سیروان لە کونێکەوە پەیدا دەبێت
رووباری سیروان سەرچاوەکەی لە جۆگەلە و جۆبار و جۆمیلکە و شیوەرۆک و لقۆچکانەوە بووە به و چەم و ڕووبارە گەورەیە، لە کوردەواریش ووتراوە: لە کانیان پرسی تۆ کێی؟ ووتی باوکی ڕووبارم!، کەواتە شتی گەورە لە شتی بچوکەوە سەرچاوەی گرتووە و دەبێت بچوکەکانیش بە هەند وەربگیرێن وەک چۆن ڕووباری گەورە گەورە له کانیاوان و جۆگەلانەوە دروست بووە ئەوهاش لاڤاویش لە دڵۆپەی باران و تکەتکە و پشکە پشکەوە دروست بووە و وێرانکەرە، ئه و ئیدیۆمە بۆ هەند وەرگرتنی شتی بچوک ووتراوە: سیروان لە کونێکەوە پەیدا دەبێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 309 جار هاتیە دیتن