گورگی بەرداوەتە، کۆزی خۆی
گورگ لەبەر ئەوەی ئاژەڵێکی کێوی و دڕەندە و گۆشت خۆرە، بۆیە جێگای متمانە پێکردن نییە و هەر کاتێک فرسەت و دەرفەت بهێنێت زیانی خۆی دەگەیەنێت، بۆیە ئه و کەسەی خاسیەتی گورگی هەبێت و وەکو پشیلە عەوداڵی گۆشت و چزیلک و بەز بێت، نابێت بیکەیتە دابەشکەری گۆشت، لە کوردەواریدا ئەگەر کەسێک کارێکی پێ ڕابسپێردرێت و متمانەی تەواوی پێ بکرێت لەناو کەس و کار و پیشە و ماڵ و مناڵت بسوڕێتەوە و خاسیەتی دڕندەیی و گورگی هەبێت بە کینایە و دەربڕینەوە دەوترێت فڵانە کەس(گورگی بەرداوەتە، کۆزی خۆی).[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,899 جار هاتیە دیتن