دەقی پەیامەکە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
سی و دوو ساڵ بەسەر کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتگێڕی کورد د. نورەدین زازا تێدەپەڕێت. نورەدین زازا دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا و سکرتێری یەکەم حزبی کوردی بوو کە لە سووریا دەستی بە چالاکی سیاسی کرد. خوالێخۆشبوو نورەدین زازا لە بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر و شۆڕشگێڕی کورد بوو کە تەمەنی خۆی لە خەباتی سیاسی و ڕۆشنبیری لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەیدا سەرف کرد و لەو ڕێگەیەدا ماندووبوون و ئاوارەیی و زیندانیشی چێشتووە.
ئێستا لە کاتێکدا یادی خوالێخۆشبوو نورەدین زازا دەکەینەوە کە ئاییندەی گەلی کورد لە سووریا ڕووبەڕووی تەحەددیاتی گەورە بووەتەوە. پێویستە بە هەوڵی هەموو لایەک و بەردەوامبوونی لەو خەباتە سیاسییەی نورەدین زازا و هەڤاڵانی بەردی بناخەی بوون، مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە سووریا بچەسپێن و کۆتایی بە ڕەنج و ئازارەکانی کورد لە سووریا بهێنرێت.
لە کۆتاییدا یادی خوالێخۆشبوو نورەدین زازا بە بەرزی ڕادەگرین و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئازادیخوازان و نیشتیمانپەروەرانی گەلی کورد و بەدیهاتنی ئامانجەکانی ڕێبازی کوردایەتی دەخوازین.
مسعود بارزانی
8ی تشرینی یەکەمی 2020[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,378 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!