#سلێمانی#
تۆ شارنیت
تۆ لانەی پڕ ئارامی و میهرەبانیت
سلێمانی
تۆ وەک خۆری
وەک بارانی
وەک نەسیمی بەربەیانیت...
شەونمی سەرپەڕەی گوڵی
دڵ و ڕۆحی کوردستانی...
سلێمانی
تۆ کانیاوی
تۆ بەهاری نیشتیمانی
تۆ هەمیشە
لانکەی ژین و چقڵی چاوی ناحەزانی...
سلێمانی
دڵت بەفرە
ڕۆحت شەکر
تۆی شاری سەربڵندو
تۆی هەڵۆکەی بەرزەفڕی
کوردستانی
شاری شاران
سلێمانی
نووسەر: #ئارەزووی عەبدولخالق#
پیشکەشە بە 237 ساڵەی دروست بونی شاری سلێمانی...
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,361 جار هاتیە دیتن