پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,701
وێنە 105,970
پەرتوک PDF 19,729
فایلێن پەیوەندیدار 98,906
ڤیدیۆ 1,422
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
قوماش 116
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 116

قوماش 116
قوماش 116
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

ئەمەیان هاویشتە ناو ئیڤەکەیی و بەڕێکەتین، وەکی دەوری چار پێنج سعاتەکی پێچوو گەیشتینە هەولێرێ، لەناو هەولێرێ چاوی هەردووکمانیان بەست، ئیدی نەمزانی دەمانبەنە کێ، بەینەکی باش تڕومبێلەکان ڕۆیشتن، دوایێ گێم لە جیڕەی دەرکەی بوو، زانیم دەرکەکی گەورەیان کردەوەو ئەمەیان بردە ژۆرێ، ئیڤەکەی مە بەینەکی باش ڕۆیی، بەو ڕۆیشتنەی زانیم ئەمە لەناو معەسکەری هەولێرێینە، هەندەی نەبرد ئیڤەکە ڕایگرت و ئەمەیان هینا خوارێ، یەکسەر ئەمەیان بردە ژۆرێ، پاشان دەرکەک کراوەو فڕێیان داینە ژۆرێ، دوایێ هاتن دەست و چاویان کردینەوە، بەخۆیان چوونە دەرێ و ئەمەش لە ژۆڕێ ماینەوە، تەماشام کرد لە ژۆرەکی دوو مەتر بە دوو مەترین، برادەرەکەم گۆتی: قاقەزەکەت چ لێکرد؟ گۆتم: لەناو ئەشکەفتی فڕێم دا، گۆتی: زۆر باشە، ڕەنگە ئەمن تێ بچم، بەران ئیشاڵلا ئەتوو قورتار دەبی، گۆتم: ئیشاڵلا هەردووکمان دەردەچین، گۆتی: ئەتوو فیراری عەسکەری؟ گۆتم: ناوەڵلا ئەمن عەسکەریم تەواو کردیەو تەسریحم، گۆتی: ئەمن موتەخەلیفم و هەر لەبنی نەچوویمە عەسکەری، هەر موالیدم هات بوومە پێشمەرگە، لۆیێ لەوانەیە گووللە بارانم بکەن، بەس ئەتوو مەترسێ و ئیعتراف مەکە ئیشاڵلا بەردەبی!
شەو داهات و نووستین، ئەو ڕۆژەی هیچ نانیان نەداینێ و بە برسیتی لێمان پارداوە، وەختەکی لە پرخەی خەوێبووین، دەرکەیان کردەوەو بە پێلەقان تێمان بەربوون و دەیانگۆ: هەستن هەستن! هەستاین و هەردووکیان قۆر بەست کردین و چاویان بەستاین و ئەمەیان برد، چووینە ژۆرێ، لەوێ چاویان کردینەوە، سێ زابت دانیشتبوون، بەینەکی تەماشا مەیان کرد، ناویان لێ پرسین و وەراممان دانەوە، ئێکیان گۆتیە من: ئەتوو موخەڕیبی؟ گۆتم: نەخێر! پێکەنی و گۆتی: ئەدی لەگەر ئەو موخەڕیبانە چت دەکرد، قاتی نارێی چووبووم دەستە دۆمینەکی بکەم! گۆتم: ناوەڵلا دەمویست بچمە ئەوڕوپایی و بخینم! گۆتی: لە عەسکەری فیرار دەکەیی و خزمەتی عێراقی خۆشەویست ناکەیی و دەشتەوێ ببیە موخەڕیب! گۆتم: ئەمن فیرار نیمە و تەسریحی عەسکەریمە! ئەوی تەنیشتی گۆتی: کێ دەرێ تەسریحی عەسکەری؟ گۆتم: دەفتەر خدمەکەم لەناو جانتم بوو، بینن تەماشا بکەن بزانن قسەکەم ڕاستە یان نا؟ ئێکیان گۆتیە عەسکەرەکی بە کێبلەوە لەوێ ڕاوەستابوو: ئەو جانتایەی بینەو دەفتەر خدمەکەی دەرینە، ئەویش یەکسەر جانتایەکەی هیناو هەرچی تێیدابوو هەریڕێشت، دەفتەر خدمە وەدەرکەت، هەریگرت و هینای دایە دەست زابتەکەی، ئەویش کردیەو بە هوردی تەماشای کرد، گۆتیە دوو زابتەکەی دی، قسەکەی تەواوە! ئەوانیش تەماشای دەفتەر خدمەکەیان کردو سەرەکیان لەقاند، زابتە گەورەکە کە بازەک و دوو ئەستێرەی لەسەر شانی بوو، گۆتی: ئەوە مەدەنیەو دەبی بینێرینە دائیرەی ئەمن و لەوێ تەحقیقی لەگەر بکرێ! وەکی زابتەکە ئەو قسەی کرد ڕەنگم پەڕی، چونکە پێشترێ دەردەسەری خۆم دیتبوو لە دائیرەی ئەمن و دەمزانی بچمەوێ تووشی چ تەعزیبەکم دەکەن!

پاشان گۆتی: کەلەپچەی بکەن و چاوی ببەستن و بە نووسراوەکی ڕەسمی بینێرنە دائیرەی ئەمن، با ئەوان تەحقیقی لەگەر بکەن! دەست و چاویان بەستام و ئەمنیان بردەوە ژۆرەکەی، دەست و چاویان کردمەوەو دەرکەیان لەسەر کلیل دام، دانیشتم و فکرم لە داک و بابم دەکردەوە، دەمگۆ ئێستا ئەو فەقیرانە وا تێدەگەن ئەمن دەرباز بوویمە، تەئکید مام ڕەسوری لاسەی چوویتە کنیان و خەبەری داینێ کەوا کوڕەکەتان دەرباز بووە، ئەوانیش دریان خۆشبووە و سوپاسی خوای گەورەیان کردیە و زۆر مەمنونی مام ڕەسوریش بووینە، خۆ ئێستا ئەگەر ئەوان بزانن ئەمن گیرایمەوەو دەرنەچوویمە، هەر لە خەمان شێت دەبن، مام ڕەسوری فەقیریش وەزعی تێک دەچی و خەم دایدەگری، ئەدی ئەگەر هەورین بزانی ئەمن دەرباز نەبوویمەو گیرایمە وەڵلا ڕاست خۆی دەکوژی، چونکە دەزانی ئەوجارە لە ملیۆنی ئێکیش مەجالی دەباز بوونم نیە، خەمی گەورەی من خەمی داک و بابم بوو، لەبنی درمەوە دوعام دەکرد و دەمگ: خوایە گیان ئەگەر لە سێدارەشیان دام یان گووللە بارانیشیان کردم، ئەوان نەزانن، با هەر دریان بەوەی خۆشبی و وابزانن ئەمن دەرباز بوویمەو وا لە ئێرانێمە، ماوەکی دیش لەوێڕا دەچمە ئەوڕوپایی و بەتەواوی قورتار دەبم لە کێشەو دۆخەی ئەو وراتەی!
لەو خەیارانە دابووم، دەرکە کراوە، یەکسەر دەست و چاویان بەستام و قۆریان گرتم و گۆتیان: یاڵلا با بڕۆین، ڕایانکێشام و سواری تڕومبێلەکیان کردم، تڕومبێل پێی لێناو بەڕێکەت، ئێکەک گۆتیە ئەوەی قۆری گرتبوو لەناو تڕومبێلی: نووسراوەکەت پێیە؟ ئەویش گۆتی: بەرێ! ئیدی زانیم دەمگوازنەوە لۆ دائیرەی ئەمنی هەولێرێ، تڕومبێلەکە دەوری سێ چارێگی ڕۆیی، وەختەکی ڕایگرت و شوفێرەکە لەگەر ئێکەکی دەرێی تڕومبێلی کەتە قسە، دیاربوو پێیگۆ: ئەوە گیرایەکمان هینایەو دەبی ئەنگۆ تەحقیقی لەگەر بکەن، ئەویش داوای نووسراوی ڕەسمی کرد، دیاربوو نووسراوەکەیان دایێ، ئەویش وەریگرت و خیندیەوە، پاشان گۆتی: فەرموون بڕۆنە ژۆرێ!
تڕومبێلەکە بەینەکی ڕۆیی، ئەوجە ڕایگرت و دەرکە کراوە، قۆریان گرتم و ئەمنیان هینا خوارێ، ڕایانکێشام و لۆ ژۆرێیان بردم، دیاربوو چووینە ژۆرەکی، تەحیەیان لۆ زابتەکی کردو نووسراوەکەیان دایێ، دیاربوو خیندیەوەو یەکسەر جەڕەسەکی لێدا، ئێکەک هات و گۆتی: بەرێ گەورەم! ئەویش گۆتی: ئەوەی بە شاپان ببەو لە ژۆرەکی بەتاقی تەنێی فڕێدە، هەتا دوایێ لێی دەپێچینەوە، ئیدی کابرا بێ لام و جیم قۆری گرتم و کەتە سەرم بە کۆرە مست و پێلەقان، هەتا ئەمنی بردە کن ژۆرەکەی هەر لێیدام، ئەوجە دەرکەکی کردەوە، دەستی کردمەوەو فڕێی دامە ژۆرێ، ئەوجە هاتە ژۆرێ چاویشی کردمەوەو گۆتی: دەبی لەو ژۆرەی وەرکەوی، هەتا وەکی سەی دەتتۆپێنین! ئیدی دەرکەکەی بە تووندی پێوەداو قوفلەکی گەورەی تێهێخست و کلیلی داو لێیدا ڕۆیی!

حەفتەک زیاتر تێپەڕی و کەس لەمنی نەپێچاوە، هەر ئەوە نەبی سبەینان سەموونەک و چایەکیان دەدامێ و پاش نیوڕانانیش سەموونەک و قاپە ترشەکیان(شلە)لۆ دەهینام و هێوارانیش سەموون و چایەک و ڕۆژێ دوو جاریش ڕێیان دەدام بچمە ئاودەستی و دەسنوێژیش بشۆم لۆ نوێژی، کە دەیانبردم لۆ ئاودەستی وەنەبی بەوپەڕی ڕێزو ئیحترامەوە بمبەن، بەرکو بە شەق و پێلەقان دەیانبردم، وەملێهاتبوو دوعام دەکرد نێن و نەمبەن، شەوەکی نووستبووم، هاتن دەرکەیان کردەوەو دەست و چاویان بەستام و گۆتیان: یاڵلا بابڕۆین حەفلەمان هەیە، حەفلە لە دائیرەی ئەمن یەعنی شەق و پێلەقەو تێهەردان و تەعزیب، بریا هەر شەق و پێلەقە بایە، ئەوانەی لێیان دەدام دیاربوو، خوولی تایبەتی چۆنیەتی تەعزیب دانی خەرکییان دیتبوو، جارەکی لە ڕادیۆیەکی گێم لێبوو، گۆتی: ئەمنەکانی عێراق لە ڕوسیاو ئەڵمانیا و ئەوڕوپای ڕۆژهەراتی جاران خولی تایبەت دەبینن لەسەر ئامێری تایبەت بە تەعزیب دانی خەرکی!
ئەمنیان بردە ژۆرەکی و ڕایانگرتم، دەست وچاویان کردمەوە، دیتم چار زەلامی قەرەوی قۆرو باسک ئەستوور ڕاوەستاینە، سەرو حەیزەرانی گەورەیان پێیە، هەر ئەمنیان ڕاگرت و کەتنە سەرم بە حەیزەرانان و لێدەو بووکتە، نە حەیزەرانەک و نە دوو و نە دە، زیڕەم دەچووە تاقی عاسمانێ، نازانم ئەو چار کەسە کەڕبوون، یان نەشتەرگەرییان لۆ کرابوو و هەرچی سۆزو ڕەحمە لەناو لەشیان دەرهینرابوو، ئەمن هەر هاوارم دەکرد ئەوان هەر لێیان دەدام، وەختەکی لەخۆ چووم و هیچ ئاگام لەخۆم نەما، لە هیکڕا پەقرەجە(سەتڵ) ئاوەکیان پێدا کردم و بەهۆش خۆیان هینامەوە، تەماشام کردم هەموو قالبم خینە، نەمدەتانی بجوولێمەوە، بە زۆری قیتیان کردمەوەو ڕایان گرتم، چار کەسەکە چوونە دەرێ، ئەمن مامەوە لەگەر ئەفەندیەکی کە دیاربوو زابت ئەمن بوو، ئێکەکیش لای دەرکەی ڕاوەستابوو، دەبانچەکی لە نێکی بوو، زابتەکە لە پشت مێزەکەی هەستاو هاتە لای من، سەری لەگێم نێزیک کردەوەو گۆتی: وەتێدەگەی لەبە دەستی مە قورتار دەبی، باش بزانە بچیە ئەوسەری دنیایێش هەر دێیەوە بەردەستی خۆمان، دەستمان درێژەو دەگاتە هەموو جێیەکی، جارێدی لەبن گوریسی سێدارە لێبورنەک هات و قورتار بووی، ئەوجارە چ و کێ قورتار دەکا، وەڵلا دەبی بەو دەستانە پارچە پارچەت بکەم ئەو گۆشتەت دەرخواردی سەی بدەم، هەی سەگی خائین بەرامبەر بە عێراقی ئازیزو سەرۆکی فەرماندە خوا بیپارێزی! گۆتم: ئەمن هیچم نەکردیە، هەر ئەوەیە حەزم کردیە بخینم، لێرە خیندن لۆمن نیەو ویستم بچم لە ئەوڕوپای خیندنی تەواوکەم و بێمە خزمەتی خەرکی بکەم، هەتا زللە گرتی لەبن گێی دام و لەسەر ئێکی سوڕاندم و کەتمە ئەو گۆڕەی، ئەوجە قیتی کردمەوەو گۆتی: وەرە سووند بەو قورئانەی بخۆ کەوا خائین نی، قورئانەک لەسەر مێزەکەی داندرابوو، بەخۆی چووە پشت مێزی و گۆتیە من: یاڵلا دەست لەسەر قورئانەکەی دانێ و سووندی بخۆ! ئەمنیش هەر کووی هەبوو چوومە پێش، دەستم درێژ کردو هاویشتمە سەر قورئانی، هەر دەستم دانا، ئەو قورئانە گرتمی و دوو مەتر برندی کردم و فڕێی دام، تۆقی سەرم بە دیواری کەت و هەر وەختبوو مێشکم بتەقی، زابتەکە هاتە لای سەرم و هەتا پێلەقە گرتی لە پشتی دام و گۆتی: هەی درۆزن، دەبینی کوو قورئان دەتگری و فڕێت دەدا، خواش ڕکی لە خائینی وەکی توو دەبیتەوە! ئەمن زانیم قورئانەکە ئەمنی فڕێ نەدایە، بەرکوو کارەبایان لە قورئانەکەی بەستبوو، ئەو کارەبایە ئەمنی گرت و تێی هەردام!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 436 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆڕێن جڤاکی | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
بابەتێن پەیوەستکری: 150
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: چیرۆک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 10-04-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 10-04-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 436 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,701
وێنە 105,970
پەرتوک PDF 19,729
فایلێن پەیوەندیدار 98,906
ڤیدیۆ 1,422
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد کەسایەتی - جوڕێ کەسی - هۆزانڤان کەسایەتی - جوڕێ کەسی - چالاکی سیاسی ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - چالاکی سیاسی ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.61 چرکە!