پێگەی گرد لە ناولێنانی گوندەواری کوردستان
هەر گرد و گردۆلکەیەک لە وڵاتی کوردان، ناوێکی تایبەت بەخۆی هەیە، ئینجا دوور و نزیکی گردەکە بە دانیشتوان و مرۆڤەوە، نیشتەجێبون و هەوار و ڕەشماڵ هەڵدان و پێکەوەنانی نشینگەکەکان، بووە بە بنەمای ناولێنانی ئه و گوندانە، لە باشوری کوردستان نمونەیەکی زۆر بەرچاو دەکەوێت لە ناوی گوند و شارەدێیەکان کە(گرد) پێکهاتەی سەرەکی ناوەکانیانە، وەکو:
گردجۆتیار و گردەشێری #عەینکاوە# لە #هەولێر#، شارەدێی #گردەسێن#ی #ئاکرێ# لە #دهۆک#، شارەدێی #سێگردکان#ی #کۆیە# لە هەولێر، شارەدێی #بنگرد# لە #سلێمانی#، گرد کۆک لە دۆڵی ئالانە، گردخێوەت لە #بێخاڵ#، گردەدێوانە وگردکان و گردەهار و سێگردکان و گردەبۆر و گردگڵێنجە و گردقۆشنە و گردگڕاوی لە #قەراج#، دوو گردکانی حاجی حەسەن و حاجی مستەفا و گردگۆم لە مەخمور، بنگردان و گردسۆران لە #خەلەکان#، گردجان لە حاجیاوا، گردخەبەر لە ئاخجەلەر، گردەشینە لە کۆیە، دۆڵەزەی گرد و دووگردکان و گردلانکە و گردعازەبان لە قوشتەپە، گرفەقیر و گردکاڵ لە کەلەکچی، سێگردک لە ڕۆڤیا، گردەپان و گردمامک لە بەڕانەتی، گرئاشو لەئاکرێ، گردگۆران لە شارەدێی #سکتان#ی کۆیە، گردتێلی و گردەشێری سەروچاوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,044 جار هاتیە دیتن