وشەی ئاسن لە پەندی پێشیناندا
ئاسن، مادەیەکی کیمیاییە و پێکهاتەیەکی گرنگە، کە لە زۆربەی پیشەسازییەکاندا، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە، لە قورئانی پیرۆزیشدا ئاماژەی پێکراوە، لەناو کوردیشدا، لە کۆنەوە ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە و پیشەی ئاسنگەری لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان هەبووە و سەرچاوەیەکی باشی داهات و بژێوی بووە، ئه و کەسەش کە ئەم پیشەیەی هەبووە، پێی گوتراوە (ئاسنگەر)، ئاسن خوی مادەیەکی ڕەقە، بەڵام بەهۆی گڕو تینی ئاگرەوە شل و نەرم دەبێت و کەرەستەی جۆراوجۆری لێ دروست دەکرێت، مادەی ئاسن ئەگەر لە شوێنی شێدار و تەڕ دابنرێت، ڕەنگەکەی دەگۆڕێت و ژەنگ هەڵدەهێنێت، ئەم بارودۆخەش چۆتە ناو پەندی پێشینان، وەک دەوترێت:
ئاسن بە ژەنگی خۆی نەبێت، داناڕزێت.
واتە: هەر دەستە و کۆڕو کۆمەڵێک ئەگەر دوو بەرەکی و ئاژاوە لەنێوانیاندا نەبێت، کەس دەرەقەتی نایەت.
هەروەها لە ئیدیۆمیشدا، بەکار هاتووە، وەک: (سەر ئاسن)
(سەر ئاسن)، بۆ کەسێکی کەللە ڕەقی نەسەلمێن بەکاردێت. [1]
،
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 899 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!