پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,156
وێنە 105,821
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سکرتێرە 42
بەرهەمێن خوە ب ڕێنووسەکە پوخت ژبو کوردیپێدیا بنێرن. ئەم ژبۆ وە دێ ئەرشیڤ کەین و بو هەتاهەتا ل بەرزە بوونێ دپارێزن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 42

سکرتێرە 42
سکرتێرە 42

شەمسەدین گەندەبای لەگەر ئەو قسانە فرمێسک بە هەردوو چاوانی دا دەهاتە خوارێ، لۆ ئەوەی بڕەک خەمی کەم کەمەوە، گۆتم : ئەتوو جارێ لەوەی گەڕێ، بەس پێم برێ ئەو گەندەبایەی توو لەچ هاتیە، هەر چەند سەر دەینم و دەبەم نازانم مەعنای چیە ! گۆتی : ئەوە بەسەرهاتەکی دوور و قۆرە، مادام پرسیت با لۆت بگێڕمەوە : ئەوە گۆرانی بێژەکی تورکی هەبوو، زەمانی جاعێری من گۆرانی دەگۆ، ناوی بوڕهان گەندەبای بوو، ئەمن عاشقی دەنگی وی ببووم، ئەو وەختی شریت هەبوو، هەموو شریتەکانیم کڕیبوو، بیست و چار سعات لێم دەدا، دەیانگۆ ئەو دەنگە خۆشە کێ یە ؟ دەمگۆ گەندەبایە، ئیدی ئەو ناوەم کەتە دوێ ! گۆتم : وەڵلا ئەو کابرایە نە بوڕهانە و نە گەندەبای ! گۆتی : ئەدی چیە ؟ گۆتم : ئورهان گەنجەبایه، گۆتی : وەڵلا تازە بە گەندەبایی ڕۆیمەو تەواو، دەتوو واز لەوەی بینەو چارەکی ئەو عەدیقەمان لۆبکە، گۆتم : وەڵڵاهی کاک شەمسەدین بڕوا ناکەم هیچم پێبکرێ، چونکە ئەوانە هەتا بە هەدیقەی ڕادەگا، دارو بەردی ئەو وراتەیان لووس کرد، بن عاردو سەر عاردیان هەڕاج کرد، بەران لۆ میللەتی نا، لۆ خۆیان، بەران ئەوەی لە توانام دابی لۆت دەکەم، هەونکە تەلەفۆنەکی لۆ وەزیری شارەوانی دەکەم، بزانم مەسەلە چیە ! مۆبایلەکەم دەست دایێ ژمارەی وەزیرم لێدا، گۆتم : کوی ؟ گۆتی : تەحتە سفرم..! گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : شڕبلی گەواد بزانی ! گۆتم : چیکردیە ؟ گۆتی : نامەکی ناردیەو دەرێ پێنج دەفتەرم لۆ نەنێری سیدیەکەت براو دەکەمەوە..! گۆتم : ئەتوو بەڕاستتە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، باشە ئەمن هەونکە چبکەم ؟ گۆتم : قسەی لەگە بکە، گۆتی : مۆبایلی قەپات کردیەو دەرێ هەتا بیست و چار سعاتی دی پارەکەی نەنێری فلیمت دەسووتێنم..! گۆتم : وەڵلا شڕبل دەستە گوری خۆی وەشاند، باشە هەر لۆتووی ناردیە، یان لۆ هەموو وەزیرەکان ؟ گۆتی : وەڵلا نازانم، بەران تەئکیدم لۆ وانیشی ناردیە، باشە چی لۆ توو نەناردیە ؟ گۆتم : با، گۆتی : با ؟ گۆتم : ئا، گۆتی : نا ! گۆتم : با..! گۆتی : ها !؟ گۆتم ئا، گۆتی : چاوەکەم چی ناردیە ؟ گۆتم : جۆتە بەبەغایەکی سوودانی و کیسەک چایەی مۆرینگۆ..! گۆتی : ڕا دەبوێری ؟ گۆتم : ناوەڵلا، گۆتی : ئەوە زانیمان بەبەغای سوودانی چیە، بەران چایەی مۆرینگۆی چیە ؟ گۆتم : جەگە..! گۆتی : جەگی تڕومبێلی ؟ گۆتم : نا، جەگی بنیادەمی..! گۆتی : بەشەرەفت وەختی ڕابواردنێیە، ئەمن وا مێشکم دەتەقی..! گۆتم : ئەمنیش ئیشەکم بەتوو بوو، گۆتی : برێ ! گۆتم : ئەوە چیە هەدیقەی ناو ماران دەکنە قەتعەو دەیدەنە سەرۆک جاشان بفرۆشن و پارەکەی لرف کەن..! گۆتی : قاقەزی لە جێیەکی وەها هینایە، نەک ئەمن سەرۆک وەزیرانیش ناتانی ڕەفزی بکا، گۆتم : بڕوا بکە، ئەوانە هەر هەدیقەی نافرۆشن، هەزار جار ئەو میللەتەی دەفرۆشن و بە دەستی دوو دەیکڕنەوە..!

گۆتی : ئەتوو لەچ دەپێچیەوە، بەخوای هیچم پێناکرێ و ئەتووش هیچت پێناکرێ، ئەوجە خۆت ماندی مەکە، گۆتم : بەسەرۆک وەزیرانی دەرێم، گۆتی : بەلاشە، بڕەک بێدەنگ بوو، پاشان گۆتی : ئێ کورە وەختی هەندێیە، ئەمە وا عەیب و عارمان کەتیتە بەر ڕەحمی شڕبلی، دە تەکبیرەکم لۆ بکە تەکبیر، گۆتم : چدەرێی لەگەر ئیشی هەدیقەکەی، ئەو بەزمەینگۆش بە سەرۆک وەزیرانی برێم !؟ گۆتی : چاوەکەم شتی وا نەکەی، لێگەڕێ بزانم بەخۆم لەگەر شڕبڵی ڕێکناکەوم..! گۆتم : باشە ئەگەر براو بۆوە، بە چ ڕووەک لەگەر مارو مندارت دادەنیشی و قسەیان لەگەر دەکەی ؟ گۆتی : ئاخر ئەوە داکی منی...یە..! گۆتم : وەڵلا ئەگەر خەمی ئەو ڕۆژەتان با ئەوهاتان نەدەکرد، گۆتی : جەنابی وەزیر، ئەتوو نازانی دوو چشت پیاوی تەفنیش دەکا، ئێک ئافرەت، ئەویدیش پارەو کورسی..! گۆتم : بەرێ باش دەزانم، دوو چەکی کووشندەن لۆ پیاوی سیاسی و لەوێوە دەدۆڕێن..!
پاش خواحافیزی لە وەزیری شارەوانی، گۆتمە شەمسەدین گەندەبای : خەمت نەبی، هەونکە قسەی لەگەر سەرۆک وەزیرانی دەکەم، بزانم نایبینم..! گۆتی : بە قوربانی ئەو سمێرە سووسنیەت بم، کێمان هەیە لەتوو زیاتر..! مۆبایلم دەست دایێ و لەگەر بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی قسەم کرد، گۆتم : حەز دەکەم سەرۆک وەزیرانی ببینم، گۆتی :دە دەققەی دی تەلەفۆنت لۆ دەکەمەوە..!
ئەمن قاوەکم خواردەوەو مام عەوڵاو شەمسەدین گەندەباش سەرو دیشلەمەیان خواردەوە، گۆتم : ئەو دیشلەمە لەکێ پەیدابوو بەو دەمەی ! مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج ئەوە ست زولەیخا بەدەستی خۆی دروستی کردیەو گیزو فستقیشی تێ کردیە ! شەمسەدین گەندەبای گۆتیە مام عەوڵای : پیرە سە، ئەوە ئەتوو ئەو چشتانە دەخۆی لێرە لۆیێ وەکی نێرەکەری باشتەپەی سێ جەمە دەزەڕی..! لەگە پڕمەی پێکەنینێ هەرچی قاوەی دەوم هەبوو هەمووی دەرپەڕی، لایەکی کراس و بۆینباغیشم بووە قاوە، گەندەبای مرد هەنکی پێبکەنی، هەستاوەو دەستی بەچەقەنە لێدانێ کرد، گۆتم : دانیشە بابە دانیشە، ئێرە ژۆری وەزیریە ڕەحمەت لە بابت، خۆ گەعدەی خالید ڕامبۆی نیە..! مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج، ئەگەر ئەتوو ئەو ئیشەی لۆ گەندەبای نەکەی، وەعدبی بەگۆشتی قازی دەوعەتت (دەعوەت) کەم، گۆتم : قازەکە مسۆگەر بوو، شەمسەدین گەندەبای گۆتی : یەحنی ئیشەکەم لۆ ناکەی مام وەزیر..!؟ گۆتم : وەڵلا ئەوەی لە توانام دابی دەیکەم، بەران هەرچەند سەر دەینم و دەبەم هەست دەکەم ئەو ئیشە نەکرێ..!
بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی تەلەفۆنی کردەوە، گۆتی : جەنابی وەزیر، سعات یازدەی شەوێ تەشریف بینە، سەرۆک وەزیران چاوەڕێت دەکا، گۆتم : هەر لە ئەنجومەنی ؟ گۆتی : ناوەڵلا، لە میوان خانەکەی خۆی.. سوپاسم کردو خواحافیزیم لێکرد، گۆتمە گەندەبای : ئەوشۆ دەچم سەرۆک وەزیرانی دەبینم، دوعای بکە ئیشەکە ببی، گۆتی : وەڵلاهی جەنابی وەزیر ئەوانە وەها غاراینە، دوعاش کاریان لێناکا..!

لەو قسانە دابووین، تەلەفۆنەکم لۆهات، تەماشام کرد وەزیری تەندروستیە، بێ سەلام و کەلام گۆتی : ئەوە ئەتوو لەکێی ؟ گۆتم : خێر ؟ گۆتی : کورە دە زووبە وەرە تەواری، ئەوە وەزیری خیندنی باڵای لە مردنە ! گۆتم : خێر، قاتی جەڵتە لێی نەدایە ؟ گۆتی بریا جەڵتە با، هەندیان بە چەقووان لێدایە، کەل و کۆم بووە ! گۆتم : کورە خێر برێ، باشە دەستی تیرۆر کوو گەیشتە وەزیری ؟ گۆتی : ماشەڵلا چەند بە پرسیاری، دەتوو وەرە جارێ، دنیا خڕبوویتەوەو بەس ئەتوو نەهاتی، مۆبایلەکەی قەپات کرد، گۆتمە مام عەوڵای بەخۆکەوە بابڕۆین، بڕۆ خەبەر بدە جەعۆش، مام عەوڵا گۆتی : بەسەر چاو، دەرپەڕی لۆ دەرێ، گۆتمە شەمسەدین گەندەبای : دەبی ئیزنم بدەی، ئیشەکی زەرورم هاتتە پێش ! گۆتی : ئەگەر پێویست دەکا دێم، گۆتم : ناوەڵڵا ئەزیەت مەخۆ..
شەمسەدین خواحافیزی کردو ڕۆیی، ئەمنیش چوومە دەرێ، هەتا سواری تڕومبێلی بم و بچمە تەواری، دیتم دایە جووجە لەوسەری ڕا بە پیرم وەهات، گۆتی : وەزیرۆکێمە دەبی وەزعی کووبی ؟ گۆتم : باشم لەخوای بەزیادبی، گۆتی : ڕۆرە لە دەوری سەرت گەڕێم، ئەوە هەشت نۆ کیلۆ ساواری خۆمانەم لۆ لە گووشەکی کردی و دامە جەفعەرۆکەی لۆت بینتەوە مارێ، بەو دەستانەی خۆم لە ئاشیم کردیە، هەر قابیلی تووە بە گۆشتی لێبنێی ! گۆتم : دایە جووجە، وەڵلا ئەو ئەزیەتەی ناوێ، ئەو ساوارەی بدە خزمەک ناسیارەکی، یان بدە مارە هەژارەکی باشترە، گۆتی : ئەیڕۆ ڕۆرە، ئەوە قسەیە دەیکەی، ساواری لە داکی خۆت وەرنەگری لە کێی وەردەگری..!
سواری تڕومبێلی بووم و گۆتمە جەعۆی : باژۆ لۆ تەواری ! گۆتی : یا ئەڵلا خێر، چبووە دیسان ؟ گۆتم : وەزیرەکی خۆمان بریندارەو بچین بزانین چبووە ! گۆتی : لۆ بریندارە ؟ مام عەوڵا گۆتی : کێ دەرێ قەزیەی نامووس نیە، دەنا کێ وەزیری خیندن و میندنی دەکوژی..! گۆتم : لە خۆتانەوە تفەنگی بە تاریکی وەمەنێن، بابچین ئەوجە دەزانین چیە..!
گەیشتینە تەواری، تەماشام کرد دنیا هەستایە، پۆلیس و چەکدار ئەو ناوەیان هەموو تۆق کردبوو، هەرایەک بوو سەگ ساحێبی خۆی نەدەناسیەوە، لەوانەیە چارسەت پێنجسەت زەلام لەو ناوەی بوو، لە تڕومبێلی دابەزیم و چووم لۆلای ژۆرێ، دیتم کۆمەرە وەزیرەک بە ڕێز ڕاوەستابوون و کامیرەی هەرچی تەلەفزیۆنە لەوێیە، چوومە کنە وان و سەلامم لێکردن، وەرامیان دامەوەو جێیەکیان لۆ کردمەوە، دیار بوو زۆر مشەوەش بوون، هەر پەیامنێرەو مایکی لەبن کەپووی ڕادەگرتی، ئەنواع و ئەشکال پرسیاریان دەکرد، لۆ لێیان دایە ؟ دەبی مابی ؟ کەنگی دەیبەنە دەرەوەی وڵات لۆ چارەسەری ؟ هەڵوێستی حکومەت چیە ؟ دەستی تیرۆرە یان چشتی دیە ؟ هەنگاوی حکومەت چ دەبی بۆ لەمەو دوا..! وەزیری ناوخۆ سینگی بردبووە پێش و قسەی لۆ دەکردن، دەیگۆ : بەپێش ڕووداوەکان مەکەون، پەلەی مەکەن، ئێمە لە لێکۆڵینەوەی هورد داین، پێ بەپێ زانیاریتان پێ دەدەین، تکایە بکشێنەوەو پێشمان بەردەن، با کارەکانی خۆمان ئەنجام بدەین..! پەیامنێرو کامیرا مانەکان نەدەکشانەوەو هەر دەیانوویست زانیاریمان لێ دەرینن، ڕوویان لەمن کردو گۆتیان : جەنابتان چ دەرێن ؟ گۆتم : کاکە ئەوە وەزیری ناوخۆ هەموو شتەکی ڕوون کردەوە، ئەمن چبرێم !؟ پەیامنێرەکە وازی نەهیناو گۆتی : سبەینێ دەوامی زانکۆکان دەبی ؟ گۆتم : لۆ نابی ؟ گۆتی : ئەدی وەزیر بریندار نیە ؟ گۆتم : بابە ئەوە چ پەیوەندیەکی بە وەزیری هەیە، دەوام ئاساییە..! وەزیری ناوخۆ ئیشارەتەکی داینێ و گۆتی : تکایە قسەیان لۆ مەکەن، با تووشی کێشەکی نەبین، چاوەکی لە پۆلیسەکان هەرتەکاند، پۆلیسەکان هاتن و بە پارەسۆیان هەرچی پەیامنێرو کامیرەو مامیرە بوو، لوولیان داو دووریان هێخستەوە، زەنگی مۆبایلی وەزیری ناوخۆی لێیدا، وەرامی داوە، دیاربوو سەرۆک وەزیران بوو، لە تەندروستی وەزیری دەپرسی، ئەویش گۆتی : وەڵلا گەورەم هەتا ئێستا دیارنیە، دختۆری دنیایێی لەسەر خڕبوویتەوە، وەڵلا دەرێن شازدە چەقووی لێدایە..!
وەکی وەزیری ناوخۆ باسی شازدە چەقووی کرد، ئەمە زەندەقمان چوو، وەزیری ڕۆشنبیری گۆتی : وەڵلاهی حەسەن زیرەک لە قەبری قیت ببتەوە، وەزیری خیندنی باڵا قیت نابتەوە..! سەرم لە بن گێی وەزیری کارەبای نا، گۆتم : باشە لۆ ئیللا حەسەن زیرەک ؟ گۆتی : ئاخر ئەو وەزیری ڕۆشنبیریە، هەر گۆرانی بێژو ئەو شتانە دەناسی !! گۆتم : نازانی لۆ ئەو هەموو چەقووەیان لێدایە ؟ گۆتی : چشتەکی دەزانم، گۆتم : چیە ؟ گۆتی : ئەوی ڕاستی بی... ویستی تەواو کاو دختۆرەک هاتە دەرێ، گۆتی : زەحمەت نەبی وەزیرەکان بێنە ژۆرێ..!

چووینە ژۆرێ، دختۆرەکە دەمامکی خۆی دابوو، هەموو دەست و پەنجەی خین بوو، گۆتی : بەڕێزینە، جەنابی وەزیر وەزعی باش نیە، هەتا ئێستا زیاتر لە پازدە بتڵە خینمان تێکردیە، نەزیفەکەی زۆر زۆرە، پێم باشە بینێرنە دەرێ، بەشکو چارەی بکرێ، چونکە ئەو داوو دارمان و ئامێرانەی لە دەرێ هەیە ئەمە نیتمان، وەزیری ناوخۆ گۆتی : بەو وەزعەی کوو دەگاتە دەرێ، کێ دەرێ لەناو تەیارەی نامری، دختۆرەکە گۆتی : باشترین ستافی خۆمان وا خەریکینە، بەشکوو ئەمە بتوانین لە خەتەریاتی قورتار بکەین، بەران دەرێی هەر پێویستە، ئێ کاکە شازدە چەقووی لێدرایە، وەڵلا دەرێی پەڕۆکە و لێکیان هەرزڕاندیە، دەکرێ ستافەکی پزیشکی لەگەریبی لەناو تەیارەی، هەتا دەگاتە وراتەکی ! وەزیری تەندروستی گۆتی : باشە دکتۆر دەستتان خۆشبی، بەران تکایە نێلی کارمەندەکان بە مۆبایلی ڕەسمی بگرن و براو بکەنەوە، چونکە گران لەسەر حکومەتی دەکەوی ! دختۆرەکە گۆتی : خەمت نەبی، بەران ئەگەر ئەنگۆ خەمی وەزیریتیانە زوو بینێرنە دەرێ، دوایێ ئەگەر لەبە دەستی مە پاس بوو، گلەیی مەکەن ! وەزیری ئاوقاف گۆتی : پاس چیە ؟ گۆتی : یەعنی مرد ! گۆتی : ئێ دە بە کوردی قسەی بکە ڕەحمەت لەبابت..!
وەزیری ناوخۆ تەلەفۆنی لەگەر سەرۆک وەزیرانی کردو وەزعەکەی تێگەیاند، ئەویش گۆتی : وا بەزووترین کات تەیارەکی لۆ تەرتیب دەکەین، بەشکو بینێرینە ئوردن یان تورکیای ! ئیدی وەزیری ناوخۆ گۆتیەمە : وەرن بچینە کن خێزان و مندارەکانی، ڕۆیشتین و چووینە کنیان، بەستەزمانانە چاویان سۆر ببۆوە هەندی بگریێن و لەخۆ بدەن، ژنەکەی وەکی چاوی بەمەکەت، ئاگری تێبەربوو، خۆی پێ ڕانەگیراو کەتە ئەو گۆڕەی، مندارەکان بەجارەکی کردیانە قیژو هۆڕو وەی بابەو وەی دایە، ئێک دوو دختۆر غاریاندا سەر ژنەکەی و هەندەک جوولە جوولیان پێکرد، باشبوو بەخۆ هاتەوە، وەزیری تەندروستی و وەزیری ناوخۆ چوونە ئەولاو ئەولای ژنەکەی، دریان داوەو گۆتیان ئیشاڵلا باش دەبی، پاشان وەزیری ناوخۆ گۆتی : ئەوە جەنابی سەرۆک وەزیران بڕیاری دا فەوری بیبەینە دەرێ و چارەسەری بکەین، ژنەکەی لە هۆڕژنی گریانێی داو گۆتی : دیارە وەزعی شڕە لۆیێ دەیبەنە دەرێ، هەی کۆرە بم، وەی کۆرە بم، وەزیری تەندروستی گۆتی : نانا وەزعی باشە، بەران جەنابی سەرۆک وەزیران بڕیاری دایە لە دەرێ چارەسەری بکا، ژنەکە گۆتی : ئەمنیش دەچم، مندارەکان تێکڕا گۆتیان : ئەمەش دێین..! وەزیری ناوخۆ گۆتی : باشە بە چاوان هەمووتان بڕۆن..! ژنەکەی وەزیری چونکە زۆری لە سەرو چاوو سینگی خۆی دابوو، هەموو دەم و چاوو سینگی سۆر ببۆوە، هەر دەیویست لەخۆی بدا، مندارەکان دەستیان تووند گرتبوو لەخۆ نەدا..
ئیدی ئەمە کشاینەوە پاش و چووین لەلایەکی ڕاوەستاین، وەزیر ئاوقاف هاتە تەنیشتە من، گۆتی : وەڵلاهی زگم بەو ژنەی دەسووتێ ! گۆتم : کیهان ژن ؟ گۆتی : ژنی وەزیری بریندار، فەقیرەی بەو جوانی و جاحێریەی لێی قەوما، گۆتم : وەڵلا ڕاست دەکەی، خوا بە هانایان بێ، گۆتی : دەزانی چیە ؟ گۆتم : چیە ؟ گۆتی : بەینی خۆمان بی ژنەکی جوانیشی هەیە !! سەرم برند کردو بەینەکی تەماشا وەزیری ئاوقافم کردو لە درەوە بریندار بووم، گۆتم : توخوا وەختی ئەو قسانەیە ؟ گۆتی : ناهەقم مەگرە..! گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : پیاو ژنی ئەوها ناسک و تەڕو جوانی هەبی، ئەولاو ئەولای دەکا !؟ گۆتم : تێناگەم، زیاتر لۆم ڕۆن کەوە ؟ گۆتی : لۆ ئەتوو نازانی ؟ گۆتم : چ بزانم ؟ گۆتی : نازانی کێ لێی دایە ؟ گۆتم : ناوەڵلا ! گۆتی : ئەتوو گێلی یان خۆت لە گێلی دەدەی ؟ گۆتم : بڕوا بکە نازانم..! سەری لەبن گێی نام و گۆتی : دەبا پێت برێم، گۆتم : برێ ! گۆتی : مێردی سکرتێرەکەی لێی دایە..!!

گۆتم : ئەتوو بەڕاستیتە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا ! گۆتم : لەکێ لێیدایە ؟ گۆتی : لەناو وەزارەت، گۆتم : کوو گەیشتیتە ناو وەزارەت، ئەو چەقووەی کوو بردیتەژۆرێ ؟ گۆتی : دیارە مێردەکەی چوویتە وەزارەت، پرسیتی کا خێزانم ؟ بەڕێوەبەری نووسینگەی گۆتیتی : وەڵلا لەگەر جەنابی وەزیری کۆبوونەوەی هەیە، کابرا کەتیتە شک و گوومان، ڕاست چوویتە ژۆری وەزیری، وەکی تەماشا دەکا، وەزیرە فەندی وا لەگەر خێزانی تۆپانێ دەکەن ! کابرا چاوی تاری دەبی، وەزیریش قەدەمی دەشکێ، کابرا هەر لەبایی غارێ ئێک دوو تەبلەی بادەداتێ، پاشان ڕوو دەبیتە چەقووەکی میوە خواردنێ، دیارە لەسەری مێزی دەبی، ئیدی وەردەگەڕێتە وەزیری و کەل و کۆمی دەکا، گۆتم : کابرا گیرایە ؟ گۆتی : یەکەمجار نا، پەلی ژنی گرتیەو هەراتیە، بوویتە مشەوەشی و پێیان نەگیرایە، بەران لە دەرکەی وەزارەتی پۆلیسەکان چەکی لێ ڕادەکێشن و دەیگرن، گۆتم : ژنەکەی خۆ نەکووشتیە ؟ گۆتی : یەک دوو چەقووشی لەوی دایە ! گۆتم : ئەو وەزعی کووە ؟ گۆتی : نەیانهینایتە ئێرە نەکوو ئیشەکە کەشف بی، بردیتیانە لایەکی دی..!
بەینەکی بێدەنگ بووین و چاوەڕێی ئەوەمان دەکرد بزانین چدەبی ؟ گۆتمە وەزیری ئاوقاف : باشە مارو منداری نازانن لۆ لێیدرایە ؟ گۆتی : هەتا هەونکە نازانن، بەران تەئکیدبە ئاشکرا دەبی، چشتی ئەوها ناشاردرێتەوە، پاشان هەردوو دەستی برند کردو گۆتی : خوایە سڕو تڕمان بپارێزی و هەرینەماری..!
دەوری دوو سعاتەکی ڕاوەستاین و هەر چاوەڕێی خەبەرەکی بووین لە دختۆرەکان، وەختەکی دختۆرەک هاتە دەرێ و گۆتی : کاکە تانیمان نەزیفەکەی ڕاگرین و لە خەتەریات قورتاری کەین، بەران تکایە ئەگەر دەتانن ڕەوانەی وراتەکی بکەن، دەنا لەوانەیە لە هەر لەحزەکی تووشی گرفت ببیتەوە ! وەزیری کشت و کاڵ گۆتیە من، هێشتا قوونی وەزیری پیشەسازیمان پینە نەکردیە، وەزیری خیندنی باڵاشی هاتە سەرێ، گۆتم : ئەرێ بەڕاست ژیلیا چی بەسەرهات ؟ گۆتی : وەڵلا تەبریئە بوو، بەرەڵلا کرا، بەران لەو وەزارەتی گواستیانەوەو گۆتیان با لەبەر چاوان بزربی، گۆتم : کوو تەبریئە بوو ؟ گۆتی : ئێ کە وەزیری کارخانچی بەخۆی بە جوملە ڤیاگرای بخوا، ژیلیای بەستەزمان گوناحی چیە، ئەوەی ئەرکی سەر شانی خۆی بووە بەرامبەر وەزیری بە جوانی ئەنجامی دابوو، ڕووی سپی بی یاڕەببی..!
وەختەکی وەزیری ناوخۆ مۆبایلەکەی بەگێی وەناو کەتە قسە، بەگێرەی ڕەنگ تێکچوونەکەی و قوربان قوربانەکەی زانیمان لەگەر سەرۆک وەزیرانی قسەی دەکا، کە مۆبایلەکەی قەپات کرد، گۆتی : جەماعەت تەیارە حازرە، ئێستا دەبی بە دختۆرەکان برێین تەرتیباتی گواستنەوەی بکەن لۆ مەتاری هەتا بینێرین، پاشان گۆتیە مندارەکانی وەزیری : بڕۆن پاسەپۆرتی بابتان بینن با زوو ڤیزەی لێدەین و بەڕێکەین، کوڕە جاحێرەکەی گازی شوفێرەکەی بابی کردو بە غاردان ڕۆیشتن پاسەپۆرتی بینن، وەزیری ناوخۆ گۆتیەمە ئەنگۆ دەتانن بڕۆن، بەران تکایە هیچ لێدوانەکی نەدەن چونکە ئەوە ئەمری سەرۆک وەزیرانیە، ڕەنگە جەنابی بەخۆی کۆنگرەکی ببەستی و ڕوونکردنەوەی بدا..!
ئیدی ئەمە خواحافیزیمان کردو هاتینە دەرێ، سواری تڕومبێلی بووم و بەڕێکەتین لۆ لای مارێ، مام عەوڵا لەڕێیێ گۆتی : ئوستاج، وەزیر دەژی ؟ گۆتم : خوا دەزانی ! گۆتی : هەونکە کوڕە فەقیر با لە مێژبوو مردبوو، ئەو تەرەسانە ناشمرن نا..! جەعۆ گۆتی : ئەرێ گدۆ ئەوە لۆ لێیان دایە ؟ مام عەوڵا یەکسەر گۆتی : قەزیەی نامووسەو بڕایەوە ! گۆتم : هیچت بیستیە ؟ گۆتی : بەرێ ! گۆتم : لەکێ ؟ گۆتی : ست زولەیخا، ئەو بە عوکمی ئەوەی مەسوولیاتیەکی هەیە، زوو زوو خەبەری پێدەگا..!
مایتی [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,008 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتێن پەیوەستکری: 85
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رۆمان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 18-12-2021 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 18-12-2021 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,008 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,156
وێنە 105,821
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
فۆڵدەر
هۆزان - پۆلێنێن هەلبەستی - ئەڤینی هۆزان - جورێ هەلبەستێ - کلاسیک هۆزان - کێشا هەلبەستێ - عەروز کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - فۆڵدەر - جینۆسایدا کوردێن ئێزیدی کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.219 چرکە!