پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,150
وێنە 105,820
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سکرتێرە 85
تەڤی کوردیپێدیێ دزانی هەر ڕۆژەکە ڕوژژمێرا مە چ تێدا ڕیدایە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 85

سکرتێرە 85
سکرتێرە 85

گۆتم : باشە مەسرەتت نەکرد ؟ گۆتم : ئەوەی لەتوانام دابوو کردم، برایەکانم چووبوونە کن سەرۆک عەشیرەتی شوانەکەی وەبی دارەکمان بەبەینی دابینی، گۆتبووی بیست دەفتەری بینن، پێنجی لۆ من و پازدەش لۆماری شوانەکەی، گۆتبوویان لۆ پێنج دەفتەری بدەینە توو، گۆتی : ئەدی دیوەخانم لۆ دانایە، غێر لۆ دوو چشتی ئەوهایە، ئەدی مەسرەفی چایەو قاوەی بەچ دەربینم، برایەکانم گۆتبوویان لە ئێستاوە هەتا دەججال دێ چایەو قاوەی دابەشکەی دەفتەرەکی تێناچی، چ خوا قبور دەکا پێنج دەفتەری بدەینە توو، ئەوجارە چووبوونە کن وەزیری کشتوکاڵی، ئەویش گۆتبووی، سەت دۆنم عاردم بەناوی بکەن لەو عاردەی هەتانە، پێکتان دەینم، براو خزمەکانم توڕەببوون، گۆتبوویان مەگەر ئەو ئاودەستەت بەناوی بکەین کە گووی تێدەکەین..! ئیدی ببووە هەراو هەموو دەرکەکەم لەسەر قەپات کرا، ماری شوانەش لەڕک ڕاچوون و مەسرەتیان نەکردو نەکرد، ئیدی کاکی توو وا لێرەی پاردایتەوەو چاوەڕێی لێبوردنەکی گشتی دەکەم..!
زۆر ئازارم پێگەیی بەو قسانەی ئەو برادەرەی، ئەتوو ببینە لەسەر دوو گورە گەنمان چی بەسەرهات، خوایە پەنامان بدەیی و لەشەڕی ئەوها بمانپارێزی..! ئێکەیدی لەوان گۆتی : لۆت باسکەم ئەمنیش لەسەرچ گیرایمە ؟ گۆتم : بەکەیفی خۆت بکە..! گۆتی : ئەمن لەسەر تریاکی گیرایمە..! وەکی وەیگۆ ترسەکم لێنیشت و بڕەک کشامەوە، ئەویش هەستی بەوەی کرد، گۆتی : مەترسێ، ئەگەر لۆت باس بکەم، سەرت سوڕ دەمینێ ! بەناچاری گۆتم : دەباس بکە..! گۆتی : کوڕەکی جاحێرم هەیە، هەموو ژیانی خۆم لەسەری دانایە، شەوو ڕۆژ غارم دەدا پێی بگەینم و گەورەی بکەم، هەرچەند لەگەری خەریکبووم خیندنی تەواو نەکردو نەکرد، ئەمنیش گۆتم : با دەست لەگەر برادەری خۆڕی تێکەر نەکا، هەستام دوکانەکم لۆ دانا، ئیدی هوردە هوردە خەریکی دوکانێ بوو، ڕۆژەکی خەبەریان دامێ و گۆتیان بگە مەرکەزی کوڕت گیرایە ! بەغاردان چووم و لەڕێیێ هەزار دوعام دەکرد خوای مەزن فریامان کەوی و ئیشەکە قورس نەبی، گەیشتمە مەرکەزی و پرسیم، گۆتیان دوو کیلۆ تریاکمان لەناو تڕومبێلی کوڕەکەت دیتتەوە، هینایتی بفرۆشی..! ئاگرم لەهەناوی بەربوو، مردنم بەچاوی خۆم دیت، مەجالیان دام چووم قسەم لەگەر کرد، دیتم شتەکە وایە، شێت بووم، کوو بەرگەی ئەوەی دەگرم کوڕم بکەوتە حەپسخانەی، لۆیێ گۆتم : کوڕم برێ هیچ ئاگام لێنیەو نازانم ئەوەچیە، هەستام لە مەرکەزی بەمعاونم گۆ، ئەو تریاکە ئیمنە لەناو تڕومبێلم دانایەو ئەو کوڕەم هیچ ئاگای لێنیە، زۆریان لەگەر حەول دام، گۆتم : ئەو کوڕەم بێ تاوانەو ئیمنە، ئیدی ئەمن چوومە ژۆرێ و ئەویان بەردا، پاشی شەش مانگی بە هەژدە سار حوکم درام و کاکی توو وا لێرە پاریدایتەوە..! ئەوجارە بڕەک لێم هاتە پێش و گۆتی : مامەستا دەبینی باب لۆ جەرگی خۆی کووە ؟ باب خۆی داوێتە ناو ئاگری و دەبیتە ڕەژوو هەتا دڕکەک لەپێی ئەولادی ڕانەچی..! گۆتم : کوڕەکەت وەزعی کووە ئێستا ؟ گۆتی : سێ سارە ئاگام لێنیە ؟ گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : چونکە نایێتە سەردانم..!
هەردوو چاوم پڕی ئاوبوون و خۆم پێنەگیرا، کەچی کابرا دری دامەوەو گۆتی : گلەیی لێناکەم، ڕەنگە زۆر مەشغول بی و مەجالی نەبی سەرم لێدا، ئەوجە کابرا هەردوو دەستی برند کردە عاسمانێ و گۆتی : خوایە، ئەو تاقە کوڕەم بپارێزی و ڕێی ڕاستی پیشان دەی..!

گۆتم : هێشتا کوڕەکەت خۆش دەوێ، کە تووشی ئەو هەموو خەم و خەفەتەی کردی ؟ گۆتی : مامەستا کەس پێ لەجەرگی خۆی دەنێ، ئەولاد جەرگە جەرگ، ئەرێوەڵلا بەمنبی پەنجا ساریدی لێرە بگیرێم، بەس ئەو لەدەرێ ژانەسەرەکی نەگری، لەبنی درم دوعای لۆ دەکەم خوا هیدایەتی بدا، تەئکیدیشم ڕۆژەک دێ خوا دوعام قبور دەکا..! بێدەنگ بووم و هیچ قسەم پێنەکرا، ئاخر ئاسان نیە بابەک ژیانی خۆی باوێتە ناو ئاگری لۆ کوڕی، کوڕیشی هەست پێنەکاو فشەی پێبێ، ئای برادەری خراپ، چ لە کوڕی دەکەیی و کوو ماری وێران دەکەی..! ئەمن لەو داڵغەو خەیارانە دابووم، ئێکەکیان گۆتی : وابزانم حەزت لە چایەکیدیە ! با چایەکیدیت لۆ تێکەم، دیشلەمەبی وەنیە ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا حەزم لە دیشلەمەکیە..!
دیشلەمەیان لەپێش دانام و دەستمان بە خواردنەوەی کرد، ئێکیان گۆتی : باشە دەلۆمان باسکە ئەتوو لۆ گیرایی و لەسەرچ گیرای ؟ گۆتم : وابزانم ئەگەر لۆتان باس بکەم قەت باوەڕ ناکەن، لۆیێ بەردەکی لەسە دانێن باشترە..! سەعدی گۆتی : قاتی لەئی ئەو برادەرەی خراتر نیە ! گۆتم : لۆ ئەو برادەرە چیکردیە ؟ گۆتی : بابی خۆی کووشتیە..! وەکی سەعدی ئەو قسەی کرد تەزیەکم بە قالبی داهات و بەینەکی باش مات بووم، ئاسان نیە پیاو دەستی بچیتە بابی خۆی و بیکوژی.. ئەوە چ دنیایەکە ئەمە تێیکەتینە، ژیان لۆ ئەوها پیس و بۆگەنی بووە، نازانی ڕوو لەکێ بکەیی و چبکەی..!
لێم بووە مەرەق بزانم ئەو کابرایە لۆ بابی خۆی کووشتیە، لۆیێ گۆتم : دەکرێ لۆم باس بکەی ؟ فڕەکی لە دیشلەمەکەی داو گۆتی : ئا ئا دەکرێ، لۆ ناکرێ، بالۆت بگێڕمەوە، بابم پیاوەکی کەیفچی و دنیایی بوو، بە دائیمی چارێگە ئارەقەکی لە بەڕکی شەرواری بوو، هیچ خەمی مارو منداری نەبوو، لە حزبەکی سەگە معاشەکیان لۆ بڕیبۆوە، هێواران هەتا پاش مەغریبێ لە پێش مقەڕی حزبی کەتبوو، شەوێش لەگەر سێ چار برادەری دەچووە ئارەق خواردنەوەی، نەڕۆژەک نەدوو نەدە، چەند جار ئەمن و خوشک و برایەکانم پێمان دەگۆ، فایدەی نەبوو، نەک هەرئەوە هەزار جوونی دەداینێ و بە حزب گەفی لێدەکردین، هەرجاری لێمان تووند بکردبایە، دەچوو ڕاپۆرتی لەسە دەنووسین، ئیدی لە مقەڕی گازیان دەکردین و چاویان لێ سۆر دەکردینەوە..!
ئەمن چونکە ئیشم باشبوو، تێکەولێکەم دەکرد لە بازاڕی، بڕیارم دا لەماری بابم جوودا ببمەوە، خانیەکم بەکرێ گرت و هوردە هوردە مارم دانا، کیژی برادەرەکی خۆم داخوازی کردو خوا ڕێکیهێخست، کابرا چونکە وەزعی بابمی دەزانی کووە، گۆتی : گلەییت لێناکەم ئەگەر بابیشت نێ، ئیدی داکم و یەک دوو خوشک و برام لەگەخۆ برد، لەخوای بەزیادبی پێکهات و گواستمەوە، ژیانەکی خۆشم بەڕێدەکرد، بەینەک پێچوو، گۆتم با ڕۆژەکی بابم دەعوەت بکەم و نانەکی پێکەوە بخۆین، پیاو لەبەر بابی ناچتە دەرێ، هەستام نانەکی باشم کرد و گازی باب و داکم و خوشک و برایەکانم کرد، نانەکی خۆشمان خواردو کاتەکی خۆشمان بردەسەری، زۆر درم خۆشبوو، چونکە گازی بابمم کردیەو پێکەوە لەسەر سفرەکی دانیشتینە..! بەینەکی باش دانیشتن و پاشان ڕۆیشتن..
پاشان لەگەر خێزانم دانیشتم و گۆتی : قسەکی بکەم توڕە نابی ؟ گۆتم : ناوەڵلا برێ..! گۆتی : وەڵلاهی هەست دەکەم بابت چاوی زۆر حیز بی..! گۆتم : کچێ خێر برێ، بابم ئی ئەو حارەیە ! گۆتی : وەڵلاهی بەفێری دەست شووشتنێ خۆی لێ نێزیک کردمەوەو گۆتی : مارخران ئەتوو چ ناسکە نانەکی، بەس لۆیێ باشی پیاو لە باوشی توو بنووی..!

گۆتمە خێزانم کچێ خێر برێ، چشتی وا کوو دەبی، قەت باوەڕناکەم بابم چشتی ئەوها بکا..! گۆتی : وەڵلا دەستیشی لۆ درێژ کردم، بەران خۆم لاداو لەبە دەستی هەراتم..! هەردووم چاوم تاری بوون و هیچیان نەدیت، هەرچەند کردم خۆم پێنەگیرا، ڕاست غارمدا ژۆرێ، دەبانچەکم هەبوو لەناو دۆرابیم دانابوو، چووم پڕم دایێ و چوومە دەرێ، هەرچەند ژنەکەم هاواری کرد : کورە نەکەی، بگەڕێوەو شەیتانی بەلەعنەت کە.! گێم نەدایێ و سواری تڕومبێلی بووم و پێم لێنا لۆلای ماری بابم، گەیشتمە پێش دەرکەیی و بابم هاتە دەرێ، هەرمکێشا دەبانچەیی و یەک ئێدەگم لێدا و حەیاتم لێبڕی، سواری تڕومبێلی بووم و خۆم بزرکرد، پۆلیس زۆر لەدووم گەڕابوون نەیاندیتبوومەوە، بەینەکی باش خۆم بزرکرد بزانم وەزعەکە چی بەسەردێ..!
دەوری مانگەکی پێچوو شەوەکی نیوەی شەوێ بەدزی خۆم گەیاندەوە لای مارێ، تڕومبێلەکەم لەدووری ڕاگرتبوو، هوردە هوردە خۆم گەیاندەوە مارێ، کلیلم هاویشتە سەر دەرکەیی و چوومەوە ژۆرێ، تەماشا دەکەم پێراوی پیاوەکی لەپێش دەرکەیە، زۆر مشەوەش بووم، خوایە دەبی ئەوە چبی، دوایێ گۆتم ڕەنگە برای خێزانم یان بابیبی هاتینە لەکنی بوون نەکوو بەتەنێ بترسێ..!
دەرکەی مەتبەخێم کردەوەو چوومە ژۆرێ، ڕاست لۆ ژۆری نووستنی چووم، دەرکەم کردەوەو گلۆپم پێکرد، وەکی تەماشا دەکەم زەلامەک بەڕووتی لەگەر خێزانم نووستیە، هەر بەجارەکی شێت بووم، چاوم هیچی نەدیت و مێشکم ڕاوەستا، کابراو خێزانم وەکی چاویان بەمن کەت ڕەق بوون، قەت لەو باوەڕەی دانەبوون ئەمن بەو نیوەشەوەی بچمەوە مارێ..! کابرا ویستی هەرێ، هەرمکێشا دەبانچەیی و گۆتم : ببزووی پڕی دەوت گوللە دەکەم، کابرا ترساو لەجێی خۆی نەجولا، گۆتمە خێزانەکەم تێمبگەینە مەسەلە چیە، وەرگەڕا خۆ، دەگریاو دەیگۆ ئەمن کردم ئەتوو نەیکەی، پێراوت ماچ دەکەم، دەبمە سەی پێش دەرکەت بەس ئەوجارە عەفووم کە..!
ئیدی زانیم بابم بێ گوناح بووەو ئەو ژنە ویستیتی ماری من کاول کاو ئەو بوختانەی بەبابم کردیە، هەتا بەو دۆستەی خۆی بگا، نەمکردە نامەردی هەردووکم دا بەر فیشەکان و لەسەر سیسەمی خۆم لەخینێم وەردان و حەیاتم لێبڕین..! پاشان چوومە دەرێ و خۆم تەسلیمی پۆلیسی کردو هەموو چشتەکانم لۆ باس کردن، ئیدی درامە دادگایی و پاشی چەند مانگان حوکم درام و کاکی توو ئێستا وا لێرە لەگەتوو پاری دایتەوە..!
کابرا وەکی ئەو بەسەرهاتە پڕ خەمەی لۆ دەگێڕامەوە فرمێسک بە هەردوو چاوی دا دەهاتە خوارێ، نەک هەر ئەو ئەمنیش وەکی وی دەگریام و فرمێسکم دەباراند..!

گۆتم توخوا چیدیم لۆ مەگێڕنەوە، با ئەوەندە بەسبی، ئەو ژیانە ئەوەندەی کارەسات تێدایە بەشی هەموو کەسەکی دەکا، سەعدی گۆتی : ئەوجە چت گێ لێبووە، با ئەوێهێش خەمی خۆیت لۆ هەرڕێژی، ئەوجە دەزانی دنیا چی تێدایە، شەیتان کوو لەناو خینی بنیادەمی دێ و دەچی.! گۆتم : کاک سەعدی توخوا با بەسبی، تاقەتی هیچم نیە، ئەگەر ئەنگۆ نوێژێ دەکەن وەختی نوێژێیەو با نوێژەکەی بکەین، گۆتیان : ئا ئا ئەمەش نوێژ کەرین و لەخوای بەزیادبی قورئان خینیشین، گۆتم : زۆر باشە، مادام دەستنوێژەکەی دەشۆین و نوێژەکەی دەکەین..
نوێژمان کردو بەینی باش لەبەر خوای گەورە پاڕاینەوە دەرکەی خێر لەهەموو لایەکی بکاتەوە، گۆتیان : باشە ئەتوو لۆگیرایی و چت کردیە، قاتی نەرێی لەسەر گەندەڵی گیرایمە، چونکە لەو وراتەی قەت شتی وانابی وەزیر لەسەر گەندەڵی بگیرێ، ڕەنگە گەندەو مەندەی خوارێ بگیرێ لەسەر ئەوەی هەمووی بەتەنێ قلف کردیەو بەشی مەسوولەکانی لەمە چێتری نەدابی..! گۆتم : ئەوی ڕاستیبی لەسەر گەندەڵی گیرایمەو لەسەر گەندەڵیش نەگیرایمە.! گۆتیان ئەوە ئەتوو چدەرێی، وەڵلا بابە ئەمە لەو قسەی تێناگەین و سەرمان دەرناچی..! گۆتم : وەپێدەچی پێتان خۆشبی هوردو درشتتان لۆ باس بکەم..!
وەکی هەمووم لۆ گێڕانەوە زۆریان پێ عەنتیکەبوو، گۆتیان پەکوو زوڵمیش بەو دەرەجەی، وەڵلاهی غەدرەکی گەورەت لێکرایە، گۆتم : زۆر جار دنیا بەکەیفی توو نابی و ئەوەی دەتەوێ بیکەی پێت ناکرێ..! بەختیار هەستاو چوو جێی خۆیی و کیسەکی کردەوەو هەندە سێوو پرتەقارو مۆزی هینا، گۆتی : دونێ هاتینە مهاجەم (مواجەهە) و ئەو میوانەیان لۆ هینایمەو یاڵلا با پێکەوە بیخۆین..!
لەسەر میوە خواردنێ بووین، پۆلیسەک هات و ناوی منی خیندەوە، هەستامەوەو گۆتم : فەرموو ئەمنم ! گۆتی : لەگەرم وەرە لۆ ژۆری مدیری..!

وەگە پۆلیسەکەی کەتم و چوومە ژۆری مدیری، دیتم ڕاوەستایەو قەرەمەکی بەدەستەو بە پەنجەکانی هەردوو دەستەکانی دەیسوڕێنی، سەلامم کرد، هەر ئەوەتە وەرامی داوە، گۆتم : ئیشت بەمن بوو ؟ بەینەکی تەماشای کردم و پاشان چوو لە پشت مێزەکەی دانیشت و گۆتی : ئەتوو هاتی لێرە تەنزیماتی دانێی ؟ گۆتم : تێناگەم، تەنزیماتی چ ؟ گۆتی : خۆت خەشیم مەکەو باش دەزانی چدەرێم ! گۆتم : بڕوا بکە نازانم چدەرێی ؟ گۆتی : ئەو نوێژو جەماعەت کردنە چیە لەژۆرێ داتنایە ؟ گۆتم : لۆ نوێژ کردن بە جەماعەت مەمنوعە ؟ گۆتی : مەمنوع نیە، بەران ئەو نوێژەی توو چشتی لەپشتە، ئەمن قبور ناکەم هیچ چالاکیەکی لێرە ئەنجام بدەیی و خەرکی لەخۆت خڕکەیەوە، نوێژی خۆت دەکەیی و بە بێدەنگی لێی دادەنیشی هەر چشتەکیشت ویست بەمن دەرێی ! گۆتم : لەوەی زیاتر چتان لەمن دەوێ، وا بەزوڵم ئەمنتان هاویشتە ژۆرێ، لەباتی ئەوەی هەرچی دزو گەندەڵە، ئەوانەی ئەو وراتەیان وێران کردیەو بەڕاست و چەپ سامانی ئەو میللەتەی دەدزن و دەیخۆن بدەنە دادگایی و تۆرەی میللەتیان لێبکەنەوە، ئەمنتان دادگایی کردو حوکمتان دام، ئەوجە نایێلن نوێژەکەش بە ئیسرەحات بکەم، بەس بزانم ئەنگۆ لۆ ئەوەندە لە ئازادی دەترسێن و زەندەقتان چووە، لۆ نایێلن ئەو میللەتە کووی دەوێ ئەوها بژی..! بەینەکی تەماشای کردم و گۆتی : ئەو قسانەت لەکنە من کرد لەجێیەکی دی نەیکەیی و جارەکیدی گێم لێنەبتەوە، وەکی ئەتوویان هیناو چاوم بەتوو کەت، خەفەتی ئەوەم خوارد کەوا حوکم درایی و لە سێدارە نەدرای، ئی وەکی توو هەقی لە سێدارە دانی هەیە، میکڕۆبەکی دژی میللەت و دژی حکومەتی خۆتی..! گۆتم ئەو کەس دژی میللەت و دژی حکومەتی خۆیتی کە سامانی ئەو وراتەی تەخشان و پەخشان دەکاو تەڕاتێن بە هێزی دوژمنی دەکا..! ئەعسابی نەما، گازی پۆلیسەکی کردو گۆتی بڕۆ بیهاوێ ژۆرەکی بەتەنێ و لێنەگەڕێی کەس بیبینی، دەریشی نەینن هەتا ئەمن پێتان دەرێم، بەس وەختی جەمێ و نوێژ کردنێ ئیزنی بدەن لۆ دەستنوێژ شووشتن و نوێژکردن و نان خواردنی..!
پۆلیسەکە هات و قۆری گرتم و ئەمنی بردە ژۆرەکی گچکەی تاریک، بەتاقی تەنێ لەوێی دانام و دەرکەی لەسەر پێوەدام، دیتم ڕایەخەکی لێیە، چووم لەسەر ڕایەخەکەی لێم پاردەوەو گۆتم : خوایە بەتەمای توو..!
وەختی جەمەکان نانیان لۆ دەهینام، وەختی نوێژێش دەرکەیان لێدەکردمەوە، دەستنوێژم دەشووشت و نوێژم دەکرد، دە ڕۆژەکم بەو حارەی بەڕێکرد، لەو ماوەی نەیانهێشت کەس ببینم و کەسیش سەردانم بکا، ڕۆژەکی پۆلیسەک هات ئەمنی بردەوە کن مدیری، مدیر گۆتی : وا دەتنێرمەوە ژۆرەکەی یەکەم جار چووی، بە بێدەنگی لەوێ دەبی و کێشەمان لۆ دروست ناکەی، سبەینێش مواجەهەیە، مارو مندارت یان پارێزەرەکەت ڕەنگە بێن بتبینن، شتەکی نەکەی بتهاوێمەوە ژۆرە گچکەو تاریکەکەی، یاڵلا پۆلیس بیبەوە جێی خۆی..! پۆلیسەکە قۆری گرتم و ئەمنی بردەوە ژۆرەکەی جاران، سەعدی و جەماعەت وەکی چاویان بەمن کەت گەش بوونەوە، گۆتیان : ئەرێ ئەوە ئەتوو چتلێهات، ئەمە لەو پۆلیس و شتانەمان دەپرسی کەس وەرامی نەدەداینەوە، گۆتمان ئیللا شتەکی بەسەر هاتیە ! گۆتم : سوپاس لۆ خوای جارێ سەلامەتم و مایمە..! ئیدی دانیشتم و گۆتیان : ئەوە چبوو، لۆ بزر بووی ؟ گۆتم : شتەکی وانەبوو، هەرچەند پرسیاریان کرد وەرامم نەدانەوە، شکی ئەوەم هەبوو ئێکەکیان قسەی بگوازتەوە لۆ مدیرو ئەوانی دی، لەبەر هەندێ چووم لەسەر جێی خۆم لێڕاکشام و گۆتم : هیلاکم و دەمەوێ پشووەکی بدەم..!
ڕۆژی مواجەهەی مارو مندارم هاتن، هەندە چەرەزات و کولیچەو میوەیان لۆ هینابووم، لەگەر خواردن و کراس و بێجامەو خاولی و فلچەی ددانی و جۆتە نەعلەک و کۆمەرە شتەکیدی، بەینەکی باش لەگەریان دانیشتم و قسەی خۆشم لۆ کردن و زۆر درم دانەوە، پاشان پارێزەرەکەم هات و بەینەکی باش دانیشتین، گۆتی : داواکاریم نووسیە لۆ دادگای تەمیزی، ئیشاڵلا دادگای تەمیز شتەکمان لۆ دەکا، گۆتم : ئەگەر دادگای تەمیز هیچی نەکرد، ئەتوو دەزانی چدەکەی ؟ گۆتی : بەرێ دەزانم و خەمت نەبی، گۆتم : جەعۆو مام عەوڵا چیان بەسەهات ؟ گۆتی : مام عەوڵا بە سێ سار حوکم کرایەو جەعۆش سارو نیوەک..! زۆر خەفەتم خوارد لۆ هەردووکیان کە هەتا ئاخیر دەققە لەگەرم بوون و پشتیان تێنەکردم، گۆتم : خوای گەورە فریایان کەوی و بەهانایان بێ، گۆتی : میرۆ زۆر ئەولاو ئەولای کرد چشتەکی لۆ مام عەوڵای بکا، بەران هیچی پێنەکرا، ئەو ئیشە زۆر لەمیرۆی گەورەترەو هەموو کەس ناتانی خۆی لێدا..!
شەوێ هێشتیان تەماشا تەلەفزیۆنی بکەین، دیتم لەهەواڵەکان باسی منەو حکومەت کردیتیە سەروەریەکی گەورە کەوا گەندەڵەکی زۆر گەورەی دادیتە دادگای و بەسزای میللەتیان گەیاندیە، دەیان تۆمەتیان لۆ هەربەستابووم و مژدەیان دەدا میللەتی کەوا چاکسازی بەردەوامەو یەکەیەکەی گەندەڵکاران دەدینە دادگای میللەتی، گیرایەکان هەرکەسەو لەڕاستەوخۆی تەماشا منیان دەکردو چپەچپیان بوو، بەدەست و چاوی ئیشارەتیان لۆلای من دەکرد، لۆیێ هەستام و تەلەفزیۆنم بەجێهێشت و چوومەوە ژۆرەکەی خۆم، پۆلیسەک گەیشتە من و گۆتی : ها مام گەندەڵ کوی ؟ وەرامم نەداوە و پشتم تێکرد..!
دوو مانگەک تێپەڕی و پارێزەرەکەم هاتە لام گۆتی : دادگای تەمیز داواکاریەکەی ڕەت کردەوەو حوکمەکەت هەروەکی خۆی ماوە، تازە هیچ ناکرێ و دەبی چاوەڕێی لێبوردنەکی تایبەت یان گشتی بکەی..! گۆتم : خوا کەریمەو ئیرادەم بەهێزەو پەشیمان نیمە لەوەی کردیتم و دەیکەم، لەو دنیایەش زوڵم لە ئی وەکی من و هەزارەهای وەکی من بکرێ، لەو دنیای ڕاستیەکان هەر بەدەردەکەون و دەزاندرێ کێ هەقەو کێ ناهەقە، ئیدی دنیا ئەوهایە، لەناوبردنی زوڵم و ستەم زۆر ئاسانترە لە چەسپاندنی دادپەروەری و عەداڵەت، میللەت هەموو جارێ خینی دەڕێژی و زوڵمی لەناو دەبا، بەران تووشی دەردی خۆی دەبتەوە چونکە عەدالەت و دادپەروەری پێ ناچەسپێ..!
دە ڕۆژەک پێچوو لە ژۆرەکەی خۆم دانیشتبووم، بووە غەربەغەرب، دیاربوو مشەوەشی و پۆلیسەکان دەهاتن و دەچوون، ئەمەش هەر تەماشامان دەکردو نەمان دەزانی چبووە، بەینەکی مشەوەشی بوو، دوایێ گلۆپیان کوژاندەوەو گۆتیان : هەرکەس لەجێی خۆی دانیشی و نەجولێ، ئەگەرنا تووندترین سزای دەدەین..! ئیدی ئەمە چووینەوە ژۆرەکەی خۆمان و دانیشتین، هەر چاوەڕێبووین بە خەبەرەکی بکەوین، هیچمان دەست نەکەت و دەست نەکەت ! سەعدی برادەراتی لەگەر پۆلیسەکی هەبوو، گازی کردو شتەکی دایێ و گۆتی : ئەوە چیە ئەو مشەوەشیە ؟ پۆلیسەکە ئاوڕەکی ئەولاو ئەولای داوەو گۆتی : هەونکە دێمەوە..! ئیدی پۆلیسەکە ڕۆیی و بەینەکی باشی پێچوو هاتەوە، بەعەستەم دەنگی هات و گۆتی : سەعدی، سەعدی..! ئەمە یەکپێ غارماندا لۆلای دەرکەی، گۆتمان خەبەرەکمان بدێ چبووە ؟ گۆتی : کاکە ڤیدیۆی قۆڕی هەرچی وەزیرو مەسوولە براو بوویتەوە، دەنگ و ڕەنگیان براو بوویتەوە کوو خەریکی ڕابواردن و پارە دزین و بەزم و ڕەزمینە، ڤیدیۆیەکانی ئەو وەزیرەش لەوەزارەتی براو بوویتەوە کوو سکرتێرەکەی تەشقەرەی پێدەکاو ئەو پیاوە بەریە..! سەعدی گۆتی : ئەدی حکوومەت لۆ وەها مشەوەش بووە، گۆتی : وەڵلا حکوومەت دەترسێ لەپاش ئەو هەموو شتەی کەشف بووە میللەت ڕاپەڕی و دارو بەردی بڕوخێنی، لۆیێ هەرچی پۆلیس و دام و دەزگایە لە ئینزار دایە، گۆتم : نارێن کێ ئەو ڤیدیۆیانەی براو کردتەوە ؟ گۆتی : کەس نازانی، بەران مەیتی پارێزەرەکیان دیتتەوە لەناو تڕومبێلەکەی خۆی دوو فیشەکیان لەسەری دایە، دەرێ لەوانەیە ئەو براویکردبیتەوە..! کە پۆلیسەکە ئەو قسەی کرد زانیم پارێزەرەکەی منە کوژرایەو لەناویان بردیە، هەردوو چاوم پڕی فرمێسک بوون و کشامەوە پاش و چووم لەسەر جێیەکەی خۆم دانیشتم، سەرم نوی کرد و تێر تێر گریام لۆ ئەو پیاوە مەردەی پشتی بەرنەدام..! گیرایەکانی دیش گەڕانەوە جێی خۆیان و بە کپی دانیشتنەوە، چاوەڕێی ئەوەی بوون، میللەت ڕاپەڕی و بێ دەرکەی سجنی بشکێنی و ئەمە و چەندین مەزڵومی وەکی من دەربازکا، بەران میللەت ڕانەپەڕی و ڕانەپەڕی..!

کۆتایی[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 719 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتێن پەیوەستکری: 85
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رۆمان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 24-01-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 26-01-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 719 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,150
وێنە 105,820
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
فۆڵدەر
کەسایەتی - ئاستێ خواندنێ - زانکۆ (بەکالۆریۆس) کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شارباژێڕ (چوارتا و ماوەت) کەسایەتی - بیروباوەڕێن سیاسی - نەتەوی کەسایەتی - پارت / لایەن - ئێکەتییا نیشتمانیا کوردستانێ کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - جوڕێ کەسی - چالاکی سیاسی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - چالاکی مەدەنی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - کارگێڕی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - کەسایەتی کەسایەتی - د ژیانێدا مایە؟ - بەلێ (حەتا ڕۆژا تۆمار/چێکرنا وی بابەتی، ئەڤ کەسە ل ژیانێدایە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.516 چرکە!