فایەق بێکەس جارێک دەورییەک یاپراخ لە بەردەمیا بوو بە کوێرە کوێرە و بەفیزێکەوە ئەیخوارد. عەزیز ئەفەندی قامیش هەبوو ئەچێ بە سەریا پێی ئەڵێ: فایەقە کوێر ئەوە چی ئەخۆی؟ ئەویش ئەڵێ: بۆیە. ئەڵێ بۆیە یانێ چی؟ من ئەڵێم چی ئەخۆی؟ ئەڵێ: عەزە! درێژەی مەدەرێ من لە کورتی ئەیبڕمەوە تۆ ئەڵێی چی ئەخۆی؟ من ئەڵێم یاپراخ. ئەڵێی بەشم بدە. ئەڵێم نایدەم. ئەڵێی بۆ چی.؟ ئەڵێم بۆیە..![1]
لە ڕشتەی مرواری یەوە[2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,783 جار هاتیە دیتن