بانگێشت: نامەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کۆمپانیاکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە لە ڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری ڕابگەیەنێت کە بەشێوەی پرۆژەی پەرەپێدان (Public and Private Partnership) ئەنجام دەدرێت بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بانگێشتی ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە خواستی بەشداری کردنیان هەیە بۆ ئەو بەنداوانەی کە هاوپێچی ئەو ڕاگەیەنراوەن بەناردنی ئیمێلیان بۆ ئەم ناونیشانە (relations@krg-moawr.org لەماوەی دوو هەفتە لە دوای دەرچوونی ئەم نوسراوە داواکاری و زانیاری پێویست پێشکەش بکەن لە دواتردا سەرجەم دۆکیۆمێنت و زانیاری پێویست دەدرێت بە کۆمپانیای دەرچوو کە پێویستن بۆ ئامادەکردنی لایەنی تەکنیکی و ژمێریاری.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,159 جار هاتیە دیتن