پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
مستەفا حسێن ئەحمەد
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
مریەم لەتیف
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
محەمەد فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
محەمەد عەبدولڕەحمان یونس
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
محەمەد عەبدولوەهاب
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
محەمەد سلێمان محەمەد
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
محەمەد ئیبراهیم
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
مامۆستا عومەر عەلی
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
مامۆستا سامان
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
مامۆستا سازگار
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت
  535,633
وێنە
  110,352
پەرتوک PDF
  20,301
فایلێن پەیوەندیدار
  104,345
ڤیدیۆ
  1,566
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
302,345
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,296
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,078
عربي - Arabic 
31,071
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,571
فارسی - Farsi 
10,092
English - English 
7,613
Türkçe - Turkish 
3,671
Deutsch - German 
1,746
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
ئەنفالکری 
5,715
کەسایەتی 
5,523
شەهیدان 
2,546
پەڕتووکخانە 
1,300
وشە و دەستەواژە 
914
کورتەباس 
884
جهـ 
621
وێنە و پێناس 
389
هۆزان 
237
ئامار و راپرسیا 
161
بەلگەنامە 
65
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
38
شوینوار و جهێن کەڤنار 
34
پارت و رێکخراو 
32
نڤیسێن ئایینی 
29
موزەخانە 
19
ڤیدیۆ 
13
کارا هونەری 
11
پەند و ئیدیۆم 
9
ناڤێن کوردی 
8
كلتوور - پێکەنین 
7
رێکەوت و رووداو 
6
نەخشە 
3
هەمەجۆرە 
3
لێنانگەها کوردی 
1
ژینگەها کوردستانێ 
1
هوز - تیرە - بنەماڵ 
1
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
MP3 
323
PDF 
31,469
MP4 
2,567
IMG 
202,024
∑   رێژە 
236,383
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
من و بولبول
کوردیپێدیا، مەزنترین پڕۆژەیا ب ئەرشیڤ کرنا زانیاریێن مەیە..
پول: هۆزان | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

من و بولبول

من و بولبول
نزیکەی 3 ساڵ لە کوردستانی داگیرکراوی سووریا پەنانوشینی خانەدانی حاجۆ ئاغا بووم و ئەوان بەخێویان دەکردم. لەو ماوەیەدا مەم و زینم وەرگێڕا سەر موکریانی و کۆمەڵە شێعرێکم بەناوی (بەیتی سەرەمەڕ) لەچاپ دا و ئەم پەسەندی بەهارە و چەند شتێکی تریشم هەر لەوێ نووسیوە:

بولبول ئەی یارەکەی دێرین
خونچیلانەی دندووک زێڕین
هاوفەردی زووم بۆ هەژاری
هاوڕێی پێشووم لە دڵداری
وەبیرت دێ پایزی پار!
ڕەشپۆشیی دەشت و زەردیی دار
گژە و گڤەت لە با دیبوو!
هەوای پێش تەرمی شادی بوو
دەیدا خشپەی گەڵاڕێزان
خەبەری مەرگی ئازیزان
بەژن و باڵای نێرگزی مەست
لە گێرەی گزرەدا پێپەست
سوێسنە و مێلاقەی زەرد و سوور
بوونە دەستەچیلەی تەندوور
کلوەبەفری درشت و ورد
چۆن سەرزەویی کفن دەکرد!
کوندەبوومە و قەلی ڕووڕەش
کەلەپووریان دەکردن بەش
من و تۆی برسی و بێپەسیو
لە کونجێ خزیو بێبژیو
دەگریاین بە بانگ و هاوار
بۆ خونچە بۆ گوڵ بۆ بەهار
نەمگوت هەتا سەر وا نابێ!
چاوت لە بەزەیی خوا بێ
بڕوانە لە بای شەماڵی
سەرمایەی سەرمای ڕاماڵی
سەرمایەداری سەرمایە
بێسەر مایە و بێسەرمایە
ڕێژنەبارانی ئازاری
ئازار بوو لە زستان باری
دوو پۆلوو کەوتن لە حووتا
ڕیشی سپیی چلان سووتا
گەرمیی هەرد و گرمەی هەوران
شۆڕشێ بوو گۆڕیان دەوران
تەرزەی گرد و خوناوکەی ورد
چاوی کڕێوەی سپی کرد
تەزووی پیرێژن کوژاوە
ئاویان لە جێ ماڵی ناوە
ڕۆژ کەوتە کۆشکی کاوڕی
گیسکی مسیان بۆ سەربڕی
بە دەنگی زوڵاڵی بۆقان
سەرچاوەی دڵ ناسک تۆقان
قوڕاوەسووری بەهاران
دەرمانە بۆ دەردەداران
ڕایماڵی پووش و چیلک و چاڵ
جێژنە و دەبێ خاوێن بێ ماڵ

$زەماوەندە$
نەورۆزەی زەردی زێڕینە
زەردەی لە لێوان ببینە
بەناز پێ لە زەوی دەنێ
بەرەو نەورۆز پێدەکەنێ
گەزیزە موژدەی هێناوە
پێشپەیکی گیابەند و خاوە
هەر بمێنێ شای بەهارێ
دوو بووکان دێنێ بەجارێ
ئەرخەوان بووکی نەورۆزە
دەشت لە نیسانێ پیرۆزە
گۆوەندە و خۆشیی دڵانە
بەزمە و ئاهەنگی گوڵانە
شایلۆغان لە ماڵی شا بێ
دەبێ چ بێ و چیی تیا بێ!
سەیرێ بکە لە گوڵزاران
تیپ تیپی ناسک و نازدارن
کەسک و سوور و زەرد و عابی
قاوەیی و شین و عەننابی
نەباتی و ئاڵ و کاڵ و گەش
سپی و مۆر و بنەوش و ڕەش
ڕۆنیاسی و خاکی و پەمبەیی
بۆر و سپات و سورمەیی
ڕازاوەی ڕەنگی خواکردن
لەو سەر زەماوەندە گردن
سۆسەنبەر و مالۆچە و گوڵ
مێخەکی و لاولاو و سونبول
تێکەڵ بوون وەک کەزیی یاران
لێک هاڵان وێنەی دڵداران
کۆڕی بەیبوون و هەڵاڵە
لەکن نێرگزی چاوکاڵە
سوێسنە و بیژان و بەڕۆنە
نەشە و گەشەی هەر دوو بۆنە
کەلەم کاشوور و گۆزەروان
کوا جوان بکۆخێ لەبەر وان!
لالەهەباسی شۆخ و شەنگ
تافتەی لەبەردا بە حەوڕەنگ
سەیدی پاتۆڵ زەرد، گێڵاخە
چاو دادەگرێ لە قازیاخە
دۆریە و مەندێی باڵابەرز
شاتەرە و جاترەی سەد تەرز
سەیدۆکەی سەر گوڵینگەدار
ئەسپەندەر نوشتەی چاوەزار
ناعنە و ڕێحانە بۆنخۆشن
حەتران لەو ناوە دەفرۆشن
کڵاوبن چادری هەڵداوە
ڕێواس بەناز هەڵوێستاوە
وەنەوشە و بەژنی ببینە
چەند خشپیلە و نازەنینە!
گوێی لە سێوەڕە گرتووە
ملی لەسەر خوار کردووە
چاو لەو پەپوولە نازدارە
چەند دوودڵ و هەرزەکارە!
بە شەو لەگەڵ شەمێی ژوانە
بە ڕۆژ لە دەوری گوڵانە
گوێ بگرە لە هەوری نیسان
کەوتەوە گرم و هۆڕ دیسان
دڵ خۆشە بە خرۆش و جۆشە
زاوای دەشتی سەوزەپۆشە
گوڵاوپڕژێن دەکا لەسەر
دەینەخشێنێ سینە و کەمەر
تارای بۆ نارد لە مێلاقە
بۆی چنیوە کەوای تاقە
لە گوڵەبابوونە و کەنێرە
هێرۆ و شەشپەڕ و شلێرە
شێستپەڕ گوارەی پڕ پەرەنگە
ئەڵماس تنۆکی ئاونگە
ملوانە لە چڵی بیزایە
پڕ چنوور و بەڕەزایە
نیشانی یار ڕۆژی مارە
لیزگەی هەمیشە بەهارە
یاقووتی خاشخاشی تێدا
جا خوا ئەو بەختەی بە کێ دا!

$سەیرانکەر$
بۆ سەیری بووک لە هەر لاوە
گیاوگژ سەری دەرێناوە
کەنگر، کوڕادە، کاردوو، پنگ
پرپرە، تیسوێ، هەڵز و شنگ
تاڵوو، تۆڵەکە، کووزەڵە
لووشە و چەقچەقە و ڕێزەڵە
پۆلکە و ترشۆکە و ئاڵەکۆک
گوێ بەرخە و میژۆرد و کیفۆک
قورینگان و زەرتکی ڕەنگ
تاڵیشکە و خوشیلک و غەربەنگ
مێکووک، ڕەکێشە، ئەسپەناغ
ئاڵقەتیز و گێلم بەرباغ
تەنانەت کارگی کەمایە
هاتە دەر بۆ تەماشایە
چی ڕووگرژ و بێن ناخۆشە
خراونە کەنار و گۆشە
کەکرەی تاڵ بێ هەواڵ ماوە
سیر لە دەرکی مار ڕواوە

$سەمای دارانە$
کۆڵکەزێڕینەی پاش باران
تاقە بۆ پێشوازیی یاران
هاژەی هەڵدێر خوڕەی ئاوان
لاوکبێژی بووک و زاوان
سەوڵ و سنۆبەر، بی و چنار
بە مەی بەرامەی بای بەهار
سەرخۆشن خۆ ڕادەژێنن
باوەش لە یەکتر وەردێنن
داری سێو و هەڵووژە و بێ
قەیسی و قۆخ، بادام و هەرمێ
لەژێر سێبەری گوڵووکان
جوانتر لە سەد تازە بووکان
کفر و گەز و گۆیژ و چاڵووک
گوێز و بوز، بەن و بەڵاڵووک
سپیندار و گێلاس و توو
مازوو، دەمووکانە و بەڕوو
دەس گیرانە لە هەر لاوە
سەما دەکەن بەدەم باوە

$بەزمی باڵدارانە$
سوڕە و سێروو دەڵێن بەستە
دارکوتکە دنبەک بەدەستە
دوڕنا زوڕنای خۆی هێناوە
پەپوو دەهۆڵی جۆش داوە
زەردەزیڕە دەخولێتەوە
ئەوی دەیڵێ نایڵێتەوە
پاساری لاوی گوێسوانان
هاتە ناو ڕیزی خۆشخوانان
کوڕکوڕ تووڕاندیە شمشاڵی
شێلاقە خۆی لێ هەڵماڵی
بەرگا و قوڵتە و گۆریەچنە
هەوێردە و چوڕەپۆپنە
قومری و پۆڕ کەوتنە دیلانێ
سوێسکە ڕەوتێک باش دەزانێ
کەندەسمە بەناز خۆی نواند
تۆبەی تاقتاقکەرەی شکاند
ڕەشبەش لە دەستی کەلکایە
قاژوو ماسیگرەی لایە
دۆی سوورەقانگ زڕەکەوە
بۆرچین سەرسەوزی گرتەوە
کۆتر و کەو سەرچۆپی کێشن
شۆخ هەمیشە هەر لە پێشن
شاهۆی سۆفیلکەی ناو ئاوان
لەو سەریەوە بۆتە گاوان
کاسەڵەشینکە و سریلە
دەڕوانن لە سووچ و سیلە
مۆزەشینەش بە چووزەلە
گوێلکی خستۆتە هەلوەلە
لەکلەک بەیانی و ئێواران
لێدەدا سێ تەپڵی سواران
پەڕەسلێرکە پۆل بە پۆل
ڕمبازیانە لە دێ و لە چۆل
باڕە و کاڕەی ماک و زایە
سەمای هێنایە سەمایە
قاز و قورینگی عاسمانێ
ڕیز بە ڕیز دێنە سەیرانێ
سەرسامن بۆی ڕادەمێنن
باڵ و سەر ڕادەوەشێنن
باشووی بەگ سەقر و بازی خان
چەکمەڕەق شمقاڕ و تەڕلان
هەڵۆ و شەهێن پەڕینە کێو
زۆردار ڕێی نییە بێتە نێو
دەرکران سیسارگ و خەرتل
خوێنتاڵن کەچەڵ و زگزل
خۆشی خۆشیی مێشەنگوینە
جەنگەی شیرە هەڵمژینە
هەر لە خۆی دێ دەستڕەنگینی
سەیری شانە و شانشینی
لە چێژەی گوڵ و گوڵووکان
ئاخنی شەش گۆشەی دووکان
پوختەی پەلکی شین و سوورە
شیرن و سپیی ناو پلوورە

$بە مراد گەیشتنی بولبول$
جا ئەی دەنگخۆشەکەی چەلەنگ
بوێژەکەی بە ناو و دەنگ
لەناو باڵدار و گوڵاڵە
تەنیا جێگەی تۆ بەتاڵە
گوڵ ئامێزی گرتۆتەوە
خونچە خۆی ڕازاندۆتەوە
جێت لەسەر چڵ چاکراوە
بەڕەی گەڵا داخراوە
داران ئامادەی گوڵباران
لێت پیرۆز دیداری یاران
وا تۆ گەییتە کامی دڵت
شاد بە بە دیداری گوڵت
بچریکێنە تا دەتوانی
بخوێنە بە کامەرانی
سروودی جێژنی ئازادی
ڕزگاری لە نامرادی

$جوێبوونەوە$
ماڵیاوا کۆنە هاودەردم
با دوور بی لە ئاهی سەردم
تۆ خۆش من هەر ژیان تاڵم
ناتوانی ببیە هەواڵم
وا باشە بە جێم بهێڵی
هەرخۆم وێڵ بم لەشوێن خێڵی
دەردی من یەکجار گرانە
هەڵوەداییم بۆ دەرمانە
مەمکولێنەوە مەمدوێنە
سووتاوم پێم مەدرکێنە
گوڵی من لە یارت جوانتر
یارم لە گوڵ خان و مانتر

$چەند جوانە!$
مانگ و ڕۆژ، گەلاوێژی گەش
گڕی ئاگر بە شەوی ڕەش
بۆنی خۆش، گوڵی ڕەنگاوڕەنگ
باریکیی شێعر و خۆشیی دەنگ
زەنگی سەرشەوێن، فیکەی شوان
خشپەی وردەماچ لە جێژوان
تیشکی مانگ لە ئاوی کانی
سروەی شنەبای بەیانی
لە دوور قاسپەی خاسەکەوێ
نازی بووکی هەوەڵ شەوێ
سپیاییی سینە شینی خاڵ
سووراییی کوڵم و لێوی ئاڵ
زەردیی گەردن و ڕەشیی موو
تەنگیی دەم و گوشادیی ڕوو
سافیی هەنیە ڕاستیی کەپۆ
چاڵی چەن کەوانەی ئەبرۆ
مەستیی چاو قولاپەی برژانگ
سایەی پەرچەم لەسەر لاجانگ
خڕیی مەم، بڵندیی باڵا
گاڵەی تاقانە لە ماڵا
زەردەی زەردەپەڕ لەسەر ئاو
پرووشەی باران لەبەر تاو
خوڕە و چاوئەندازی هەڵدێر
بازی ئاسک، ئاوازی بلوێر
کەروێشکەی گەنم بەهاران
بەفری هاوین لە پەساران
دیمەنی کێو و نەخشی دەشت
هەر لێرەوە هەتا بەهەشت
هەرچی خۆشن هەرچی جوانن
کۆیلەی جوانیی کوردستانن

$جێی ئازایان$
کوردستان جێی گوردی کوردان
بێشەی شێردڕ و نەبەردان
لانکی زەردەشت و مەهاباد
پایتەختی شاهانی ماد
جێگا تاجی کەیخوسرەوی
کە بووی باجی هەموو زەوی
مەیدانی گۆدەرز و ڕۆستەم
کۆشکی دڵداری زین و مەم
ڕێبازی بارامی چۆبین
جێڕازی فەرهاد و شیرین
هەزار فەرەیدوون و کاوە
سەری هەڵداوە لەو ناوە
لە ڕۆژهەڵاتی کۆن و نوێ
لە مێژوو بنۆڕە و بدوێ
لەلایەن کوردی ئازاوە
کێ ساغ ماوە و داغ نەکراوە!

$هێندێک لە پاڵەوانەکانی$
قازی، مستەفا بارزانی
شێخ قادر و غەوسی سانی
ئیحسان، شێخ سەعیدی وەلی
شێخ مەحموودی داری کەلی
سمکۆ، خانی ئاردەڵانی
شۆڕەسوارانی بابانی
پاشای سۆران، میری بۆتان
خاوەن زۆران، کەڵی کۆتان
باز و میر عەلی جان پۆلاد
غانم و دەیسم و قوباد
بووموسلیمی خوراسانی
زەندی و ئەییووبی و ساسانی
ئەردەشێری شوانکارە
چەند شێرێکن لەو نزارە

$هێندێک لە بوێژەکانی$
مەولەوی و بێکەس و خانی
نالی و مەحوی و بەردەشانی
کوردی و گۆران و جزیری
حاجی و حەمدیی و حەریری
پیرەمێردی گردی یارە
چەند خونچێکن لەو گوڵزارە
وەک تۆ فرزەندی ئەو خاکەن
بولبولی ئەو خاکە پاکەن

$گوڵی سەرچڵ$
ئەو کوردستانەیە یارم
بۆ وییە وێڵ و هەژارم
دڵبەرم ئەو دەشت و کێوەن
ئەو پڕ نەوت و زێڕ و زێوەن
کە عەنباری ڕۆژهەڵاتە
سەرچاوەی دەجلە و فوراتە
بۆ کێوانی سەربەرزی وی
عاسمان سەردەکا نەوی
فریشتە و هۆریی بەهەشتی
دێنە سەیرانی پێدەشتی
داری کەونارای دنیایە
کوێی دڵگر و خۆشنومایە
گشت تێکوڵ و لق و پۆپە
کوردستان گوڵی سەرتۆپە

$ئاخ لە بەختی ڕەش$
ئاخ چ بکەم گەردوون تەرەسە
کوردستان ئەمڕۆ بێکەسە
یەخسیری دەستی تورکانە
داگیرکراوی ئێرانە
یان پاپەتیی مارمێلکەخۆر
تێی ڕۆهاتوون دەیبەن بەزۆر
گۆڵ و دەڵ و ڕێوی و چەقەڵ
دەگەوزن لە جێی فیل و کەڵ
فسۆس و کەروێشک و دەڵەک
لانیان کرد لە بورجی بەڵەک
شەمشەمە و مشکە تۆپیون
لە قەڵای سەردار خزیون
لەجێی خانزادی شەقڵاوە
وشتری گەڕ ئیخ دراوە
دەک فەلەک تەختت وەرگەڕێ
ئاگر لە بەختت هەڵگەڕێ
تورکی حیز، تریاکیی ئێران
خونکارن لەسەر دلێران
پڵنگی ڕازی کوردستان
نەتەوەی ڕۆستەمی دەستان
پاش ماوەی خانی لەپزێڕین
دیلی چەنگی دێڵی خوێڕین
کێ دی تەنانەت بە خەون
ئازا وەبن حیزان کەون!

$فریو درام$
کوردی مەردم بە زەند و بەند
هاسان نەدەکەوتمە کەمەند
دووبەرەکی هێزی بردم
شێخ چەک و نینۆکی کردم
مەلای پیس دەستی گرێدام
بۆ ناو زەلکاوی فڕێ دام
ئەنجا هێزی ئیستیعماری
پای پێدادام بە یەکجاری
نوقمی قوڕی دیلیی کردم
دزی گەلان ڕۆزیی بردم
لەناو بەرگی شارستانی
بەناو ئینسانی، نەمزانی
تا ڕووبەندی دێمۆقراتی
لاچوو ڕووم دی بوو بە قاتی
کوللۆ کەوتە دەغڵ و دانم
هەر بەخۆم بردی تاڵانم
چەند زۆڵەکوردێکی زل کرد
گرێی نامووسیان بۆ شل کرد
بە چەند قۆشێک سازی کردن
هەرچەندی ویستی لێی بردن
گەنم و جۆ و تووتن و دراوم
زێڕ و نەوتی بە لێشاوم
نەوتی کرماشان و کەرکووک
(ستی) لەندەنی کردە بووک
هی (ڕمان) و بەختیاری
بۆ (وال ستریت) چوو بە دیاری
دەلەسە و دەویت زەناوێر
گوێلکن بە پەمۆی ئێمە فێر
چەرچیی ملچرچی مام چەرچیل
بە نان و ڕۆنم بوونە فیل
زمانم لێ داگیر کرا
مێشک و دڵم خورا، برا
خوێنیان مژیم، گۆشتیان خواردم
ئێسکیان بە سەیان ئەسپاردم
لای تورکە نیوەی کەلاکم
عەجەم بەربوونە لوولاکم
عارەبیش بەشی خۆی دەوێ
قاپێک لێرە قەپێک لەوێ
هەر لە یەک سەعات و یەک دەم
عەرەبم و تورکیشم و عەجەم
پێم دەڵێن تورکی کێوانی
یان لە قەحتان و شەیتانی
یەک دەڵێ مێژوومان یەکە
ئەگەر بشتخۆم دەنگ مەکە

$خەیاڵ ئەکەن$
بەڵام بە هەزار هێندە دەرد
نامرم، سەریان داوە لە بەرد
من بە بانیپاڵ نەمردم
چەنگیزخان قڕی نەکردم
سەلیبی چوون، مرد گەزنەفۆن
کورد بە زیادەوە هەر وەک خۆن
شا عەباس لەبنەی نەهێنام
تۆزی بە با بوو من هەر مام
بە شێر نەخورام، دێڵەڕێوی
دەمخوا؟ های بە کلکی خێوی
گەلخواردن گەلێ گرانە
نایبا ڕیخۆڵەی ئەمانە
سەد ساڵ جوورابم، خورابم
قورسم هەرگیز هەزم نابم
پاروێکم چیڕ و دڕکاوی
کێ بمخوا دەبڕم هەناوی
لە چاویانڕا سەردەردێنم
هەتا سەر هەروا نامێنم
بەرخ هەر بن سەوە نابێ
ڕۆژێک دێ شاخی پەیدا بێ
زەوی دەگۆڕێ و دەگەڕێ
هەردەم دێنێتە ڕووپەڕێ
لەو چەرخ و خول و گەڕانە
سوڕێکیش بەشی کوردانە
بەرەو منیش دەخولێتەوە
نۆرە گورزی مەش دێتەوە
نەخوازە لەم چەرخی بیستە
گاڵەی دنیای کۆمۆنیستە
ڕێوشوێنی لینین هەیە
سوڤێتستان و چین هەیە
ئاڵای بەرزی کرێکاری
هێناویە موژدەی ڕزگاری
بە ملیار خەڵکی ڕۆژهەڵات
ئازا لە ئیستیعمار هەڵات
چین داری بۆ ئامریکا کرد
کەللەی سەری پڕ لە کا کرد
چەند چەرخە ئینگلیزی گڵاو
هێندی تاڵان کرد و چڵپاو
ڕفاندی، کڕاندی، ساندی
دیتت چۆن کۆمەڵی گاندی
بە ڕۆژوو، بە تەشی ڕستن
تەنەکەی دەکلکی خستن!
سۆکارنۆ هۆلەندی چڕاند
هیند و چین فەڕانسەی دڕاند
لەو کونەوە بێ ئەو بایە
چۆن هەلێکی منیش نایە؟

$شۆڕش ئەکەم$
هاکا دیت منیش ڕاپەڕیم
خوڕیم، گوڕیم، چڕیم، دڕیم
سەپان و پاڵەی دڵپۆڵا
لە شار و لادێ، لە چۆڵا
کوتک لەسەر شان، داس بەدەس
دەبێتە شۆڕشگێڕ هەرکەس
خۆ وەشێرن خوێڕی و قزە
بمرێ هەرچی حیز و دزە
چەک لە چنگ زۆردار دەردێنم
نق بکا سەری دەشکێنم
ڕیشی ڕیخنی شێخ دەبڕم
مەلای لابەلا زگ دەدڕم
زۆڵەکوردی بێ ئابڕوو
دەنێرمە سەر هوڕڕەی بەڕوو
ڕووی گوندیخۆران ڕەش دەکەم
ئاو و زەوییان دابەش دەکەم
لە کیژ و لاوی جووتێران
پاڵەوانی نەوەی شێران
هێزی کوردستان پێک دێنم
تۆڵە لە دوژمن دەستێنم
بگا و مەکوش، گێلدم، ئوێلدم
یایوممە تێناگەم کوردم
کێ خواردوومی دەڕشێتەوە
کێ لێی دام لێی دەدرێتەوە
لە گورگیان کڕیاری پۆستم
بۆ بێ زۆریان یار و دۆستم
ئەویش بێبەش بوون وەکو من
ئەویش خوێنی مژتوون دوژمن
دوژمنی گەورە ئیستیعمار
ڕۆژهەڵاتکوژەی شینەمار
مەردمخۆرەی چەرمووچەرم
بێبەش لە شوورەیی و شەرم
لەگەڵ تورک و عارەبی چاک
گەلی ئێرانی باش و پاک
دەست لە قەدی یەک وەردێنین
ڕیشەی ئیستیعمار دەردێنین
حەزیای خوێنمژی هەژاران
بەگەل دەکەین بەردەباران
سەر و گوێی بە داس بە چەکوچ
دەبڕن دەجنن چ کوڕ چ کچ
ڕێ نادەین خەونیش ببینێ
کە زل بوو لەسەر زەمینێ
لێی حەرام دەکەین ئەو خەوە
مەرگی سەگی هار چل شەوە
پشت بە کام هێزی دەسپێرێ
کوێ ماوە خۆی لێ وەشێرێ!
کوودەڵەی دەلەسە و چەرچیل
ئێمە دەیانگرین بە دیل
وەک گیسکی مس لە بەهارا
بن کلکیان دەکەین بە دارا
نیشتمانمان دەکەین بژار
خوێنمژ دەبڕین لەسەر هەژار

$جا نۆرەی بەزمە$
ئاڵای سێ ڕەنگی ڕەنگینم
لە پۆپەی بەرزان دەبینم
دەلەرێ و دەشەکێتەوە
دەردم ساڕێژ دەبێتەوە
برین لە گیانم نامێنێ
دەمودەست گۆشتەزوون دێنێ
ئەودەم بە کوێریی نەیاران
گشت خاکەلێوەی بەهاران
بۆ جێژنی ڕزگاری و سەرساڵ
کیژۆڵەی کورد و کوڕ و کاڵ
باڵابەرزان و چاومەستان
دێن لە هەموو لای کوردستان

$لە کوێ و لە کوێ؟$
لە عەزیز، بتلیس و ماردین
زارا و مەکس و کلس و عیفرین
دەرسیم، ئەرزەڕۆم، ئەرزنجان
بایەزید و سعرد و وان
مەڵاتیە و دارندە و بۆستان
دیاربەکر و جزیرا بۆتان
باشقەڵا و خۆزات و پاڵۆ
مووش و چۆڵەمێرگ و ماکۆ
کنج و کەیفی و ساریقامیش
سوێرەک و عەنتاب و مەرعیش
عاموودە و دەرباسی و ژەنگار
تا قامیشلی و عەرەب پینار
ئەسکەندەروون، ئۆرفە، خەرپووت
عەقرە، مووسل، عەمارە، کووت
میدیاد، ئامێد، دهۆک، زاخۆ
کفری، کەرکووک، هەولێر و کۆ
ڕەواندز، هەڵەبجە، پێنجوین
مەندەلی و تووز و خانەقین
کەرەند و قەسر و خوسرەوی
شوشتەر و بەندەرپەهلەوی
بەندەردەیلەم و بەهبەهان
خوڕەماباد و ئیسفەهان
مەلایر، مەسجید سولەیمان
سوڵتان ئاباد و توێسەرگان
شەهری کورد، سنە، هەمەدان
کرماشان، سەقز، هەورەمان
سەردەشت و بانە تا شنۆ
تا ورمێ و دیلەمان و خۆ
نەغەدە و شاپوور و سەڵماس
لە هەر دوو بەر ئاوی ئاراس
میاندواو، شاهین دژ، بۆکانی
مەهابادی و سولەیمانی

$چییان لە بەرایە!$
بە بەرگی ئاڵ و واڵاوە
هەرچۆنێ لە ناویان باوە
شاڵ و شاپک، کەوا و پاتۆڵ
جلتەنگ و نێفەک فشوفۆڵ
کوومی سوور، شەدە و جامانی
تەپلەی لەبان خوڵامانی
کەوای شۆڕ، فەرەجی و پەستەک
مرادخانی و عەبا و کورتەک
کنجی دێوجامەی بۆتانی
ئەنگوچکی شۆڕی سۆرانی
دەرپێی سپی و چۆغەی گرژاڵ
کەوش و کەڵاش دەبنە هەواڵ
کوڕگەل هەمووی شۆخ و لاوە
بۆ کچانیان چاوە چاوە

$جل و خشڵی کیژان$
هەزار ڕندێ و شەمێ و زارا
سەرتاپا خامەک و خارا
سایە و کراسی کەمبەرچین
لە هەزار ڕەوشێ و نازەنین
پەلک و قەتارە و گێلگێلە
کەمبەرە زێو، پشتێند شێلە
لاسەرە و بازن و خڕخاڵ
کلۆجەی مەخمەر سوخمەئاڵ
تۆق و تەلیسم و لاگیرە
گۆبەرۆک، ملوانکە لیرە
گوارە و کرمەک و دەرزیلە
مێخەکبەند و ئەنگوستیلە
حەمایەل، بازووبەندی قۆڵ
لوولە و قاش، خرینگە و مەنگۆڵ
بەرموور، گەردانە، پاوانە
سڵسڵە و پڵپڵە و لەرزانە
خەزێم شۆڕ، دەسماڵ بە ئۆیە
کڵاوزێڕ بە دابی کۆیە

$چەند جۆر هەڵپەڕکێ$
لە سەرچناری گوڵعەنبەر
یان لەسەر کانیی مام قەنبەر
دیتت لەسەد لا هەڵخلا
ڕاست و چەپی و هۆرزێ و ملا
ڕۆینە و سێ پێیی و شێخانی
دووپێی چۆمی مەجید خانی

$بەزمگێڕەکان$
دەنگخۆش دەیگێڕن بە بەندان
حەمە جەیران، عەلی خەندان
تایەر تەوفیق، گەردی و ڕەمۆ
کاوەیس و ڕەشۆڵ و کوڕۆ
ئەحمەد گوزەڵ، مەجە گڕوێ
هەلامە و حاجیلە و ماملێ
فەوزیە و ئەڵماس، مریەم خان
نەسرین شێروان، مەنیج حەیران
سێلاق، سەرشین، کەریمەکوێر
مامی سێوانیش بە بلوێر
سەرمابردوو بە دەفەوە
هەڵدەخولێ بەبەر سەفەوە
مەلا کەریم، قادری ئەوڵا
هەرکەس لە سووچێ لە هەوڵا
بە تار و دنبەگ بە گەواڵ
چووزەلە و کەمان و شمشاڵ
لاوی یەزیدی بە تەنبوور
دیلان جۆش دا ساز و سەمتوور
لێدەن شێخۆنادۆ و خەمە
دەهۆڵ و زوڕنا دەم دەمە

$هەی لەو گۆوەندە$
دەبێتە بەزمی ڕەشبەڵەک
شیر و شەکر دەگەن بە یەک
هەڵتەکانە دەست کوشینە
ڕان بەڕانە ڕێک خشینە
ڕەشماڵی زوڵفی تاتایی
دەدرێن لە سمێڵی خورمایی
ئارەقی سپی و ئەسمەران
دەتکێنە سەر گۆی خەنجەران
خوێی سەرکوڵم و تەنکە لێوان
دەڕژێنە نێو شەکرەسێوان
خۆبادانی کەمەرشلان
چاوبڕکێنەی چاوبەکلان
لەرزەی مەمکی باڵابەرزان
خێر و خۆشی دەکەن هەرزان
بەگەل خرمەی پانی بەرز
دەلەرزێنن دڵی عەرز
لەسەر شینی سپی بەلەک
شێت دەکەن مەلەک لە فەلەک
کەفەڵی خڕ و مەچکی پڕ
هەڵخڕێن کەسەر دەکەن قڕ
کێ بە کێیە لەوان دەمان!
کوڕ هەلە دەس بەرنە مەمان
هەرچەند خۆش ڕابوێرن کەمە
چ ڕۆژی لۆمە و لەقەمە
دوای ئەو هەموو ژینە تاڵە
دەرد چێژتنی ئەم چەند ساڵە
چێژەی ئازادی دەچێژن
کوڵوکۆ بە خەم دەڕێژن
دڵ بۆ یەکتر دەکەنەوە
سرتە دەکەن بە کەنەوە
دڵتەڕن و لاون و نازەنین
سرتە و پێکەنین هەر چ نین
لەو دەم لەو ڕۆژە لەو جێیە
ماچ و مووچیش عافووی لێیە
زیقە و تریقەی منداڵان
حیلکە و کۆکەی کۆنەساڵان
دایک و بابی کیژ و لاوان
یەکتر دەدوێنن بە چاوان

$دەبینەوە هاواڵ$
بولبول منیش ئەودەم سازم
وەک تۆ دەگەم بە دڵخوازم
دەڕەوێ تەمی هەژاریم
بەس دەکەم لە ناڵە و زاریم
بەستەی دڵداری دەبێژم
دوڕ دەڕێژم، گوڵ دەنێژم
دەدەم پەسندی ئازادی
دنیایە داخنم لە شادی
دەگەڵ تۆدا دەچریکێنم
بەستەی خۆمت پێ دەخوێنم:

$ئەمەش بەستەکەیە$
کوردستان ئەی نیشتمانم
هێزی دڵ، ئارامی گیانم
جێی سەربڵندی و شانازی
تا دڵ دەخوازێ دڵخوازی
گوڵی پشکوتووی بێ پاییز
سیس نابێ و ناوەری هەرگیز
مێشکم، هەستم، بیرم، ژینم
بۆ تۆن ئەی گیانی شیرینم
تا زیندووم هەر تۆی مەبەستم
خۆشم دەوێی دەتپەرەستم
بشمرم لەشی بە گڵ بوو
دەڕوێنێ چەند گوڵ و دڕوو
گوڵم بۆ دەستی دڵدارت
چقڵم بۆ چاوی بەدکارت
گیانیش دەفڕێتە عاسمانت
ئەوسا تێر دەکا سەیرانت
#هەژار موکریانی#[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 944 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ئالەکۆک
بابەتێن پەیوەستکری: 3
1. کەسایەتی هەژار موکریانی
2. کەسایەتی Hejar
3. کەسایەتی Heżar
پول: هۆزان
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنێن هەلبەستی: نیشتمانی
جورێ هەلبەستێ: نوی
کێشا هەلبەستێ: عەروز
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 03-03-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 03-03-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 03-03-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 944 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
بەیتا سوبێ و هێڤارێ
کەسایەتی
داود موراد خەتاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەید عەبدولواحید بەرزنجی
پەڕتووکخانە
دادگەهکرنا شێخ سعیدی بیران
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بەفر و ئەڤین
کەسایەتی
فاتما ساڤجی
کورتەباس
فەتحیا مرنا خۆ هەلدەبژیریت
کەسایەتی
نادیە موراد پسی تەها
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ئەڤینی د فیشەکا بی کەی سی یێ دا
کەسایەتی
محەمەد عەلی شاکر
کەسایەتی
شێخ عەلی
پەڕتووکخانە
پەرکانێ و گوستیرا عەفریتی (شانۆنامە)
کورتەباس
هوزانڤانێ کورد مەلا خەلیلی سێرتی و (ئایین)
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
ئیجان یاسر ئەلیاس
کەسایەتی
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سارا موحسین بەرزنجی
کورتەباس
چیرۆک و سترانا کاڵی ب گوهار
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
هەڤپشکیا زمانێ کوردی ل گەل زمانێن کەڤن
پەڕتووکخانە
مرنا ڕەش

روژەڤ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
12-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
بابەتێ نوی
کەسایەتی
مستەفا حسێن ئەحمەد
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
مریەم لەتیف
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
محەمەد فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
محەمەد عەبدولڕەحمان یونس
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
محەمەد عەبدولوەهاب
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
محەمەد سلێمان محەمەد
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
محەمەد ئیبراهیم
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
مامۆستا عومەر عەلی
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
مامۆستا سامان
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
مامۆستا سازگار
10-10-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت
  535,633
وێنە
  110,352
پەرتوک PDF
  20,301
فایلێن پەیوەندیدار
  104,345
ڤیدیۆ
  1,566
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
302,345
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,296
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,078
عربي - Arabic 
31,071
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,571
فارسی - Farsi 
10,092
English - English 
7,613
Türkçe - Turkish 
3,671
Deutsch - German 
1,746
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
ئەنفالکری 
5,715
کەسایەتی 
5,523
شەهیدان 
2,546
پەڕتووکخانە 
1,300
وشە و دەستەواژە 
914
کورتەباس 
884
جهـ 
621
وێنە و پێناس 
389
هۆزان 
237
ئامار و راپرسیا 
161
بەلگەنامە 
65
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
38
شوینوار و جهێن کەڤنار 
34
پارت و رێکخراو 
32
نڤیسێن ئایینی 
29
موزەخانە 
19
ڤیدیۆ 
13
کارا هونەری 
11
پەند و ئیدیۆم 
9
ناڤێن کوردی 
8
كلتوور - پێکەنین 
7
رێکەوت و رووداو 
6
نەخشە 
3
هەمەجۆرە 
3
لێنانگەها کوردی 
1
ژینگەها کوردستانێ 
1
هوز - تیرە - بنەماڵ 
1
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
MP3 
323
PDF 
31,469
MP4 
2,567
IMG 
202,024
∑   رێژە 
236,383
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
بەیتا سوبێ و هێڤارێ
کەسایەتی
داود موراد خەتاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەید عەبدولواحید بەرزنجی
پەڕتووکخانە
دادگەهکرنا شێخ سعیدی بیران
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بەفر و ئەڤین
کەسایەتی
فاتما ساڤجی
کورتەباس
فەتحیا مرنا خۆ هەلدەبژیریت
کەسایەتی
نادیە موراد پسی تەها
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ئەڤینی د فیشەکا بی کەی سی یێ دا
کەسایەتی
محەمەد عەلی شاکر
کەسایەتی
شێخ عەلی
پەڕتووکخانە
پەرکانێ و گوستیرا عەفریتی (شانۆنامە)
کورتەباس
هوزانڤانێ کورد مەلا خەلیلی سێرتی و (ئایین)
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
ئیجان یاسر ئەلیاس
کەسایەتی
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سارا موحسین بەرزنجی
کورتەباس
چیرۆک و سترانا کاڵی ب گوهار
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
هەڤپشکیا زمانێ کوردی ل گەل زمانێن کەڤن
پەڕتووکخانە
مرنا ڕەش

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.92
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.531 چرکە!