$شاڵە زەردەکەی زارا$
لە ڕۆژاوای کوردستان کەمپەینی پاڵپشتی لە مامۆستا #زارا محەممەدی# ڕێکخراوە و بە شیوەی جۆراوجۆر چالاییەکانی ئەم کەمپەینە بەڕێوە دەچێت.
پاش دەسبەسەرکردنی مامۆستا زارا محەممەدی لەلایەن ڕێژیمی دژەگەلیی ئیسلامیی ئێران بە تاوانی فێرکردنی منداڵانی کورد بە زمانی دایکی و نەتەوییی خۆیان، شەپۆلی بەرفراوانی ناڕەزایەتیی کوردانی هەر چوار پاڕچەی کوردستان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها لە شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستانیش خەڵک و بەتایبەت مامۆستایانی قوتابخانەکانی کۆمەڵێک شارەکان هاتوونەتە سەر شەقام، بەڵام لە ڕۆژاوای کوردستان پاڵپشتی لە مامۆستا زارا جیاوازترە و بە بەرنامەڕێژیی ڕێکخستنی کەمپەینێک پاڵپشتیی خۆیان دەربڕیوە.
چالاکانی بواری ژنان لە ڕۆژاوای کوردستان بە بەڕنامەڕێژییەوە کەمپەینێک لەژێر ناوی “شاڵە زەردەکەی زارا”یان ڕێکخستووە و خەڵکی ڕۆژاوا لە قوناغی یەکەمی کەمپەینەکە بە لە مل کردنی شاڵ یا لەچکێکی زەرد و بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆ بە هەشتاگی شاڵە زەردەکەی مامۆستا زارا لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان، لە قوناغێکی تری ئەم کەمپەینەدا بە بەڕێوەبردنی چەند کۆبوونەوەیەکی پاڵپشتی لە شارەکانی #کۆبانێ# و #قامیشلو#و و چەند شارێکی تری ڕۆژاوا بە دروشمگەلی جۆراوجۆر کە بەرچاوترینیان دروشمی”ستوونا هەر نەتەوەیەکی زمانێیە” کە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی نووسرابوو، بەڕێوە چوو و لە دا هاتووشدا چالاکییەکانی ئەم کەمپەینە بەردەوام دەبێت.
شایانی باسە کە چالاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوور و تاراوگە و پارچەکانی تری کوردستانیش بە بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆی خۆیان پەیوەست بوون بەم کەمپەینەوە.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,894 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!