ناونیشانی پەڕتووک: هەولێر سەفین
نووسینی: #شێرزاد هەینی#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
نووسەرو وەرگێڕ شێرزاد هەینی نوێترین ڕۆمانی خۆی لەناوی (هەولێر سەفین) بەرگی حەوتەم چاپ و بڵاودەکاتەوە، کە ڕۆمانێکە باس لەجوانیی و ژیانی ناوچەی سەفین و خۆشناوەتی دەکات لە شاری هەولێر.
لەیەکێک لە بڕگەکانی ڕۆمانەکەدا هاتووە: سەفین، گوندەکەی لەناو ئەتلەسەکانی مامۆستایانی جوگرافیا داناوە، لەسەر نەخشەکان، زۆر شانازی بەو نازەنینە کردووە. ڕەنگە، سەفین عاشق بووە. جارێکیان مەست بووە و تریفەی مانگ و نواڵەیەکی شیرین حەیرانی کردووە، سەفین بۆ عیشقێک هەستاوەتەوە سەرپێ، هەستاوەتەوە بەر خزمەتی شکۆی چاوێک، بۆ نازێک ڕاپەڕیوە. لەبەر عیشوەیەک تەزیوە، هەڵساوەتەوە و هەزارەها دار چنار و توو و گوێز، ملیۆنەها دارمێو و پەپولە و هێڵانە و چەکەرەی نەمام و تریسکەی خوناو و پەنگری عیشقی لە کۆشی هەڵڕژاوە.
شێرزاد هەینی خاوەنی چەندین ڕۆمان و کتێبی ئەدەبییەو یەکێکە لە نووسەرە دیارەکانی بواری ئەدەب لە هەولێرو ئێستا لە ئەوروپا نیشتەجێیە.
خاک- بەیاد مەریوانی
تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,014 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!