دەقی پرسەنامەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی:
برای بەڕێزم: کاک هاوڕێ سەنگاو
کەسوکارو خانەوادەی مامۆستا جەوهەری عیلاقات
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕاو مامۆستا جەوهەری عیلاقات برای هەڤاڵ (هاوڕێ سەنگاو)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
مامۆستا جەوهەر لەژیانی پێشمەرگایەتی و خەباتی کوردایەتیدا ئازایانە خەباتی کردو سەرراستانە لەگەڵ مەبدەئەکەی خۆی بەردەوام بوو تا دواهەناسە، بە کۆچی دوایی و ماڵئاوایی هەموومان دڵگران و خەمبار بووین، پرسه و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەواده و هاوڕێ و هەڤاڵان و هاوسەنگەری مامۆستای کۆچکردوو دەکەم، داواکارم لەخوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,115 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!