دەم تەڕی، کاسە وشک
وتراویشە: میوان چاکی خانەخوێ خراپ، ئەو کەسانەی لە ماڵی خەڵکیدا خۆیان زۆر بە خانەدان و سەخی و نانبدە و دڵاوا و خوان ڕازاوە دەنوێنن و پڕ بەکراسیان خۆیان هەڵدەکێشن و زارپاراو و شیرینن، هێندە جوان دەچنە کەڵکەڵەی مەردومەوە، دێنە دڵەوە و لە خشتەت دەبن بە زمانە تەڕ و لوسەکەیانەوە، ئەوەندە باس لە باسوخواسی سەیر و سەمەرە دەکەن دەزانن کە قسەی گەورە و زۆر هیچ باج و زەکاتێکی لەسەر نییە، پڕ بە گەروویان خوانی ئەم و ئەو دەگێڕنەوە، نموونەی قۆناغ و دیوەخان و سفرەی جوان جوان و پڕ گۆشت و پڵاو دەخەنەڕوو، ئەگەر ڕێگات بکەوێتە ماڵیان ئەوا هێندە پوشت و قرچۆک و ڕژد و ڕەزیل و دەست قووچاون، خوان و سفرەیان پڕیەتی لە کاسەی بەتاڵ، کاسە دەفرێکی دارینە، ئەمانە لایەنی ڕاستەقینەی ئیدیۆمەکەن و هەردوو دژیەکی (تەڕ و وشک) لەنێوان (دەم و کاسە) ئەو ئیدیۆمە جوانەی لێ پێکهێنراوە وەک تانە و تەشەر و تەوس بە کەسێک دەوترێت کە لە ماڵی خۆیدا هیچ خزمەتگوزارییەک لەسەر حسابی خۆی بۆ کەس پێشکەش ناکات و لە ماڵی خەڵکیشدا زۆر بە خۆیدا هەڵدەدات و بەزاری شیرینەوە لە سفرە و خوان نزیک دەبێتەوە بۆ ئەو جۆرە کەسانە دەوترێت: دەم تەڕی، کاسە وشک.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 868 جار هاتیە دیتن