پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,157
وێنە 105,821
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سکرتێرە 61
کوردیپێدیا، (مافێ گەهشتن بو زانیاری یێن گشتی) ژبو تەڤایا کوردان دەستەبەر دکەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 61

سکرتێرە 61
سکرتێرە 61

گۆتم : مام عەوڵا ئەوە کێیە ؟ گۆتی : دەوی گووشی بکەوەو بە خۆت ببینە ! میرۆ گۆتی : ئوستاج دەوی گووشی مەکەوە، ئەگەر خاکەناستان هەیە، بڕۆ بینەو بە کلکە خاکەناسان وەریگەڕێ هەتا دەیتۆپێنی، گۆتم : ئێ نابی بزانم کێیە، ئەنگۆ ئەو زەلامەتان لەگووشی پەستایە، ئاخر کوو لەو گۆڕەی بیکووژم ! میرۆ گۆتی : کووشتنی وەی غەزایە، دەزانی چشتۆ خۆڕیە..! گۆتم : کاکە ڕاوەستە با دەوی گووشی بکەمەوە، گۆتیان : بکەوە، وەڵلا دانیشتم و دەوی گووشیم کردەوە، وەکی چاوم بە زەلامەکەی کەت چاوم زەق بۆوە، تەماشا دەکەم ئەوە پیرداود بێ ددانەو لە گووشیان کردیەو هینایتیان، هەندیان لێدابوو هەموو دەم و چاوی خین بوو، بە پەڕۆکەکیش تووند دەویان بەستبوو، یەکسەر پەڕۆکەکەم لە دەوی کردەوەو پیرداود بەشین و گریان گۆتی : کورە ئوستاج فریام کەوە ئەو سەگبابانە دەمکووژن، وەڵلا وەبیللا جوولەکەی ئیسڕائیل لەوانە بە زەمیر ترە ! میرۆ هەتا پێلەقە گرتی لە سینگی پیڕداودی داو دوو تەقلەی پێ لێدا..! گۆتم : ڕاوەستە کاکە ڕاوەستە، ئاخر بزانم ئەو زەلامە چیکردیە، مام عەوڵا تێم بگەینە بزانم چیکردیە ؟ مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج، ئەو خۆڕیە هەندی لەژنی دایە هەندی لەژنی دایە کووشتیتی، بڕوات هەبی قەوارەی ئەوەندە گەورەی لە پشتی کردیە، ئەو بەستەزمانە وا لەناو جێی کەتیە، معاون تووبیم هینایەو دوو سعات خەریکی تەداوی ژنەکەی بووە ! گۆتم : ئێ باشە پیرداود ئەتوو لۆ وەت لەو ژنەی کردیە ؟ گۆتی : هەموو ئەتوو بزانی ! گۆتم : ئەمن لۆ؟ گۆتی : ئەگەر ئەتوو دەرمانی دەردی منت تیمار بکردبایە ئەوهام لێنەدەهات، نەمگۆ ئەو چایە سندان کووشتیەم لۆ پەیاکە ! گۆتم : ئێ ڕەحمەت لە بابت، چایەی مۆرینگۆی نەبوو، حەبە شینەکەت خواردبا، خۆ ئەو بەقووەتترە ! گۆتی : غێر ئەو دختۆرە سەگبابەی زەختی لێی مەعن کردیمە، گۆتی : بخۆی دەتۆپی..! گۆتم : ئێ باشە لۆ وەت لە ژنەکەت کردیە؟ گۆتی : وەڵلاهی ئوستاج لە هێوارێوە شەڕم پێدەفرۆشی، دەهات و دەچوو دەیگۆ گووکەر، زەغەلی کارنەکەر، نان خۆری بێ وەج و بێ عەمەل، بڕوات هەبوو دەردەکی دامێ دەردەک، کافر نەیدابیتە بوسورمانی، دەماری مێشکم هەمووی جۆت بوون، هەستام دەستم دا کلکە ماسیعەکی لێدەو بووکتە، بڕوات هەبی سێ کلکە ماسیعەم لێ شکاند، تووخوا ناعەقم ئوستاج..!؟ گۆتمە مام عەوڵای باشە ئەنگۆ لەکێ و زانی، گۆتی : وەڵلا پەیمانی کیژی تەلەفۆنی لۆ کردم، گۆتی : مام عەوڵا فریامان کەوە بابم داکمی کووشت، ئەمنیش ترسام بەتەنێ بچم، گۆتم نەکوو دەرەقەتی نێم، تەلەفۆنم لۆ میرۆی کرد، گۆتم : میرۆ وەرە عەفلەمان هەیە، ئێ بەخۆت دەزانی میرۆش لەخوای دەوێ، قوونی دەخورێ لۆ هێرە کووکان، ئەو چار پێنج زەلامەی لەگە خۆ هیناو چووینە ماری پیرداودی، وەکی تەماشا دەکەم ژنی پیرداودی بوویتە جەنازە، ئێ کاکە ئەمن و ژنی پیرداوی بنعامین (ئامۆزا زا)، هەردوو چاوم تاری بوو، مەعنای وەیە پیرداود لە منی دایە، ئیشارەتەکم دا میرۆی و گۆتم دەست بەکار بن، میرۆ چاوی گێڕا شەربەکی ئاوێی لەو ناوەی دیت، برندی کردو بە تەپلی سەری پیرداودی دادا، خین لە کەپوو و دەوی پیرداود فڕکەی کرد، ئەوجە کەتنەسەری بە هەمووان لێدەو بووکتە، پیرداود هەر دەگریاو دەیگۆ بمگەیننە ئوستاجی، ئەمەش دەومان بەست و وا هینایتمانە کنە توو، ئەتووش ئەمرکە، ئەگەر دەرێی هەر ئێستا قیڕەبڕی دەکەین..! گۆتم : بابە بەرەڵلای کەن با بچی عیلاجەکی خۆی بکا ئەو زەلامەتان نەهێشتیە، پیرداود گۆتی : وەڵلا وەبیللا بەسەر شۆڕی ناچمەوە، یان عیلاجەکم لێدەکەی یان لە ماری توو دەمینێمەوە، پیرداود خۆی بە عاردی داداو گۆتی : بمکوژن و بمبڕن ناچمەوە، هەتا چایەی مۆرینگۆم لۆ دەبر نەکەی..

گۆتم : وەڵلاهی پێشینان ڕاستیان گۆتیە، مەیمون بەخۆی چنەبوو، سۆریکەشی لە قوونی هاتبوو، ئاخر پیرداود ئەمن هیچ ئیش و کارم نیە، ئیللا لە دوو چای مۆرینگۆی توو غاردەم، بابە بەخۆم هەزارو یەک کێشەم هەیە، ڕجات لێدەکەم وازم لێبینە، پیرداود پێی لە عاردی کووتی و گۆتی : یان مۆرینگۆ یان مردینگۆ..! مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج، ئەو سەیە هەر دەڕەوی، خێرت دەگاتێ هیممەتەکی لۆ بکە، با ئەویش دەفن بی و ئەمەش نەجاتمان ببی..! زانیم فایدەی نیە لەگەر پیرداود بێ ددانی، لۆیێ گۆتم : لێرە بن ئێستا دێمەوە، چوومەوە ژۆرێ و دۆرابم کردەوە، کیسەک مۆرینگۆم لۆ خۆم هەر گرتبوو لۆ ڕۆژی ڕەش، گۆتم : بەشەرە، ڕۆژەک دادێ فلیمم دەسووتێ و پێویستم پێدەبی، کیسەکەم دەریناو داکی ئەحمەدی بە خەبەر هات، گۆتی : ئەتوو سدەکەم بەو نیوو شەو ؟ گۆتم : وەڵلا ئەو چایەی مۆرینگۆیەی دەبەم لۆ پیرداود بێ ددانی ! وەکی ئەو قسەم کرد، دەکی ئەحمەدی بەهەموو قووەتی لەسەر جێی ڕاپەڕی و وەکی تەیارەی لۆم هات، گۆتی : وەڵلا ئوو بیللا ئوو تەڵلا، ئەو چای نادەی بیڕداود..! گۆتم : بابە فەقیرەی لێی قەومایەو وەزعی شڕە، گۆتی : وەڵلا وەزع شڕ ئەو ناخۆم، ئەتوو موحتاج ئەو مۆرینگۆ، گۆتم : کورە بابە کا ئەمن موحتاجم، ئەلحەمدوولیللا کێشەم نیە، گۆتی : ئەمن دەترسی ئەو موستەقبەل، گۆتم : مەترسێ، ئیشاڵلا هیچ نابی..!
وەلحاسر هەتا ئوم حەمموودیم قەناعەت پێکرد نیوو سعاتم پێچوو، چوومەوە کن جەماعەتی، میرۆ گۆتی : ئەرێ ئوستاج ئەتوو چووی ئەو چایە سندان کووشتیەی دروست کەی یان بینی ؟ گۆتم : ئەگەر دروستم کردبا زووتر دەهاتمەوە، عەلا کووللین ها پیرداود ها، ئەو کیسە لەمارێ هەبوو، فەرموو بیبەو بڕۆ، وەڵلاهی جارەکیدی لە خێزانت بدەی بشمری لۆت پەیا ناکەم..! گۆتی : وەعدبی جارەکیدی ئیشی ئەوها نەکەم، کیسەکەی وەرگرت و دوو جار ماچی کردو بە نیوو چەوانی وەنا..! مام عەوڵا لە قریتەی پێکەنینێی داو گۆتی : وەڵلا ئوستاج ئەتووش سڕڕوو تڕڕت کەشف بوو، دیارە ئەتوو جەماعەتی پیرەی کارخانچی ؟ گۆتم : ناوەڵلا، بەران لۆ ڕۆژی ڕەش هەرم گرتبوو، میرۆ گۆتی : خوایە بمانکوژی و نەمانگەینیە ئەو ڕۆژە ڕەشەی..! جەماعەت تێکڕا دەستیان برند کردوو گۆتیان : ئامییییییین..!
جەماعەت ڕوخسەتیان وەرگرت بڕۆن، گۆتمە مام عەوڵای : پیرداودی بگەیننە کن ئەو معاون تووبیەی با عیلاجەکی لێبکا، هەموو قالبی خینە، گۆتی : وەڵلاچۆوە مارێ و وا نووستیە، با سبەینێ بەخۆی بڕوا، پیرداود گۆتی : بابە پێویست ناکا، ئەو چای مۆرینگۆیە دەرمانی حەفتا دەردانە، بەس پەرداخەکی لەوەی بخۆمەوە عەلەمم تێدا نامینێ، گۆتم : دەباشە بڕۆن خواتان لەگەر، جەماعەت خواحافیزیان کردو ڕۆیشتن، لە دەرکەی گۆتمە مام عەوڵای : سبەینێ وەرە دەچین سەرەکی لە پارێزەرەکەو پۆلیسەکەی دەدەین، گۆتی : ئوستاج دەبا ئەتوو بڕەک بێیەوە سەرەخۆ، گۆتم : نانا باشم ئەلحەمدولیللا، دەبی سبەینێ هەر بچین..!

نانی سبەینێم خواردو تەلەفۆنم لۆ مام عەوڵای کرد، گۆتم : لەگە جەعۆی وەرن بابڕۆین، گۆتی : ئەوە هاتین، هەندەی نەبرد هەردووکیان وەدەرکەتن، چاک و چۆنیمان کردو سواری تڕومبێلی بووین، گۆتمە جەعۆی : ماریان پێ دەزانی ؟ گۆتی : ئا ئا، ئەو ماوەی ئەتوو لە خەستەخانەی بوو، ئەمن و عەوڵا تڕتڕۆک زوو زوو دەچووین سەرمان لێدەدان، ئەوەلجار دەچینە کن معامیەکەی، دوایێش لۆ کن پۆلیسەکەی، گۆتم : زۆر باشە، دەستتان خۆشبی..!
گەیشتینە ماری پارێزەرەکەیی و لە تڕومبێلی هاتینە خوارێ، ترسەکم هەبوو، بەخۆی یان ژنەکەی لێم توڕەبن و بە جوانی مێوانداریم نەکەن، ئەگەر واش بکەن ناهەق نینە، ئاخر هەندەی نەمابوو لەسە من بکوژرێ، لەهەمووشی خراتر تاکە گوونەکی لە دەست دایە، ئایەتەل کورسیەکم خیندو کۆمەرە دوعایەکم خیندو دوو سێ پفم لە خۆم کرد..!
مام عەوڵا لە دەرکەی دا، مێرد مندارەک هات کردیەوە، سەلاممان لێکرد، مام عەوڵا گۆتی : بڕۆ بە بابت برێ، جەنابی وەزیری هاتیە ! مێرد مندارەکە گۆتی : بەخێر بێن سەرچاووم، چۆوە ژۆرێ و بڕەک پێچوو هاتەوەو گۆتی : فەرموون..! چووینە ژۆرێ، ژنەکەی بە ڕووەکی زۆر خۆش بەرەو لایمە هات و زۆر بەگەرمی بەخێراتنی کردین، لە تەندروستی منی پرسی و زۆری دوعا لۆکردم، گۆتی : لەسەر خەمی بابی ئاکۆی، ئەمن زۆر خەمی تووم بوو، بەخوای پێنج فەرزە لەسەر دووگردی دوعام لۆ هەرسێکتان دەکرد، یاخوا بەخێر بێی..! سەرم سوڕما لەو پێشوازیەی گەرمەی ئەو ژنەی و لە بنی درم دوعام لۆ کرد، بەڕاستی ژنەکی مەرد بوو، لەوی لۆم بەدەرکەت ئەو پارێزەرە وازم لێ ناینی و هەتا ئاخیر نەفەس لەگەرمە..!
چووینە ژۆرێ و پارێزەرەکە لەسەر سیسەمی بوو، تەکانی داخۆی هەستیتەوە، گۆتم : بەخوای هەرناستیەوە، چوومە لای سەری و سێ چار ماچم لێکردو دوعای سەلامەتیم لۆ کرد، دانیشتین بەخێراتنی کردین، خێزانەکەی هات و چاو ئاوی هیناو زۆر بەخێراتنی کردین، زۆر مەمنونیان بووم و دوعای خێرم لۆ کردن، پارێزەرەکە گۆتی : ئوستاز، بەس بێمەوە سەرەخۆ دەست بە ئیشی خۆمان دەکەینەوەو واز ناینین، تەئکید بە هەتا ئاخیر نەفەس لەگەرتم، مادام ئەتوو لەسەر هەقی ئیشاڵلا هەر دەیبەینەوە، خێزانەکەی گۆتی : وەڵلا وەبیللا پێم گۆتیە : نابی بە هیچ شێوەکی پشت لە مامەستای بکەی، ئەمە کوو پشتت بەر دەدەین و واز لەتوو دەینین..! بەدەستە خۆم نەبوو لەگەر قسەی ئەو ژن و پیاوە مەردەی چاوم پڕی ئاو بوو، زۆر موهیمە لە ڕۆژی تەنگانەی ئەو کەسانەی متمانەت پێیان هەبوو پشتت تێنەکەن..!

گۆتمە پارێزەرەکەی : پێت باشە لە کێ دەست پێبکەینەوە ؟ گۆتی : پێش ئەوەی پێت برێم، حەزدەکەم بزانی زەختەکی زۆر زۆرم لەسەرە، چ لە لایەن خزم و کەس و کارم، چ لە لایەن ئەوانەی لەگەریان کەتیە ململانێ، بڕوات هەبی هەموو چشتیان لۆ هەر ڕێشتیمە، خانی، پارە، تڕومبێل، مەزرەعە، گەڕان و سەیران، ئەوجە پێیان گۆتم وەرە بخینە لێرە یان لەدەرێ، ئەمە ماستەرو دکتۆرایەکەت لۆ مسۆگەر دەکەین، پاشی هەنگیش چ پۆستەکت دەوێ دەتدەینێ ! ئەمن لەبەر خاتری هەق و عەدالەتی و بێ تاوانی توو، هەمووم ڕەفز کردیە، کە دیتیان شل ناکەم، ئەو جارە لەڕێی خزمەکانم لۆم هاتن، بە تایبەتی ئەوانەی لەوان نێزیکن، هەموو ڕۆژێ دێنە سەرم و بە نەرمی و بە تووندی لۆم دێن، دونێ هاتبوون بە خێزانمیان گۆتبوو، ئەگەر مێردت واز لەو کێشەی نەینی، ناچار دەبین ئەتوو نەقری سەر حدودی کەین، گۆتم : دیارە خێزانت وەزیفەی هەیە ؟ گۆتی : بەرێ، مامەستایە، گۆتم : وەڵلاهی نازانم چبرێم، بەڕاستی ئەمن شەرمەزارینگۆمە ! ژنەکەی گۆتی : دوژمنت شەرمەزار بی ئوستاز، ژیان هەر پارەو پوول و خۆشی نیە، هەڵوێست هەموو چشتەکە، ئەوەی هەیە هەمووی دەڕوا، بەس هەڵوێست دەمینێتەوە، گۆتم : ئەشەدەن و بیللا ڕاست دەکەی، هەرچی ئەنگۆش برێن ئەمن لە خزمەت دامە، پارێزەرەکە گۆتی : لە هەمووی عەججایبتر ڤارینی سکرتێرەت چەند جار تەلەفۆنی لۆ کردیمە، جارەکیش هاتتە ئێرە، بە سعات دانیشتیەو هوڕ هوڕ گریایە، مام عەوڵا گۆتی : مەعنای وەیە پژیوانە (پەشیمان) لەو بوختانەی بە ئوستاجی کردیە ! پارێزەرەکە گۆتی : ناوەڵلا، لۆیێ دەگریا دەیگۆ ئەتوو کوو بەرگری لە پیاوەکی دەکەی کە پڕی دایتە من..! جەعۆ سەری لەبن گێی مام عەوڵای ناو گۆتی : کەرە، لە خۆتەوە تەداخول مەکە، چونکە ئەتوو لەو ئیشانە نازانی..! مام عەوڵا ئەعسابی نەما، دەیوویست هەتا مست هەیە لە قەپۆزی جەعۆی بدا، بەران جێیەکە جێی هەندێ نەبوو..!
دەوری سعات و نیوەکی دانیشتین و وا ڕێککەتین پارێزەرەکە داوای تەئجیلی مەحکەمەی بکا هەتا دێتەوە سەرەخۆ، هەنگی پشت بەخوای دەست بەکاربین، لە هەستانێ گۆتمە پارێزەرەکەی، وەسلی هەموو مەسرەفی خەستەخانەو عیلاجم بدێ و ئەوە هەمووی دەکەوتە سەرە من، بەخۆو بەخێزانی گۆتیان قەت شتی ئەوها نابی، گۆتم : بەخوای قبور ناکەم، ئەوە هەقی خۆتەو ئەتوو لەسە من وەت لێهاتیە، هەر کووی هەبوو ڕازیم کردن و وەعدی دا دوایێ لە وەرەقەکی لۆم بنووسی چەندی مەسرەف کردیە، خواحافیزیمان کردو هاتینە دەرێ، خێزانەکەی هەتا دەرکەی حەوشێ لە گەرمان هات و زۆر بەگەرمی خواحافیزی لێکردین..!
سواری تڕومبێلی بووین و بە ڕێکەتین لۆ ماری پۆلیسەکەی، جەعۆ گۆتیە مام عەوڵای : باشە ئەتوو مادام نازانی قسەی بکەی، لۆ خۆ تێهەر دەقوورتێنی، کوڕم ئەتوو هەتا ئێستا گوونی خۆت و گێزەری لێکناکەیەوە، لۆ دەچیە ناو مەوزوعی قانون و مەعکەمەی !؟ مام عەوڵا گۆتی : هەی خۆڕی، ئەمن عومری خۆم لە گەر مەعکەمەو قانون و شورتەی بەسەر بردیە، ئەتوو دێی نسعەتی من دەکەی ؟ جەعۆ گۆتی : وەڵلاهی دیارە زۆر خۆڕی بووی و معەدەل کەتنت کردیەو لە مەرکەز شورتەی لۆ مەعکەمەیان بردی و لە مەعکەمەش لۆ عەپسخانەی، دەنا ئەتوو چیشت لەو جێیانەیە، قابیلە خەریجی قانونی بی..!؟ گۆتم : مام عەوڵا ڕجات لێدەکەم واز لە جەعۆی بینە، وەڵڵا ئەوە دەوی ببتەوە کەس دەرەقەتی نایێ ! جەعۆ گۆتی : گدۆ لۆ خوای برێ، ئەوەی عەوڵارۆک گۆتی، قسە بوو یان بەرد بەگوو دادان بوو، دەرێ دیارە ڤارین پژیوان بوویتەوە، ئێ کوڕم بێدەنگ بە، بزانە ئەمن چەند پیاو بووم، بە ئاقری لێی دانیشتبووم، توخوا لەفزم لە زاری هاتە دەرێ !؟ بەران ئەو عەوڵارۆکە، وەڵلا وەبیللا دەوی بگری، بەقوونی قسەی دەکا..!

گۆتم : جەعۆ خوابکەم ئەتوو دایم ئەوها ئاقربی، ئەمە چمان دەوێ، مام عەوڵا گۆتی : کورە ئوستاج باوەڕی پێمەکە، ئەوە سەی لێ ئاوەگر دەبی، ئەمن مردی ئەنگۆ زندی، جەعۆ چشتەکی لەبن سەریە..! جەعۆ گۆتی : وەڵلا مەگەر بالیفەکم لە بن سەری بی، هەی دەستی زێخەت لەسە بەزیادبی..! مام عەوڵا هەتا مست هەیە ڕایوەشاندە جەعۆی، جەعۆ خۆی لاداو مستەکەی پێنەکەت، مام عەوڵا هاواری کرد : ڕاگرە ئەو تڕومبێلەی ڕاگرە، خەتای منە کە لەگەر خۆڕی وەکی توو دەچمە جێیان ! جەعۆ هەتا ئیستاپ هەیە گرتی و گۆتی : فەرموو وەرە خوارێ ! مام عەوڵا دەرکەی کردەوەو چووە خوارێ و ڕۆیی، ئەمنیش هاتمە خوارێ و بە شەلەشەل کەتمە دووی، هاوارم کرد : کورە چاوەکەم مام عەوڵا، ڕجات لێدەکەم وەرەوە ! گۆتی : بمکوژی و بمبڕی نایێمەوە، ئەمن و ئەو خۆڕیەیان نەگۆتیە، بەران دەستی تووم نیە، گۆتم : کاکە بەس ئەوجارە وەرەوە، شەرتبی جارەکیدی لەگە خۆی نەبەین..! پاش بینەو بەردەکی زۆر مام عەوڵا ڕازی بوو بێتەوە ناو تڕومبێلی، بەو شەرتەی جەعۆ نققەی لێوە نێ، جەعۆ وەعدی دا قسەی نەکا، ئیدی ئەمن و مام عەوڵا سواری تڕومبێلی بووینەوەو جەعۆ پێی لێنا، بڕەک ڕۆیشتین و جەعۆ سەری دەخورا لۆ قسان و نەشدەوێرا بیکا، لۆیێ بەین بەین دەیگۆ : ئحم ئحم..! مام عەوڵا لەو ئحمەش ئەعسابی نەمابوو، بەران نەیدەزانی کوو جواب داتەوە..! هەر کووی هەبوو گەیشتینە پێش مارێ پۆلیسەکەی..
لە تڕومبێلی هاتینە خوارێ و لە دەرکەمان دا، ژنەکی بەتەمەن دەرکەی لێکردینەوە، سەلاممان کردو وەرامی داینەوە، گۆتمان : وەڵلا هاتینە سەردانی نەخۆشەکەتان، گۆتی : یاخوا بەخێر بێن، فەرموون فەرموون..! چووینە ژۆرێ و سەلاممان کرد، پۆلیسەکە هێشتا لەسەر جێی بوو، زۆر بەگەرمی وەرامی داینەوە، چاک و چۆنیمان لەگەر کردو لە تەندروستیمان پرسی، گۆتی : زۆر باشم ئەلحەمدولیللا، مەمنونی خوایمە کە هەر بەوەندەی بوو، گۆتمان : هەزار جار ئەلحەمدولیللا، گۆتم : وەڵلاهی ئەمن شەرمەزاری توومە کە ئەوهات لێهاتیە بە سەبەبی من ! گۆتی : مامەستا هەر گێش مەدێ، ئەو قەدەری خوایە هینایتی و هەر دەبا بێ، چانیە بەوەندەی لێی دەرچووین، وەڵلا ئەگەر بشمردباین لە تڕی سەی دەچووین ! گۆتم : وەڵلا خۆ ئەوەندەش وەیە، گۆتی : ئەرێ دەتوو بەمن برێ، ئەتوو چت لەگەر ئەو ساحێب لۆریەی هەیە ؟ گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : کوو دەزانم خوا بەهەقە، ئەوهاش دەزانم ئەو لۆریە بە عەمدی لۆمە هات و دەیوویست بمانکوژی ! گۆتم : بڕوا بکە نازانم کێشە، گۆتی : مامەستا ئەمن لە بنکەی پۆلیسی مەو ڕۆژێ هەزار کێشەی ئەوها دەبینین، ئەمن دەزانم داوەکە لۆ توو بوو، ویستیان بتکوژن و ئیللەڵلاو بڕایەوە، گۆتم : ئەتوو لەوەی گەڕێ، پێم برێ مەسرەفت چەند چووە، هەقی خۆتە ئەمن دەستباریت بکەم، چونکە لەسە من ئەوهات لێهاتیە، گۆتی : وەڵلا پێویست ناکا، ئەوە لە دائیرەی کتابیان لۆ کردیمە هاوکاریم بکەن، چونکە لە کاتی واجب ئەوهام لێهاتیە، بەشکووم حوکمەت چشتەکم لۆ سەرف کا، گۆتم : قەیدی ناکا بەران ئەمن دەبی هەر بەشەکت لەو بارەی لەگەر هەرگرم..! جەعۆو مام عەوڵاش تەئیدی قسەی منیان کردو کابراش گۆتی : باشە ئیشاڵلا دوایێ چشتەکت لۆ دەنووسم، هەر چەندە پێویست بەو ئەزیەتەی ناکا..!
بەینەکی دی لەوێ دانیشتین و چایەو ئاومان خواردەوەو پاشان ڕوخسەتمان وەرگرت بڕۆین، زۆر تکایان کرد نیوڕانێ لەوێ بمینێینەوە، گۆتمان : ناوەڵلا هەردەبی بڕۆین، زۆر مەمنون و مارتان ئاوابی، ئیدی هەستاین خواحافیزیمان کرد، جەعۆ سەری لەبن گێی ناو پسە پسەکی لەگەر کرد، هاتینە دەرێ و سواری تڕومبێلی بووین، مام عەوڵا گۆتی : ئەوە چت بەو پۆلیسەی گۆ، وەها سەرت لەبن گێی نابوو، جەعۆ گۆتی : ئەوە سڕڕولمیهنەیەو پێویست ناکا بزانی، گۆتم : جەعۆ دەبی هەر پێمان برێی ؟ گۆتی : وەڵلا پێمگۆ دوایێ جۆتە کۆترەکت لۆ دەینم، مام عەوڵا گۆتی : باشە پیرەسە، کووت زانی عەزی لەکۆتریە ؟ جەعۆ گۆتی : ماشەڵلا نەخیندەواری، ئێ کورە ماریت نەدیت، پڕی قەفەزو بولبول بوو..!

گەڕاینەوە لای مارێ، لەوسەریڕا مەجید دۆنکیم دیت، یاغر یاغر لۆلایمە دەهات، گۆتم : ئەرێ ئەنگۆ بە منتان نەگۆ مەجید دۆنکی کوو بەربوو ؟ مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا ئوستاج تێرو پڕیان لێدابوو، لۆ عەفت پشتانیان ئاقر کردبوو، تۆبەکی بەهەقی کردبوو، فێیز بووکەکەشی قەپات کرد، ئیدی بەرەللایان کرد، هەونکە دۆنکی بوویتە ماستی مەیی، گۆتم : دەی خێر ی تێدایە، مهیم ئەوەیە بەربوو، مەجید گەیشتەمە، سەلامی کردو لە تەندروستی پرسین، گۆتی : ئەرێ ئوستاج خەبەرەکم بیستیە ئیشاڵلا وەیە ! گۆتم : خەبەری چ ؟ گۆتی : وەڵلا خزمەکمان تڕە مەسوولەکەو سەر بە هەموو کوونەکی دەکا، گۆتی : گێم لێبووە دەرێن مەلەفی ئوستاجی قەپات دەکەن و دەیکەنەوە وەزیر، دەیگۆ پرسیان بە ئوستاجیش کردیە، ئەویش ڕازی بووەو گۆتیتی دەیکەم..! جەعۆو مام عەوڵا تەماشا منیان کردو گۆتیان : یا ئەڵلا خێر، ئەوە دەبیەوە وەزیرو لەمەشی دەشاریەوە، گۆتم : بڕوا بکەن نەچشتی وەهام گێ لێبووە و نەزانیتیشم و نەڕازیش دەبم ! مەجید دۆنکی گۆتی : وەڵلا ئەو خزمەی من وەها قسەی دەکرد وەکی برێی ئەتوو سبەینێ دەست بەکار بی، گۆتم : بەو چشتانە باوەڕ مەکەن و مێشکیشتان پێ مەشغول مەکەن، خوا حافیزیم لە جەماعەتی کردو چوومەوە مارێ..!
داکی ئەحمەدی بەخێراتنەوەی کردم و گۆتی : وەڵڵا هاتی ئەو تەبلیغ، ئەتوو لازم بسی مەحکەمە، گۆتم : تەبلیغی چ ؟ گۆتی : وەڵلا ئەو هات موظف دەولە، ئوو گۆت ئەتوو فڕۆشت ئەو خانی حکومەت..! گۆتم : ئەمن خانی حکومەتم فرۆشتیە ؟ گۆتی : ئەوە نوسخە ئەو تەبلیغ، وەرم گرت و تەماشا دەکەم دەبینم ئەو خانیەی درا وەزیرەکان و ئەمن وەرم نەگرت، هەونکە لەسە منیان کردیتە مار، گوایە وەرم گرتیەو فرۆشتیتمە کابرایەکی بە سەت دەفتەری، کابرا چووە بەناو بکا، گۆتیتیان ئەو عەقد و سەنەدەی تاپۆی تەزویرە، کابرایان گرتیەو تەحقیقیان لەگەر کردیە، گۆتیتی وەزیری کاروباری ژنان ئەو ئیشەی لەگەمن کردیەو پارەکەی خواردیە..!
وەکی خیندمەوە زۆر پێکەنیم، گۆتم : وەڵلا هەر ئەوە مابوو، ئەمن دەبی ئەوەندە زۆچ بم بچم خانی حکومەتی بفرۆشم، دیاربوو سەرلەبەری درۆو بوختان بوو، دەیانوویست بە هەموو نەوعەکی تووشی داوەکیم کەن و وەهام لە قوڕێ بچەقێنن بەهیچ دەرنەچم..!
درەنگی شەوێ بوو، پارم دابۆوە، گێم لەزرمەکی بوو، وەکی برێی زەلامەک بوو خۆی هاویشتە حەوشەی مە، بە هێوری هەستام، داکی ئەحمەدی گۆتی : ئەوە س ؟ ئیشارەتم دایێ دەنگی نەکا، چەکمەزەم کردەوەو دەبانچەم دەرینا، سوارم کرد و سەبر سەبر چوومە خوارێ، گلۆپەک لە هۆری پێبوو، کوژاندمەوەو ڕۆیشتم لۆلای دەرکەی، هەناسەم لەخۆم بڕی و خۆم مات کرد، لە پەنجەرەیڕا تەماشای ڕۆناکیەکەی حەوشێم دەکرد، دەبانچەم لە دووڕ دەستی بوو، وەختەکی دیتم دوو تارمایی تووند بەلای پەنجەرەکەی تێپەڕین و لۆلای دەرکەی ناندینی (مەتبەخ) هاتن، دیار بوو ئێک و چشتی گەورەیان لە دەستی بوو، بە تەورداس و شتی ئەوها دەچوو..!
مایتی[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 909 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتێن پەیوەستکری: 85
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رۆمان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 07-01-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 07-01-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 909 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,157
وێنە 105,821
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
فۆڵدەر
کورتەباس - باژێر و باژارۆک - لالش کورتەباس - جوڕێ دۆکومێنتێ - زمانی یەکەم کورتەباس - جوڕێ وەشانێ - دەستنڤیس کورتەباس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کورتەباس - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - ئایین و ئاتەیزم کورتەباس - زمان - شێوەزار - ک. باشوور شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ شەهیدان - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - دهۆک

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.547 چرکە!