ناونیشانی پەڕتووک: خاتوونی بەغدا
وەرگێڕانی: #شێرزاد هەینی#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
یەکەم ڕۆمانی نووسەری عێراقی شاکر نووری بەناونیشانی خاتوونی بەغدا بڵاوکردەوە. ڕۆمانەکە لە دوتوێی 470 لاپەڕەدا و ناوەندی ڕەهەند چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.
ڕۆمانەکە لە ژیانی کەسێکی واقیعییەوە وەرگیراوە کە ئەویش مس بێڵ ئەو ئافرەتە بەرپرسە بەریتانییەی کە دەستی لە بونیادنانی دەوڵەتی عێراقدا هەبووە و یەکێکە لە ئافرەتە کاریگەرەکانی مێژووی نوێی عێراق. ڕۆمانەکە ئەگەرچی لەسەر ئەم فیگۆرە دیارەی نێو مێژووی نوێی عێراقە، بەڵام شۆڕ دەبێتەوە بە چەند مەسەلەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتووریی گەلانی عێراق. مس بێل، لەو فیگۆرە دیارانەی نێو مێژووی عێراقە کە جورئەتێکی زۆری هەبووە و چاونەترس بووە، وەکو لە ڕۆمانەکەدا خراوەتەڕوو زۆربەی کات بەبێ پاسەوان لە شەقامەکانی بەغدا پیاسەی کردووە. هاوکات یەکێک بووە لەو کەسانەی بەراستی عێراقی خۆش ویستووە و خەمی دروستکردنی دەوڵەتێکی بەهێزی بۆ عێراقییەکان خواردووە. هاوکات باس لەوەش دەکات کە لە کاتی دروستکردنی ئەو دەوڵەتەدا گەلێک فشاری لەسەر بووە، بۆیە بڕیار دەدات ئیتر هەرگیز ئەوکارەی لە عێراق کردنی لە هیچ شوێنێکی دیکە دووبارەی ناکاتەوە.
ڕۆمانەکە بۆ خوێنەر وەکو گەشتێکە بەنێو مێژووی ئەو وڵاتەی سەدەیەکە ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە و تا هەنووکەش تاکەکانی هەر لە نائارامیدا ژیان دەگوزەرێنن.