دەڵێی سەیە بە عاسمانی دەوەڕێت
حەپە حەپ و وەڕین و واڕبوونەوە دەنگی سەگە، ئەوەی شارەزای ئه و ئاژەڵە بێت لە دەنگەکانی سەگ تێ دەگات ئایا ئه و دەنگە بۆ پەلامارە یان بەرگرییە یان پەیام گەیاندنە، ئه و دەنگانە کە تێکەڵ دەبن پێی دەوترێت(سەگوەڕ)، وەڕینی سەگ لە ئیدیۆمدا شوێنی کراوەتەوە وەکو: دەڵێی سەگە دەوەڕێت، سەگ بەمانگەشه و وەڕینە، لێرەش وەڕینی سەگ بە ئاسمان بووە به و ئیدیۆمە و ئەگەر کەسێک قسەیەک بکات و لە توانایدا نەبێت جێ بەجێی بکات یان ئەگەر کەسێک کفرێک بکات بەرامبەر خوا ئەوا دەوترێت: دەڵێی سەگە بە ئاسمانی دەوەڕێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 167 جار هاتیە دیتن