پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,157
وێنە 105,821
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سکرتێرە 33
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 33

سکرتێرە 33
سکرتێرە 33

کابرا پێداهات و یەک یەک پاسەپۆرتی لێ وەرگرتین، شڕبل گۆتی : ئەوانە وەفدەکی ڕەسمینەو ناکرێ ئەوها مامەڵەیان لەگەر بکرێ، ئەمن ئەو وەزعەی دەگەینمە حکومەتی ! کابرا هیچ خۆی تێکنەداو هات بەرامبەر شڕبلی ڕاوەستا، بەینەکی تەماشای شڕبلی کرد، شڕبلیش تەماشای کابرای دەکرد، کابرا زەردەخەنەکی لۆ شڕبلی کردو شڕبلیش زەردەخەنەکی لۆ کرد، وەکی ئەوان زەردەخەنەیان دابەش کرد، ئەمەش پشیەکمان هاتەوە بەرێ و گۆتمان : تەواو نەجاتمان بوو، وەختەکی کابرا هەتا هێزی تێدابوو، یەک ڕاژدی لە شڕبلی دا، شڕبل لەجێی خۆی دوو فڕەی لێداو کەتە ئەو گۆڕەی، چەکدارەکانیش هەموویان چەکیان ڕاکێشاو ڕووی لوولەیان بەتەواوی لەتەپلی سەرو دری مەکرد..! ئەمە هەناومان پساو گۆتمان : با شهادەی بینین و خۆمان تەسلیمی عیزڕائیلی کەین، کابرا ڕووی لەمە کردو گۆتی : حکومەت و ئەو پێراوە، ئەمن لێرە حکومەتم و تەواو..! یاڵلا کەلەپچەی بینن و لە دەستیان کەن و بیان بەن، چەکدارەکان کەلەپچەیان هیناو لۆلای مە هاتن، وەختەکی جیهازەکەی دەستی کابرای جیقە جیقەکی لێوەهات، کابرا جیهازەکەی بەگێی وەناو دەستی بە قسان کرد، تەماشایەکەی مەی کردو لێمان دوور کەتەوە، بەدەستیش ئیشارەتی دا چەکدارەکان و گۆتی : جارێ کەلەپچەیان مەکەن..! ئەمە هەرچاوەڕێ بووین بزانین چ ڕوودەدا، تەماشا ئێکدیمان دەکردو سەرمان بادەدا، وەختەکی کابرا هاتەوەو گۆتی : یاڵلا سواری پاسی بن و بڕۆن، دەی زووبن لەبەر چاوم بزرن..! وەهان غاردا لۆ ناو پاسی هەندەی نەمابوو هەموومان بەسەر ئێکدی دا بەربینەوە، باشبوو شڕبلیش بە پڕەپڕ هاتە ناو پاسی، چەکدارەکان لەکن تڕومبێلی کشانەوەو شوفێرەکەمان سلفەکی لێداو بەتەناش هەستا، ئەمە هەموو سام گرتی ببووین، کیلۆ مەترەک لە سەیتەرەکەی دوور کەتینەوە، ئەوجە دەستمان بە چەپرە لێدانێ کردو گۆتمان : ئۆخەی ئەوجارەش قورتاربووین، شڕبل بەلای مندا تێپەڕی و چوو لەجێی خۆی دانیشی، تەماشای ڕوومەتیم کرد، سۆرسۆر ببۆوەو هەر چار پەنجەی کابرای لە ڕوومەتی دەرچووبوو..!
پاسەکەمان بەینەکی باش ڕۆیی، وەزیری ڕۆشنبیری گۆتی : ئەوە لە حزبووڵلای قورتار بووین، وابزانم ئەو جارە دەگەینە حزبی شەیتانی ! جەماعەت تێکڕا کردیانە هەراو گۆتیان : دە دەوت تێکنێ هەی قەرپ ئەرێوەڵلا، ئەوە نیوچەوان سێزدەکی وەکی توومان لەگەرە لۆیێ ئەوهامان لێهات..! شڕبل گۆتی : خەمتان نەبی، سەیتەرە نەمان و ئەوە گەیشتینە مەزرەعەکەی تۆنی ! وەختەکی پاسەکە بەدەستە ڕاست سوڕاوەو چووە جادەکی بەرین، ئەوبەرو ئەو بەری دارتێل بوون، گەیشتینە دوو دەریەکی گەورەی ڕەنگاو ڕەنگ، پێنج شەش چەکدار ڕاوەستابوون، ئێکیان هاتە پێش لۆلای شوفێرەکەی، شڕبل چوو قسەی لەگەر کردو گۆتی : ئەمە دەعوەتی تۆنینەو ئەو لەدووی ناردینە، کابرا بەجیهازی قسەی لەگەر ژۆرێ کرد، پاشان ئیشارەتی داو گۆتی : ئەو دەرکەی بکەنەوە، گۆتم : باشبوو ئەوجارەش نەیانهیناینە خوارێ، دەنا شڕبلیان شاپ تڕێن دەکرد..! وەزیری کارەبای گۆتی : نۆبەتی تووە ڕابوێری، وەڵلا یەک ڕاژدیان لێدابام پڕی بنەخۆم دەکرد، وەکی کابرا لە شڕبلی دا، ئەمن زەندەقم چوو، گۆتم : وای دەنا یەک دوو شاپیشیان لەتوو دابا، کوری درم دادەمرد، لەداخی ئەو کارەبا حیزەی دەماندەییێ..!
چووینە ژۆرێ، تەماشام کرد ڤیللەکی گەورە لەدووری دیارە، ممکینە لەسەر دوو هەزار مەتری دروست کرابوو، ئەمن دەرێم هەزار گلۆپ ئەتوو برێ دوو هەزار گلۆپ پێکرابوو، هەرایەک بوو نەبیتەوە، هەتا چاوت حوکمی دەکرد دارو بارو سەوزایی و گورو گورزار بوو، ماشەڵلا جێیەکی خۆش و جوان بوو، سووندت لەسەمن نیە پارچەک بوو لە بەهەشتێ، ئەو هەموو نافوورە پێکرابوون و پڕوشکی ئاوی دەچووە تاقی عاسمانێ، گەیشتینە پێش کۆشکەکەی و پاس ڕاوەستا، هاتینە خوارێ و زەلامەکی تەنگەستووری کەشخە ڕاوەستابوو، دەستی برند کردو فەرمووی لێکردین، ئەمەش ئێک ئێک دۆقەمان لەگەر کردو هەر ئێکی سێ چار ماچمان لێکرد، شڕبل گۆتی : باشە ئەنگۆ ئەو زەلامەتان لۆ ماچ کرد ؟ گۆتمان : ئەدی ئەوە تۆنی نیە ؟ گۆتی : کورە بابە تۆنی چ و حاری چ، ئەوە سەرۆکی خزمەت کارانە، تۆنی وا لە ژۆرێیەو فەرموون با بچینە ژۆرێ، وەڵلاهی ئەمە هەموومان لەجێی خۆمان تەریق بووینەوە..!

شڕبل بە پێشمان کەت و ئەمەش کەتینە دووی و چووینە ژۆرێ، لە دەرکەی ڕا کیژەکی بەژن برند ڕاوەستابوو، کراسەکی سۆری لەبەربوو، بریقەی دەداوە، پرچی زەرد زەرد بوو، چاوی شین شین بوو، دەتگۆ کوژەکە، سنیەکی زەردی لەدەستی بوو، پڕی سەری شیرنی بوو، زەردەخەنەی دەکردو لۆی ڕادەگرتین، هەریەکەو شیرنیەکمان هەرگرت و هەلەو مەرحەبایەکمان لێکرد، وەزیری ئاوقاف سەری لەبن گێی نام و گۆتی : لوقم لوقمی دابەش دەکا، دەرێم لە ڕاهی خوای دوو ماچی لێبکەم ! گۆتم : کورە چشتی وانەکەی با تۆنی فەللاقەمان نەکا..! لە کیژۆرەکەی تێپەڕین و وەزیری تەندروستی گەڕاوە، چوو شیرینیەکی دی هەرگرت و هاتەوە، گۆتم : ئەوە چبوو ؟ گۆتی : ماخران گەلە بەتامبوو، چووم قلەکیدیشم هیناوە، گۆتم : ئەدی ئەنگۆ نارێن شیرنی خراپەو مەیخۆن ! گۆتی : بەدەستی ئەو نازدارەی شفای حەفتا دەردانە..! لەگە شڕبلی ڕۆیشتین و گەیشتینە کابرایەکی دی، بەخێراتنی کردین، شڕبل گۆتی : ماچی نەکەن هەونیە ! چابوو وەیگۆ، دەنا ئەویشمان ماچ باران دەکرد، کابرا بەپێشمان کەت و سوڕاینەوە لۆ ئەودیووی، وەکی چووین هۆرەکی زۆر گەورەبوو، هەتا چاوت حوکم دەکا تاقم قەنەفەو تەرتیبات داندرابوون، ماشەڵلا دیوەخانەکی جوان و نازداربوو، دیوارەکانی هەمووی تابلۆو ڕسمی زۆر جوان بوون، لە هەندە جێش شیرو تیرو تفەنگ بەدیواری وەکرابوون، دەوری دە دوازدە کەس لەوسەری دیوەخانێ دانیشتبوون، شڕبل ئەمەی لۆلای وان برد، وەکی چاویان بەمە کەت هەموو قیت بوونەوەو بەرەو پیرمان وەهاتن، سەلاممان کردو ئێک ئێک دۆقەیان لەگەر کردین، شڕبل ئەمەی بەتۆنی ناساند، ئان ئاخیری تۆنیمان دیت، تۆنی تەمەنی بەینی پەنجاو شێستی دەبوو، چاکەتەکی زەردو پانتۆڕەکی ڕەشی لەبەربوو، سمێری سفر کردبوو، عەینەگەکی تووببی لەچاوی بوو، لاگێی عەینەگەکەی زەرد دەچوو، دیاربوو زێڕ بوو، تۆنی جغارەکی کووبی ئەستووری لەدەستی بوو، هەند پاک و خاوین بوو، بە پتی تۆزی لەخۆی دەکردەوە، زۆر بەگەرمی بەخێراتنی کردین، بەڕەنگ و ڕووی دیاربوو دری بە چوونی مە لۆ کنەوی خۆشبوو، ئەمە دانیشتین، ئەو هەر بەپێوەبوو، زۆر بەخێراتنی کردین و یەکسەر ئیشارەتی دا ئێکەکی، دیتم دیسان کیژە کراس سۆرەکە بەخۆو بە سنیەوە هاتەوە هەتا شیرنیمان بەسەر دابەش بکا، هات خۆی دادەهیناوەو سنی لۆ ڕادەگرتین، جەماعەت ئەوەندەی تەماشای دەرەزی مەمکی کیژەکەیان دەکرد، نیو ئەوەندە ئاگایان لەشیرینیەکەی نەبوو، ترسی ئەوەم هەبوو وەزیری ئاوقاف لەباتی دەست لۆ شیرنی درێژ کا پڕ داتە سینگ و مەمکی کیژەکەی ! بەران خوا ڕەحمی کرد شیرنی دابەش کردنەکە بەسەلامەتی تێپەڕی، وەلەو جەماعەت هەمووی گێژو هوڕی سینگ و مەمکی کیژەکەی ببوون..!
هەندەی نەبرد قاوەیان لۆ هیناین و تۆنیش لەگەرەمە قاوەکی فڕ کرد، خۆشحاری خۆی دەربڕی و زۆر مەدح و سەنای حکومەتی هەرێمی کرد، گۆتی : ئەمەو کورد زۆر لێک نێزیکین و ئاوو هەواو خاکیشمان پێک دەچی، بێجگە لەوەش ژمارەکی زۆر هاوڵاتی لوبنانی بە بنەچە کوردن، لەوانە بنەمارەی جونبولاتی، کە بەئاین (دروزن) و هاوڵاتی بەڕێزو باشن، هیوادارم سەریان لێدەن و پەیوەندیان لەگەر ببەستن، پاشان گۆتی : ژمارەک بەرپرسی کورد لێرە پڕۆژەیان هەیەو ئەمەش لە وراتینگۆ هەمانە، لۆیێ حەزم لێبوو دەعوەتتان بکەم هەتا لە نێزیکەوە هاوکاری ئێکدی بکەین و پڕۆژەکانمان زیاتر پەرە پێبدەین، وەزیری بازرگانی بەناوی هەموومان قسەی کردو سوپاسی تۆنی کرد لۆ ئەو دەعوەتەی، گۆتی : درنیابە پەیامی جەنابت دەگاتە جەنابی سەرۆک وەزیران و لەمەودوا هاوکاریەکانمان بەهێز تر دەکەین..! ئەمن هەر فکرم دەکردەوە و دەمگۆ ئیلاهی دەبی ئەو پڕۆژانە چبن کە تۆنی دەیەوێ لە وراتی مە بیکاتەوە..!
وەختەکی جاحێرەک هات سەری لەبن گێی تۆنی نا، ئەویش هەستاوەو گۆتی : فەرموون نان ئامادەیەو بابچینە ژۆری نان خواردنێ، ئیدی هەستاین و بەڕێکەتین، تۆنی لەگەمە دەڕۆیی و باسی پڕۆژەکانی خۆی دەکرد، زۆربەی زۆری پڕۆژەکانی خۆیان لەبەزم و ڕەزم و کەیف و سەیفی دەدیتەوە، وەلەو ئێک دوو جار ناوی نەفت و غازو ئەو شتانەشی هینا، باسی وراتانی کەنداوو پەیوەندیەکانی خۆی دەکرد لەگەر میرەکانی ئەوێ، دەیگۆ پەیوەندی بازرگانی من زیاتر لەگەر سەرۆک و میرو پاشا و کەسانی ئێکەمی وراتەکانەو هەردوو لامان قازانجی باش لێکدی دەکەین، لەبەینی قسەکانی یەک دوو جار ناوی ئیسڕائیلیشی هینا..! دەیگۆ ژیان و سەردەم گۆڕایە، لۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی و بازرگانیت بڕواو کورسی دەسەراتت قەیم بی، دەبی فکر لەوەی بکەیەوە پەیوەندیت لەگەر ئیسڕائیل باش بکەی، سەردەمی ڕق و شەڕ بەسەرچوو، سەردەم سەردەمی پارەو بزنسە..!

گەیشتینە هۆری نان خواردنەکەی، مێزەکی گەورەی دوورو درێژ داندرابوو، ئەوەی حەزت لێباو درت بچووبایێ لەسەری بوو، هەر لەگۆشتی سۆر بگرە، هەتا مریشک و قەل و قازو مراوی و کۆترو ڕەشۆرەی، ماسیش لەوێ ڕاوەستی، بە پێنج شەش نەوعی لێندرابوو، ڕۆبیان و ئەستەکوزە کراشەیان دەکرد، نانی گەنم و جۆو سەموونی گەرم و نەرم حسابی نەبوو، لەوانەیە دە نەوعە سەلاتە داندرابوو، سەوزە بریقەی دەداتەوە، کەباب و گۆشتی برژای هەرمیان لێ هەردەستا، هەتا چاوت حوکمی دەکرد خواردنی بەتام و زەریف داندرابوو، شەربەتی فرێشی پرتەقارو لیمۆو هەنارو سێوی چاوچاوانێیان لەگەر دەکردی..! لەهەمووی خۆشترو سەیرتر ئەوەبوو تۆنی ئارەق و مارەقی دانەنابوو، هەندەک لە وەزیرەکانی خۆمان سەرو دریان گیرا، وەزیری ئاوقاف سەری لەبن گێی نام و گۆتی : ئاخر ئەوە دینە ئارەق نەبی !؟ وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی گۆتی : دە ڕاوەستە بزانین حیکمەت چیە لەوەی ئارەق دانەندرایە، مارت خرانەبی پیاو چاوی بەو هەموو خواردنەو بەو هەموو کیژە جوان و زەریفەی بکەوی بێ ئارەق سەرخۆش دەبی..!
تۆنی فەرمووی لێکردین و ئەمەش دەستمان پێکرد، تەماشام کرد تۆنی بە مراکی هوردە هوردە شۆربای دەخواو تەماشای ئێکە ئێکەی مەی دەکرد، ئەمەش هوردە هوردە نانمان دەخوارد، سێ چار کیژی ناسکۆرە بەسەرمان دا دەگەڕان و کەباب و گۆشتی برژای گەرمیان لە پێش دادەناین، وەزیری بازرگانی خۆی پێنەگیراو بەکیژەکی گۆ : پەرداخەک شەمپانیام لۆبینە ! کچەکە چوو سەری لەبن گێی تۆنی ناو پێیگۆ، تۆنی : قسەکی بە کیژەکەی گۆ، ئەویش هاتەوە بە وەزیری گۆ، وەزیر سەرەکی باداو دەستی بەنان خواردنێ کردەوە، گۆتم : ئەوە ئەو کیژە چیگۆ ؟ گۆتی : دەرێ : تۆنی دەرێ دوایێ دانیشتنی تایبەتی خواردنەوەمان هەیە، ئێستا وەختی نیە..!
شڕبل لەوسەری ڕا هاتە تەنیشتە من و گۆتی : هیچت پێویست نیە ؟ گۆتم : نەخێر زۆر سوپاس، بەس پێم برێ ئەمە کوو لە دەست حزبووڵلای دەرباز بووین ؟ گۆتی : چابوو زوو پێڕاگەیشتم و تەلەفۆنەکم لۆ تۆنی کردو ئەو فریامان کەت، گۆتم : کوو ؟ گۆتی : تەئکیدبە ئەمە بە پارە بەربووینە، وراتیمە وراتی ڕاوو ڕووتیە، ڕێک لە وراتینگۆ دەچی، هەرکەس لە ڕاستەخۆی ناوچەکی داگیر کردیەو خۆی بەحوکمەت دەزانی، ئەگەر زۆر لێکیشی بکێشیەوە ئەوە لۆت دەردەکەوی ئێرە وەکی عیراق لەهەناوی ئێرانێ دایەو ئەو حوکممان دەکا..! پێم عەنتیکە بوو شڕبل بەو جورئەتەی قسەی کردو متمانەی بەمن کرد، بەهوردی تەماشا دەمووچاوی شڕبلم کردو بێزاریەکی زۆرم لێ دەخیندەوە، ئاخر ئەو ڕاژدیەی لەبن گێیان دابوو، ناری کردبوو نار..!
پاش نان خواردن و دەست و دەو شووشتنێ، چووینەوە دیوەخانی لۆ چایە خواردنەوەی، ماشەڵلا چایەش لەسەر خواردنی چەور بەتامە، بەتایبەتی ئەگەر شیرن و ئێک ڕەنگ بی، تەماشام کرد سەر تەبلەو مێزەکان پڕی میوەی جۆراو جۆر کرابوو، لەگەر هەشت نۆ فەخفوری گەورەی پڕ پاقلاوەو شیرنی، زۆربەی زۆری بە فستقی بوو، دانیشتین و چایەیان هینا، چایەکە مەیلەو زەردکاو بوو، کورد بەعام حەزی لەچایەی خەستە، لۆیێ گۆتمە کیژەکەی ئەوجارە چایەکی خەستی ئێک ڕەنگ بینە ! گۆتی : بەچاوان، هەر ئێستا..! هەندەی نەبرد چایەی ئێک ڕەنگ هات و شۆڕمان کردەوە..!
تۆنی هەستاوەو بەگەرمی بەخێراتنی کردین و خۆشحاری خۆی دەربڕی لۆ ڕازیبوونی مە بەو دەعوەتەی وی، پاشان گۆتی : ئەمن پەیوەندیەکی باشی ئابوری و بازرگانیم لەگەر سەرکردەو سیاسیەکانینگۆ هەیە، ئەوان سەرمایەی خۆیان دەنێرنە ئێرەو ئەمنیش لێرە پڕۆژەی باشیان لۆ تەرتیب دەکەم، ئەو پارانە دەسوڕێن و خێری زۆریان هەیە، ئەنگۆش مادام بووینە وەزیر لەو کابینە نوێیەی تەئکید لەماوەکی کەم پارەی باشتان دێتە دەستی، لۆیێ پێم باشە بێن لێرە وەبەرهێنانی بکەن و پارەکەتان لێرە بێخنە ئیش، پیاوی زیرەک نابی وەبەرهێنان لە وراتی خۆی بکا، بەتایبەتی ئەگەر ئەو وراتە جێگیر نەبی و هەموو کات و ساتەک ترسی کەتنی لێبکرێ..! دەبی ئەوەش برێم ئەمن کۆمەرەک پڕۆژەم لە وراتینگۆ هەیە، چ لەبواری نەفت و غازی، چ لەبواری هوتێل و هەناردکردنی کچانی لوبنانی بۆ خولی شێلان و مەلەوانی و لەش جوانی ساڵۆنی ئافرەتان، وراتینگۆ خۆشەو پارەی زۆرە، بەرپرسەکانتان خاوەن سەرمایەو پارەی زۆرن، دەشزانن کوو ئەو سەرمایەی بەکار دەینن و دەربازی دەکەن لۆ ڕۆژی ڕەش..!

تۆنی لەسەر قسەکانی بەردەوام بوو، هەندەک ئاوی خواردەوەو پاشان دەستی بەقسان کردەوەو گۆتی : ئەوجە پێم باشە کۆمەرەک پڕۆژەی دی بینمە وراتینگۆ، هەم ئەمن سوودی لێدەبینم، هەم ئەنگۆ ! گۆتم : دەکرێ بزانین ئەو پڕۆژانە چیە ؟ گۆتی : کردنەوەی کۆمەرە ئوتێلەکی شەش حەفت ئەستێرە کە هەموو پێداویستیەکی ڕەفاهیەت و ڕابواردنی تێدابی، هەر لەمەلەوانگەی تێکەراو هەتا نایت کلاپ (مەلهە) و شوێنی مەساج و سالۆنی گەورەی ژنان و پیاوان، پیاو پرچی ژنەکان چاک بکەن و ژنیش پرچی پیاوان چابکا، هەروەها کردنەوەی چەندین گازینۆی جۆراو جۆر و دابین کردنی کچ لۆ بەڕێوەبردنی، ئەو گازینۆیانە جێی پشووی کچ و کوڕانەو نێرگلەو قاوەو چایەو فاست فوودی دەبی، بێگومان دەبیتە ناوەندەکی باشیش لۆ بەیەک گەیشتنی گەنجانینگۆ بەکوڕو کیژەوە، هەتا ڕزگاریان بی لەکۆت و پێوەندی پێشینان و بە ئازادی ڕازو نیازی خۆیان بگۆڕنەوە، هەروەها پێم باشە کۆمەرەک دەزگاو ناوەندی تۆکمە بکەینەوە لەدژی ئەنجامدانی تووندو تیژی دژی ژنان، تا پیاوان چیدی ژنان نەچەوسێننەوەو هەر ژنەک ویستی لە مێردەکەی جیاببتەوە، شوێنەک هەبی پەنای لۆ بباو تێیدا بژی، ئەو هەموو پڕۆژانەش بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی ئەوڕوپی و ئەمریکی دەکرێتەوە و خولی فێربوون و پێگەیاندنیشی لەگەرە، لەگەر کردنەوەی چەند کەناڵەکی ئاسمانی و پێشکێش کردنی ئەو بەرنامانەی جورئەت بەگەنجەکان دەدا تا یاخی بن لەکۆت و بەندی خێزان و کۆمەڵگە..!
ئەعسابم نەمابوو لەو قسە قۆڕو تڕڕووهاتانەی تۆنی، سەرم لەبن گێی وەزیری کارەبای ناو گۆتم : بە ویزدانت ئەوانە پڕۆژنە یان قازمەو پێمەڕەنەو ئەخلاقی مندارەکانمان هەردەتەکێنی !؟ گۆتی : سەلامەتبی ئەتوو چیشت لەو حارەیە، دەلێگەڕێ بابڕەک گەنجەکانمان دنیای ببینن و کەیف و سەیفی بکەن، ژیانی جاحێریمە هەمووی بەباچوو لەگەر شەڕو شۆڕو خەم و خەفەتی..! بەرگەی قسەکانی وەزیری کارەبام نەگرت و گۆتم : یەعنی ئەتوو ئەوها فکردەکەیەوە ؟ گۆتی : ئائا، ئەو نەوەی نوێیە با مەشغول بکرێ و مەجالی نەبی فکر لەوەی بکاتەوە ئەمە بگۆڕی..! هەستامەوەو ڕووم لە تۆنی و جەماعەتی کردو گۆتم : بەڕێز تۆنی، سوپاسی جەنابت دەکەین کە ئەو دەعوەتە خۆشەت لۆ ڕێکهێخستین و لە نێزیکەوە پێکەوە دانیشتین، تۆنی سەرەکی لەقاندو قوومەکی گەورەی لە جغارە چرووتەکەی دا، سەری لەقاندەوەو گۆتی : بەردەوام بە، تەماشام کرد جەماعەتی خۆم هەمووی ڕەنگیان تێکچووەو دەستیان لەسەر دریان دانایە..! ئەمنیش ئحمەکم کرد و بەردەوام بووم و گۆتم : بەڕاستی ئەمن چاوەڕێی ئەو پڕۆژانەم نەدەکرد لەجەنابت، چونکە هیچ سوودەکیان لۆ کۆمەرگەی کوردەواری نیە، نەک هەر سوودیان نیە بەرکو ئەخلاق و پەروەردەو عادەت و تەقالیدە جوانەکانی کۆمەرگەی من لەبن و پۆتکەوە هەردەوەشێنتەوەو دەری دەینی، وراتی من پێویستی بە ئوتێلی حەفت ئەستێرەو مەلەوانگەی تێکەراوو ناوەندی مەساج و قوون شێلان و گوون شێلان و کەناڵی بێ ئابڕوو نیە، پێویستی بە کارگەو پڕۆژەی گەورەی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری هەیە، لایەکی گەنجانی وراتی من کە زانکۆشیان تەواو کردیە بێ ئیش و بێکار دەسوڕێنەوە دامەزرێنی، ئەو گەنجانە نە دەورەت دایان دەمەزرێنی و نەکەرتی تایبەتیش ئیشیان دەداتێ، کوڕەکەی خۆم سێ سارە خیندنی تەواوکردیەو بێ ئیش لەمارێ دانیشتیەو بەهەموو قووەتم هەوڵ دەدەم ئیشەکی لۆ ببینمەوە ناتانم، ئەتوو لەباتی بێی سێ چار کارگەی گەورەو کۆمپانیای زەبەلاح دانێی کە هەزاران گەنج تێیدا دامەزرێ، دێی قەحپەخانەی لە وراتی من دەکەیەوە، ئەتوو دەزانی ڕێژەی تەڵاق و لێک جوودابوونەوە لەبەر بێ ئیشی و بێ مووچەی خەریکە دەگاتە بن پەڕەکەی عاسمانێ، ئەتوو دەزانی سارانە بەهەزاران گەنجی وراتی من سەری غەریبی هەر دەگرن و بەرەو وراتی غەریبی کۆچ دەکەن و ئاوڕ لە نیشتیمان نادەنەوە، ئەتوو دەزانی ڕێژەی خۆ کووشتن لە وراتی من لە زیادبوونە، ئەتوو دەزانی مانگ لە وراتی من سی ڕۆژنیە و لە شێست و حەفتای تێدەپەڕێنی ؟ ئەتوو دەزانی لایەکی وراتی من ڕەحمەت لۆ سەددامی گۆڕ بەگۆڕ دەنێری، ئەو سەددامەی هیچ نەما لەگەرە مەی نەکا..!

تۆنی چاوی زەق ببۆوەو نەیدەزانی چبرێ ! جەماعەت تێکڕا قیت بوونەوەو بووە هەراو هۆریایەک سەگ ساحێبی خۆی نەدەناسیەوە، وەزیرەکانی دی هەموویان تێکڕا لۆ من هاتن و گۆتیان : قەت عەیب ناکەی ئەو قسانە دەکەی و سومعەی حکومەت و وراتی خۆت دەبەی، ئەتوو لەجیاتی ڕووەکی جوانی خۆمان پیشان دەی، دێی حەیاو نامووسمان دەبەی !؟ گۆتم : بە ویزدانتان قسەکانم هەقن یان نا !؟ گۆتیان : ڕەحمەت لەبابت بەخۆت دەزانی ئەمە دوژمنمان زۆرەو چار دەورمان حەزیایەو ئەزموونەکەمان ساوایە و باری ئەمنیمان باش نیە، بێجگە لەوەش بوون بە دەوڵەت و سەربەخۆیی قوربانی دانی دەوێ ! گۆتم : لۆ ئیللا دەبی کوڕە فەقیرو هەژار قوربانی بداو سەری بچیتە قەبری بابی، کوڕی مەسولانیش بیتاقەی پێنج ساری پێش وەختەی گەمەی ڕیال و بەرشەلۆنەی بکڕن، کوڕی فەقیری سێ مانگ جارەک معاشی وەرگری و کوڕی مەسوولەکانیش بەتەیارەی تایبەت بچنە ئیسپانیاو دوبەی..! کوڕی فەقیری کەس بە پاسەوانیشی وەرنەگری و کوڕە مەسوولیش پێلەقەی لە دولارو دیناری بدەن..! هەرهەموویان بەجارەکی دەورەیان لێدابووم و دەیانگۆ داوای لێبوردن بکەو برێ ئەمن بڕەک وەزعم تەواو نیەو حەبی نەفسی دەخۆم، پەشیمان بەوەو برێ گۆشتم زۆر خواردیەو شەکرەکەم برند بووە ! گۆتم : وەڵلا وەبیللا پەشیمان نابمەوەو بڕۆمەوەش یەکسەر وازنامەی پێشکێش سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکەم..!
تۆنی هات و جەماعەتی دوور هێخستەوەو گۆتیە کیژەکی ناسکۆکە پەرداخە شەربەتەکی لیمۆی لۆبینە، بابڕەک بێتەوە سەرەخۆو مێشکی ئیسراحەت بکا، گۆتم : وەڵلا هیچم پێویست نیەو مێشکم زۆر ئیسرەحاتە چونکە ئەوەی لەدرم دابوو گۆتم..! هەندەی نەبرد شەربەتەکی لیمۆی ساردیان لۆ هینام، تۆنی گۆتی : دەبی هەر بیخۆیەوە، ئەگەر نا درم دەڕەنجێ، قسەی تۆنیم نەشکاندو شەربەتەکەم وەرگرت و قوومەکی دەرەجە ئێکم لێدا، وەزەعەکە بڕەک هێور بۆوەو تۆنی هەستاوە دوو کوزیە شفتی و کوزیە گندۆرەکی لە قاپەکی کردو بەدەستی خۆی لە پێشە منی دانا، پاشان لە تەنیشتە من دانیشت و گۆتی : نابی درت هیچبکا، ئەمە ئیمانمان بە گفت و گۆو ئازادی قسەکردن هەیە، باش گێم دا قسەی توو، مادام پیاوەکی وەها هەق بێژی حەزدەکەم هاریکاری ئێکدی بکەین ! گۆتم : هاریکاری کوو ؟ گۆتی : ئەتوو وەزارەتەکی گرنگت لەبەر دەستیە، ئەمن ڕەنگە دە پازدە ڕۆژیدی سەردانەکی وراتینگۆ بکەم، پێم خۆشە بێمە وەزارەتەکەت و لەنێزیکەوە قسەو باسی کۆمەرە چشتەکی بکەین، گۆتم : وەڵلاهی ئەگەر بەتەمای ئەوەی نسبەم بدەییێ لە پڕۆژەکانت و ئەمنیش هاوکاریت بکەم، ئەوە بشمکوژن شتی وا ناکەم، لەبەر ئەوە با لەئێستاوە لێکدی حاری بین ! تۆنی چ دەنگی نەکرد، جغارەکی گەورەی چرووتی کووبی دەریناو لۆ منی ڕاگرت، گۆتی : فەرموو ! گۆتم : ببورە جغارەی ناخۆم، گۆتم : قووتی مەدەو بەهەوای وەرکە، گۆتم : لە وراتی من دەرێن بەبای کە..! گۆتی : ئێ تەواو بەبای کە، گۆتم : لێت وەردەگرم و وەکو یادگاری هەریدەگرم، دەنا ئەمن جغارەی ناخۆم، جغارەکەم لێ وەرگرت و لەگیرفانم دانا..!
بەینەکمان بە میوە خواردنێ بردە سەری، دیتم جەماعەت کێچیان چوویتە باغەری و خەریکە بە ئاقاری دەکەون لۆ ئارەقی، ئەمن هەستام و گۆتم : دەڕۆم، جەماعەت گۆتیان : دەدانیشە، هەموومان پێکەوە دەڕۆین، گۆتم : پێویست بەو کلاواتەی ناکا، خوا خواتانە بڕۆم و سەرتان گەرم کەن، تۆنی زۆر ڕجای کرد نەڕۆم، گۆتی : ئەوان کەیفی خۆیتیان چدەکەن بابیکەن، بەران ئەتوو بمینێوە، ئەمن و ئەتوو لە ژۆری ئەو دیووی پێکەوە دادەنیشین و قسان دەکەین، گۆتم : ناوەڵلا دەڕۆم و مەمنون، ئەگەر تڕومبێلەکتان بمباتەوە مەمنون دەبم، تۆنی کەزانی دەڕۆم، هەستاوەو لەگەرم هاتە دەرێ، تڕومبێلەک هات و دەرکەم کردەوە، تۆنی گۆتی : ئەمن کۆمپانیایەکی گەورەم هەیە لە کنەنگۆ، پێم خۆشە شەرەفمەندم بکەی بەوەی ببیە گەورە ڕاوێژکاری ئەو کۆمپانیایەی، گۆتم : ئەمن گیرم بەدەست وەزارەتی ژنان خواردیە، ئەوجە نۆبەتی کۆمپانیایە..! خواحافیزیم لێکردو تڕومبێلەکە جوولەی کرد..
هێشتا لە مەزرەعەی نەچووبوومە دەرێ زەنگی مۆبایلەکەم لێیدا، تەماشام کرد گوڵاڵە خان بوو، وەرامم داوەو گۆتی : جەنابی وەزیر کوی ؟ گۆتم : وەڵلا باشم ئەتوو کوی ؟ گۆتی : لەگە لوبنان وەزعت کوە ؟ گۆتم : عەیبی نیەو دەڕوا، گۆتی : غەدداری گەورە باش کەتیە ناو شفتی و گندۆران، دەست نەپارێزی ها، پاشان یەک بەدەنگی لە قریتەی پێکەنینێی دا، گۆتم : وەڵلا هەر ئەتوو مابووی پێم ڕابوێری ست گوڵاڵە ! گۆتی : فشەیە فشە، ئاوای کە ئاوا..! گۆتم : خۆ چنەبووە، خێر بوو تەلەفۆنت کرد ؟ گۆتی : ئەرێ بەڕاست ئەوڕۆ ڤارین هات و داوای کرد لە نووسینگەی توو بیگوازمەوە لۆ بەشەکی دی لە وەزارەت، مەسەلە چیە ؟ گۆتم : شتەکی وانیە، هەر بەخۆی حەزدەکا لەکنە من بڕوا، گۆتی : هەتیم دەترسێم دەستەکت لێوەشاندبی لۆیێ، دیسان یەک بەدەنگی لە قریتەی پێکەنینێی دا..! لەدری خۆم گۆتم : یاڕەببی خوایە ئەو بەرایە چیە تووشم بوە..! پاشان گۆتم : ئەتوو بیگوازەوە، وەکی هاتمەوە تێت دەگەینم مەسەلە چیە، خوا حافیزیم لێکردو مۆبایلم قەپات کرد.. هەندەی نەبرد نامەکم لۆ هات، دەبینم جەعۆیە، نووسیبووی : گدۆ، ئەگەر بەبەغایە سوودانیەکان خەویان لێ هەڕمایە، هەندە هەنگینی لەناو جامە ئاوەکی بکەو جوان جوان تێکی دە، ئەوجە هوردە هوردە بە دەویان وەکە..!
مایتی[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 873 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتێن پەیوەستکری: 85
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رۆمان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 05-12-2021 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 08-12-2021 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 873 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,157
وێنە 105,821
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
فۆڵدەر
پەڕتووکخانە - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - چیرۆک پەڕتووکخانە - جوڕێ دۆکومێنتێ - زمانی یەکەم پەڕتووکخانە - جوڕێ وەشانێ - چاپکری پەڕتووکخانە - زمان - شێوەزار - ک. باکوور پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ پەڕتووکخانە - PDF - بەلێ کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.609 چرکە!