زەمانە بەزمی ڕەندانە
هۆزانڤان(سەید هەورامی) لە دێرە شیعرێکدا دەفەرموێت: جای بەزمی ڕەندان، نیشانگەی یاران- تەختی خاڵ خاڵان نازک نازداران، حەمدی شاعیریش وشەی(حەشری ڕەندان)ی بۆ بەکارهێناوە، زەمانە واتە: ڕۆژگار و چەرخی گەردون، ڕەندانیش بەواتای بەزەم و ڕەزم و ڕابواردنی جوان و گەنج و لاوانە، کەواتە ئه و ئیدیۆمە پەند و ئامۆژگارییە بۆ مرۆڤ کە ژیان و ڕۆژگاری دونیا هەر وەکو گاڵته و گەپی کۆمەڵێک گەنجە و زوو بەسەر دەچێت، ئەوەندە ناهێنێت دونیای بۆ بەکۆڵ دابدەیت، زیاتر ئیدیۆمێکی زاهیدانە و سۆفییانەیە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,437 جار هاتیە دیتن