شارەکەمان
ئێمەی مناڵ ژیر و جوانین
خەڵکی شاری سلێمانین
ئەم شارەمان زۆر خۆشدەوێ
ئاوەدانی ئەومان دەوێ
بە ڕۆژ خۆری گەشی جوانی
بە شەویش ئەستێرەکانی
هێمان بۆ ئاشتی و ئازادی
سەرچاوەن بۆ خۆشی و شادی
ئای چەند جوانن! کاتی سەحەر
شاخەکانی گۆیژە و ئەزمەڕ
لە دامێنیان سەوزایی دەشت
لە بارن بۆ سەیران و گەشت
بۆ ئێمە جێی شانازییە
کە شاری ڕۆشنبیرییە
هەموومان وا بڕیار دەدەین
وتە و کردارمان یەکدەخەین
تا بەخۆشی و شادی بژین
بۆ ئەم شارە دڵسۆز دەبین
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 680 جار هاتیە دیتن