دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەداخەوە هەواڵی مەرگی شاعیر و نووسەر و چالاکوان مەهاباد قەرەداغی م پێگەیشت. خاتوو مەهاباد قەرەداغی خزمەتێکی بەرچاوی بە ئەدەبیاتی کوردی کردووە و بەرگريکارێکی دياری مافی ئافرەتان و ئەلقەیەکی گرنگی خەباتی ژنانی کوردستان بووە لەپێناو دابینکردنی یەکسانیدا. ئێمە کار و چالاکییەکانی بەرز هەڵدەسەنگێنین.
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و ئاشنا و هاوکاران و ڕۆشنبیران و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم. لە خوای گەورە داواکارم ڕۆحی شاد بێت و ئارامیيش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
10/10/2020[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,693 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!