دەقی پەیامی پیرۆزبایی #مەسرور بارزانی#:
به بۆنەی شەست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، مێژوویەکی گرنگ و جێی شانازی هەیە و یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانی خەباتی گەلی کوردستان کە ڕۆڵێکی دیاری هەبووە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان، بەتایبەتی لە هوشیارکردنەوە و پێگەیاندنی ئافرەتان لە سەردەمە جیاوازەکاندا. هیوادارم لە خەبات و تێکۆشانی ڕێکخراوەیییان بەردەوام بن لە خزمەتکردن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان.
مەسرور بارزانی
2021/12/11[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,429 جار هاتیە دیتن