وەک نوێژی قەڵڵا پێی دەگێڕنەوه
نوێژ پەرستشێکی ئایینەکانە، هەموو ئاینێک چ ئاسمانی چ سەر زەوی بایەخی پێ دەدەن و هەندێک لە ئایینەکان ئەگەر نوێژی تێدا پەیڕه و نەکرێت، ئەوا ئه و کەسە بە تەواوی لە پەیڕەوکەرانی ئاینەکەی ئەژمار ناکرێت، ئاینی ئیسلام یەکێکە له و ئاینانەی زۆر جەخت لە نوێژکردن دەکاتەوە و بەکۆڵەگەی ئایینی دادەنێت و ئەوەی نەیکاتە بەکافری دادەنێت، کەواتە پەیڕەوکەرانی ئاینی ئیسلام هەوڵ دەدەن هیچ نوێژێکیان نەچێت و هەمووی بکەن، ئه و نوێژەی کە فریای ئەنجامدانی نەکەون و کارئاسانیەکیان بۆ دۆزراوەتەوە و دەبێت بەقەڵڵا بیگێڕنەوە، قەڵڵا وشەی(قضاء)ی زمانی عەرەبیەوە هاتووە، ئه و کەسانەی کە خەوتوون یان بێ ئاگابوون لە نوێژەکانیان دەتوانن بیکەنەوە لەکاتێکی دواتر، دیارە ئه و حاڵەتە لە نێو کۆمەڵی کوردەواری بووە بە ئیدیۆم لە حاڵەتێک ئەگەر کەسێک بە هەر هۆکارێک بێت حەقی یەکێکی بردبێت و ڕۆژێک دادێت وەک نوێژی قەڵڵا پێی دەگێڕدرێتەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 696 جار هاتیە دیتن