بەڕێوەبەری میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی کوردستان وتی: لە ڕۆژانی نەورۆزی ئەمساڵ تا ئێستا
(#31-03-2022#) یەک ملیۆن و 300 هەزار کەس سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستانیان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان وتی: تا ئێستا دوو هەزار ئاسەواری مێژوویی لە کوردستان ناسراوە کە 950 ئاسەواریان تۆماری نەتەوەیی کراوە.
ئەو وتیشی: شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان هەموو ساڵێک زۆرترین ڕێژەی سەردانی گەشتیاران بۆ خۆیان تەرخان دەکەن. لە سەرەتای نەورۆزەوە تاکوو 10ی خاکەلێوە 55 هەزار و 601 گەشتیار سەردانی شوێنە مێژوویی و فەرهەنگییەکانی کوردستانیان کردووە.
گەوێڵیان ڕوونی کردەوە: یانەی کوردی #سنە# لە نێوان ئەم ئاسەوارانەدا پلەی یەکەمی ڕاکێشانی گەشتیاری بووە و 19 هەزار و 252 کەس لەم ماوەیەدا سەردانی ئەم شوێنەیان کردووە.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 925 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!