دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گرووپێکی لەیاسادەرچوو بارەگای لقی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە شاری بەغدا سووتاندو لەکاتی هێرشەکەدا ئاڵای کوردستان و وێنەی سیمبولەکانی کورد سووتێندراون و ئاڵای حەشدی شەعبی هەڵکراوە.
ئێمە ئه و هێرشە شەرمەزار دەکەین و بە کردەوەیەکی ئاژاوەگێڕانەی دادەنێین. هێرش بۆ سەر بارەگای حزبێک کە هێزێکی سەرەکیی ڕووخاندنی دکتاتۆری بووە لە عێراق، هێرشە بۆ سەر مێژووی خەباتی هاوبەشی کورد و هێزە عێراقییە شۆڕشگێڕەکان لەپێناو نەهێشتنی زۆرداری و دیکتاتۆری. هەڕەشەیە بۆ سەر پێکەوەژیانی ئاشتیانە، لەباربردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سیاسییە و لەگەڵ بنەماکانی دەستوور و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، ناکۆکە.
هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و هێزە چەکدارەکانی عێراق مێژوویەکی تازەی هاوبەشیان لە شەڕی داعشدا تۆمار کرد، ئێمە هیوادارین ئه و هاوبەشییە هاوکارییەکی زیاتری بەدوادابێت لەڕووی سیاسییەوە لەپێناو دەربازکردنی هەموو خەڵکی عێراق له و بارودۆخە ناخۆشەی تێیکەوتووە.
نابێ هیچ لێدوان و مشتومڕێک لە هیچ بوارێکدا ئه و هاوبەشییە تازەیەی نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراقی تازەدا تێکبدات، دەبێ هەموو لایەک ئه و هاوخەباتییەی ڕابردوو بەکار بێنین بۆ یارمەتیدانی حکوومەتی فیدرالیی عێراق لەپێناو هێنانەکایەی بەڕێوەبردنێکی باشتر کە لە خزمەت خەڵکی عێراقدا بێت.
داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە ئارامی مامەڵە لەگەڵ ئه و ڕووداوە بکەن و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراق لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە یاسایییەکانیان بە شێوەیەکی جددی و خێرا دەستپێ بکەن و تێکدەران ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
17/10/2020[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,235 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!