دەقی ڕاگەیەندراوی هەپەگە:
هێزەکانمان لە چوارچیوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی جەنگی حەفتانیندا لە 6ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر 16:00 لە هەرێمی حەفتانین لە دژی هێزێکی داگیرکەران کە لە گردی دوپشک جێگیر ببوون، چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکاندا 2 داگیرکەر سزا دران.
هێرشە ئاسمانیەکان
سوپای داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانی کردە سەر هەریمەکانی پاراستنی میدیا. زانیاریە بەرفراوانەکان لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکانەوە بەم شێوەیەیە:
6ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 11:20 خولەک زەویەکانی گوندی بەشیلیی سەر بە ناحیەی بامەرنێی دهۆک لە هەرێمی مەتینا بە فڕکەی جەنگی بوردومان کران.
دەوروبەری گوندی فەلە لە هەرێمی زاپیش لە 6ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 11:00 بۆ 15:00 بە فڕۆکەی جەنگی چەندین جار بوردومان کرا.
ئێوارەی هەمان ڕۆژ (6ی تشرینی یەکەم) گوندی هەرمەز لە دەشتی کەفیای سەر بە هەرێمی گارێ بە فڕۆکەی جەنگی بوردومان کرا. بە هۆی بوردومانەکەوە زیانی مادی بەر خانووی گوندنشینان کەوت.
دیسان هەمان ڕۆژ، لە کاتژمێر 19:00 ناوچەی چەمچۆی سەر بە هەرێمی زاپ بە فڕۆکە جەنگی بوردومان کرا.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,418 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!