پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 522,277
وێنە 105,706
پەرتوک PDF 19,690
فایلێن پەیوەندیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp2
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû7
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری

شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری
شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری

لە ناوبردنی دەسەڵاتی میرایەتییەکانی کورد جۆرێک لە نائارامی لە کوردستاندا بەدوای خۆیدا هێنا و عوسمانییەکان سووربوون لەسەر سیاسەتی دەسەڵات سەندنەوە لە میرە کورەکان و سەپاندنی دەسەڵاتی ناوەند بەسەریاندا.

لە کاتێکدا توانیان دەسەڵات لە کورد بستێننەوە، بەڵام لەسەپاندنی دەسەڵاتی ناوەند بەسەریاندا سەرکەوتوو نەبوون، چونکە دەسەڵاتی عوسمانی ئەو بۆشاییە سیاسییەی پێی پڕ نەکرایەوە کە بەهۆی لەناوبردنی میرنشینەکانی کوردەوە دروست ببوو، بۆیە لەجاران زیاتر ئاڵۆزی و پشێوی کەوتە نێو ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردەواری و هۆزەکانی کورد، دەوڵەتی داگیرکەریش بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخەکە ڕێگای هێرش و پەلاماری سەربازی گرتەبەر، بەمەش بارودۆخەکەیان ئاڵۆزتر کرد.

کار بەدەستانی عوسمانی و قاجار بەسەپاندنی دەسەڵاتی ناوەند بەسەر کوردستاندا زوڵم و ستەمی زۆرتریان بۆ کورد هێنا، باج و سەرانەی زیاتر بەسەر خەڵکدا سەپێندرا، کاربەدەستی بێگانە جێگای کاربەدەستە ناوچەییەکانیان گرتەوە، گەنج و لاوی کورد بە زۆری ڕاپێچی سەربازی دەکران، ئەم بارودۆخە بوو بەکۆسپێکی گەورەی سەر ڕێگای پەرسەندنی ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕامیاری (سیاسی) و کلتووری خەڵکی کوردستان، لە ژێر سایەی دەسەڵاتی قاجارەکاندا، وێڕای ئەمانە چەوساندنەوەی مەزهەبیش زیادیکرد.

جەنگەکانی نێوان داگیرکەرانی (عوسمانی و ڕووسیا)ش جگە لەوەی بارودۆخی سیاسی و ئابووری عوسمانییەکانی لاوازتر کرد، باری سەرشانی کوردەکانیشی قۆرستر کرد، لە ئەنجامی شکستی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی (1877تاکوو ساڵی1878ی.ز) لەگەڵ ڕووسیادا خەزێنەی دەوڵەتی عوسمانی بەتەواوی نابووت بوو، بۆیە کاربەدەستان کەوتنە بەرزکردنەوەی ڕادەی باج و سەرانە و ڕووتاندنەوەی زیاتری خەڵک، تەنانەت لە کوردستان بارودۆخەکە بە ئاستێک گەیشت ژمارەیەک خەڵک لە برسان مردن، بۆیە تاقە ڕێگا لە بەردەم گەلی کورد لەو کاتەدا ڕزگاربوون بوو لە دەسەڵاتی عوسمانی لە ڕێگای ڕاپەڕینەوە، ڕاپەڕینی کوڕانی میر بەدرخان (حسێن کەنعان پاشا و عوسمان پاشا) لە ساڵانی بەر لە ڕاپەرینەکەی شێخ عوبەیدوڵڵا، وڵامدانەوەی کوردبوو بۆ ئەم دۆخە نالەبارەی کوردستان.

هەموو ئەم ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییانە شێخ عوبەیدوڵڵای خستە بەردەم لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە و سەرئەنجامیش نەخشەدانان بۆ ڕاپەڕین ڕزگارکردنی کوردستان.

شێخ عوبەیدوڵڵا پیاوێکی خاوەن دەسەڵات بوو، ڕێبازی نەقشبەندیش لە ڕێکخستنێ ڕاپەڕینەکەی ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری هەبوو، شێخ سوودی لە بارودۆخی خراپی ناوچە کوردنشیینەکان وەرگرت و بیروباوەڕی خۆی لەسەر بناغەی ئایینی-نەتەوەی داڕشت، بەمجۆرە لە دوای دەسەڵات سەندنەوە لە میرەکانی کورد شێخ عوبەیدوڵڵا دەبێتە یەکەمین ڕێبەر لە مێژووی نوێی کورد کە پێشەنگی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورد بگرێتە دەست.

لە کۆتایی تەمووزی ساڵی 1880ی.ز شێخ عوبەیدوڵڵا بەمەبەستی یەکخستن و ڕێکخستنی ڕیزەکانی کورد کۆبوونەوەیەکی لە گوندی نەهری ناوچەی شەمزینان لە ویلایەتی هەکاری بەست کە نزیکەی (220) سەرکردەی خیڵ و عەشیرەتەکان و دەرەبەگ و ڕیش سپی تێدا ئامادەبوون، لەم کۆبوونەوەیەدا چەندین خاڵی گرنگ باسکرا، لەوانە:-

1- پێکهێنانی یەکەمین ڕێکخراوی کوردی بەناوی (یەکێتی کوردان).

2- شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ و یەکگرتوو دەکات، بۆیە داوا لە ئامادەبووان دەکات دژی داگیرکەرانی قاجار و عوسمانی تێبکۆشن.

3- کۆبوونەوەکە بڕیاری دا یەکەمجار ڕاپەڕین لە ناوچەکانی کوردستانی ژێر دەسەڵاتی قاجار دەست پێبکات، لەبەر ئەم هۆیانە:-

ئەلف- بێهێزی دەوڵەتی قاجار لەو کاتەدا، بە بەراورد لە گەڵ دەوڵەتی عوسمانی داگیرکەر، چونکە ئەو کاتە قاجارەکان خەریکی شەڕ کردن بوون لەگەڵ هۆزە تورکمانەکانی سنووری باکووری ئێران.

بە- ئەو بەشەی کوردستان لەڕووی کشتوکاڵییەوە دەوڵەمەندتر و بەپیت تر بوو لە باکووری کوردستان، ئەمەش بەپێی گوتارەکەی شێخ سەرچاویەکی دەوڵەمەند بۆ ڕاپەڕینەکە دابین دەکات بۆ بەگژداچوونەوەی دوژمنی دووەم کە بەهێزترە ئەویش عوسمانییەکانن.

جیم- ئەو ستەم و زۆردارییەی کە کوردەکانی ژێر دەسەڵاتی قاجار ڕووبەڕووی ببوونەوە، بەتایبەتی دوای کوشتارەکەی هۆزی و مەنگوڕ و بڵباس، بۆیە تەواوی خەڵکی موکریان لە ستەم و زۆرداری (لوتف عەلی میرزا)ی حاکمی سابلاخ-سابڵاغ بێزار ببوون.

بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە کوردستانی بندەستی عوسمانییەوە هەبوو، شێخ عوبەیدوڵڵا لەبەر ئەم هۆکارانە بڕیاریدا ڕاپەڕین لەناوچەکانی ژێر دەستی عوسمانی بەرپا بکات:-

1- لە ئەنجامی دوا شەڕی عوسمانی-ڕووسی (1877تاکوو1878ی.ز) بەشێکی کوردستان ببوو بە گۆڕەپانی شەڕ و بەمەش ناوچە کوردییەکان بەتایبەت لە لایەن سوپای عوسمانییەوە دووچاری تاڵان و کاولکاری بوون، قورسایی ژیانی سەربازەکان کەوتبووە سەرشانی خەڵکی لادێیەکانی کوردستان، وێڕای ئەوەی کاربەدەستانی عوسمانی تا دەهات ڕادەی باجیان زیاتر و ماوەی کۆکردنەوەشیان کورتتر دەکردەوە.

2- لە ئەنجامی هەردوو پەیمانی (سان ستیڤانۆ و کۆنگرەی بەرلین 1878ی.ز) ناوچەیەکی زۆری کوردەواری کەوتە ژێر دەستی ڕووسیای قەیسەری، بەتایبەت ویلایەتی (قارس) و دەورووبەری، ئەمەش خەڵکەکەی ڕووبەڕووی ئاوارەبوون و برسێتی و نەهامەتی کردەوە.

3- لە هەریەک لە پەیمانی (سان ستیڤانۆ و کۆنگرەی بەرلین)دا، مادەی تایبەت بەمافی گەلی ئەرمەن لە چوارچێوەی سنووری عوسمانیدا دیاری کرابوو، کەچی باسی گەلی کورد و مافەکانی کورد نەکرابوو.

هەرچەندە بابەتی مافی ئەرمەن بۆ دەست خستنە نێو کاروباری دەوڵەتی عوسمانی لە لایەن دەوڵەتە گەورەکانی وەک: ڕووسیا و بەریتانیا و فەڕەنسا بەکار دەهێنرا، بەڵام بۆ کوردیش مایەی هەڕەشە و مەترسی بوو بەتایبەتی ئەگەر ئەو مافانە لەسەر نیشتمانی کورد بەهاتباتە بەر باسکردن.

هەموو ئەو خاڵانە و ئەوانەش کە لە سەرەتای ئەم بەشەدا خستمانە ڕوو، پێویستی ڕزگارکردنی کوردستانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانییان خستە نێو بەرنامەی سیاسی شێخ عوبەیدوڵڵاێ نەهرییەوە.

هێزەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری بۆ ئازادکردنی کوردستانی بندەستی قاجاری بەسەر سێ قۆڵدا دابەش بوون:-

قوڵی یەکەم: ڕزگار کردنی ناوچەی موکریان، تا دەگاتە تەورێز/تەبرێز، ئەم قۆڵە لەژێر سەرکردایەتی هەمزە ئاغای مەنگوڕ و شێخ عەبدولقادری کوڕیدا بوو.

قۆڵی دووەم: کە ئەرکی ڕزگارکردنی ورمێ/ئورمیە بوو شێخ عوبەیدوڵڵا خۆی سەرکردایەتی دەکرد.

قۆڵی سێیەم: ڕزگارکردنی خوی و سەلماس بوو کە بە (خەلیفە محەممەد سدێق) سپێردرا.

لە قوڵی یەکەم کوردەکان سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست هێنا و ناوچەی موکریان تا دروازەکانی تەورێز/تەبرێزیان ڕزگار کرد.

لە قۆڵی دووەمدا ئابڵۆقەی شاری ورمێ/ئورمیە درا و دەورووبەرەکەی ئازادکرا، بەڵام خودی شارەکە ڕزگار نەکرا لەبەر ئەم هۆیانە:-

1- شێخ عوبەیدوڵڵا ویستی بە بێ شەڕ بچێتە ناو شارەکەوە، بۆیە چەند نامەیەکی بۆ پیاو ماقوڵانی شارەکە نارد و داوای لێ کردن شارەکە بەدەستەوە بدەن، کار بەدەستانی ورمێ/ئورمیە داوای (3) ڕۆژ مۆڵەتیان کرد بۆ خۆ بەدەستەوەدان، لەو ماوەیەدا توانیان قەڵا و دەروازەکانی شار قایم بکەن و یارمەتی هێزەکانی دەوڵەتی قاجاریان ڵە قوڵی (تەورێز/تەبرێز-سەلماس)ەوە پێ گەیشت.

2- ئیقبال دەولەی حاکمی شاری ورمێ/ئورمیە وای لە خەڵکی شارەکە گەیاندبوو، کە لەشکری کوردان لە ناوچەی موکریان تاڵان و کوشتنێکی زۆریان لەخەڵک کردووە و ئەگەر بێنە ناو (ورمێ/ئورمیە)ەوە هەمان ستەم و زۆرداری دووبارە دەکەنەوە، بۆیە خەڵکەکە پشتیوانی ئیقبال دەولەیان کرد.

3- هێزی کورد هێزێکی ناڕێکوپێک بوون، لە ڕووی زانستی سەربازی و تەکنیکی جەنگیدا بە بەراورد لەگەڵ سوپای قاجاریدا، تەنانەت لە کاتی گەمارۆی شاری ورمێ/ئورمیەدا هێزەکانی شێخ پێداویستی و کەرەستەی جەنگیان لێبڕا، بە واتایەکی تر هێزەکانی شێخ هێندە لەسەر بنچینەی خێڵایەتی بوو، هێندە لەسەر بنچینەی زانستی سەربازی نوێ دانەمەزرابوو.

4- ڕۆڵی دکتۆر کۆچران نێردراوی ئەمریکی لە ورمێ/ئورمیە کە پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ شێخ هەبوو، شێخ عوبەیدوڵڵای لە گرتنی شاری ورمێ سارد کردەوە.

سەرئەنجام هێزەکانی شێخ عوبەیدوڵڵا لە سەرجەم قۆڵەکانەوە پاشەکشەیان کرد و لە کوردستانی بندەستی قاجاریدا سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا.

تێکشاندنی ڕاپەڕینەکەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری دەگەڕێتەوە بۆ زۆر هۆکار، لەوانە:-

1- دەوڵەتی ئێران لەسەرکوتکردن و دامرکاندنەوەی ڕاپەڕینەکەدا سەرجەمی هێزەکانی خۆی خستە کار، ئەم هێزانەش کە لە ناوچە جیاوزاەکانی ئێرانەوە هێنرابوون، خاوەن مەشقی سوپایی باش و چەک و جبەخانەی زۆر بوون، وێڕای کۆ کردنەوەی هێزە خێڵەکییە ئازەری و کوردەکانی ئازربایجان لەسەر هێزەکانی شێخ عوبەیدوڵڵا.

2- دەوڵەتە گەورەکانی وەک: بەریتانیا – ڕووسیا – فەڕەنسا – نەمسا – ڕۆڵی کاریگەریان هەبوو لە یارمەتیدان و پشتگیریکردنی دەوڵەتی ئێران دژی ڕاپەڕینەکە جگە لە بوونی ئەفسەرانی فەڕەنسی و نەمسایی لە ڕیزی سوپای ئێراندا، (ئابوت) کە کونسوڵی ئینگلیز بوو لە تەورێز/تەبرێز دوای گەمارۆی شاری ورمێ/ئورمیە دا بوو، سەردانی شێخ عووبەیدوڵڵای کرد، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ تەورێز/تەبرێز، هەواڵ و نهێنی زۆری ڕاپەڕینەکەی دا بەسەرانی لەشکری ئێران، ڕووسیاش ئامادەیی خۆی نیشاندابوو بۆ هاوکاریکردنی ئێران لە ڕووی سوپاییەوە، ئەگەر پێویستی کرد.

3- تەنیننەوە ڕاپەڕین بۆ ناوچەکانی سنە – کرماشان – هەورامان – ئیلام و لوڕستان و بەختیاری کە بەشێکی فراوان و گەورەی کوردستان بوون.

4- هێزە جەنگییەکانی شێخ عوبەیدوڵڵا لەسەر بنچینەی عەشیرەتگەری دامەزرا بوون هەر لەسەر بنچینەی بەرژەوەندییە عەشیرەتەکانیش بەشدرایان لە شۆڕشدا دەکرد، بۆیە دەبینین کاتێک بەرژەوەندیان لەگەڵ شۆڕشدا نەدەما دەچوونە پاڵ دەوڵەتی ئێران.

دوای تێکشاندنی لە ئێران و لە گەڵ ئەوەش کە سنوورەکانی عوسمانی – ئێرانی بە لەشکرێکی زۆر تەنرابوو، شێخ و ژمارەیەکی زۆر لاینگرەکانی توانیان خۆیان بگەیننە گوندی نەهری.

شێخ بەنیاز بوو لە کوردستانی بندەستی عوسمانی دەست بە ڕاپەڕین بکاتەوە بۆ ئەم مەبەستەش نامەیەکی بۆ ژمارەیەک لە سەرۆک خێڵەکانی کورد نارد.

لەو کاتەشدا ئێران لە هەوڵی بەردەوام دابوو لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی تا شێخ بگرێت زیندانی بکات.

کاتێک هەوڵەکانی ئێران سوودێکی نەبوو، ئەمجارەیان داوای لە دەوڵەتە گەورەکانی وەک بەریتانیا و ڕووسیا کرد گوشار بخەنە سەر دەوڵەتی عوسمانی بۆ دەستگیرکردنی شێخ عوبەیدوڵڵا.

ئەوەبوو دواجار دەوڵەتی عوسمانی شێخیان ڕازی کرد بچێت بۆ (ئیستانبووڵ-ئەستەنبۆڵ-ئیستانبوڵ)، بەڵام دوای ئەوەی شێخ بۆی ڕوون بووەوە دەست بەسەرە نەک میوان، بە نهێنی ڕای کرد و گەڕایەوە بۆ نەهری، بەڵام ئەمجارەیان بەدیل گیرا و بەدەست بەسەری ڕەوانەی حیجاز کرا ساڵی 1883ی.ز لەشاری (تائیف) کۆچی دوایی کرد و لە مەککە بەخاک سپێردرا.

دامەزراندنی سوارەی حەمیدییە:-

دوای شکستی ڕاپەڕینەکەی شێخ عووبەیدوڵڵای نەهری، سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم (1876تاکوو1909ی.ز) هەوڵیدا سیاسەتی خۆ نزیک کردنەوە لە سەرانی کورد بگرێتە بەر.

ئەوەبوو دەستی کرد بە دامەرزاندنی فەوجەکانی سوارەی حەمیدییە کە یەکێکە لە دیارترین ڕووداوەکانی پاش شکستی ڕاپەڕینەکەی شێخ عوبەیدوڵڵا.

دامەرزاندنی حەمیدییە تەنها بەمەبەستی بەکارهێنانی کورد لە دژی ئەرمەنەکان نەبوو، بەڵکوو پەیوەندی بە ئامانجە ستراتیژیەکانی سوڵتان عەبدولحەمیدەوە هەبوو، کە گرنگترینیان بریتی بوو لە جێگیرکردنی دەسەڵاتی ناوەند، هێنانە کایەی هاوسەنگییەکی نوێی سیاسی – کۆمەڵایەتی، سوود وەرگرتن لەو هێزانە دژی ئەرمەنەکان، بەرگریکردن لە پەلاماری ڕووسیا و ڕێگرتن لە دەسەڵاتی بەریتانیا لە ئەنادۆڵی خۆرهەڵات، هەروەها سەرکوتکردنی جووڵانەوە ڕزگاریخوازەکانی گەلانی ناتورک ئامانجێکی تری حەمیدییە بوو، هەموو ئەو ئامانجەش لەگەڵ سیاسەتی بنچینەی عوسمانی بۆ یەکبوونی ڕیزی موسڵمانان بوو تا توانی لە ساڵی 1891ی.ز بڕیاری دامەزراندنی سوارەی حەمیدییە بدات.

سوارەی حەمدییە لە کوشتاری بەکۆمەڵی گەلی ئەرمەن دا ڕۆڵێکی خراپی بینی، ئەو کوشتارەی لە ساڵی (1894ی.ز)ەوە دەستی پێکرد و بە سەدان هەزار ئەرمەنی تێدا کوژرا.

ئەوەی پەیوەندی بە کوردەوە هەیە ڕاستە بەشێک لە دەرەبەگ و سەرۆک خێڵ و پیاوە ئاینییەکان لە ڕیزی فەوجەکانی سوارەی حەمیدییەدا کۆ ببوونەوە و لە کوشتاری بە کۆمەڵی ئەرمەندا بەشێک بوون لە دام و دەزگا سوپایی و ئیدراییەکانی سوڵتان عەبدولحەمید و بە فەرمانی دەوڵەتیش دەجووڵانەوە ئەمە لە لایەک، لە لایەکی ترەوە کەم نەبوونی ژمارەی ئەو کوردانەی سەرەڕای هەموو مەترسییەکان گیانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەرمەنیان ڕزگار کرد کاتێک لە گوند و ماڵەکانی خۆیاندا بەنهێنی ژیانیان دەپاراستن.

بۆیە هەرگیز ڕاست نییە کە کورد وەک نەتەوەییەک بە کوشتاری ئەرمەن تاوانبار بکرێت، بەڵکوو ئەوەی تاوانی ئەم کوشتارەی دەکەوێتە ئەستۆی سوڵتان عەبدولحەمید و دام و دەزگاکانی دەوڵەتی عوسمانییە نەک کورد کە لە زۆربەی کاتدا هاو خەبات و هاوچارەنووسی گەلی ئەرمەن بووە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,832 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | کورد زانست
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: تورکیا
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 12-12-2021 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 12-12-2021 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,832 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 522,277
وێنە 105,706
پەرتوک PDF 19,690
فایلێن پەیوەندیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
فۆڵدەر
ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور ئەنفالکری - پارت / لایەن - پ. د. ک. ئەنفالکری - پلەیا پارتایەتیێ - ئەندام ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - چالاکی سیاسی ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - نەدیار ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - هۆز - بارزان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.469 چرکە!