دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
لە 73مین ساڵیادی لەدایکبوونی بیرمەند و ڕێبەری تێکۆشانی ئازادیی عەبدوڵلا ئۆجالاندا پیرۆزباییەکی گەرم لە خودی ڕێبەر ئۆجالان، پاکرەوانانی ئازادیی، شۆڕشگێڕان، ئازادیخوازان، گەلەکەمان و مرۆڤایەتیی دەکەین و هیوای تەمەندرێژیی و تەندروستیی باش و ئازادبوونی لە زیندانی بۆ دەخوازین.
وەک دەزانرێت لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان و تێکۆشانی ئازادیخوازانەی پەنجا ساڵی تەمەنی، بۆ گەلی کورد بۆتە زایین و وەرچەرخانێکی نوێ و خاوەن پارادیگمای ئازادیی و تێکۆشان بۆ بونیادنانی سیستەمێک بۆ ئازادیی و یەکسانی و دادپەروەریی و بەیەکەوەژیانی گەلان. لەم پەنجا ساڵەیی تێکۆشانیدا 23 ساڵە لە زیندان دایه و بە بەرخۆدان و خۆڕاگرییەکی مەزنەوە دژ بە ئەقڵییەتی قڕکەری ڕژێمی فاشیزمی تورکیا و مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی، لەپێناو چارەسەریی دیموکراتی دۆزی ڕەوای گەلی کورد و بەدیهێنانی ئاشتی و بەیەکەوەژیانی گەلاندا تێدەکۆشێت.
بێگومان ژیانی بیرمەندی ئازادیخواز ڕێبەر ئۆجەلان بووەتە بەشێکی گرنگ لە مێژوو و ژیانی ئێستا و داهاتووی خودی بزووتنەوەی ئازادیی و گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی، له و تەمەنەی تێکۆشانیدا هاوکات لەگەڵ تێکۆشانی هەمەلایەنەی شۆڕشگێڕیی، گەنجینەیەکی مەزنی لە بەرهەمی فیکری و فەلسەفی پێشکەش بە گەلەکەی و گەلان و مرۆڤایەتی کردووه.
ئێمە لەکاتێکدا ئه و یادە پیرۆز دەکەین، کە ڕێبەر ئۆجەلان ماوەی زیاتر لە 23 ساڵە لەنێو کوشندەترین دۆخی گۆشەگیریی دایە و بە بەرخۆدانێکی بێوێنەوە ڕووبەڕووی ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە دەبێتەوە، ئه و ڕژێمە فاشیستەی بەردەوام لەرێگەی گۆشەگیرییەکی توند و بەشێوازەکانی شەڕی تایبەت هەوڵدەدات پەیوەندی و کاریگەرییەکانی ڕێبەر ئۆجالان لەسەر بزووتنەوەی ئازادیی و گەلی کوردستان و گەلانی دیکە نەبێت، بەڵام، ڕێک بە پێچەوانەوە ڕۆژ بەرۆژ کاریگەرییە فیکریی و سیاسییەکانی بەڕێز ئۆجالان زیاتر دەبێت و گەلی کورد و گەلانی ئازادیخوازی زیاتر لەدەوری فیکر و فەلسەفەی بەڕێزیاندا خۆپەروەردە و بەرێکخستن دەکەن و تێکۆشانی ئازادیخوازانەیان بەهێزتر و تۆکمەتر دەکەن. هەروەها ئەوە سەلمێنراوە کە گەلەکەمان و تەڤگەرە ئازادیخوازەکەیشی بە توندیی ڕووبەڕووی ئه و گۆشەگیرییە دەبنەوە و هیچ کاتێک زیندانیکردنی بەڕێز ئۆجالانیان پەسند نەکردووە و نایکەن و تا ئازادیی جەستەییان، تێکۆشان بەڕێوەدەبەن و ژیان و تەندروستیی ڕێبەر ئۆجەلان بە هێڵی سووری دەبینن و ڕێگە به سەرکەوتنی هیچ جۆرە پیلانگێڕییەک نادەن و بەدرووشمی “کات کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە” تێکۆشان و بەرخۆدان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجەلان لە لوتکەدا بەڕێوەدەبەن.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,593 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!