ئەم وێنەیە بۆ یەکەم جار بڵاو دەبێتەوە وێنەکە ماڵی (جەمیل صائبە) سەرەتای ساڵی 1940 ماڵیان بەرامبەر مزگەوتی گەورە بوو
چیرۆکی ئەم وێنەیە[1]
کاتێک ڕەفیق حلمی لەگەڵ خانەوادەکەی لەبەغداد دەهاتنەوە بۆ سلێمانی هەندێک جار لەماڵی جەمیل سائیب دائەبەزین جەمیل سائیب خزمی خۆی بووە لەهەمزەئاغای مەسرەفەوە کەباپیری پیرەمێرد دەکات لەهەمان کاتدا جەمیلە خانی هاوسەری ڕەفیق حلمی کەدەکاتە خوشکی عبدالرحمن ئاغای مەسرەف و باپیری دایکم خزمی نزیکی جەمیل سائیب بووە لەدایکەوە
ناوەکانی ناو ئەم وێنەیە
د. ناهیدە ڕەفیق حلمی، نەسرین جەمیل سائیب، حەپسە عبدالڵە عیرفان خوشکی جەمال عیرفان دەکات و هاوسەری جەمیل سائیب، بەهزاد جەمیل سائیب، ئازاد جەمیل سائیب، شازاد جەمیل سائیب، د.پاکیزە ڕەفیق حلمی، نەوزاد جەمیل سائیب، زیبا عیرفان
ڕۆحی کۆچکردووان شاد بێت
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,897 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!