قوماش 39
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#
گۆتم: بازۆ ئەگەر دنیاش خرابی ئەمن ئەو ئیشەی ناکەم، کاکە بەس ئەمن هەورینی هەگرم، ئەو زەلامە بن و پۆتکی دوو بەرەبابی لەبن دەینی، خوا قبور ناکا لۆ گەیشتن بە ئاواتەکی خۆم، ژیانی کۆمەرە خەرکەکی بکەمە قوربانی! گۆتی: وەڵلا ئەمن قسەی خۆم کرد و ئەتووش کەیفی خۆتە، گۆتم: ئەدی ئەتوو چ دەرێی لۆ هەناری؟ گۆتی: جارێ واز لەمن بینە، هەورین لۆ توو نەبی، ئەمن کوو هەناری دەینم! لەو قسەو باسانە دابووین، گەیشتیە مەخفەری، چووینە ژۆرێ و بە معاونەکەم گۆ: لۆ مەسەلەی ئەو تەقەکردنەی دونێ شەوێ هاتیمە کە لە مارێمە کرابوو، گۆتی: زۆر باشە، فەرموو وەرە بچینە ئەو ژۆرەی، چووینە ژۆرێ و بانگی مفەوەزەکی کرد و گۆتی: فایلی تەقەکردنەکەی شەوێ بینە! ئەویش هینایی و داینا، ئیدی پرسیار و وەرام دەستی پێکرد و کە گەیشتە سەر ئەوەی شک لە کێ دەکەی؟ گۆتم: لە سەرۆک جاشەکی! مفەوەزەکە گۆتی: لۆ شکت لەویە، گۆتم: چونکە لە ڕێی ژنەکی بەناوی فەیرۆزی هەڕەشەی لەمن کردیە ئەگەر ئەمن کیژی قادرە فەندی بینم بمکوژی! گۆتی: ژنەکە ناوی چیە؟ گۆتم: ناوی فەیرۆزە و لە مەعمەل مافوری دەوام دەکا، گۆتی: زۆر باشە، لە دوو فەیرۆزی دەنێرین و قسەی لەگەر دەکەین، بزانین چدەرێ، بەران ئەتوو دەلیلت هەیە کە فەیرۆز هەڕەشەی لەتوو کردیە؟ گۆتم: دەلیلی کوو؟ گۆتی: ئێکەک گێی لێببی یان ئەتوو تەسجیلت کردبی؟ گۆتم: ناوەڵلا، بەران ئەمن دوو جار لە دائیرەی چوویمە کنی و قسەم لەگەر کردیە، گۆتی: باشە ئەگەر ئەو گۆتی وەڵلا ئەو پیاوە هاتیە هەڕەشەی لەمن کردیە هەنگی ئەتوو چدەکەی؟ گۆتم: وەڵلا چبکەم، لۆ شتی واش دەبی؟ گۆتی: لۆ نابی، وەڵلا چاوەڕێی هەموو شتی بکە، بەران با ئەمە بەخۆمان قسەی لەگەر بکەین، ئەوجە قسەی زیاتری لێدەکەین!
نێزیکەی سعاتەکی لەوێ بووم و وەرامی هەموو پرسیارەکانم داوە، ئەوجە ئیمزام کرد و گۆتیە من دەتانی بڕۆی، ئەمە جارێ خەریکی تەحقیقی دەبین! ئیدی خواحافیزیم کرد و هاتمە دەرێ، بازۆ گۆتی: کێوە بچین؟ گۆتم: بابچینە تەواری و سەرەکی لە قادرە فەندی بدەین و بزانین کووە! گۆتی: یاڵلا بابڕۆین.
گەیشتینە پێش دەرکەی تەواری، زۆر قەرەبارغ بوو، کەسیان ئیزن نەدەدا بچتە ژۆرێ، گۆتم: دختۆر شێرۆ لە کێندەری فریامان کەوی، ئێکەک لە پشتە من گۆتی: لێرەمە سەرلووس! ئاوڕم داوە دەبینم دختۆر شێرۆیە، بازۆ مرد هەنکی پێبکەنی، گۆتی: وەڵلا شێرۆ هەربەخۆت، هەتیم ئەمە لە عاسمانێ لەدووت دەگەڕاین، ئەتوو لە عاردی لەمە پەیدابووی! شێرۆ گۆتی: چاو بەلەبۆق، لەوچەی مەکە و بەدووم کەون! وەڵلا کەتینە دوو دختۆر شێرۆیی و چووینە ژۆرێ، لەڕێی شێرۆ گۆتی: عەرز حیزینە دەبی دەعوەتەکم بکەن، بازۆ گۆتی: دمبکەکەی لێدە! شێرۆ گۆتی: ئەگەر ئەنگۆم بردە کن قادرۆکی ئەو مووە لە پیاوان نەهاتبی، یاڵلا بگەڕێنەوە یاڵلا! یەک سعات ڕجام لە شێرۆی کردیە هەتا دری نەرم بوویتەوە، گۆتیە من: ئەتوو وەرە، بەس نابی ئەو بازە سەر مازە بێ، گۆتم: شێرۆ ئەوجارە عەفوی کە لەبەر خاتری من، وەلحاسر هەرکووی هەبوو شێرۆم ڕازی کرد و چووینە کن قادرە فەندی، دیاربوو لەسەر قەرەوێرەکی درێژ کرابوو، کوڕی لە دیاری بوو، زۆر دەترسام تووندبی لەگەر من و ڕووم نەداتێ و دەرمکا، بەران قادرە فەندی زۆر مەرد بوو، هەرچاوی بەمن کەت، پێکەنی، گۆتی: یاخوا بەخێر بێی زاوا زێڕینە! سەلاممان کرد و چاک و چۆنیم لەگەر کرد، وەرامیان داوەو گۆتیە من: وەرە تەنیشتە من دانیشە، چوومە تەنیشتی و گۆتی: خەمت نەبی کوڕم، مادام ئەو نامەردە ئەوهای کرد، ئەگەر پارچە پارچەشم بکا ئەمن هەورینت دەدەمێ، ئەمن ئەو پیاوە نیمە لە خۆڕی ئەوها بترسێم، ئەمن و ئەو نەوعە زەلامەیان نەگۆتیە، خەمت نەبی، هەورین هەر ئی تووە!
بن و پۆتک: ڕەگ و ڕیشە.
مایتی[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 657 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!