سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکار و هونەرمەندانی کوردستان کرد بەهۆی کۆچی دوایی هونەرمەند #هاوتا ئەسعەد# ەوە.
دەقی پرسە و سەرەخۆشییەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-
بەداخەوە هەواڵی کۆچی ناوادەی هونەرمەندی ناوداری کوردستان خوالێخۆشبوو هاوتا ئەسعەدم بيست.
پرسە و سەرەخۆشيی قووڵم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هونەرمەند زياد ئەسعەدی برايان و هونەرمەندانی کوردستان و هەوادارانی دەکەم، هاوسۆز و هاوبەشی خەميانم.
هيواخوازم خوای مەزن گيانی خوالێخۆشبوو بە بەزەيی و ميهرەبانيی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوايی بە هەمووان ببەخشێت.
#نێچيرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#08-04-2022#
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,973 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!