کۆتری سەلام شەقامی تعجیل
ئه و پەیکه ڕه حزبی شوعی عێراق دروستی کرد سالی 1960.
لە زە مانی عدالکریم قاسم، به بونه ی به ستنی کونگره ی (انصار السلام العالمی) ئه و ئارمه ی دیاره له سه ڕ پەیکه ڕه که [ ئارمی کوماری عێراقه ]..... لەپشت پەیکەرەکە ئه و ده ڕگایە ی دیاره مالی خوا لێی خوشبی مام (ولی خدر جامبازه)پاشا ن مالی خوای لی خوشبی (جلال کوری نانه وا) مالی خوای لی خوشبی (مام لطفی) له ته نیشتی بوو، ئه وه ی سواری پاسکیله که یە به به ڕگی عه سکه ڕی (حاجی بدره) ناسراو له بازاری (حنان) ی ده ده لال خانه ی کۆن.....ئه م به يکه ڕه له لايه ن ماموستا ی ڕه حمه تی (جابر بيرداود) دروست کرا - ئه ڕکی تيحونی له لايه ن هه ڕدوو به لينده ڕی نيشتيمان به ڕوه ڕ (شريف جامباز وفائق نادر) ته ڕخان کرا - کاره ئه ندازياريه که - بورج و قاعيده و وسه ڕه وه ی - له لايه ن ئه ندازيار - هاشم عبد الله ڕيک خرا - ياديان به خير - متصرفی هه ولير - بد ڕالدين علی - ڕوخاندی وگۆتی - ئيره ناو گۆڕه پان نه بوایە ئاوده ستم لی دروست ده کرد --- به ڕله و -شه هيد توفيق منيری محامی ئه ندامی ئه نجومه نی ئاشتی جيهانی - له کوريک له هه ولير گۆتی - ئيوه خه لکی هه ولير شانازی به وپه يکه ڕه بکه ن - من زور ولاتانی جيهان که ڕاوم په يکه ڕی مه ليک وئيمبراتورو وقائيد وشاعير وهونه ڕمه ندانم ديوه به لام په يکه ڕيکی تايبه ت به ئاشتی له جيهاندا نه م ديووه.
زانیاریەکان لە : بەڕێز عمر فەرهادی وەرگیراوە
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,998 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!