هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی فاتمە کەریمی کچی یەدوڵڵا خەڵکی شاری #ئیلام#. لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری #سەقز# بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە شێوەی غیابی بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
دادگا ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران تۆمەتبار کردووە و ئەو حوکمەش لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە فاتمە کەریمی ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژی سێشەممە 20ی ڕەزبەر، لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سەقز بە شێوەی غیابی ئەو حوکمەی بەسەر فاتمە کەریمی سەپاندووە و ناوبراو بەو حوکمە ناڕەزایەتیی دەربڕیوە.
ناوبراو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لە سنووری بانە گەڕابووەوە ئێران.
فاتمە کەریمی دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,075 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!