#خەیاڵی کۆترەکان#
لەگەڵ دایە و بابە گیان
لای کۆترەکان وەستابووم
لە دەورم کۆبوونەوە
بەگمەیان سەرسام بووم
هێمن و لەسەرخۆ بوون
زۆر جوانبوو هاتوچۆیان
نانەکەی دەستم وردکرد
خێرا چووم ڕۆمکرد بۆیان
دەفرێک ئاوم بۆ هێنان
ئای چەندە خۆشمدەوێن!
یەکیەک ئاویان خواردەوە
دەفڕین لەم شوێن بۆ ئەوشوێن
کۆترێکیان باڵنەخشین بوو
هاتە سەر شانی ڕاستم
لە جیاتی گشت کۆترەکان
زۆر زۆر سوپاسی کردم
وتی ئێمەش وەک ئێوە
خاوەن خەون و خەیاڵین
حەز بە ئازادی دەکەین
دۆست و هاوڕێی مناڵین
01-07-2019
ئەم هۆنراوەیە لە ژمارە 282 ی گۆڤاری پەپولە بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,156 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!