پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,157
وێنە 105,821
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سکرتێرە 75
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 75

سکرتێرە 75
سکرتێرە 75

گۆتم : بەشەرتەکی توڕە نەبی و پێلەقەکی لەونانەی هەرنەدەی ! مام عەوڵا پیارە چایەکەی دەستی داناو بەینەکی تەماشای کردمێ، گۆتی : خوایە بەخێری بگێڕی، ئوستاج درت هاویشتمە قرت و فرت، توخوا زوو قسەی بکە، برێ بزانم چبووە ؟ گۆتم : ئەوی ڕاستی بی داوای دەستی ئیمانی دەکەم لۆ کاک جەعفەری ؟ گۆتی : کاک جەفعەر کێیە، لۆ ئەمن نایناسم ! گۆتم : کاک جەعفەری خۆمان ڕەحمەت لەبابت ! بەینەکی داماو گۆتی : عەججایب، ئەمن لۆ ئەو کاک جەفعەرەی ناناسم ! ئوستاج دەتێمگەینە، ئەو هەموو پێچ و پەنایە چیە لەگەرم دەکەی ! گۆتم : هەونکە بەکورتی و بەکوردی داوای دەستی ئیمانی دەکەم لۆ جەعۆی ! مام عەوڵا پارووی دەوی ڕاگرت و بەینەکی تەماشای کردمێ، ئەوجە گۆتی : لۆکێ ؟ گۆتم : لۆ جەعۆی ! گۆتی : کا دیسان برێوە، بەران بەتەسویر بەتیئی ! گۆتم : ئەڵلاهو ئەکبەر مام عەوڵا، کاکە هاتیمە داخوازی ئیمانی لۆ جەعۆی و ئیلەللاو بڕایەوە..! مام عەوڵا دیسان بەینەکی داماو گۆتی : ئەرێ قیبلە لەکی لایە، خراپ سەرم لێشێوایە ! دەستم لولای ڕاستە درێژ کردو گۆتی : لەولایەیە ! مام عەوڵا ڕووی لەقیبلەی کردو پەنجەی شهادەی درێژ کردو گۆتی : ئەشهەدو ئەن لا ئیلاهە ئیللەڵلا، وەئەشهەدو ئەننە معەمەدەن ڕەسولەڵلایەکی بەهەق..! ئەوجە ئاوڕەکی لەمن داوەو گۆتی : ئوستاج پێشی بێیە ئێرە داکی ئەعمەدی چی دەرخوارد دای ؟ گۆتم : وەڵلا هەندە کشمیشی زەردی هیناو گۆتی باوێ دەوت لۆ قوەتێ باشە..! گۆتی : دە تەواو ئێستا تێگەیشتم ئەو کشمیشە عەرزو عروزی سووتاندی ! گۆتم : ئاخر کشمیشەکەم نەهاویشتە دەوم و نەمخوارد ! گۆتی : ئەوە نەتخواردیە ئەوجە ئەوهات لێهاتیە، ئەدی ئەگەر بتخواردبا چت لێدەهات..! لەو دەمی ئیمان هاتە ژۆرێ و دوو چایەی دانا، مام عەوڵا هەند بەتوڕەیی تەماشای کردێ، گۆتم : هەونکە سنیە چایەکەی بەسەسەری دادەکا، ئیمان زانی بارو دۆخەکە لەبەرژەوەندی وی نیە، بە پڕەپڕ چووە دەرێ..!
مام عەوڵا گۆتی : بخۆ نانەکەی بخۆ ! گۆتم : چبخۆم، ئەتوو وەرامەکی منت نەداوە..! مام عەوڵا بەینەکی دی تەماشای کردم، ئەوجە لەقریتەی پێکەنینێیداو گۆتی : کەس نەما ڕەجەب سەرپارە بی، دەوەرە لەگە جەعۆی ببیە زاواو خەزور، ئوستاج توخوا پرسیارەکت لێدەکەم بەڕاستی وەرامم بدەوە، گۆتم : برێ ! گۆتی : ئەوشۆ جندوکە دەستیان لێ نەوەشاندی ؟ گۆتم : مام عەوڵا، پێچ و پەنای ناوێ و برێ نایدەم..! گۆتی : نایدەم..!


گۆتم : هەرئەوەندە قەدرو قیمەتم هەبوو لەکنەتوو ؟ مام عەوڵا چدەنگی نەکرد، قەیماغەکە بڕەک لەمن دووربوو، ڕایکێشاو هینایە پێشەمن و گۆتی : سڵاوەتەکی لێدەو نانەکەی بخۆ، ڕەعمەت لەبابت نازانم ئەتوو لۆ بەو سبەینەی سەرودرت گرتم..! گۆتم : بەس بزانم جەعۆ چ عەیبیتی ئیمانی نادەیێ ؟ هاواری کرد : خانێ، کچێ خانێ، دەتوو وەرە ئەو فلیمەی بینە ! نەنەخانێ هاتە ژۆرێ و بەگەرمی بەخێراتنی کردم، گۆتیە عەوڵای : دەبرێ بزانم فلیمی چ ببینم ؟ گۆتی : لە ئوستاجی بپرسە، بزانە لۆچ هاتیە ! نەنەخانێ ڕووی لەمن کردو گۆتی : ئوزتاج ئەمرکە ! گۆتم : نەنەخانێ، ئەمە چەند سارە جیرانین ؟ گۆتی : لۆ پازدە ساری دەچی، گۆتم : چشتەکی خراپت لەمن یان لەماری من دیتیە ؟ گۆتی : ناوەڵلا..! گۆتم : ڕەحمەت لەبابت، بەحەیاتی داوای شتەکی خراپم لەکەس کردیە ؟ نەنەخانێ گۆتی : ئوزتاج ئەتوو ڕاست و ڕاست پێم برێ مەخسەدت چیە ؟ مام عەوڵا گۆتی : دەزانی مەخسەدی چیە ؟ داوای ئیمانی دەکا لۆ جەعۆی..! نەنەخانێ گۆتی : وەڵلا ئەوجە خۆ داوایەکەی زۆر بەجێیە، جەعۆ کوڕەکی باش و درسافە، بەخوای هەر قابیلی ئێکدینەو ئەمن زۆرم پێخۆشە..! مام عەوڵا ئەعسابی نەماو ئەو نانەی لەکۆشی بوو هاویشتیەوە سەر سفرەکەیی و گۆتیە نەنەخانێی : دەترسێم هەمووی لەبن سەری توو بی هەی مل کلکە تور..! نەنەخانێ گۆتی : دەی دەی بزانە ئەو بوختانەش بەمن ناکەی، بەو خوایەی لەسەر سەرانە ئەوە تازە گێم لەو مەسەلەی بی، بەران وەڵلاهی جەعۆ کوڕەکی کاسب و بێ کێشەیە، تێکەری ئەولاو ئەولا نابی و کەسیشم نەدیتیە بەخراپە باسی بکا..! لەو دەمی ئیمان هاتە ژۆرێ و گۆتی : بابە، دوو چایەی دیتان لۆبینم ؟ مام عەوڵا بەجارەکی شێت بوو، گۆتی : ناوەڵلا دوو سندانمان لۆ بینە، کوو دەزانم خوا بەهەقە، ئەوها دەزانم ئەو ئاین و ئۆینە دەستی تووشی تێدایە..! ئیمان بەپڕەپڕ خۆی قورتار کرد، گۆتمە مام عەوڵای : کاکە ئەو مەسەلە نەهەراو هۆریای دەوێ، نەچاو سۆر کردنەوە، ئەمن هاتیمە داوای ئیمانی دەکەم لۆ جەعۆی، ئێ کاکە کابرا دەیەوێ ژنەکی بینی و ئیمانی کامل بی، ئەنگۆش دانیشن و فکرەکی لێبکەنەوە، بەدرتان بوو ئەهلەن وەسەهلەن، بەدریشتان نەبوو هەرکەس لەماری خۆی، بەران جەعۆ بەخۆی لێرەنیەو خوای لێرەیە، هەتا برێی کوڕەکی باش و بەڕێزە، دیندارو پاک و خاوین، ئێ بەخۆت لەمنی باشتر دەناسی، وەلەو لەگەتوو وەکی ئاگرو بەنزینیە، بەران ئەتووی زۆر خۆش دەوێ و ڕوحی لەو جێیە ئەتوو پێی لێ دادەنێی ! مام عەوڵا سەرەکی باداو گۆتی : کورە ئوستاج ئەمن و جەعۆ دەومان لێک سپی بوویتەوەو ڕۆژی هەزار جوونی پێکدەدەین، ئاخر تێم ناگەینی کوو ببینە زاواو خەزوور ؟ گۆتم : دەتوو ئیمانی جەعۆی کاملکە، ئەو شەڕەشەقەش نامینێ..! مام عەوڵا گۆتی : کاکە مەجالەکم بدێ با فکرەکی لێبکەمەوە، ئێ خۆ دەبی پرسەکی کیژەش بکەم، وڵلاهی هەموو دنیا برێ بیدێ، ئەگەر ئیمانی کیژم بەخۆی ڕازی نەبی نایدەمێ..! نەنەخانێ گۆتی : یاڕەببی خوایە کووی خێر تێدایە ئەوهان لۆبینی ! هەستاوە بچتەوە ئەو دیوی، دەرکەی کردەوە دیتم هەر سێ کیژەکەی مام عەوڵای خۆیان کەپسی دەرکەی کردیەو گێیان دایتە قسان، لەگە دەرکە کردنەوەی هەرئێکی لۆلایەکی هەرات..!
نانەکەمان خوارد ئێک دوو چایەمان لەسەر کرد، وەختەکی میرۆ بەژۆرێ کەت، سەلامی کردو چاک و چۆنیمان کردو بەخێراتنمان کرد، گۆتم : میرۆ وەزعت کوە ؟ گۆتی : وەڵلا ئەوڕۆ لۆ معاشەکەی چووم گۆتیان ڕاگیرایە ! گۆتم : نەیانگۆ لۆ ڕاگیرایە ؟ گۆتی : وەڵلا گۆتیان لەسەرێ ئەمر هاتیەو تەواو، دەبزانە چشتەکم لۆ ناکەی ! مام عەوڵا گۆتی : ئەوە جەزای چاکەی توو دەدەنەوە میرۆ، کە چەند سارت لەو چیاو چۆلەی بەسەربرد ! میرۆ گۆتی : هەر لێیگەڕێ لێ، شەرتبی وەملێهاتیە لەقەهران چەقووم لێدەی خینم لێنایێ، گۆتم : خەمت نەبی بزانم لەدەرفەتەکی لەگەر وەزیری ناوخۆی قسەی ناکەم..! ئەمە لەو قسانە دابووین لەدەرکەی درا، ئێک لە مندارەکانی مام عەوڵای چوو دەرکەی کردەوە، بڕەک پێچوو هاتەوەو گۆتی : بابە جەعۆ هاتیە..!

مام عەوڵا گۆتی : ڕاوەستە، جارێ مەرێ وەرە ژۆرێ، ئەوجە یەک بەدەنگی هاواری کرد : ئیمان، کچێ ئیمانۆک..! ئیمان هات و وەکی کێشکەی دەلەرزی، بەترس و لەرزەوە گۆتی : بەرێ بابە ! مام عەوڵا گۆتی : بڕۆ ئەو گۆپارەم لەودیوی لۆبینە، ئەوی لۆ ڕۆژی تەنگانەی هەرمگرتیە ! ئیمان زەندەقی چوو، لەلایەک خەمی جەعۆی بوو، لەلایەکیش خەمی خۆی بوو ئەویش دارکاری بکرێ، لۆیێ خۆی لەگێلی داو گۆتی : کیهان گۆپار بابە، گۆپاری باپیری ڕەحمەتیم نەرێی، ئووو ئەوە چەند سارە کردیتمانە خێری باپیرم..! مام عەوڵا چونکە قسەکەی نەچووە مێشکی و گۆتی : قورعان بە هەقت بە ساعێبت، هەستمەوەو بچم گۆپارەکەی بەخۆم بینم، لەبن گۆپارانت دەڕزێنم..! ئیمان زەندەقی چوو و هەرات لۆ ئەودیوی گۆپاری بینی..! نەنەخانێ هات و گۆتی : عەوڵا بکە لەڕاهی خوای و عەیامان مەبە، ئەتوو کوو لە مێوانی ماری خۆت دەدەی ! مام عەوڵا ویستی بکاتە هەرا، گۆتم : ئەتوو دیارە هیچ حسابەکی لۆمن ناکەیی و لەپێشە من بەگۆپاران وەردەگەڕێیە جەعۆی، دەمادام وەیلێهات، ئەمن ئەوە ڕۆیشتم و خواحافیز ! مام عەوڵا قیت بۆوەو نەیهێشت بڕۆم، گۆتی : بە نیکاعم (نیکاح) ناڕۆیی، دەوجە دانیشەو تەواو، دانیشتمەوەو گۆتم : حەزدەکەم بزانی جەعۆ ئاگای لێنیە ئەمن لۆی هاتیمە داخوازی ئیمانی، بەران چاک دەزانم پێی برێم لەخۆشیان دەفڕیتە عاسمانێ، چونکە ئەتووی زۆر خۆش دەوێ و حەزی لێیە لەگەرت تێکەربی..! مام عەوڵا سەرەکی باداو گۆتی : چبکەم ئوستاج دەستی تووم نیە، برێنە جەعۆی سەگسار بابێتە ژۆرێ..! مندارەکە چوو جەعۆی بینتە ژۆرێ..
وەختەکی جەعۆ هات و هەر لەحەوشێ هاواری دەکرد : کورە عەوڵارۆک، عەوڵارۆک، ئەوە ئەتوو لەکێی لۆ دەنگت نیە ! مام عەوڵا ئەعسابی نەمابوو، لەژۆرێ دەهات و دەچوو، گۆتی : دەوەرە ئەو تڕڕوهاتەی بکە زاوای خۆت..! جەعۆ هاتە ژۆرێ و سەلامی کردو گۆتی : ئەوە لۆ جوابم نادەیەوە عەوڵا، قاتی هێسکی قازیت لەقوڕگی گیرنەبووە ؟ مام عەوڵا شین و مۆر ببوو، هەر ئەوەندەی گۆ : لەوغەی مەکەو وەرکەوە، با هەموو ناو ملانت نەرم شل نەکەمەوە بەگۆپاران..! جەعۆ تەماشا منی کردو گۆتی : گدۆ ئەوە ئەتووش لێرەی، ئەی غەدداری گەورە دەترسێم قاوەڵتیەکەشت لێرە کردبی ؟ گۆتم دانیشەو ببڕێنەوە، گۆتیە میرۆی ئەتوو کوی بنیشتی کوردی، وەڵلاهی ئەمن لەجیاتی تووبم بەس لەبەر بارانێ ڕادەوەستم بەشکو دەتاوێمەوە..! میرۆ گۆتی : بێدەنگ بە با لەقەوچەت نەدەم..! جەعۆ هەر دانیشت گۆتی : دەوجە چایەکی شیرنی یەک ڕەنگم لۆبینن، با قوڕگم نەرمبیتەوە، وا لەسبەینێوە لەمەیدانی کۆتران دەزەڕم.! مام عەوڵا تەماشایەکی منی کردو گۆتی : کوو دەوەزعەکەی دەگەی ئوستاج ؟ گۆتم : باش دەبی ئیشاڵلا، چاوەکم لەجەعۆی قووچاند هەتا بڕەک خۆی گران کاو ببڕێنتەوە، بەران لەباتی لەمن تێبگا، گۆتی : ئەرێ گدۆ دەرێی جەلتە لێیدای، ئەوە چاوت چ پرتەپرتیتی، بڕۆ فەعسی شەکرەت بکە، کێدەرێ پێنجسەت نیە..! گۆتم : یاڕەببی خوایە زۆر شوکر ئەلحەمدولیللا، جەعۆ گۆتی : ئائا، بەس شوکری خوای تەواوە، ئەویدی هەمووی فشەیە، ئەرێ عەوڵارۆک زوو چایەکم بدێ و ئەوجە هەستە وەگەرم کەوە ! مام عەوڵا گۆتی : لۆ کێندەرێ وەگەرت کەوم سەی خۆڕی ؟ جەعۆ گۆتی : لۆ مەیدانێ کۆتران، قەولە ئێک دوو بازی خەلیجیم لۆبێ، بەران تەسلیمم ناکەن هەتا ئێک نەبیتە کەفیلم، دەوجە دەبی لەگەرم بێی و ببیە کەفیلم ! مام عەوڵا گۆتی : باشە ئەتوو لەمن کەرترت نەدیتتەوە ببتە کەفیلت ؟ جەعۆ گۆتی : وەڵلاهی..، نەمهێشت تەواوکا، ترسام قسەکی قۆڕ بکاو مام عەوڵا وەریگەڕێتێ، لەودەمی ئیمان هاتە ژۆرێ و پەرداخە ئاوەکی لۆجەعۆی هیناو گۆتی : بابە نانی لۆ جەعفەری بینم، دەترسێم نانی نەخواردبی ! مام عەوڵا شێت بوو، لە ئیمانی خوڕی و گۆتی : سندان و قوزەلقورتی لۆبینە، کا لۆ ئەوێ ڕۆژێ جەعۆ لەبرسان بتۆپیبا..! ئیمان هەرات لۆ ئەودیوی، جەعۆ گۆتی : کورە ئەوجە ئەمن کوو نانی توو دەخۆم، سبەینێ زوو چوویمە تەشریفەکم خواردیە، بەئیمانم هەموو #هەولێر#ێ بگەڕێی تەشریفەکی ئەوها نازدارت بەدەست ناکەوی..! مام عەوڵا تەماشایەکی منی کردو گۆتی : ئوستاج، ئەو سەیەی بێدەنگ دەکەی، یان هەستم بە پێلەقان هەردوو گونی بتەقێنم ؟ گۆتمە جەعۆی : جەعۆ بەبێدەنگی دانیشەو هیچ قسان مەکە، مام عەوڵا وەزعی تەواو نیە..! جەعۆ ماری کم لەباتی بێدەنگ بی، لەسەر هەموو قسان گۆتی : لۆ، قاتی عەولارۆک پڕی بنەخۆی گوو نەکردیە.؟ مام عەوڵا قیت بۆوەو خۆی بەسە جەعۆی دادا..!

بەمن و بەمیرۆی مام عەوڵامان ڕادەکێشا لەجەعۆی نەدەبۆوە، تووند قرقرتۆکی گرتبوو، دەیهیناو دەیبردو برندو نوی دەکرد، قیژو هۆڕی نەنەخانێ و ئیمانی ڕۆژە ڕێیەک دەڕۆیی، نەنەخانێ هاواری کرد : ئەی کۆرەبم عەوڵا جەفعەرۆکەی کووشت، ئیمانیش بەشەپان لەسینگی خۆی دەداو دەگریا، هەرکووی مام عەوڵامان ڕادەکێشا جەعۆ لەگەری دەهات، وەهای نەگرتبوو بەئاسانی بەری بدا، جەعۆ هەردوو چاوی سپی ببوو، دەمگۆ هەونکە نا هەونکە دەخنکێ، پاش هێن و منهێنەکی زۆر تانیمان دەستی مام عەوڵای لە قوڕگی جەعۆی بکەینەوە، جەعۆ بڕەک هەناسەی هاتەوە بەرێ، بەران مام عەوڵا سینگی هەربەرنەدابوو، مام عەوڵا هەتا مست هەیە ڕایوەشاند لۆ جەعۆی، وەڵلاهی میرۆ قۆری نەدابا بەرێ، دەبایە هەر سی و دوو ددانی جەعۆی لەبن دەست و پێیان خڕکەینەوە، مام عەوڵا گۆتی : هەی کەری کەرباب، بەو عارەی دەبیە زاوای من ؟ جەعۆ وەکی گێی لەو قسەی بوو چاوی زەق بۆوە، نوزەی لێوەهات و گۆتی : گۆتت چ ؟ کا دیسان برێوە ! مام عەوڵا گۆتی : بەو عارەی دەبیە زاوای من و داوای دەستی ئیمانی دەکەی، هەی خوان تعالا ئیمانت بسووتێنی..! جەعۆ هاواری لەمەکردو گۆتی : بەریدەن بابمکوژی، هەرچی لێم بکا هەقی خۆیتی..! وەکی ئەو قسەی کرد مام عەوڵا دەستی شل بۆوەو بەریداو چوو لەوسەری دانیشت، جەعۆ بڕەک هاتەوە سەرەخۆ، نەنەخانێ پەرداغە ئاوەکی دایێ و گۆتی : ها کوڕم قوومە ئاوەکی بخۆوە، بابڕەک بێیەوە سەرەخۆ..! جەعۆ ئاوەکەی خواردەوەو بڕەک هەناسەی هاتەوە بەرێ و بەینەکی داما، دوایێ ڕاست قیت بۆوەو غاریدا دەرێ..!
ئەمن و میرۆش دانیشتین و بەینەکی بێدەنگ بووین، دوایێ عەوڵا گۆتی : ئەوە ئەو سەگبابە کێوە هەرات ؟ گۆتم : وەڵلا هەرات بچی قۆرتەکی لێداو خۆ لەبن عاردی نێ، تووشی شەرمەزاریەکی بووە نەبیتەوە، میرۆ گۆتی : وەڵلا بابم ئەنگۆ زاواو خەزوری کۆکن، بەڕاستی لێکدێن، باپیرانمان بەلاش نەیان گۆتیە کورتێ و کەژێ لێک دەهەژێ..!
نەنەخانێ گۆتی : باشە ئەنگۆ لۆ هێشت و عەوڵا ئەوها لەو بەستەزمانەی بکا، وەڵلا خوا ڕەعمی کرد دەنا کوشتبووی، مام عەوڵا گۆتی : خانێ ناهەق نیمە، دەزانی جەعۆ چەند خۆڕیە، وەڵلا وەبیللا قەت نابیتە پیاو، ئوستاز گێبدە من : مەوزوعی جەعۆو ئیمانی کۆتایی پێهات، ئەمن بلۆکەکی ڕەسیفیم لەسەر دانایەو بەهەموو ڕافیعەی دنیایێ برند ناکرێ ! گۆتم : دەتوو جارێ ئەو بڕیارەی مەدە، بزانین دەگاتە کێ، وەلەو خەتای من بوو، ڕاستە ئەمن تامی زاری جەعۆم وەرگرتبوو کە حەزدەکا ببیتە خزمینگۆ، بەران پێم نەگۆتبوو لۆت دەچمە داخوازی، تەئکید ئەگەر باسم بکردبا لەگەری ئەو جارێ هەرنەدەهاتە ئێرە، میرۆ گۆتی : وەڵلاهی دەبایە پێی برێی، ئێ ئەو فەقیرە چبزانی، هەروایزانیە بە ڕوبەی #تەقتەق#یە..! لەو قسانە دابووین جەعۆ نامەکی لۆ ناردم و نووسیبووی : گدۆ هەتا دەرێ وەرە ئیشم پێتە..!

گۆتمە مام عەوڵای : بەڕوخسەتت هەتا دەرێ دەچم، گۆتی : زوو دێیەوە، گۆتم : ئیشاڵلا زۆرم پێناچی، میرۆ گۆتی : زوو وەرەوە بەشکو دەستە دۆمینەکی دەکەین، لەمێژە پوولم بە سنی دانەدایە ! گۆتم : وەڵلاهی میرۆ ئەتوو قەت لەبەزمی خۆت ناکەوی..!
چوومە دەرێ، تەماشام کرد جەعۆ لەوسەری کۆرانێ ڕاوەستایە، نەدەوێرا لەماری مام عەوڵای نێزیک بیتەوە، دەستیشی لەمن هەردەشەقاندو دەیگۆ وەرە ئێرە، چارەم نەبوو، چوومە کن جەعۆی، هەرگەیشتمە کنی گۆتی : ئەرێ گدۆ ئەو قسەی مام عەبدوڵلا کردی خەون بوو خەیاربوو ڕاستی بوو ؟ گۆتم : کێ کردی ؟ گۆتی : مام عەبدوڵلا ڕەعمەت لەبابت ! خۆم لەگێلی داو گۆتم : مام عەبدۆڵلا کێیە، لۆ ئەمن نایناسم ! گۆتی : یەعنی ئیللا دەبی لەبنی کودی بدەم، عەوڵارۆکی دەرێم عەوڵارۆک..! گۆتم : خێرە عەوڵارۆک لەو دەمودەستەی بووە مام عەبدوڵلا ؟ گۆتی : گدۆ ئاگرم تێبەرمەدەو ئیمانم مەسووتێنە، باشە ئەتوو مادام ئەو هەرایەت دروست کردیە لۆ مەسەلەی من و ئیمانی، لۆ بەمنت نەدەگۆ ؟ گۆتم : چەند جار چاوم لێقوچاندی، چەند جار ئیشارەتم دایێێ، ئەتوو مێشکت نەبوو، نازانم ئەو مێشکەی توو بەچ ئیش دەکا ! گۆتی : ئەتوو ئەوەی لێگەڕێ ئەمن کەرم، بەران ئەمن بەچ چاوو ڕوەکیدی بەرامبەر مام عەبدوڵلای دانیشم، دەرێم قۆرتەکی لێدەم و ڕاست خۆم لەناونێم..! گۆتم : ئەتوو ئەوەی لۆمن لێگەڕێ، بەران ببە پیاوو واز لەو هەموو فشقیاتەی بینە، لەوەدوا دەبیە ساحێب ژن ! گۆتی : وەڵلاهی ئیشاڵلا تەرکی دەکەم، بەران زەعمەتیشە، چونکە قوونەک فێرە تڕبی قەت تەرکی ناکا..! گۆتم : دەستت پێکردەوە ؟ گۆتی : تۆبە تۆبە، بەس ئەتوو وەزعەکەی هێورکەوە، گۆتم : زۆر باشە ئەتوو بڕۆ جارێ خۆ بزرکە، ئەمن ئیشاڵلا پێکی دەینم..!
چوومەوە مارێ مام عەوڵایی و دانیشتمەوە، دیتم مام عەوڵا بڕەک هێور بوویتەوە، گۆتم : مام عەوڵا دەبنێرە سێ دیشلەمە بێن ! گۆتی : وەی بەچاوان، خانێ کچێ خانێ، سێ دیشلەمانمان تێگرە..! نەنەخانێ لەودیویڕا گۆتی : بەچاوان ئەوە دەینم، میرۆ گۆتی : چدەرێی ئوستاج دۆمینەکەی بکەین ؟ گۆتی : ناوەڵلا داوای لێبوردن دەکەم، ئەمن تۆزەکیدی دەبی هەستم، ئیشم هەیە، مام عەوڵا گۆتی : دیشلەمەکەی بخۆین، پێکەوە دەچین، کوو دێلم بەتەنێ بڕۆی، گۆتم : زۆر باشە، دەستەکانت خۆش..
نەنەخانێ چایەکەی هیناو داینا، ویستی بچتە دەرێ، گۆتم : نەنەخانێ دانیشە ئیشم بەتووە، مام عەوڵا تەماشایەکی کردم و گۆتی : یائەڵلا خێر، ئەوڕۆ ئوستاج وەکی گەوارەی بوارێیە، دەینی و دەگرمێنی ! نەنەخانێ دانیشت و گۆتی : فەرموو ئەمرکە ئوزتاج ! گۆتم : دەوجە لۆم گازی ئیمانۆکەی کە با دوو قسانی لەگەر بکەم، مام عەوڵا و نەنەخانێ تەماشایەکی ئێکدیان کرد، نەنەخانێ لەبەر مام عەوڵای نەدەوێرا گازیکا، چاوەڕێی مام عەوڵای بوو قسەکی بکا، مام عەوڵا سەرەکی باداو گۆتی : گازیکە خانێ گازیکە، بابزانین ئوستاج چ بەزمەکی لەبن سەریە..! نەنەخانێ گازی ئیمانی کردو ئەویش هات بەشەرمەوە خۆی لەپەنا داکینا..! گۆتم : کیژم ئیمان، ئەتوو مێرد بە جەعفەری دەکەی ؟ مام عەوڵا ڕەنگی پەڕی، ویستی بکاتە هەرا، گۆتم : وەڵلاهی دەنگت بێ ئەو مارەی بەجێدێلم و بەحەیاتی پێم بێرە ناکەویتەوە ! مام عەوڵا خۆی کڕکرد، ئیمان چدەنگی نەکرد، گۆتم کیژم ئیمان لەگەتوومە لۆ وەرامم نادەیەوە ؟ ئیمان بەعەستەم نوزەکی لێوەهات، ئەگەر هەردوو گێیەکانم لەناو قوڕگیشی با نەمدەزانی چیگۆتیە، کیژ ئەو ئاین و ئۆین و مەکرەیان هەیە، دە ڕۆژ پاش گواستنەوەش وەکی دێنەوە ماری بابیان هەشت هەشت قسان دەکەن..!
گۆتم : وەڵلاهی کیژم گێم لەهیچ نەبوو دەدەنگت بڕەک برندکە ! ئەوجارە بە عەستەم بەنزینی دایێ و گۆتی : داک و بابم چبرێم ئەمن لەقسەی وان دەرناچم، ئەوجە قیت بۆوەو چووە ئەودیووی، ئەننەما شەرمێ دەکا چیدی دانیشی..! نەنەخانێ گۆتی : ڕازیە ڕازی ئوزتاج، ئەتوو لۆ ئەوەندە ئیشەکەی دورو قۆر دەکەی..! گۆتم : دەوجە مادام وەیلێهات یاڵلا مام عەوڵا سڵاوەتەکی لەدیداری خۆشەویستی دەو فاتیحەکی بەدوودا بنێرە..!

مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج هێشتا زووە لۆ فاتیعە لێدانێ ! گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : باپێت برێم، گۆتم : فەرموو، گۆتی : باشە ئەتوو دەزانی جەعۆی کارخانچی دوو ژنی تەراق دایە لەسەر کۆتران ؟ بەینەکی دامام، مێشکم هیناوبرد، هەردووکیم بەبیرهاتەوە، گۆتم : وەڵلاهی مام عەوڵا خۆ ئەتوو ڕاست دەکەی، دەزانی ئەمن ئەوەم هەر لەبیر نەبوو ! گۆتی : ئەدی کوو لە سبەینێوە هاتی ئەو هەموو تەوڕات و ئینجیلەی لۆمن دەخینیەوە ! نەنەخانێ شەپەکی لە سینگی خۆیداو گۆتی : ئەی چاوی داکت کۆڕەبی ئیمانۆکە، ئەمن خۆ بەدەستی خۆم ئەتوو داوێمە ناو ئاگری..! میرۆ وەکی ڕیمەکانی سەر سەت مەتری حەماوەی هەستاو دەستی بە تڕەتڕی کردو گۆتی : گێبدەنە من، ئەگەر عاردو عاسمان پێک وەبنووسێن ئەمن نایێلم ئەو ئیشە پێکبێ، دیارە ئەمە ئیمانم لەقوماری بردیتەوەو لەو گۆڕەی دیتیتمانەوە هەتا لە باغەری زەلامەکی بنێین کە دوو ژنی تەراق دابی ! گۆتم : باشە ئەنگۆ لۆ بڕەکی ڕاناوەستن هەتا ئەمن وێدەکەوم و بزانم ئەو ژنانەی لۆ تەراق دایە، مام عەوڵا ئاخەکی هەرکێشاو گۆتی : وەچدەکەوی ئوستاج، گەڕەک هەمووی باس دەکا، ئەو کابرایە عەزدەکا گوللەکی لەتەختی نیوچەوانی دەی، بەس ئەزیەتی جۆتە کۆترەکی وی نەدەی..!
هەرچەندی کردم نەمزانی چبرێم، نازانم ئەمن کوو ئەو مەسەلەم لەبیر نەبوو، ئەدی مام عەوڵا لۆ لە ئەوەلی باسی نەکرد، هەتا هەندەی لەسە نەڕۆین، باشە چ بەئیمانی برێین و کوو تێیبگەینین ئەو ئیشە ئاسان نیە ببی..! کێ دەرێ ئێستا سناپ و ئەنیستیگرام و فەیس بوک و تیکتۆکی پڕی ڕسمی ئارقەی بوک و زاوای نەکردیەو دنیای تێنەگەیاندیە..! ئیلاهی بەهانامان بێیی و لەو تەنگانەی قورتارمان کەی..! نەنەخانێ لەخەمان هەستاو چووە ئەو دیووی، هەندەی نەبرد دەنگی فنگەفنگی ئیمانی گەیشتەمە ! مام عەوڵا سەرەکی باداو گۆتی : وەڵلاهی ئوستاج وابزانم تووشی گون ڕەشی خۆمان بووینە..! گۆتم : باشە مادام ئەتوو ئەوەت لەبیربوو لۆ بەمنت نەگۆ ؟ مام عەوڵا گۆتی : بڕوات هەبی مردنی خۆم لە بیربی ئەو شتەم لەبیر نەبوو، لەگەر فاتیعە لێدانەکەی توو بەبیرم هاتەوە..! میرۆ گۆتی : دەی خێری تێدایە، چ زۆرە کوڕی باش زۆرە، وەڵلا ئیمان هەند ناسک و نازدارە، دەرێی خیاری سپی کرایە، بڕواتان هەبی هەزار کەس مەمنونیتی ! گۆتم : کاکە دەزانی چیە، ئەمن دوایێ لەگەر جەعۆو داکی دادەنیشم و قوڕاوی بنی ئەو ژن تەراق دانانە دەردەینم ! مام عەوڵا گۆتی : وەڵلاهی وابزانم بەردەکی لەسەدانێی باشترە، ئیشەکە وەکی وەیاری موەلیدەی گەڕەکێ لێکگیر بوەو بەهیچ چشتەکی لێک نابتەوە..! ئەمن وا لەگەر ماری مام عەوڵای لەو خەمەی دامە، دیتم جەعۆ نامەکی ناردو نوسیتی : ئەوە مامەستا مەلا جەلیلی مزگەفتی ئەبوبەکری سدیقم تێگەیاندیە لۆ مارەکردنێ و وادەچم بیپسی و پاقڵاوەی دەکڕم..!
مایتی[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,125 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتێن پەیوەستکری: 85
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رۆمان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 21-01-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 21-01-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,125 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,157
وێنە 105,821
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - نڤێسەر کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - زاخۆ کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کورتەباس - باژێر و باژارۆک - شنگال کورتەباس - باژێر و باژارۆک - شێخان کورتەباس - باژێر و باژارۆک - لالش کورتەباس - جوڕێ دۆکومێنتێ - زمانی یەکەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.531 چرکە!