ئارەزووی ساوا
ئازیزی دایە و بابەم
ئارامبەخشی ماڵمانم
خنەخن دێم و دەچم
ئاسوودە و شادمانم
چوار ددانی وردم هەیە
خەندەش لە سەر لێوانم
لووتم هەروەکو نووقڵ
گەشن هەردوو چاوانم
خاوەنی گوێم وەک ئێوە
پێی دەبیستم بەجوانی
جارجار دەمەوێ بدوێم
بۆتان بڵێم گۆرانی
قاچەکانم لاوازن
دایکم پێمدەڵێ هەستە
وەختی دارە دارەمە
کەچی ڕۆیشتن سەختە
ئەمانە خەیاڵم بوون
چونکە ئێستاکە ساوام
هەرچەند ناتوانم بدوێم
بەڵام پڕ خۆزگە و خولیام
دڵنیام ئەو ڕۆژە دێ
منیش هەر وەکو ئێوە
توانای گفتووگۆم هەبێ و
بەپێ بڕۆم بە ڕێوە
20 – 09 - 2018
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,151 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!