دەقی پیرۆزباییەکەی #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#:
برای بەڕێزم: کاک محەمەدی حاجی مەحمود- سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
ئەنجامدانی حەوتەمین کۆنگرەی پارتەکەتان و هەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە خۆتان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەمێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لەخەباتی شاخ و شاردا ڕۆڵێکی دیاری هەبووه و خاوەنی مێژوویێکی پرشنگدارە، ئومێد دەکەم لە داهاتووشدا بەردەوام بن لەسەر هەمان ڕێچکه و ڕێبازتان.
دووبارە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی جەنابت و ئەندامانی هەڵبژێردراوی سەرکردایەتی دەکەم و هیواخوازم بڕیارو ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان لە خزمەتی کوردو کوردستان بێت.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,757 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!