دەقی پرسەنامەکەی ئاوات محەمەد، قائیمقامی #سلێمانی#:
بەڕێزان خانەوادە و بنەماڵەی دکتۆر مارف عومەر گوڵ
هەواڵی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ ڕووناکبیرو تێکۆشەری دیاری کورد لە ناخەوە نیگەران و دڵتەنگی کردین،
دکتۆر مارف عومەر گوڵ وەک پێشمەرگه و تێکۆشەرێکی دیار و هاوکات مامۆستای زانکۆ بە درێژایی چەندین دەیەی ڕابردوو یەکێک بوو لە کەسایەتی و ڕۆشنبیرە دیارەکانی کوردستان و لە زۆر بواری جیادا خزمەتی گەورەی کردووە، هەمیشە جێ دەستی دیار بووە و کار و خزمەتەکانی بۆ خەڵک و نیشتیمانەکەی جێگەی ستایشکردنه و بەشێکە لە مێژووی خەمخۆری و پڕخزمەتی ئه و کەسایەتییە دیارەی نیشتیمانەکەمان،
پرسه و هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین و داواکارین
خودای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێ و جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله و انا الیەراجعون
ئاوات محەمەد
قائیمقامی سلێمانی[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,924 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!