ژینگەکەم
بە جوانی دەیپارێزم
تاخاوێن بێت ژینگەکەم
چونکە لە ژینگەی خاوێن
هەست بە بەختیاری دەکەم
منیش وەک ژینگەپارێز
باش دەزانم ئەرکی خۆم
ئەو شەقام خاوێن دەکات
هاوکار و ماندووە بۆم
بۆیە دەبێت دڵسۆزبم
ئەرکی سەرشانم دیارە
ژینگەم خاوێن ڕادەگرم
هەتا جوانبێت ئەم شارە
چی پاشەڕۆ و پیسییە
جێگەیان زبڵدانە
لقی داری ناشکێنم
ئاوی دەدەم ڕۆژانە
شارمان سەوز و ئاوداربێت
ژینگەی شیاوی ژیانە
دەبا باش بیپارێزین
چونکە ئەرکی هەموانە
16-10-2020 هەینی
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,068 جار هاتیە دیتن