ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە سەبارەت بە مووچەی مانگی 11-2021
بەداخەوە وەزارەتی دارایی عێراق (200 ملیار) دینارەکەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا، هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵی (2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (2021/11) تا ئەمرۆ (2021/12/18) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە... بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، خانەنشینی سەربازی و شارستانی) زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارماندا لە داهاتی مانگی (2021/12) خەرج بکرێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,887 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!