قورئانی مەزن
#عەلی باپیر#
توێژینەوەیەکە لەبارەی کتێبی بەرزو بەپێزی خوا (قوڕئان)ەوە، لەژێر نۆزدە (19) ناو و نیشانی جیاجیاداو، دەتوانم بڵێم: سەرجەم ئەو بابەتانەی زانستەکانی قوڕئان (علوم القرآن)يان لێ پێک دێن، گرتوونیە خۆی.
هیوادارم مایەی بەرچاوڕوونییەکی تەواوبێ، بۆ هەرکەسێک بیەوێ بەقوڕئان ئاشنا بێ و بزانێ:
-1 قوڕئان یانی چی و، چییەو چۆنەو، حیکمەتی دابەزرێنرانی چییە؟
-2 قوڕئان چۆن دابەزرێنراوەو کۆکراوەتەوەو، لەدوو توێی موصحەفدا بەرجەستەبووە؟
-3 قوڕئان خوێندنەکان (القراءات) چەندن و چۆنن و، حیکمەتی جیاوازییان چییە؟
-4 پێویستە چۆن قوڕئان بخوێنین و، هەرچی قووڵترو ڕاستتر لێ تێبگەین؟
-5 ئەدەب و ئاکارەکانی مامەڵەی شایستە لە خزمەت قوڕئان چی و چیین؟
هەروەها لەم کتێبەدا بەدرێژیی لێ کۆڵینەوە لەبارەی چۆنیەتی تەفسیرکردنی قوڕئان و تەفسیرە باوەکانەوە کراوەو، بابەتی هەبوون و نەبوونی (نسخ)یش لەقوڕئاندا لێکۆڵینەوەیەکی تێرو تەسەلی لەبارەوە کراوە.[1]