبی بۆ هەمووان ڕاگەیاند. ئەوەمان بە بیر بێت کە مەبەست لەمە ئازادی (چونە) ناو مەزهەبێکی تازەیە و (دەرچوون)لێی پێشبینی نەکراوە. ڕێکەوتننامە سەبارەت بە سڕینەوەی سەرجەم شێوەکانی نالێکبوردن و چەوساندنەوەی مەزهەبی یان بیروڕای 1972، تەنیا وەک ڕاگەیاندنێک ناسرا کە لە ڕووی یاساییەوە ناچاری نیە. ڕاگەیاندنی 1981 دژی نالێکبوردن وا دەڵێت: ” هەموو کەس خاوەن ئازادی بیرکردنەوە، بیروڕا و مەزهەبە. ئەم مافە ئازادی بڕواهێنان بە هەر مەزهەب یان بیروڕایەک بە هەڵبژاردنی خۆی و هەروەها ئازادی ئاشکراکردنی مەزهەب یان بیروڕا دەگرێتەوە”. مەسەلەکە ئەمجارە تەنیا باوەڕهێنان بە مەزهەبێک، واتە ئازادی چوونە ناو یان چوونە دەرەوە لە مەزهەبێک نیە. لە بەندی دووهەمی مادەی یەکەمدا تەنیا بە مەحوکمکردنی ناچارکردن واز دەهێنرێت، ئایا ئازادی هەڵبژاردنی مەزهەبێک ئەگەری گۆڕانی ئەو مەزهەبەش ناگرێتەوە؟.

دەق:

ڕاگەیاندنی ساڵی 1789

مادەی 10: هیچ کەس نابێت لەبەر بیروڕا و تەنانەت بیروڕای مەزهەبی و دینی خۆی، نیگەرانی هەبێت. بەو مەرجەی دەرخستنی ئەو بیروڕایە ئاسایشی گشتی جێگیر بەهۆی یاساوە نەخاتە مەترسیەوە.

مادەی11: ئاڵوگۆڕی ئازادانەی بیروڕا و بیرکردنەوەکان لەمافە گرانبەهاکانی مرۆڤە. لێرەوە هەموو هاوڵاتیەکە دەتوانێت ئازادانە قسە بکات، بنوسێت و بڵاوبکاتەوە، جگە لەو حاڵەتانەی دەبێت وەڵامدارەوەی زیادەڕەوی لەم ئازادیە بێت کە یاسا دیاریکردووە.

ڕاگەیاندنی 1794

مادەی7. مافی ئاشکراکردنی بیرکردنەوە و بیروڕاکان چ لە ڕێگەی چاپەمەنی و چ لەهەر ڕێگەیەکی ترەوە بێت، مافی درووستکردنی کۆمەڵە و ڕێکخراوی ئاشتیخواز، مافی جێبەجێکردنی ئازادانەی ڕێوڕەسمەکان نابێت قەدەغە بکرێت. زەرورەتی ڕاگەیاندنی ئەم مافانە دەرئەنجامی بوونی ستەمکاری یان یادەوەری ڕابردووە نزیکەکانە.

ڕاگەیاندنی 1948

مادەی 18. هەموو مرۆڤێک مافی ئازادی بیرکردنەوە، باوەڕ، بیروڕا و دینی هەیە. ئەم مافە ئازادی گۆڕینی دین و مەزهەب یان بیروڕا و هەروەها ئازادی ئاشکراکردنی مەزهەب یان بیروڕا بە تەنیا یان بە کۆمەڵ، لەبەردەم هەمووان یان بەشێوەی تایبەتی، لەڕێگەی پەروەردە و بەکارهێنانی مەزهەب و جێبەجێکردنی ڕێورەسمەکانیش دەگرێتەوە.

مادەی 19. هەموو مرۆڤێک مافی ئازادی بیروڕا و دەربڕینی هەیە، و ئەم ئەم مافەش نیگەران نەبوون لە بیروڕاکان و هەروەها مافی ڵێکۆڵینەوە، وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و بیرکردنەوەکان بەهەموو ئامزازێکی دەربڕین، بە بێ سەرنجدان لە سنوورەکان دەگرێتەوە.[1]

سەرچاوە:

ژولی سادا- ژاندرون: تساهل در تاریخ اندیشە غرب. ترجمە: عباس باقری. تهران، نشر نی. 1378
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,289 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | sardam.org
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جوڕێ دۆکومێنتێ: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەرگەڕکری ژ زمانێ: فارسی
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مافی مرۆڤ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 94%
94%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 09-04-2021 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 09-04-2021 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان عەلی )ڤە: 31-07-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 1,289 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.248 KB 31-07-2022 زریان عەلیز.ع.
فایلا وێنەیی 1.0.1225 KB 09-04-2021 زریان عەلیز.ع.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 519,740
وێنە 105,215
پەرتوک PDF 19,552
فایلێن پەیوەندیدار 97,889
ڤیدیۆ 1,414
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - چالاکی سیاسی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - ق. شەڕی ناوخۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.281 چرکە!