تەمەن: 51 ساڵ
لە دایکبوون: گوندی ئەرگۆش، #01-07-1912#
شوێنی شەهیدبوون: #شێروان مەزن#: #01-07-1963#
فەتاح عومەر جەمیل لە ساڵی 1912 لە گوندی #ئەرگۆش# لەدایک بووە. لە ساڵی 1944 بەشداری لە شۆڕشی دووەمی بارزان دەکات و لە زۆرێک شەڕەکان ڕۆڵی دەبێت. لە نێوان ساڵانی 1945 – 1947 لەژێر سەرپەرشتی مەلا مستەفا بارزانی پێشمەرگایەتی و بەرگریکردن لە کۆماری کوردستان لە #مەهاباد# بە ئەرکی خۆی دەزانێت. لە ڕێڕەوی مێژوویی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1947 بەشداری دەکات، لە ساڵی 1959 لەگەڵ هاوسەنگەرانی دەگەڕێتەوە کوردستان.
لە ساڵی 1961 لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول دەبێتەوە پێشمەرگە و لە ساڵی 1963 لە هەڵمەتی (حەرەس قەومی)یەکان بۆ سەر کوردستان لە تەواوی بەرەکانی شەڕ ڕۆڵی کارای دەبێت و لە دواین شەڕەکانی ئەو هەڵمەتە بۆ سەر ناوچەی بارزان و لەشەڕی چامە لە ساڵی 1963 شەهید دەبێت و لە گۆڕستانی گوندی هوپە بەخاک دەسپێردرێت.
شایانی باسە برایەکی شەهید، بەناوی (#سەعید عومەر جەمیل#) و دوو لە برازایەکانی بەناوەکانی (#فەتاح سەعید عومەر# و #فەرهاد سەعید عومەر#) لە ساڵی 1983 لە کۆمەڵگای #قوشتەپە# بەر شاڵاوی ئەنفالی بارزانیەکان کەووتون.
[1[
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 856 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!