پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,153
وێنە 105,820
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سکرتێرە 79
کوردیپێدیا، (مافێ گەهشتن بو زانیاری یێن گشتی) ژبو تەڤایا کوردان دەستەبەر دکەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 79

سکرتێرە 79
سکرتێرە 79

نەمزانی چبرێم، ئاخر بنیادەم ئەوەندە بێ قەدرو قیمەتبی و ئەوها قسەی لەگەر بکرێ و ئەو هەموو لێدان و کوتانەی لۆ بکرێ، وەرامی چت دەبی ؟ ژیان زۆر بە ئازارە، لەهەمووی ناخۆشتر ئەوەیە چونکە لە بیر کردنەوەی جودابی لەگەر ئەوەی بەرامبەرت، ئەو بە دوژمنت دابنێ و بیەوێ لەناوت ببا، شەیتان بە شەیتاناتی خۆی سزدەی نەبرد، خوا نەیکوشت و تەعزیبی نەداو نەیهاویشتە ژۆری تاریک و تەنیاو نان و ژیانی لێ نەبڕی، نەک هەر ئەوە پێیگۆ : ئەوە لۆ سزدەی نابەی، ئەدی ئەمن خوای توونیمە، ئەمرت پێدەکەم لۆ بەگێم ناکەی ؟ گۆتی : وەڵلا لۆیێ بەگێت ناکەم، ئادەم چیە هەتا سزدەی لۆ ببەم ئەمن لە ئاگری دروست کرایمەو ئەو لەقوڕی، کوو دەبی سەری لۆ شۆڕکەم، شەیتان ئێستاشی لەگەدابی مایەو کیفەی سمێری دێ..! دەمگۆ ئەوە دەسەرات لەدەستەمەبا، وەکی شەیتان ئەوهایگۆ، وەی بابە چمان لێدەکرد، وەڵلا چەقوو جۆت جۆت لە عاسمانێ گەمەی دەکرد..!
بابێینەوە سەر دەردو بەرای خۆمان، وەکی وەرامی کابرام نەداوە، کابرا هات دەرکەی کردەوە، گۆتی : یاڵلا پێشم کەوە، گۆتم : ناتانم بڕۆم، وا بەقوونە خشکە هاتیمە لەدەرکەم دایە ! بەینەکی تەماشای کردم، چوو گازی ئێکەکی کردو بەهەردووکان برندیان کردم و ئەمنیان برد لۆ ئاودەستی، دەرکەم پێوەداو هەرکووی هەبوو خۆم گەیاندە سەر ئینجانەکەی، هێشتا دانەنیشتبووم هاواری کرد : زووبە دەی درەنگە..! گۆتم : هێشتا دانەنیشتیمە ! کەوەمگۆ یەکسەر دەرکەی دا بەر پێلەقان، گۆتی : لەگەتووم نیە زووبە، هەی تڕڕوهات ! لەدری خۆم گۆتم : بێدەنگ بم باشترە لەوەی وەرامی بدەمەوە، هەرکووی هەبوو تەواو بووم و دەرکەکەم کردەوە، گۆتی : ئەوجارە خۆت تاخیرکەی یان درێژەی بدەیێ، نایێلم لەو دەرکەی بێیە دەرێ هەتا سەگتۆپ دەبی، چ قسەم نەکرد، ئەولاو ئەولایان گرتم و برندیان کردم و ڕایانکێشام لۆ ئەو ژۆرە تاک و تەنیایەی لێی حەپس کرابووم..!
فڕێیان دامە ژۆرێ و گلۆپیان کوژاندەوەو گۆتیان : ئەوجە نەچی وەکی مشکی بکەیە خرتەخرت، یەک دەنگت لێوەبێ، دەتبەین و کارەبات لەگونی دێخین..! هیچ قسەم نەکردو ئەوانیش ڕۆیشتین، دەستم لۆ دۆلکەکەی درێژ کرد، دیاربوو ئاویان تێکردبۆوە، دەستنوێژم شووشت و نوێژەکانم تەواو کرد، ئەوجە ناوی خوام لێهیناو لێم پارداوە، چونکە ماندی بووم، هەندەی نەبرد خەوم لێکەت..
چونکە نەمدەتانی لەسەر پێی خۆم ڕاوەستم، سێ چار ڕۆژان لێم گەڕان و لێیان نەپێچامەوە، هەر ئەوە نەبی بەقسەو جون دان و ئیهانە کردنم شەڕی دەرونیان لەگەر دەکردم، ئەوانەی دەهاتن نانیان لۆ دەهینام هیچ قسەیان نەدەکرد، ئەگەر ئەمن قسەکم کردبا یان داواکاریەکم هەبا توڕە دەبوون، ڕۆژەکی گۆتم : کاکە ئەمن زەخت هەیەو دەبی ڕۆژانە حەبەکی بخۆم، تکایە خەمەکی ئەو حەبەی بخۆن و لۆم بینن، گۆتیان سندان و قوزەلقورتت لۆ دەینن..! لەترسی برند بوونی زەختەکەم نەدەوێرام ئەو خواردنەی دەیانهینا بەتێری بخۆم، نەک هەرئەوە، لەو ڕۆژی زانیان زەختم هەیە، ئەو شیوەی لۆیان دەهینام پڕی خێیان دەکرد، ڕۆژەکی گۆتمە ئێکەکی کە زۆر هێمن بوو لەگەرم و قەت قسەی پێ نەدەگۆتم : ئەمن دەمەوێ پارێزەرەکەم ببینم، گۆتی : ئەوە عایدی من نیە، بەو کەسەی برێ کە لێپرسینەوەت لەگەر دەکا، هەرچەندە باش دەزانم هیچ کەسەک ناتانی بتبینی ! گۆتم : شتی وا کوو دەبی ؟ زۆر بەسەبری گۆتی : دەزانی چیە، ئەمن ئەتوو دەناسم، پێم ناخۆشە ئەوهات لێهاتیە و ئەوهات لێدەکەن، ئەوجە ئەگەر بەگێی من دەکەی هەتا زووە ئیعتیراف بکە، بەشکو لەو وەزعەی نەجاتت دەبی، باشیش بزانە ئەمن لۆتوومە..! کە کابرا ئەو قسەی کرد، زانیم ئەو هێمنی و لەسەر خۆییەش فێرەکە لەمنی دەکەن..!

گۆتم : شتی وا کوودەبی، ئەمن کە شتەکم نەکردبی، کوو برێم کردیتم ؟ گۆتی : ناتەوێ قورتارت بی، ئێ کاکە خۆت قورتارکە، وەڵلا ئەمن ئەوانە دەناسم چ دڕندەکن، بەخوای چ بتکوژن چ پەراخە ئاوەکی بخۆنەوە ! گۆتم : مادام ئەو چشتانە دەزانی لێرە چدەکەی ؟ گۆتی : ئەوە مەسەلەکی دورو قۆرە، ئەوها بە سانایی لێی تێناگەی، پیاوی چاکبەو ئیعتیراف بکە، ئەگەر ئیعتیراف کەی بەردەبی..! ترسام برێم بەگێت ناکەم لێم ببیتە گورگی هارو زۆرم لێبدا، لۆیێ گۆتم : با فکرەکی لێبکەمەوە، گۆتی : زۆر باشە، تەماشایەکی ئەولاو ئەولای کردو گۆتی : چت پێناوێ لەمارێ ؟ گۆتم : ماری خۆم ؟ گۆتی : ئائا، ئەگەر دەرێی دەچم سەریان لێدەدەم و خەبەرەکی توویان دەدەمێ، بەس چاوەکەم نەکەی ناوم بدەی، وەڵلا بزانن ئەو قسانەم لەگەرتوو کردیە، پارچە پارچەم دەکەن..! گۆتم : نا زۆر سوپاس هیچم پێناوێ، مادام بێتاوان بم هەر بەردەبم، چ ئەوڕۆبی، چ سبەی ! گۆتی : تەئکیدبە ئەمن بەس سەلامەتی تووم دەوێ، دەبینی ژیانی خۆم داوێمە مەترسی لەبەتوو ! پاشان کابرا چووە دەرێ و دەرکەی پێوەداو ڕۆیی..!
لەجێی خۆم پارم بەدیواری داو فکرم لە قسەی کابرای دەکردەوە، ئاخر ئەمن کە تاوانم نەکردبی کوو برێم کردیتم، دوایێ ئەگەر دانم پێنا، هەر قسەکانی خۆم دەبیتە شایەد لەسەرم و سەرم دەچیتە قوڕێ، دوایێ کێ فریام دەکەوی و پارێزەرەکەم کوو دەتانی بەرگریم لێبکاو کوو برێ بێ تاوانە..! مێشکم زۆر هیناو بردو بەهوردی فکرم لە چشتەکەی دەکردەوە، ئاوڕەکم لۆلای ڕاست داوە، دیتم لەسەر دیواری وەکی برێی چشتەک نوسرایە، چوومە پێش و بەهوردی تەماشام کرد، دیتم دیوارەکە هەرکۆردرایەو نووسرایە : ئیعتیراف مەکە بەردەبی..!
دوو سێ ڕۆژیدی ڕۆیی و زیاتر هێزو توانام هاتەوە بەرێ، هەرچەندە کێشم دابەزیبوو، هەستم دەکرد پێنج شەش کیلۆم هینایتە خوارێ، سبەینەکی تازە نانم خواردبوو، دوو کەس هاتنە دووم، گۆتیان : هەستە بابڕۆین ! هەستامەوەو چاویان بەستم و بردمیان، ئێک لەوانەی دەستی گرتبووم، کابرای گۆرین بوو، کەدەیگۆ : ئیعتیراف کە، بەوەی زانیم هەوە، چونکە سەری لەبن گێی نام و بە سەبری گۆتی : چوومە لای مارتان، مندارەکانت باشن و سەلامیان لێدەکردی، گۆتیان : خەمی مەی نەبی، ئەمە باشین..! هیچ قسەم نەکرد، گۆتی : لۆ قسان ناکەی ؟ گۆتم : چبرێم، دەترسێم هەرچی برێم لەسەرم حساببی، لەو قسانە دابووین، گەیشتینە ژۆری لێکۆرینەوەیی و لەسەر کورسیەکیان دانام، دوو نەفەرەکە چوونە دەرێ، چاویان کردمەوەو ئەفەندیەکی سمێر تراشرای لەسەر کورسیەکی دانیشتبوو، هەستاوە چاکەتەکەی لەبەر کردەوەو بە عەللاگەی وەکرد، هەردوو قۆپچەی قۆری کراسی کردەوەو یەک دوو قەدی هەرداوە، هاتەوە دانیشت، دوایێ هەستاو چوو لە سەلاجەکەی لای پەنجەرەی بتلە ئاوەکی لۆ هینام و گۆتی : فەرموو بخۆوە ! سوپاسم کردو لێم وەرگرت، بتلەکە سارد سارد بوو، سەریم کردەوەو بەسە دەوم وەکرد، چونکە لە مێژبوو ئاوی ساردم نەخواردبۆوە، بە قوومەکی نیوەم کرد، بتلەکەم داناو مێشکم تەزی، وامزانی ئاوەکە چووە ناو سەرم هەند بەتام بوو..! پاشان کابرا پاکەتەکەی کردەوەو جغارەکی باریکی دەریناو لۆی ڕاگرتم، گۆتم : زۆر مەمنون جغارەی ناکێشم..! جغارەکەی بەلێوی وەناو بە چەرخەکی پێی کرد، قوومەکی دورو درێژی لێداو بەتەواوی پاری بەکورسیەکەی دا، دوکەرەکەی بەبا کردو گۆتی : مادام وەیە با چایەکت لۆ بینن، لەبن مێزەکەی جەڕەسەکی لێداو فەوری ئێکەک هاتە ژۆرێ، گۆتی : بەرێ گەورەم ! ئەویش گۆتی : دوو چایەمان لۆ بینە..! کابرا پێی لە عاردیداو گۆتی : بەسەرچاو گەورەم، ئیدی کابرا چووە دەرێ، ئەفەندیە پاک و خاوینەکە قوومەکیدی لە جغارەکەی داو گۆتی : خۆ ئەزیەتیان نەدای ؟ ویستم لە قریتەی پێکەنینێ بدەم و برێم نا بابە ئەزیەتی چ، هەندیان خزمەت کردیمە، شەرمەزاریان کردیمە، بەران زانیم وەبرێم، مارهەنجنم دەکەن، لۆیێ زەردەخەنەکم کردو هیچ قسەم نەکرد ! ئەویش گۆتی : مەترسێ و برێ، ئەتوو لێرە لە ژۆری من ئەوپەڕی ئازادیت هەیە، بەس بزانم ئەزیەتیان دای چی خراپە پێیان دەکەم..!
لەو قسانە دابووین، دوو چایەکە هات، ئێک لۆ من و ئێکیش لۆ ئەفەندیەکەی، پێکەوە چایەمان تێکدا، ئەمن چونکە چەند ڕۆژەک بوو چایەی بەتامم، نەخواردبۆوە پێشی وی برندم کردو فڕەکی باشم لێدا، ئەویش بەینەکی تەماشای کردم، گۆتی : دیارە چایەکی بەتامە ؟ گۆتم : بەرێ، زۆریش..! پێکەنی و ئەویش دەستی بەخواردنەوەی چایەکەی کرد، دوایێ هەستاوەو لەناو دۆرابەکەی تەنیشتی، فایلەکی ئەستوری دەریناو لەپێشە خۆی داناو دانیشتەوە، فایلەکەی کردەوەو بەینەکی تەماشای کردو چەند پەڕەکی وەرگێڕا، ئەوجە تەماشایەکی منی کردو گۆتی : یاڵلا با دەست بە ئیشی خۆمان بکەین ! گۆتم : فەرموو ! ئیدی چەند لاپەڕەکیدی ئاواکرد و ئەوجە فایلەکەی سوڕاندە لای من و پەنجەی لەسەر جێیەکی لاپەڕەکەی داناو گۆتی : فەرموو ئیمزایەکی ئەلێرە بکە..! گۆتم : دەکرێ بخینمەوەو بزانم چ نووسرایە ؟ گۆتی : بەرێ بەرێ، بە ئیسراحەتی خۆت بخینەوە ! ئەمن دەستم بە خیندنەوەی کردو ئەویش هەستاوەو لای پەنجەرەی ژۆرەکەی پیاسەی دەکردو جارجاریش تەماشای دارە برندەکانی دەرێی دەکرد کە سێبەرەکی گەورەیان لەسەر ڕێڕەوی هات و چووی بینایەکەی دروست کردبوو..!
بەهوردی شتەکانم خیندەوە، دیتم هەرچی تۆمەتی پێیان کردیمە هەموویان نووسیەو لەخوارێش نووسرایە : دانی پێدادەنێم کە ئەو قسانە هەمووی ڕاستن و من بەو پەڕی ئیرادەی خۆم و بێئەوەی فشارم لەسەربی وا لەخوارەوەو واژووی دەکەم، لەخوارێش ناوی سێیانی من نوسرابوو..!
کابرای گۆرین : کابرای قەدیم، پێشتر..

دیسان پێداچوومەوەو خیندمەوە، گۆتم : نەکوو چاوم ڕەشکەو پێشکەی کردبی، دیتم چم خیندبۆوە هەرئەوەبوو، بەینەکی دامام، هەر تەماشا نووسینەکەم دەکرد، سەرم برند کرد دیتم کابرا واتەماشام دەکا، ئەمنیش تەماشام کردێ، زەردەخەنەکی کردو گۆتی : دەزانم بەدرتە، چونکە لەو وەزعەی قورتارت دەبی ! گۆتم : کوو قورتارم دەبی، ئێکەک برێ ئەمن ئەو هەموو تاوانەم کردیەو وا لەخوارێ ئیمزام کرد، دەبی چی بەسەربێ ؟ ڕەنگی بڕەک تێکچوو، زانیم بەزۆری خۆی گرت، دەنا بەتەمابوو بەپێلەقان هەموو دەم و چاوم بکاتە خین..! توندتر لەجاران گۆتی : ئەگەر ئەتوو ئیمزای بکەی، لەقازانجی خۆتەو باش بزانە بەردەبی ! گۆتم : کوو دەزانم خوا بەهەقە ئەوها دەزانم بەو ئیمزاو پەنجە مۆرەی سەرم دەچیتە قوڕێ و جارەکیدی ڕۆناکی نابینمەوە ! لەکن پەنجەرەکەی وەلاکەت و هاتە تەنیشتە من و لەکن مێزەکەی ڕاوەستا، پەنجەکانی هەردوو دەستی قوچاندبۆوەو تووند دەیکووشین، گۆتی : یەعنی ئیمزا ناکەی ؟ گۆتم : ئەگەر ئەو پەڕی ئازادیم هەبی، وەکی جەنابت دەیرێ، ناوەڵلا ئیمزای ناکەم..! هیچ قسەی نەکرد، بەینەکی تەماشا مێزەکەی پێشی کرد، دوایێ لەهیکڕا بەهەردوو دەستی ڕووبووە پشتی ئەو کورسیەی لەسەری دانیشتبووم، هەتتا هێزی تێدابوو پاریدا لۆ پشتەوەو پشتاو پشت لەسەر کورسیەکەی کەتمە عاردی، ویستم قیت ببمەوەو هاتە پێش، بە پێلەقان وەرمگەڕایێ و لێدەو بووکتە، پێلەقەی لەلای ڕاست دابا، ئاو دیوو دەبووم لۆلای چەپ، لەلای چەپی دابا دەکەتمە لای ڕاست، ئەمن هەر هاوارم دەکرد، ئەویش زیاتر توڕە دەبوو، هەتا هیلاکبوو لێی دام، هەر ئەوەتە ئاگام لەخۆم بوو..! وەختەکی هاواری کرد وەرن بیبەن..! فەوری دوو زەلام هاتنە ژۆرێ، ڕوو بوونە من و برندیان کردم و ئەمنیان بردە دەرێ، گەیشتینە کۆرانەکەی دیاربوو جەنازەکیان دەبردە دەرێ، ئێکیان لەوانەی ڕایدەکێشام گۆتیە جەماعەتی جەنازەکەی : ئەوە چیە ؟ ئەویش پێکەنی و گۆتی : وەڵلا لە فەحسی دەرنەچوو، سەگتۆپ بوو، ئیدی سەری چووە گۆڕی بابی، ئەوەی ئەمنی ڕادەکێشا هەتا مست گرتی لە پشتی دام و گۆتی : نەخشەبی لەوەی مەش..!
بەدارێیان وەکردم و بە دوو کەسان لەولاو لەولا بە کێبلان لێیان دەدام، هەتا سی کێبلم پێ ژمێردرا و ئیدی ئاگام لەخۆم نەما، نازانم چەند سعات بە دارێ وەبووم و چەند کێبلیان لێدام، هەر ئەوەندەیە وەکی بەخەبەر هاتم، لەسەر قەرەوێرەکی بووم، چاوم بەعەستەم برند کرد، دیتم دوو کەس پشتیان لەمنەو قسان دەکەن، ئێکیان گۆتی : دەبی بژی ؟ ئەویدیش گۆتی : ئەگەر هەتا هێوارێ بەخۆ نێتەوە مەعنای وەیە ناژی و دەستی لێبشۆن، کابرا گۆتی : ئەدی ئەتوو دختۆر نی، دە عیلاجکی لێبکە ! گۆتی : کاکە عیلاجی چی لێبکەم، زۆرتان لێدایەو بەرگەی نەگرتیە ! کابرای دی : ئاخر ئەمرمان لۆ هاتیە نابی بمری، دەبی ئیعتیراف بکا، ئەویش گۆتی : ئێ مادام وەیە لێدانەکەی بڕەک سووک کەن لەسەری هەتا دێتەوە سەرەخۆ..! دوایێ هەردووک ئاوڕیان داوە لای من، ئەمن چاوم قووچاندەوە، وەم نەکرد بزانن بەخەبەر هاتیمە، کابرا گۆتی : جارێ با بەجێی بێلین، دوو سعاتیدی ئەو موغەزیە تەواو دەبی، دێینەوە موغەزیەکیدی لۆ دادەنێین، بەران ئەگەر دەتانەوێ بژی، دەبی ڕۆژانە حەبی زەختی بدەنێ، چونکە کە هاتم زەختم گرت زەختی هەژدە بوو، ئێستا هینایتمە خوارێ، بەزەبری حەبی لازکسی، بەران ئەگەر حەبی لێ ببڕن جەڵتە دەیکوژی ! ئەویش گۆتی : جەهەنەم، ئەمن حەزدەکەم ئێستا بمری، بەران ناتانم بیکوژم چونکە ئەمر هاتیە دەبی جارێ بژی..! کابرا گۆتی : کاکە چیدی لەدوو من مەنێرن، چونکە ئەوە ئیشی من نیە ! ئەویدی گۆتی : کوو ئیشی توو نیە، ئەدی ئەتوو مززەمید نی ؟ گۆتی : با مززەمیدم، بەران مززەمیدی بەیتەریمە..! کابراش گۆتی : تەواوە، ئەمەش حسابی حەیوانی لۆ ئەو نەوعانە دەکەین لۆیێ ئەوهایان لێدەکەین..!

هەردووکیان بە بۆرە بۆر چوونە دەرێ، چاوم برند کرد دیتم لە ژۆرەکیمە بەتەنێ، دیارە پاش لێدانەکەی وەزعم بەتەواوی تێکچووە، لۆیێ ئەمنیان هینایتە ئێرەو چارەسەری تەندروستیان لۆ کردیمە، هەرچەندی کردم ویستم بجولێم نەمتانی، وەهایان لێنەدابووم بە ئاسانی بتانم بەسەپێ بکەومەوە، یەک دوو سعاتی پێچوو، کابرایەک هات مغەززیەکەم بگۆڕی، تەماشایەکی کردم بزانم ئاگام لەخۆیە، پاشان لێدانی درو زەختی گرتم، چووە دەرێ و هاتەوەو ئێکەکیدی لەگە خۆی هینا، گۆتی : بەرەو باشی دەڕوا، لێدانی درو زەختی زۆر باشە، وای لۆ دەچم ئەوشۆ بەخۆبێتەوە، ئەگەر بەخۆ هاتەوە مغەززی لەسەر لادەبەین و هوردە هوردە شۆربای بدەنێ با بێتەوە سەرەخۆ، کابرا گۆتی : درەدەردی دەدەینێ، ئەوە لۆیێ باشە لەناوەندی شاری هەموو خەرک خڕبکرێتەوەو گوللە باران بکرێ..! مززەمیدەکە گۆتی : لۆ ئەوە زەلامەکی ئەوەندە خەتەرە ؟ کابرا گۆتی : هەقت نەبی چت هەیە برێ و بڕۆ ! ئەویش گۆتی : چیدی ئەو حەبەی زەختی مەدەنێ، ئەگەر زەختی هەیە، وەکی بەخۆهاتەوە لێی بپرسن چ حەبەکی بەکار دەینی ئەوی بدەنێ، هەر بەخۆشهاتەوە، وەکی گۆتم مغەززیەکەی لابەن و با دەست بە خواردنی بکا، ئەویدی گۆتی : باشە بزانین کوو دەبی، ئیدی هەردووک چوونە دەرێ، ئەمنیش چونکە زۆر هیلاکبووم، هوردە هوردە بۆرژام و خەوم لێکەت..!
وەختەکی لەگەر دەنگی کابرایەکی بەخەبەر هاتم، دیاربوو سەری لەبنگێی نابووم و گازی دەکردم، چاوم کردەوەو گۆتی : نەمگۆ بەهۆش خۆ دێتەوە، دەمزانی کێشەکی وەهای نەمایە، بێجگەلەوی دوو کەسیدیش لەژۆرێ بوون، ئەوان تەماشا ئێکدیان کرد، ئێکەکیان مۆبایلی دەریناو تەلەفۆنی لۆ ئێکەکی کرد، قسەی کردو گۆتی : گەورەم، ئەوە تاوانبارە پیسەکە بەخۆ هاتەوە، چی لێبکەین ؟ زۆر ترسام برێ : بیبەنەوە تەحقیقی و ئەگەر ڕازی نەبوو هەموو قالبی بشکێنن ! ئەوجە چجێم مابوو نەشکابی، وەڵلا دەردەکیان دابوومێ، بڕوا ناکەم بەحەیاتی ببمەوە زەلامەکی ساغ و بە جادەی دابڕۆم..! کابرا مۆبایلی بەگێی وەنابوو، هەر دەیگۆ : بەرێ گەورەم، بەسەرچاو گەورەم، بەرێ بەرێ، خوات لەگەر، سەرچاو سەرچاو..! وەکی تەلەفۆنەکەی قەپات کرد، زیاتر ترسام، گۆتم : هەونکە حەفلەکە دەست پێدەکاتەوە..! برادەرەکەی گۆتی : ها، چیگۆ ؟ ئەویش گۆتی : وەڵلا دەرێ دەستی لێنەدەن هەتا بەخۆم دێم، دختۆریش چیگۆ بە گێی بکەن..! ئیدی پشیەکم هاتەوە بەرێ و شوکری خوام کرد..!
مززەمیدەکە چووە دەرێ، دووەکەی دی مانەوە، ئێکیان هاتە لای سەرم و گۆتی : شەنست هەیەو دەرێن نابی بمری، دەنا بەو دەستانەی خۆم دەتخنکێنم، خائینی خۆفرۆش، نەوێرام وەرامی بدەمەوە، چونکە دەمزانی یەک قسەی بکەم، لێی دێ هەتا مست بگری لەچڕو چاوم بداو دەم و چاوم بکاتە خەریتەی عیراق..! ئەویدی گۆتی : وەرە بابچین هەندە شۆربای لۆ بینین بزانین دەتانی زەقنەبووت بکا، ئیدی هەردووکیان چوونە دەرێ..
ئەو وەزعەی من زۆری کێشاو هەتا بەسەر پێ کەتمەوە چار مانگی برد، لەو چار مانگەی لێیان نەدەدام، بەران شەڕی دەروونیان لەگەر دەکردم و قسەخۆشەکیان خائین و خۆفرۆش بوو..! پاشی چار مانگان بەسەر پێ کەتمەوەو بەگۆپاری هوردە هوردە دەڕۆیشتم، یان دەستم بە دیواری دەگرت.. لەهەمووی ناخۆشتر ئەوەبوو دەنگ و باسی کەسم پێنەدەگەیی، نەمارو مندار، نەمام عەوڵاو جەعۆو گەڕەک، نە پارێزەرەکەم، نە تەلەفزیۆنیشم لابوو نەڕادیۆ، کوو وەختی خۆی هاتن مۆبایل و لابتۆپ و شتیان لەمارێ برد هەر ئەوها بردیان و نەیانهیناوە..!
ڕۆژەکی هاتن دەرکەی ژۆرەکەیان کردمەوە، دوو کەس بوون، گۆتیان : هەستە بابڕۆین ! ئەمنیش هەستامەوە، چاویان بەستم و بردمیان لۆ ژۆرەکی، پەڕۆکی سەر چاویان لادام و دیتم ئەو ژۆرە ئەوە نەبوو کەپێشتر تەحقیقیان لێ لەگەر دەکردم و لێیان دەدام، تەماشام کرد مێزەکی درێژ داندرایە، سێ کەس دانیشتبوون و مێزەکەیان لەپێشبوو، سەرو فایلیان لەپێش داندرابوو، ئەمنیش ڕاوەستابووم و دەستیشم لەپشتەوە بەسترابۆوە، نەتەماشایان کردم و نە گرنگیان پێدام، تەماشا فایلەکانیان دەکردو سەریان لەبن گێی ئێکدی دەناو چپەچپیان دەکرد، جارجاریش پێدەکەنین و سەریان بادەدا، زوو زوو چایەو قاوەو ئاویان لۆ دەهات و فڕیان دەکردو جغارەیان بەبا دەکرد، جارجاریش ئێکیان دەچوو سەلاجەی دەکردەوەو سێ شەربەت یان سێ بیپسی قۆدی دەردەهیناو دایدەناو دەیانخواردەوە، ئەمن هەر ڕاوەستابووم و ئەوانیش هیچ حسابیان لۆ نەدەکردم، نەدەوێرام دانیشم، چونکە دەترسام دانیشم و دیسان مار هەنجنم بکەن..! با سەرتان نێشینم و ئەو وەزعە دوو سعاتی ڕێکی برد، دوایێ هەرسێکیان هەستان و چوونە دەرێ، لە دەرکەی ئێکەکیان گۆتی : بابچین برنج و فاسولیەکەی بخۆین..!

ئەوان چوونە دەرێ و ئەمنیش هەر بەپێوە ڕاوەستابووم، سەرم برند کرد دیتم ناو ژۆرێ سێ چار کامیرەی لێیە، لۆیێ نەوێرام دانیشم، چونکە دەمزانی وا لە ڕێی کامیرەی چاودێریم دەکەن، هەر دانیشم دێن ئەزیەتم دەدەن، ئەوەی باشبوو گۆپارم پێبوو، خۆم بە گۆپارەکەی ڕاگرتبوو، هەربەینەی لاقەکم بڕەک برند دەکرد، چونکە زۆر هیلاک ببووم..
دەوری سعاتەکی پێچوو، هەر سێک بە پێکەنین و قریتە قریت هاتنەوە ژۆرێ، لەجێی خۆیان دانیشتنەوە، یەکسەر سێ چایەیان لەپێش دانان، جەرگم کزەی هات لۆ چایەکی، پێشتریش مراکە برنجەک و فاسۆلیایەک، خۆم گرت و بەسەخۆم نەهینا، ئەوان چونکە زیرەک بوون لەشەڕی دەروونی، هەند بەتام چایەکەیان تێکدەداو پاشانیش فڕیان لێدەدا، ئێکیان گۆتی : ئەوە چایەیە.! کا دەگازی ئەو چایەچیەی کە بزانین کوو ئەو چایەی لێدەنێ، ئێکیان جەڕەسەکی لێداو چایەچیەکە هەندی دەمێ هات، لێیان پرسی ئەو چایەی کوو لێدەنێی ؟ گۆتی : وەڵلا گەورەم ئەوە شەش حەفت نەوعە تێکەری دەکەم، ئەوەلجار ئاوەکەی دەکورێنم، ئەوجە چایەکەی تێدەکەم و ئاگرەکەی نزم دەکەم هەتا دێمی دەدا..! ئێکیان گۆتی : ئەی دەستخۆش دەبڕۆ سێ چایەی دیمان لۆ بینەوە، ئەویش پیارەکانی هەرگرت و گۆتی : بەسەرچاو گەورەم..!
سێ کەسەکە دیسان تەماشا فایلەکەیان کردەوە و قسەیان لەگەر ئێک دەکردو پێدەکەنین، ئەمنیش فکرم کردەوە، گۆتم : دەبا قسەکی بکەم خۆ دنیا خرانابی، زۆر زۆر دەمکوژن و لەو عەزابەی قورتارم دەبی..! ئەوان مەشغولی فایلەکان بوون و گۆتم : بێ زەحمەت ! هەرسێک سەریان برند کردو لەبنی پێم هەتا تۆقی سەرم تەماشا منیان کرد، ئەوجە تەماشا ئێکدیان کردو ئێکەکیان گۆتی : ئەتوو لێرە چدەکەی ؟ گۆتم : غێر ئەنگۆ ناردیتتانە دوومن ! ئەویدی گۆتی : لەمێژە لێرەی ؟ گۆتم : سێ سعات زیاترە..! سەرەکی باداو گۆتی : ئەدی کوو نەماندیتی، دەترسێم ئەتوو خدری زندەبی و خۆت لەمە حەشار دابی هەتا نەتبینین ! ئەوجە هەر سێک لە قریتەی پێکەنینێیان داو پشتیان بە کورسیەکانیان دا، دوایێ جەڕەسەکیان لێداو ئێکەک هات و پێی لە عاردیداو گۆتی : فەرموون گەورەم..! ئێکیان گۆتی : ئەوەتان لۆ هینایتە ئێرە ؟ کابرا چدەنگی نەکرد ! ئێکیدی گۆتی : بڕۆ بیبەوە جێی خۆی و هیچ ئیشمان پێی نیە، هەتا سێ چار ڕۆژیدی مەیهیننەوە ! ئەویش گۆتی : بەسەر چاو گەورەم، کابرا دەست و چاوی بەستام و دەستی گرتم بمباتەوە جێی خۆم، ئێکیان گازی کابرایەکەی کردو چپەچپەکی لەگەر کرد، ئەویش گۆتی بەسەرچاو گەورەم..! ئیدی کابرا دەستی گرتم و لە دوو خۆی ڕاکێشام، لە دارانەکەی دەڕۆیشتین، گەیشتینە ئەوسەری و بەلای ڕاست بایداوە، زانیم نامباتەوە ژۆرەکەی خۆم، زۆر ترسام دیسان بە سێ چارەکان وەرمگەڕێنێ و هەموو قالبم بکەنە برین، دەستم بەدوعایان کردو خۆم تەسلیمی خوای گەورە کرد، هەندەی نەبرد دەرکەکی گەورەی کردەوەو فڕێی دامە ژۆرێ، لەگە فڕێدانێ دەوو دەو بەربوومەوە، لەگە بەربوونەوەی بووە دەنگە دەنگ و یا ئەڵلا یا ئەڵلا..! ئێکەک پەڕۆکەکەی لەسەر چاوی لادام، وەکی تەماشا دەکەم ژۆرێ پڕی زەلامی گیرای وەکی خۆمن..!
مایتی[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 772 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتێن پەیوەستکری: 85
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رۆمان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 24-01-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 25-01-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 772 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,153
وێنە 105,820
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
فۆڵدەر
پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ پەڕتووکخانە - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - فەرهەنگ پەڕتووکخانە - زمان - شێوەزار - ک. باکوور پەڕتووکخانە - جوڕێ دۆکومێنتێ - زمانی یەکەم پەڕتووکخانە - PDF - بەلێ جهـ - تۆپۆگرافی - گردۆڵگەیی جهـ - جهـ - شارەدێ جهـ - زمان - شێوەزار - ک. باشوور جهـ - باژێر و باژارۆک - شەقڵاوا جهـ - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.985 چرکە!