پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
مرنا ڕەش
15-09-2024
زریان عەلی
کەسایەتی
جەمال بابان
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ڕەفیقێ وێنەگر - چاڤێ سلێمانی
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا پژمان
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
رێکەوت و رووداو
06-09-1930
07-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فندێ فندێ
06-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
محەمەد عەلی شاکر
06-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دەهام عەبدولفەتاح
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەتیە محەمەد کەریم
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کوشکا حەوش کوروو
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت
  537,033
وێنە
  109,675
پەرتوک PDF
  20,246
فایلێن پەیوەندیدار
  103,931
ڤیدیۆ
  1,535
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,947
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,998
عربي - Arabic 
30,673
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,081
فارسی - Farsi 
9,731
English - English 
7,554
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,686
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
ئەنفالکری 
5,640
کەسایەتی 
5,128
شەهیدان 
2,545
پەڕتووکخانە 
1,298
وشە و دەستەواژە 
914
کورتەباس 
884
جهـ 
606
وێنە و پێناس 
388
هۆزان 
237
ئامار و راپرسیا 
161
بەلگەنامە 
65
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
38
شوینوار و جهێن کەڤنار 
34
پارت و رێکخراو 
32
نڤیسێن ئایینی 
29
موزەخانە 
19
ڤیدیۆ 
13
کارا هونەری 
11
پەند و ئیدیۆم 
9
ناڤێن کوردی 
8
كلتوور - پێکەنین 
7
رێکەوت و رووداو 
5
نەخشە 
3
هەمەجۆرە 
3
لێنانگەها کوردی 
1
ژینگەها کوردستانێ 
1
هوز - تیرە - بنەماڵ 
1
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
MP3 
324
PDF 
31,323
MP4 
2,531
IMG 
201,063
∑   رێژە 
235,241
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
دەقی وەڵامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانتاران
کوردیپێدیا، زانیاری هندێن ب سانا ئێخستین! تنێ ب مۆبایلێ ڕە نیڤ ملیون تومار دناڤ دەستێ تە دانە!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

دەقی وەڵامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانتاران

دەقی وەڵامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانتاران
#مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان و لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران ڕایگەیاند، هاتنی ئێمە بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەیە لە یەکتر تێبگەین، ئه و پرسیارانەی ئێوە هەتانە بە ڕوونی وەڵامتان بدەینەوە و ئه و پەیوەندیە پێویستەی دامەزراوەی جێبەجێکردن و یاسا هەیه، بە شێوەیەکی یاسایی و شارستانی و دیموکراسیانە پیادەی بکەین، حەقی خۆشتانە وەڵامی پرسیارەکان بزانن.
ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەمووتان زیاتر پەرۆشی ئەوەین بارودۆخی کوردستان بەره و باشتر بێت و بژێوی خەڵک باشتر بکەین، حەز دەکەین پێش ئەوەیە ئێوە لێمان ڕازی بن خەڵک لێمان ڕازی بن، ئەوەی نەکراوە دڵنیا بن پێمان نەکراوە، بەڵام دڵنیا بن لە باشترکردنی بارودۆخی کوردستان لە ئێوە زیاتر پەرۆشین.
لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێک لەبارەی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان. مەسرور بارزانی گوتی، گەورەترین مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان ئەوەیە خۆمان لە ناو خۆمان تەبا نەبین، قەوارەکە بە شێوەیەکی دەستووری دانی پێدانراوە، ئەرکی هەموومانە داکۆکی لەوە بکەین، خیلافی سیاسی چەند هەبێت نابێت کاریگەریی لەسەر قەوارەیە بکات، کە پێشتر خەڵکێک داوای کردووە بەشێک یان ناوچەیەک بگەڕێتەوە سەر عێراق، ئێمە دەبێت چاو لە ئەزموونێکی باشتر بکەین نەک خراپتر، ئێستا هەرێمی کوردستان لە هەموو ڕووێک لە هەموو بەشەکانی دیکەی عیراق باشتر و سەرکەوتووترە.
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایگەیاند، مەسەلەی کۆرۆنا تەنیا لە هەرێمی کوردستان نییە و هەموو جیهانی گرتووەتەوە، هەروەها قەیرانی دارایی هەموو جیهانی گرتووەتەوە و لە دەست کەسدا نییە. بەڵام گرنگە بۆ پاراستنی ئه و قەوارەیە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی هەیە، بە لایەنی دەسەڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆنە.
دەربارەی بابەتی لامەرکەزی سەرۆکی حکومەتی جەختیکردەوە، پێشتریش باسمان کردووە لامەرگەزی ئیداری بۆ شۆڕکردنەوەی دەسەڵات لە کارنامەی کابینەی نۆیەم هاتووە و لەم کابینەیە لە هەموو کابینەکانی پێش خۆی دەسەلاتی زیاتر بە پارێزگارەکان دراوە و ئەوەی کراوە بەشێکە، هێشتا کۆتایی نەهاتووە و قۆناغێکە، لە سەرەتاوە ویستوومانە بزانین لە قۆرخکردن و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و گەندەڵی کۆنتڕۆڵ بکەین، بۆ ئەوەی بتوانین ئه و دەسەڵاتە کارگێڕیانەیان بۆ بگەڕێنینەوە.
مەسرور بارزانی لەبارەی خاڵە سنوورییەکان گوتی، بەداخەوە تا ئێستا ئاسەواری دوو ئیدارەی بە تەواوەتی نەسڕاوەتەوە، لەگەڵ کاک قوباد و ئەوانەی لە کابینە لەگەڵمانن هەوڵمانداوە کاڵتری بکەینەوە و هەر نەیهڵێین. خۆشم لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوە کرد پێشێلی هەندێک شت دەکرێت و قاچاخچێتی هەیە، بەڵام لیژنەی پێویست پێکهێنراوە و بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەردەوامین و هەرگیز ڕێگەبەوە نادەین بەردەوام بێت و قەبووڵی ناکەین، بەڵام ئێمە نامانەوێت لە ئەنجامی ئه و ڕێکارانەی دەگرینەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، نەبێتە کێشەی دیکەی سیاسی و ئەمنی و ئاسایشی، دەبێ ئەوە لەبەر چاوبگرین.
سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا، بودجە لەسەر بنەمای داهات ئامادە دەکرێت، داهاتی ئێمە یەکێکیان نەوتە، ئەوەی دیکە داهاتی ناوخۆییە و ئەوەی دیکە حکومەتی عێراق، بەداخەوە لە زۆر قۆناغ حکومەتی هەرێم شایستەی نەناردووە، لە دوو قۆناغیشدا نرخی نەوت زۆر دابەزی، لە کابینەی پێشووش تووشی سێ قەیران بووین، ئێستاش سێ قەیران، پێشتر دابەزینی نرخی نەوت، #داعش#، نەناردنی بودجە. ئێستاش پەتای کۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت و نەناردنی بودجەیە لەلایەن حکومەت، ئەگەر داهاتێکی چەسپاو نەبێت، ناتوانرێت بودجە ئامادە بکرێت، هەر کاتێکیش دڵنیا بین کە دەتوانین بودجە ئامادە بکەین و پێوەی پابەند دەبین، بێگومان ئامادەی دەکەین و ڕەوانەی پەرلەمانی دەکەین.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی ناوچە دابڕێنراوەکان و نەهێشتنی تەعریب ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ئه و هەنگاوانەمان قەبووڵ نەبووە و داواکارییەکیشم لە پەرلەمانتارانی بەڕێز هەیە، زۆرجار حکومەتی فیدرالی و هەندێک لایەنیش دەیانەوێت ئێمە بە لاڕێدا بەرن، کە پێیانوایە کێشەی ئێمە تەنیا بودجە و مووچەیە، کێشەی ئێمە زۆر لەوە گەورەترە، یەکێک لەوانە ناوچە دابڕێندراوەکان، ناسنامەی نەتەوەیی، خاک و شتی زۆر گرنگترە، بودجەش یەکێکە له و شتانە، دەیانەوێ به و مەسەلەیە ئەوانەی دیکەمان لەبیر ببەنەوە، بەڵام بە درێژایی مێژوو و چەند ساڵی ڕابردووش کار لەسەر ئەوە کراوە، تاکو ئێستا لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر خەت بووین و بابەتی گۆڕینی دیموگرافیا و تەعریبی ناوچە کوردستانییەکان ڕابیگرێت و شەوی ڕابڕدووش قسەم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و کاک قوبادیش کە سەرۆکایەتی شاندی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەغدا و برادەرانی دیکەی ئێمە و وەزیری تایبەتمان هەیە بۆ بەغدا، قسەی زۆر لەسەر ئه و حاڵەتە کراوە، دوو هەنگاومان پێشبینی کردووە بۆ ئه و ناوچانە، یەکێکیان دابینکردنی ئەمنیەتە له و شوێنانە کە دابڕێنراون، بۆ ئەوەی ئه و ناوچانە کە هەم هێزە عێراقییەکان وەکو پێویست بوونییان نییە و پێشمەرگەش لەوێ نین بوونەتە مۆڵگەیەک بۆ ترساندن و تۆقاندنی کورد و غەیرە کوردیش له و ناوچانە، دوێنێش کۆبوونەوەیەکی ترمان هەبووە، داوامان کردووە هەماهەنگی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی دیکەی عێراق بکرێت بۆ دابینکردنی ئاسایش و ئەمنیەت له و ناوچانە.
خاڵی دووەم، بۆ چارەسەرکردنی ئه و کێشانە تەنیا و تەنیا جێبەجێکردنی ماددەی 140، کە پێشنیاز کراوە و داکۆکی لە جێبەجێکردنی دەکەین و لەسەر ئه و بابەتە لهسەر خەتین و ئەوانە نەیانگوتووە نایکەین، هەست دەکەین له و حکومەتە نیەتی باشتر هەبێت.
لە وەڵامی پرسیارێکی دیکە لەبارەی هەلیکار بۆ یەکەمەکان مەسرور بارزانی گوتی، ئێمە ئەگەر واز لە موزایەدات بێنین و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی وەڵامی ئه و پرسیارە بدەینەوە، ئایا حکومەت بە دامەزراندن هەر کەسێک داوای ئیش و کار بکات داوای دامەزراندن بکات سەرکەوتوو دەبێت؟ ئەمە لە هیچ سیستمێکی پێشکەوتووی ئابووری دونیا دابنێی ئەگەر چاوی خەڵک لە حکومەت هەبێت، بەڵێ خەڵکی شایستە و زیرەک هەیە و پێویستن دابمەزرێن، ئینجا یەکەمەکانن یان هەر چۆنێکن، بەڵام پێویستن، نەک بۆ موزایەدات و ڕازیکردن و خۆشیرینکردن، مرۆڤ ئەگەر هەست بە برپرسیارێتی بکات دەبێت بەرامبەر بە هەموو خەڵکی کوردستان بکات، نەک چین و توێژێک یان شتێکی سیاسی بێت، کە هەندێک برادەر دەیانەوێت خۆیان لێ بکەن بە خاوەن. ئەگەر هەلیکار، بەتایبەتی لە کەرتی تایبەت و کەرتی تێکەڵاو و گشتی، ئەگەر له و شوێنانە هەلیکار بدۆزینەوە خەڵک پێویست ناکات چاوی لە حکومەت بێت دایمەزرێنێت، زۆرجار وەک نموونە ئەوەم هێناوەتەوە، ئەگەر ئەندازیارێک کە لەوانەیە بە پێی پسپۆری خۆی مانگانە 5 ملیۆن دینار وەکو مووچە هەبێت، بەڵام لە فەرمانگەیەکی حکومەت بە ملیۆنێک ڕازی دەبێت، چونکە هەلیکار نییە، ئەگەر حکومەت بیر لە هەلیکار بکاتەوە ئەوە دەتوانین بەره و قۆناغێکی باشتر و سەرکەوتووتر بڕۆین، چونکە له و کاتە ئه و ئەندازیارە 5 ملیۆن دینارەکەی خۆشیی لە کەرتی تایبەت وەردەگرێت، ئه و کات لە بڕی باج بڕە پارەیەکیش بۆ حکومەت و خەڵک بگەڕێنێتەوە.
سەرۆکی حکومەتی ڕاشیگەیاند، تکاتان لێدەکەم ئەگەر دەتانەوێ پشتیوانی خەڵک بکەن، یارمەتی حکومەت بدەن بۆ جێبەجێکردنی ئه و پرۆسەیەی دەستیپێکردووە، بۆ زیادکردنی کەرتی تایبەت و سیاسەتی تێکەڵکردنی کەرتی گشتی و تایبەت بە سەرپەرشتی حکومەت. ئەگەر ئەوە بکەین، بێگومان پێویستی بە دامەزراندن لەلایەن حکومەت یەکجار کەمدەبێتەوە، هەر کاتێکیش حکومەت بتوانێت مووچەی فەرمانبەری زیاتر دابین بکات، دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە.
مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، حکومەت بە هیچ شێوەیەک پێی خۆش نییە دەست بۆ مووچەی هیچ فەرمانبەرێک ببات و کەمی بکاتەوە، ئەوەی هەیە خۆگونجاندنە لەگەڵ بودجەی بەردەست، حکومەت ئه و بودجەیەی پێویستی بووە، لەبەر دەستی بووە، خەرجییەکانی حکومەت بۆ نزمترین ئاست کەمکراوەتەوە، تەنیا شتە پێویستەکان خەرجی بۆ دابین کردووە، بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین بودجەی و میزانیەی بەردەست بۆ مووچە بەکاربهێنین، تا مانگی 4، بەشە بودجە بۆ هەرێم نێردرا، بەڵام له و کاتەوە ئه و بەشە دووبارە نەنێردرا و ئینجا کەمکرایەوە بۆ 400 ملیار دینار، مانگی 5 و 6 و 7یش، حکومەتی عێراق یەک دیناریشی نەنارد، سەرەڕای ئەوەش حکومەتی هەرێم به و بڕە پارەیە بە پلانێک مووچەکان بدات، لە ئەنجامدا گەیشتینە ئەوەی لە 600 ملیۆن دۆلار مووچەی زیاتر لەوە بەردەست بێت بۆ ئەوەی بیکەینە مووچە و دابەشی بکەین، پێشتریش وەک وەزیری دارایی باسی کردووە، تەنیا بۆ دابینکردنی مووچە 750 ملیۆن دۆلار پێویست بووە، لەکاتێکدا ئێمە 600 ملیۆن دۆلار بۆ لەبەر دەست بووە، هاتووین هەموو خەرجیاتی حکومەتە کەمان کردووەتەوە بۆ ئەوەی بتوانین مووچە بدەین، نەمانویستووە مووچە کەمبکرێتەوە، من لە ئێوە زیاتر حەز دەکەم مووچەی فەرمانبەرانی ئەم حکومەتە و هاووڵاتیان وەکو خۆی و لەکاتی خۆی بدرێت، بەڵام کە نەتبێت دەتوانین چی بکەین؟ ئه و برادەرانی باسی دەکەین فەرموون با بیدەین، منیش زۆر حەز دەکەم، بەڵام چۆن و سەرچاوەی داهاتەکەم پێ نیشان بدەن. ئێوە دەڵێن داهاتی ناوخۆ، با ئەوەتان پێبڵێم لە سەرەتا دەستبەکاربوونی کابینە توانیمان داهاتی ناوخۆ بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد بکەین، بەڵام ڕێک دوای ئەوە تووشی دوو قەیران بووین، کە کۆرۆنا هات، جارێ کێشەیەکی گەورەی تەندروستییە، لەگەڵ ئەوەش کێشەیەکی گەورەی ئابووری دروستکرد، هەم کارکردنی ناوخۆیی و داهاتی ناوخۆ کەمکرایەوە، هەم خواست لەسەر نەوت کەمبووهوە ، له و کاتیش حکومەتی عێراق بودجەکەی ڕاگرت، واتا لە یەک کاتدا سێ کێشەی هاتنە پێش، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر ئه و چاکسازیانەی ئێمە کردوومانە نەبایە، لەوانەیە ئەوەی ئێستاش هەیە ئەوەشمان بە دەستەوە نەبا و نەمانتوانیبا دابینی بکەین، کە دەڵێن بە گوێرەی بودجەی بەردەست واتای ئەوەیە بڕیارمان نەداوە 21% یا 18%، بەڵکو سبەی بتوانین بودجەی زیاترمان بێتە بەردەست به و ڕێژەیە مووچە زیاد دەکەینەوە، هیوادارین بتوانین لەکاتێکدا نزیکدا ئه و کێشانە چارەسەر بکەین، پەرۆشی ئێمەش بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ جێبەکێردنی ئەرکە یاساییەکانی خۆیان و شایستە داراییەکانی هەرێم ئەوەیە، زۆر دەڵێن بەدیلی ئێوە چییە بۆ حکومەتی عێراق، ئێمە بە شێکین له و حکومەتە، من نامەوێ بچمە ناو هەندێک وردەکاری کە بابەتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئێمە نییە، تا ئێمە بەشێک بین لە عێراق داوا دەکەین عێراق ئەرکە یاسایی و دەستوورییەکانی خۆی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات، ئەگەر عێراق تووشی قەیرانی دارایی بووه، دەبێت ئێوە بەڕێز لە جیاتی ئەوەی پەنجەی تۆمەت و ڕەخنە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان درێژ بکەن، داواتان لێدەکەم وەکو نوێنەری خەڵکی کوردستان ئەم داوایە ئاراستەی حکومەتی عێراق بکەین کە بۆچی لە ساڵانی ڕابردوو مووچەی هەرێمی کوردستانیان نەناردووه؟ بۆچی لە ساڵی 2020یش مووچەی مانگەکانی 5 و 6 و 7یان نەناردووە؟ ئەگەر حکومەت و پەرلەمانی بەغداش بزانن هەرێمی کوردستان یەکدەنگ و یەکهەڵوێستە لەسەر داواکاری و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی خۆی، دڵنیام کاریگەریی زیاتریش دەبێت بۆ وەڵامدانەوە و جێبەجێکردنی پابەندییەکانی خۆیان بەرامبەر بە هەرێم. داوا دەکەم دواتر کاک قوباد و کاک شێخ ئاوات لەسەر مووچە و بودجە تێبینییەکانی خۆیان بخەنەڕوو.
سەبارەت بە گەشبینی بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، بەڵێ، ئێمە گەشبینین و هەمووجاریش هەوڵمانداوە ڕێکبکەوین و گەیشتووینەتە قۆناغی پێشکەوتوو، بەڵام ئەوە هەڵەی ئێمە نەبووە ئەنجامی گفتوگۆکان جێبەجێ نەکراون، حکومەتی عێراق سەقامگیری تێدا نەبووە و گۆڕاوە و کێشەی سیاسی و ئابووری هەبوو، حکومەتی عێراق بووە نەهاتووەتە پێش، بە پێچەوانەوە ئێمە وەک حکومەتی هەرێم بە زیادەوە ئەوەی لەسەر شانی بووە کردوومانە، بۆ ئەوەی بگەینە ڕێککەوتنێکی دروست لەسەر بنەمای دەستوور، ئامادەش نین تەنازول لە هیچ مافێکی دەستووری خەڵکی کوردستان بکەین.
دەربارەی چاکسازی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، من لە ڕاپۆرتەکەم باسی بەشێکم کرد، لەوێدا ئاماژەم بەوەکرد، ڕاپۆرتێک بە داتا و زانیاری دەدەینە پەرلەمان و بەردەستی ئێوە، ئێستا زەحمەتە هیچ دیاری بکەین، چونکە پرۆسەیەکی بەردەوامە، بەهیچ شێوەیەک کۆڵنادەین لە پرۆسەکە، هەندێکی بەرچاوە و ڕوونە، بۆ نموونە کارەبا، پێشتر 7 بۆ 8 ئەوپەڕی 11 سەعات کارەبامان هەبووە، له و کابینەیە، خەرجی کەمتری حکومەت، داهاتی زیاتری کارەبا بۆ حکومەت، سیستمێکی باشتریش ئێستا وا خەریکین بخەینە کار، توانیومانە بتوانین 21 سەعات کارەبا دابین بکەین، ئەوە بە خەرجی زیاتر نەبووە، بەڵکو خەرجیش گەڕێنراوەتەوە و کەمتری تێچووە.
سەبارەت بە فرۆشتنی نەوت و داهاتی حکومەت، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، ئەمە کابینەی نۆیەمە ، هەشت کابینە پێش ئێمە بەرپرسیار بوون بەرامبەر بە بەڕێوەبردنی ئەم مەلەفە، ڕاستە ئێستا وەک حکومەتێکی بەرپرسیار، تەحەمولی هەموو بەرپرسیارێتییەک لە ئەستۆ بگرین، حەز دەکەم بزانن لە دوای ساڵان ڕابردوو ماوەیەک هەبوو کوردستان بەره و بووژانەوە و گەشەیەکی ئابووری بەرچاو هەنگاوی ناوە، ئه و کاتە گلەیی نەدەکرا، خۆ به و داهاتە نەوتە دەکرا، بە داهاتی ناوخۆیی و ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی بەغدا، بەڵام ئه و داهاتە بووەتە بنەمایەک بۆ پێشخستنی ژێرخانەی ئابووری، سیاسەتی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەوت جیاوازە، حکومەتی عێراق تا ئێستا یاسای نەوت و گازی پەسەند نەکردووە و هێشتا بە سیاسەتی مەرکەزی حکومەت و ڕژێمی پێشووی بەعس مامەڵە لەگەڵ ئه و مەلەفە دەکات، ئەمەش ڕێگە نادات هەرێمی کوردستان وەکو کیانێکی فیدرالی مامەڵە لەگەڵ ئه و مەلەفە بکات، تاکو ئێستاش ڕێگەیان نەداوە و دانیان بەوەدا نەناوە هەرێمی کوردستان نەوت لە بازاڕی ئازاد بفرۆشت، بەپێچەوانەوە گلەییان کردووە و ڕەخنەیان گرتووە و ڕێگریان کردووە و هەڕەشەیان لەوانە کردووە نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕن، ئەوەش یەکێکە له و هۆکارانەی کە نەوتی هەرێمی کوردستان بە نرخێکی کەمتر بفرۆشرێت، چونکە ڕیسکی تێدایە، ئه و کۆمپانیایەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕێت دەڵێت من دەخرێمە لیستی ڕەش و حکومەتی عێراق قەبوڵی ناکات، مەسەلەی نەقڵیشی تێدایە، بابەتێکی دیکەش کوالیتی نەوتەکەیە جیاوازە، ئەوانەی شارەزان لە بواری نەوت و گاز دەزانن، نەوتی برێنت وەکو پێوەر دادەنرێت ئەوەی کوالیتی نەوتەکەی به و ئاستە نەبێت، خۆی نەوتەکە بە کەمتر دەفرۆشرێت وەک برێنت، ئەوەی دیکەش ئه و بڕە پارەیەیە کە بۆ مەسەلەی خەرجییە، ئەوەی دیکەش ئه و ڕیسکەیە کۆمپانیاکان دەیکەن، چونکە حکومەتی عێراق ڕێگەی نەداوە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ ئه و پرسە بکات، پێشتریش چەندین جار هەوڵی ئەوەدراوە لەگەڵ عێراق بگەینە ڕێککەوتن، بەڵام حکومەتی عێراق پێشمەرجی قورس و ڕێگرییان داناوە کە بەهیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا نەبووه.
لەبارەی قەرزەکانی سەر حکومەت، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، بەشێک لە قەرزەکان، برادەرێک باسی کرد، بە سوپاسەوە ئێمە پێشتریش باسمان کرد، 27 یان 28 ملیار، زۆر ڕاستە هەمووی قەرز نییە و بەشێکی پابەندی داراییە، بەشێکی حکومەتی عێراق قەرزاری ئەم خەڵکەیە، نامەوێ بگەڕێمەوە سەر خشتەکە، بەڵام باسم کرد ڕێژەکەی چەندە کە حکومەتی عێراق نەیناردووە و پابەندی خۆی جێبەجێ نەکردووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان وەکو حکومەتی بەرپرسیار بەرامبەر بە خەڵکی خۆی جێبەجێ کردووە کە حکومەتی عێراق نەیناردووە، بەڵام دەبێت ئێوە پەرلەمانتار لە جیاتی حکومەت و هاووڵاتیانیش ئه و شەڕە لەگەڵ حکومەتی عێراق بکەن، کە بۆچی ئه و شایستە داراییانەی خەڵکی کوردستان لەسەریانە نەیانناردووە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەربارەی کەمکردنەوەی خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت ئەوەی خستەڕوو، پێداگریمان لەسەر ئەوە کردووە بە گرێبەستەکانی کۆمپانیاکانی نەوتدا بچینەوە بۆ ئەوەی خەرجییەکان کەم بکرێنەوە، بەڵام لەگەڵ کەمکردنەوەی خەرجی داهاتەکانیشی کەمدەبێتەوە، چونکە بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەبێتەوە بە تێپەڕبوونی کات، بۆ نموونە ئەگەر لە کێڵگەیەک 100 هەزار بەرمیل نەوت بووبێت، وردە وردە دەبێتەوە 10 هەزار بەرمیل، بە تێپەڕبوونی کات ئەم شتانە گۆڕانکارییان بەسەردێت. سیستمی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت بەشێوەیەک بووە، کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان خۆیان لە دەرهێنانی نەوت کاریان کردووە، بەپێی گرێبەستەکانی پێشوو کە لەگەڵ حکومەت کردوویانە دەبێت پێیان بدرێتەوە، بۆیە وەک باسم کرد، ئه و بڕە پارەیەی دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت، بە شێکی شایستەی دارایی ئه و کۆمپانیایانە کە نەوت بەرهەمدەهێنن، چونکە حکومەت هیچ پارەیەکی لە گەڕان و دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت خەرج نەکردووە، هەمووی لەسەر کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکان بووە، بە ملیاران دۆلاریان خەرجکردووە، چاوەڕێی ئەوە دەکەن لەکاتی فرۆشتنی نەوت بەشێک له و پارەیان بۆ بگەڕێنرێتەوە. بۆ زانین کۆمپانیای دیلۆیت هەیە، پێداچوونەوە بۆ هەموو خەرجی و وردەکارییەکان لە دەرهێنان و چۆنیەتی فرۆشتن و سەرچاوەی داهات و داهاتەکەی ڕەوانەی کوێ دەکرێت دەخاتەڕوو، پێشتر سیستمێکی بانکی نەبووە، پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بێت، گوشارێکی سیاسی زۆر لەسەر ئەدای حکومەتی هەرێم هەبووە لەلایەن حکومەتی فیدرالییەوە، زۆرێک لە بانکەکانیش ئامادە نەبوونە کار لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکەن، ئینجا سیستمێکی ئاڵۆز و قورس پەیڕەوکراوە تا ئه و بڕە داهاتە بێتەوە بەردەستی حکومەت، بەڵام ئێمە له و کابینەیە داکۆکیمان کردووە بانکێکی نێودەوڵەتی فەرمی ئەمەریکی هەموو حیساباتی بانکی لەوێ هەبێت، ئێستاش هەیە و بە حەدی فلس شەفافە، بانکەکە ئەمەریکییە و دەزانێت چەند نەوت دەفرۆشرێت بە چەندە و چەند نییە، هەمووی دەچێتە ئەوێ و بە سەرپەرشتی و چاودێری نێودەوڵەتییە، ئەوان دەزانن ئەم بڕە پارەیە چەندە چۆنی بۆ کۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوت دەگەڕێتەوە و چەندیشی دێتەوە بۆ قاسەی وەزارەتی دارایی.
لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێک سەبارەت بە سیمای دوو ئیدارەیی، سەرۆکی حکومەت گوتی، وەڵامی ئه و پرسیارەم دایەوە، ئێمە هیوادارین و دڵنیام کاک قوباد وەکو من و وەزیرە بەڕێزەکانیش پەرۆشی ئەوەین ئه و ئاسەوارە نەمێنێ، بەڵام با ڕاستگۆی و واقیعی بین، ئەزموونێکی تاڵ و ناخۆشمان هەبووە لە ساڵانی ڕابردوو، دەمانەوێ ئەوە بە ئەزموونێکی باشتر بگۆڕین، شت بە تەحەدا و پەلەپەل ناکرێت، ئەگەر بمانەوێت هەنگاوێک بچینە پێش دەبێت هەنگاوێک وابێت کە چەسپاو بێت، دڵنیاشم لە کاتێکی زوودا ئەوەی پێویست بێت دەیکەین بۆ ئەوەی ئه و ئاسەوارە نەمێنێت، بەتایبەتیش ئه و فەرمانگە و دائیرانەی حکومەت کە لە هەر پارێزگایەک بن پابەندی بڕیارەکانی حکومەتن، نابین لە هیچ فەرمانگەیەکی حکومەت ئاسەواری دوو ئیدارەیی پەیڕه و بکرێت، بڕیارەکان بە ئیجماع دەدرێن و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە یەکەوە بڕیارەکان دەدەین و هەموو پارێزگارەکانیش پێوەی پابەندن.
لە بەشێکی دیکەی وەڵامەکان سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، باوەڕ بکەن لە هەموو کەس و حکومەتێک زیاتر ئێمە هەوڵمانداوە مەسەلەی قورخاکری و نەهێشتنی گەندەڵی بە هەر شێوازێک بێت نەهێڵێن، بەڵام ئەوە ئاسان نییە، ئەوەی ئێستاش کراوە ئاسان نەبووە، ڕووبەڕووی گرفتی زۆر بووینەتەوە، هەموو کەس نەهاتووە چەپڵەمان بۆ لێبدا و دەستخۆشیمان لێ بکا لەسەر ئه و هەنگاوانەی کە هاویشتوومانە، ئەوە پرۆسەیەکی درێژخایەنە، پێویستیمان بە یارمەتی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان هەیە، ئەگەر دەیانەوێ هاوکاری خەڵکی کوردستان بکەن، پاڵپشتی بەرنامەکانی حکومەت بن بۆ جێبەجێکردنی بابەتی چاکسازی.
دەربارەی بوجە مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، باسی بودجەمان کرد بۆچی نەنێردراوە، چونکە تووشی ئه و قەیرانانە بووین، دەبێت بزانین داهاتمان چەنده، بۆ ئەوەی بتوانین خەملاندن بۆ بودجەی پێویست بکەین بۆ ساڵی داهاتوو، ئەگەر ئێمە توانیمان لەسەر بنەمایەکی چەسپاو لەگەڵ حکومەتی عێراق بگەینە ڕێککەوتنێک کە بزانین داهاتەکانمان چەندە و خەرجییەکان چۆنن ئه و کاتە دەتوانین بودجە ئامادە بکەین.
سەبارەت بە پێشنیازی پڕۆژە لە پەرلەمانەوە بۆ حکومەت سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، هەندێک لە برادەران پێشنیازی ئەوەیان کردووە ئەوان کردووە کە پێشنیازی هەندێک پرۆژە دەکەن ئەگەر ئێوە (حکومەت) پاڵپشت بن، ئێمە هەموو کاتێک دەرگامان کراوەیە، بۆ پشتیگیری هەر پرۆژەیەک کە لەگەڵ کارنامە و بەرنامەی حکومەت بگونجێت، ئێمە پابەندین له و ڕۆژە بەرامبەر ئێوە سوێندم خوارد ئه و کارنامەیە جێبەجێ دەکەین، ئەگەر ئه و پرۆژانەی هەتانە بگونجێک لەگەڵ ئه و کارنامەیە ئێمە سوپاسیشتان دەکەین ئەگەر بتوانن یاریمەتیمان بدەن.
لە وەڵامی چەند پەرلەمانتارێک لەبارەی چاکسازی و مووچە مەسرور بارزانی جەخیکردەوە، حەز دەکەم باسی ئەوە بکەم، لە زۆر شوێن گوێمان لەوە دەبێت کە دەڵێ چاکسازی حکومەت بڕینی مووچە بوو؟ نەخێر بڕین و دەستکاری مووچە و خۆگونجاندن لەگەڵ بودجەی بەردەست بە هیچ شێوەیەک چاکسازی نییە، چاکسازی لە مووچەی فەرمانبەری ڕاستەقینە ناکرێت ئەوەی کە شایستەی وەرگرتنی مووچەیە دەبێت مووچەی خۆی لە کاتی خۆیدا وەربگرێت، چاکسازی له و کەسانە دەکرێت کە شایستە نین مووچە وەرگبرن، ئەوەش پرۆسەیەکە دەستپێکراوە، مەسەلەی بایۆمەتری و پێداچوونەوە بە لیستەکانە، زۆر لە وەزارەتەکانیش ڕاسپێردراون جێبەجێی بکەن و یەکلای بکەینەوە. بابەتی چاکسازی لە مووچە بە هیچ شێوەیەک لە مووچەی فەرمانبەران نییە، له و کەسانەیە کە ناشایستەن بۆ وەرگرتنی مووچە، چاکسازی لە مووچەی کەسانی ناشایستە و بندیوار خەریکین و زۆر بەچڕیش ئیشمان کردووە، وەک ئەوەش نییە کە لە ڕاپۆرتەکان دەخوێندرێتەوە یان هەندێک خەڵک باسی دەکات، هەموو شت به و شێوەیە نەبووە کە چووینەتە ناو وردەکارییەکان.
سەرۆکی حکومەت گوتیشی، حەز دەکەم ئەوەشتان بۆ باس بکەم، لە خاڵە سنوورییەکان هەوڵمانداوە پێداچوونەوەیەک بکەین، بەرنەمایەکیشمان داناوە و ئێستا خەریکین قسە دەکەین لە جێبەجێکردن دایە، زۆر لە کۆمپانیاکان لە خاڵە سنوورییەکان ئیشیان کردووە، لە هەندێک شوێنیش دەسەڵاتی حکومەت بەسەر خاڵە سنوورییەکان لاواز بووە، لیژنەیەکی حکومیمان لە ئەنجومەنی وەزیران پێکهێناوە دیراسەی ئەوە بکەین کام خزمەتگوزاری لە خاڵە سنوورییەکان پێویستن ئەوانە پۆلێن بکەین، ئەوانەی کە حکومەت خۆی دەتوانێت بیکات ئەوە خۆی دەیکات، ئەوەی دیکە پێویستە کەرتی تایبەت بیکات، بۆ نموونە بابەتی سکانەرەکان، پێشتر ئێمە زۆر داوامان دەکرد ئه و کاتە لە ئەنجومەنی ئاسایش بووم، گوتمان با حکومەت خۆی دایبنێ، بەڵام لە هەر خاڵێکی سنووری پێویستی بە 15 ملیۆن دۆلار بوو له و ئامێر و شتانە، ئه و کاتە حکومەت ئه و پارەیەی نەبوو، بۆیە پەنامان بردە بەر کەرتی تایبەت ئه و شتانە بکات، بۆ نموونە ترێلە یان بارهەڵگر و قەلابەیەک دێتە ناو هەرێم، ئەگەر ئەمە پشکنینی بۆ بکرێت جگە لەوەی مەترسی تەندروستی لەسەر ئه و کەسانە دروست دەکات کە بارەکە دادەگرێت و دادەنێتەوە، کاتی زۆر دەوێ و هەموو شتیشی پێناکرێت، جووڵەی بازرگانیش کەم دەبوو، گوتمان ئه و سکانەرە دادەنرێت ئەوەی بە دوو سێ سەعات دەکرێت بە خولەکێک دەکرێت، بەڵام لە جیاتی ئەوەی یەک بارهەڵگر بێت لە هەمان کاتدا 100 بارهەڵگر بێت، ئەوەش داهاتی حکومەت زیاد دەکات. ئینجا ئه و کەرتە تایبەتەی کە پێویستە بۆ بەردەوامبوون لە ئیش و کاری خۆیان تاکو وەبەرهێنانی خۆیان دەکەنەوە بەردەوام بن، بەشەکەی دیکە ئەوەیە گرێبەستەکانن لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە کراون، ئەگەر لە جێگەی ڕەزامەندی ئێمە نەبن پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت، زۆریشیان گۆڕانکارییان تێدا کراوە، ئه و ڕێژە زۆرەی بۆ کۆمپانیا دانراوە، ڕێژە زۆرەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ حکومەت. ئیشی زۆرمان کردووە، بەڵام هێشتا تەواو نەبووە لە هەندێک شوێن ماوە.
راشیگەیاند، ئەوەی دەمێنێتەوە ڕاگرتنی دیاردەی قاچاخچێتییە، ئەوەش بڵێم دیاردەکە تەنیا لە خاڵە سنوورییە فەرمییەکان ناکرێت، لە زۆر شوێنی دیکە هەیە کە زۆریش زەحمەتە، لە هەموو دنیا باوە خەڵک قاچاخچێتی دەکەن، بیرۆکەمان هەیە کە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ کە بۆ کەمترین ڕێژە نزمی بکەینەوە، ئەوەش هەوڵ و پابەندی هەمەلایەنەی دەوێت بە تایبەتیش حکومەتی خۆجێییەکان یارمەتیدەر و وەڵامدەرەوەی حکومەتی هەرێم بن لە جێبەجێکردنی ئه و ڕێنماییانەی لە حکومەتی هەرێم دەردەچن.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,358 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 05-10-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 2
1. کەسایەتی مەسرور بارزانی
1. رێکەوت و رووداو 05-10-2020
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 05-10-2020 (4 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژ هەژار ) ل: 07-12-2021 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل : 07-12-2021 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,358 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
دادگەهکرنا شێخ سعیدی بیران
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
هوزانڤانێ کورد مەلا خەلیلی سێرتی و (ئایین)
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پەرکانێ و گوستیرا عەفریتی (شانۆنامە)
کەسایەتی
نادیە موراد پسی تەها
کورتەباس
فەتحیا مرنا خۆ هەلدەبژیریت
کەسایەتی
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
چیرۆک و سترانا کاڵی ب گوهار
پەڕتووکخانە
ئەڤینی د فیشەکا بی کەی سی یێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
مرنا ڕەش
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
بەیتا سوبێ و هێڤارێ
کەسایەتی
ئیجان یاسر ئەلیاس
کەسایەتی
داود موراد خەتاری
کەسایەتی
سەید عەبدولواحید بەرزنجی
کورتەباس
بەفر و ئەڤین
پەڕتووکخانە
هەڤپشکیا زمانێ کوردی ل گەل زمانێن کەڤن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سارا موحسین بەرزنجی
کەسایەتی
شێخ عەلی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
محەمەد عەلی شاکر

روژەڤ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
12-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
مرنا ڕەش
15-09-2024
زریان عەلی
کەسایەتی
جەمال بابان
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ڕەفیقێ وێنەگر - چاڤێ سلێمانی
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا پژمان
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
رێکەوت و رووداو
06-09-1930
07-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فندێ فندێ
06-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
محەمەد عەلی شاکر
06-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دەهام عەبدولفەتاح
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەتیە محەمەد کەریم
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کوشکا حەوش کوروو
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت
  537,033
وێنە
  109,675
پەرتوک PDF
  20,246
فایلێن پەیوەندیدار
  103,931
ڤیدیۆ
  1,535
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,947
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,998
عربي - Arabic 
30,673
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,081
فارسی - Farsi 
9,731
English - English 
7,554
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,686
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
ئەنفالکری 
5,640
کەسایەتی 
5,128
شەهیدان 
2,545
پەڕتووکخانە 
1,298
وشە و دەستەواژە 
914
کورتەباس 
884
جهـ 
606
وێنە و پێناس 
388
هۆزان 
237
ئامار و راپرسیا 
161
بەلگەنامە 
65
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
38
شوینوار و جهێن کەڤنار 
34
پارت و رێکخراو 
32
نڤیسێن ئایینی 
29
موزەخانە 
19
ڤیدیۆ 
13
کارا هونەری 
11
پەند و ئیدیۆم 
9
ناڤێن کوردی 
8
كلتوور - پێکەنین 
7
رێکەوت و رووداو 
5
نەخشە 
3
هەمەجۆرە 
3
لێنانگەها کوردی 
1
ژینگەها کوردستانێ 
1
هوز - تیرە - بنەماڵ 
1
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
MP3 
324
PDF 
31,323
MP4 
2,531
IMG 
201,063
∑   رێژە 
235,241
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
دادگەهکرنا شێخ سعیدی بیران
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
هوزانڤانێ کورد مەلا خەلیلی سێرتی و (ئایین)
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پەرکانێ و گوستیرا عەفریتی (شانۆنامە)
کەسایەتی
نادیە موراد پسی تەها
کورتەباس
فەتحیا مرنا خۆ هەلدەبژیریت
کەسایەتی
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
چیرۆک و سترانا کاڵی ب گوهار
پەڕتووکخانە
ئەڤینی د فیشەکا بی کەی سی یێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
مرنا ڕەش
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
بەیتا سوبێ و هێڤارێ
کەسایەتی
ئیجان یاسر ئەلیاس
کەسایەتی
داود موراد خەتاری
کەسایەتی
سەید عەبدولواحید بەرزنجی
کورتەباس
بەفر و ئەڤین
پەڕتووکخانە
هەڤپشکیا زمانێ کوردی ل گەل زمانێن کەڤن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سارا موحسین بەرزنجی
کەسایەتی
شێخ عەلی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
محەمەد عەلی شاکر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.593 چرکە!