قوماش 73
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#
گۆتم: انی میعرف عربی(ئەمن عارەبی نازانی)، هەستاوە و کەتە سەرم بە پێلەقان، لێدە و بووکتە، گۆتی: متعرف عربی، لعد شلون کملت الکلیە یا حقیر(ئگەر عارەبی نازانی ئەدی کوو کولیەت تەواو کردیە هەی هیچ و پووچ)! وەلحاسر زۆری لێدام، گۆتی: ڕوحوا جیبوا هذا الگواد الکوردي خل يترجمله(بڕۆن ئەو کوردە گەوادەی بینن، با لۆی تەرجوومە بکا)، پێشی کوردەکەی بینن، چاوی منیان بەستەوە، نەکوو کوردەکەی بناسمەوە، هەندەی نەبرد کوردەکە هاتە ژۆرێ و تەحیەکی لۆ زابتەکەی کرد و گۆتی: نعم سیدي(بەرێ گەورەم)، زابتەکە گۆتی: تعال ترجملە(وەرە لۆی تەرجوومەکە)، زابتەکە بە عارەبی گۆتی: پێی برێ ئەمە دەزانین چدەکا و چناکا، ئاگای لێبووە بازۆ هاتیتە ناو شاری، هەر بازۆش بووە تەقەی لە پیاوەکانی مە کردیە و ئەمە بریندارمان کردیە، ئەوەش مزەمیدی ناردیە عیلاجیان کردیە، ئێستا لە دوو مزەمیدەکەی دەگەڕێین بزانین کێیە، چونکە کەشف نەبووە، ئاگامان لێبووە، ئێکەک چوویتە کن بازۆی، بەران چونکە بە پێیان بووە و دەمو چاوی پێچایە نەمانزانیە کێبووە، ئێستا دەبی پێمان برێ کێیە، ئەگەر نا بە تووندترین شێوەی تەعزیبی دەدەین! کوردەکە هەمووی لۆ تەرجوومە کردم، ئەمنیش گۆتم: نە ئاگام لە بازۆیە، نە دیتیتم، یەکجارم دیتیە لە بالیسانێ، ئەویش ئەبو عەلا ئەمنی ناردبوو، پاشی هەنگی بازۆم نەدیتیەوە، زابتەکە گۆتی: ئەدی لۆ چوویە ماری بازۆی؟ گۆتم: جیرانی قەدیممان بوون، چووم سەرەکم لە داکیدا بزانم کووە!
وەلحاسر هەرچەندی پرسیاری کرد و هینا و بردی پێم لێ نەناو نەنا، ئەوی دری خۆشکردم ئەو ئیشەی شێرۆی بوو، ئەو شێرۆیەی خۆی بە گێل پیشان دەدا، دەرکەت زۆر ئاقرە، کە چووبوو تیماری برینەکانی بازۆی کردبوو، تڕومبێلەکەی لە دووری ڕاگرتبوو، بە پێیان چووبووە مارەکەی، کە چووبووش دەموچاوی خۆی پێچابوو، لۆیێ نەیانناسیبوو، ئەی ئافەرین شێرۆ، دەرکەت لە زۆرمان ئاقرتری، هەندەک جار ترس فێرە چشتی زۆر باشت دەکا، چشتی وا نایێلی بە تەلەی وەببی و قوڕت بەسەری بی!
یەک لە خەمەکانی من ئەو تەرجوومانە کوردە خائینە بوو، دە هەندی زابتە عەرەبەکەی ئەزیەتی دەدام، ئەزیەتی دەروونی، دەیگۆ: کورە پێ لێبنێ، دەنا دەتکوژن، پارچە پارچەت دەکەن، کارەبات لێدەدەن و ئووتیت بە پشتی دادەینن، بەس ئەگەر پێ لێبنێی، یەکسەر بەرت دەدەن و تەعینیشت دەکەن، بەگێی ئەو زابتەی بکە، بە خوای نە جەلال و نە مەسعود فریات ناکەون، ئەوان لۆ خۆیان وا لە ئەوڕوپای دەسوڕێنەوە و ڕادەبوێرن، کوڕە فەقیرەکی وەکی تووشیان تێ بەردایە، زوو پێ لێبنێ، با نەجاتت بی! گۆتم: کاکی من، ئەمن کە هیچم لەگەر هیچ دانەبی پێ لەچ بنێم، ئەمن کوڕە فەقیرم و چاوەڕێمە تەعین ببم و نەجاتم ببی، گوناحم چیە بازۆ چووە بوویتە پێشمەرگە! کوردە تەرجوومانەکە هەتا ڕاشدی گرتی لەبن گێی دام، گۆتی: نەرێی پێشگوو، برێ موخەڕیب، ئەوانە موخەڕیبن، ئەتووش پێ لێ نەنێی موخەڕیبی!
چونکە پێم لێنەنا، زابتەکە زۆر بێتاقەت بوو، گۆتی: بیبەنەوە ژۆرەکەی خۆی، ئەمن دەزانم سبەینێ کوو ئیعتیرافی پێ دەکەم!
دوو ئەمن پشتی ملیان گرتم و لە دوو خۆیان ڕاکێشام هەتا ئەو ژۆرە گچکەی لۆ منیان تەرخان کردبوو، فرێیان دامە ژۆرێ و دەرکەیان لەسەر کلیل دام، هەموو قالبم خین بوو، کوو کەتبووم ئەوها کەتبووم، تاقەتی ئەوەم نەبوو بجولێم، لە تاو ژانی پشتم، نە خەوم لێدەکەت و نە دەمتانی بجولێم، ژۆرەکە چونکە گچکە بوو، زۆر گەرم بوو، لەناو خین و ئارەقەی غەرق بووم، ئیدی نازانم نە خەوم لێکەت، نە لەخۆچووم!
وەختەکی وەرگەڕانە دەرکەی بە پێلەقان و هاواریان دەکرد: گوم گواد، گوم مخریب(هەستە هەی گەواد، هەستە هەی تێکدەر)، سەرم قیت کردەوە دەرکەیان کردەوە، قاپە نیسکەک و سەمونەکی ڕەقی وەکی بەردیان فڕێدا ژۆرێ! لۆ ئەمن لەتاو ئازاری تاقەتی نان خواردنم هەبوو، بەران چارم ناچار بوو، دەبا شتەکی بخۆم، هەتا بەرگەی ئەو لێدانەی بگرم، سەمونەکەم لە نیسکەکەی هەردەهینا و بڕەک نەرم دەبۆوە و هوردە هوردە دەمخوارد، هێشتا نانەکەم تەواو نەکردبوو، ئێکەک هاتە ژۆرێ و قۆغەکی پلاستیکی بە دەستی وەبوو، گۆتی: ها ترید تشرب چای(دەتەوێ چایەی بخۆیەوە)؟ سەرم لەقاند و گۆتم: نعم(بەرێ)! ئەو سەگبابە لە باتی چایەکەم بداتێ، هەتا تف گرتی لە چایەکەی کرد و گۆتی: هسە اشرب(ئێستا بخۆوە)! ئەوجە چایەکەی دانا و چووە دەرێ، چەندم حەز لە چایەی بوو، لە خوام دەویست چایەک هەبی یەک قوومی لێدەم، بەران ئەو دڕندە، چایەکەی لەپێش چاوی هێخستم و هەرچەند کردم نەمتانی بخۆمەوە!
نانەکم خوارد و لە جێی خۆم پشتم بە دیواری دا، فکرم لە داک و بابم دەکردەوە، ئێستا دەبی لەچ وەزعەکی دابن و کوو ئاگریان لۆمن تێبەربووبی، فکرم لۆ شێرۆی چوو، ئەگەر ئاشکرابی، ئەو تیماری بازۆی کردیە، بیگرن پارچە پارچەی دەکەن، زۆر خەمی ئەوەم بوو، شێرۆ بگیرێ، ئاخر ئەگەر ئەو بگیرێ، مەعنای وەیە ئەمن تووشم کردیە و قوڕی بەسەری بووە، لەناو ئەو هەموو خەمەی هەورینم بەبیر هاتەوە، گۆتم: ئەگەر ئێستا زانیبی ئەمن گیرایمە دەبی چبکا، دەبی ئێستا فەوزیە خان چەند خەفەتباربی، چونکە ئەو گۆتیە من: وەرە لەگەر هەورینی دانیشە و ڕازی بکا واز لەوەی بینی خۆی بکوژی، یان بسووتێنی! لەو خەیارانە دابووم، ئەمنەک دەرکەی کردەوە و گۆتی: گوم، یریدونک بالتحقیق(هەستە، لە تەحقیقی ئەتوویان دەوێ)!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!