تێلەگەکی خواردیه
تێلەگە، کۆڵێکی بەستراوە، بە بەن و گوریس و کێبڵ، تاوەکو بتوانرێت بە کۆڵ هەڵبگیرێت لە شت و مەک و کەل وپەل پێکهاتووە، بەشێوەیەکی گشتی تێلەگە کۆڵێکی گەورەیە، تێلەگە هەڵگرەکان هەوڵیان دەدا زۆرترین شت لە کۆڵە بەستراوەکە بدەن تاوەکو بیگەیەننەوە ماڵەوە یان هەوار، بۆیە بەردەوام تێلەگەکان پڕبوون و کۆڵێکی قورس و گران بوون، هەموو کەسێک پێی ناگوازرایەوه، بەنمونە تێلەگەی دار کە زۆر سەنگین بوو، ئه و گرانی و پڕیەی تێلەگە بووە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی زۆر خۆر دەوترێت: یەک تێلەگەی دەخوات یان تێلەگەکی خواردیە واتە: هەندی یەک تێلەگەی گەورە و گران خواردوویەتی هاوشێوەی ئیدیۆمی: دەڵێی مانگایە بەکارهاتووە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 840 جار هاتیە دیتن